图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,194
图片 106,458
书籍 19,249
相关文件 96,905
Video 1,378
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئەمڕۆ پایەیەکی دیکەی کوردناسی ڕووسی ماڵئاوایی کرد, پڕۆفیسۆر و زمانناسی کورد زارێ یوسوپۆڤا
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber1
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
1 投票 5
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەمڕۆ پایەیەکی دیکەی کوردناسی ڕووسی ماڵئاوایی کرد, پڕۆفیسۆر و زمانناسی کورد...

ئەمڕۆ پایەیەکی دیکەی کوردناسی ڕووسی ماڵئاوایی کرد, پڕۆفیسۆر و زمانناسی کورد...
ئەمڕۆ پایەیەکی دیکەی کوردناسی ڕووسی ماڵئاوایی کرد
کوردناسی بەناوبانگ و پڕۆفیسۆر و زمانناسی کورد زارێ یوسوپۆڤا (#03-02-2022#) لەژیان ماڵئاوایی کرد.
زارێ یوسوپۆڤا کوردناسی دوو سەردەمی جیاواز (یەکێتی سۆڤییەت و ڕووسیای فیدراڵ) بوو. ئەو لە پاش (ئۆربیلی و قەناتی کوردۆ) یەکێک لە ڕێبەرانی ڕەوتی لێکۆڵێنەوەی زمانی کوردی لە لینینگراد بوو. ناوێکی دیاری لێکۆڵینەوە زمانناسییەکانی نێو کوردناسی سۆڤێتی و ڕووسییە، ئەو لە لێکۆڵێنەوە دەربارەی دیالێکتی گۆران و شێوەزاری هەورامی ڕچەشکێنی نێو کوردناسان بووە. هەموو ژیانی زانستی خۆی بۆ لێکۆڵینەوە لە زمانی کوردی و دیالێکتەکانی تەرخانکردبوو.
لێکۆڵینەوە و ڕونکردنەوەی وردەکارییەکانی ڕێزمانی زمانی کوردی لە لای کوردناسان و زمانناسانی لینینگراد، بابەتێک بووە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ هەبووە بۆ هەر پرس و بابەتێک. (زارێ یوسوپۆڤا) دەربارەی زۆرێک لە پرس و بابەتە ڕێزمانی و زمانەوانییەکانی زمانی کوردی لێکۆڵینەوەی بە بایەخی کردووە. ئەو زانیاری سەبارەت بە چۆنییەتی پێکهێنانی بکەر نادیار لە دەمی (ڕابردوو، ڕانەبردوو) لە وتارێکیدا بە ناونیشانی (گوزارشتکردن لە بکەر نادیار لە زمانی کوردیدا (بە کەرەستەی دیالێکتی کرمانجی خواروو) دەخاتە ڕوو.
(زارێ یوسوپۆڤا) وەک یەکێک لە کوردناسە دیارەکان بایەخی بە ئەرکی جێناو لە زمانی کوردیدا داوە. لە کارێکی دیکەیدا بە ناونیشانی (پاشگر لە زمانی کوردیدا)، سەرنج دەخاتە سەر زۆربەی ئەو پاشگرانەی کە (ناو، هاوەڵناو، هاوەڵکار) دروست دەکەن و بەسەر چەند گرووپێکدا دابەشی کردوون.
چەند کارێکی گرنگی دەربارەی فۆڕم و دەلالەتەکانی (پێشگر و پاشگر) لە ڕێزمانی زمانی کوردیدا بڵاو کردووەتەوە. لە یەکێک لە کارەکانیدا دەربارەی (پاشگری (ەوە) لە زمانی کوردیدا (دیالێکتی سۆرانی) لێکۆڵینەوەیەکی بڵاوکردەوە، لەم کارەیدا دەربارەی شێوە و ئەرکی (پاشگری (ەوە) لە دیالێکتی کرمانجی خواروو لێکۆڵینەوەی کردووە. ڕۆڵی پاشگر و ئەرکەکانی لە دیالێکتی کرمانجی خواروو لە کارێکی دیکەیدا بە ناونیشانی (پاشگر لە دیالێکتی باشووری زمانی کوردی) دەخاتە ڕوو، لە کارێکی دیکەیدا بە ناونیشانی (پێشگر و پاشگر لە سۆرانیدا) بە کورتی باس لە ئەرک و ڕۆڵی پێشگر و پاشگر لە دیالێکتی کرمانجی خواروو دەکات. لە بارەی هەندێک تایبەتمەنی بەکارهێنانی پێشگر لە زمانی کوردیدا، (زارێ یوسوپۆڤا) وتارێکی تایبەتی بڵاو کردوەتەوە، لەم وتارەدا چەند تایبەتمەندییەکی پێشگرەکانی (بۆ، لە، لێ، پێ، تێ)ی خستوەتە ڕوو. یەکێک لە پێشگرەکان کە (زارێ یوسوپۆڤا) سەرنجی لەسەر تایبەتمەندییەکانی بەکارهێنان و مانا بەخشینی بووە، پێشگری (بۆ) یە، بۆ ئەم مەبەستەش بە لە کارێکیدا بە ناونیشانی (دەربارەی تایبەتمەندی بەکارهێنانی پێشگری (بۆ) لە دیالێکتی باشووری زمانی کوردیدا) باسی لە زۆربەی تایبەتمەنییەکانی بەکارهێنان و مانابەخشینی (بۆ) کردووە. کاری هەرەدیاری تێزی دکتۆراکەیەتی کە دەربارەی (پێشگر و پاشگر لە دیالێکتی باشووری زمانی کوردی) بوو.
لێکۆڵینەوە دەربارەی ڕۆڵی کار لە ڕێزمانی کوردیدا، یەکێکی تر لەو پرسە ڕێزمانیانە بوو کە جێی بایەخی زانستی (زارێ یوسوپوڤا) بوون. لەم ڕووەوە هەوڵی پۆلێنکردنی گرووپە جیاوازەکانی کاری لە زمانی کوردیدا داوە، لە وتارێکیدا بە ناونیشانی (گرووپەکانی کار لە بەشە دیالێکتی کوردی سلێمانیدا) شەش گرووپی جیاوازی کاری دیاری کردووە و نموونەی بۆ هەر یەکەیان هێناوەتەوە.
گەرچی (زارێ یوسوپۆڤا) بەشێکی بەرچاوی کارە زانستییەکانی بۆ لێکۆڵینەوە لە دیالێکتی (گۆران) و بە تایبەتی شێوەزاری (هەورامی) تەرخانکردووە، بەڵام کتێبێکی بە ناونیشانی (دیالێکتی سلێمانی زمانی کوردی) بڵاوکردەوە، لەم کارەیدا دەربارەی (ئەلفوبێی ڕێنووس، فۆنەتیک، وشەناسی، مۆرفۆلۆژی، سینتاکس) لە دیالێکتی سلێمانی زمانی کوردی لێکۆڵینەوەی کردووە.
لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە، (زارێ یوسوپۆڤا) دەستی بە لێکۆڵینەوەی دیالێکتی گۆران و شێوەزاری هەورامی کرد. لە دەسپێکی کارەکانیدا دەربارەی شێوەزاری هەورامی، لێکۆڵینەوەی دەبارەی (کەرەستەکانی شێوەزاری هەورامی) کردووە، تا ببیێتە دەلاقەیەک بۆ لێکۆڵینەوەکانی پاشتری دەربارەی ئەو شێوەزارە. بەشێکی زۆری کەرەستەکانی لێکۆڵینەوە لە شێوەزاری هەورامی، نووسراوە ئەدەبییەکانی ئەو شێوەزارەیە کە خۆی لە دیوانی شاعیرەکانیدا دەبینێتەوە. (زارێ یوسوپۆڤا) درکی بە بەهای زمانەوانی ئەم کەرەستە بایەخدارە کردووە، هەربۆیە زۆرینەی کارەکانی دەربارەی ئەم شێوەزارە، پشت ئەستورە بە دیوانی شاعیرەکانی و بە تایبەتی (مەولەوی 1806 – 1882ز)، بە پشت بەستن بە دیوانی ئەم شاعیرە چەند لێکۆڵینەوەیەکی ئەنجام داوە. ڕەگی کار لە شێوەزاری هەورامی بەپێی دیوانی (مەولەوی) ناونیشانی لێکۆڵینەوەیەکیەتی کە بە شرۆڤەکردن و هێنانەوەی نموونە لە دیوانی (مەولەوی)دا، ڕەگی کار لەو شێوەزارە دەخاتە ڕوو.
لێکۆڵینەوە لە مانا و دەلالەتەکانی (یەقین، عەدەم) لە شێوەزاری هەورامی دەبێتە بابەتی لێکۆڵینەوەیەکی دیکەی (زارێ یوسوپۆڤا) بە ناونیشانی(یەقین و عەدەم لە شێوەزاری هەورامی بەپێی دیوانی مەولەوی). کارێکی دیکەی بە پشت بەستن بە دیوانی (مەولەوی) لێکۆڵینەوەیە دەربارەی کار لە دیالێکتی گۆرانی (شێوزاری هەورامی).
(زارێ یوسوپۆڤا) سەرنجی لەسەر پرسی (پێشگر و پاشگر لە شێوەزاری هەورامی) بووە و وتارێکی بۆ ڕونکردنەوە ئەرکی پێشگر و پاشگر لەو شێوەزارەدا بڵاوکردۆتەوە. پاشان ئەرکەکانی (پێشگر)ی لە شێوەزاری هەورامی خستووەتەڕوو و بە هەریەک لە دیالێکتەکانی کرمانجی ژووروو و خواروو بەراوردی کردوون.
کاری دیاری (زارێ یوسوپۆڤا) دەربارەی دیالێکتی گۆران، بڵاوکردنەوەی کتێبی (دیالێکتی کوردی گۆران بەپێی پاشماوە ئەدەبییەکانی سەدەی 18 - 19)ە. ئەم کارەی لێکۆڵینەوەیە دەربارەی دیالێکتی گۆران، کە کەم لە بارەیەوە کۆڵراوەتەوە و بۆ ماوەی چەند سەدەیەک زمانی ئەدەبیاتی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە. لەم کارەیدا، لەسەر بنەمای کەرەستە و نووسراوەکانی ئەدەبی کلاسیکی کوردی لە سەدەی (18 – 19) لێکۆڵینەوە دەربارەی (فۆنەتیک، مۆڕفۆلۆژی، سینتاکس)ی لەو دیالێکتەدا کردووە و بەو ئەنجامە گەشتووە کە دیالێکتی (گۆران) بە یەکێک لە دیالێکتەکانی زمانی کوردی دابنێت.
بڵاوکردنەوەی کتێبێکی (زارێ یوسوپۆڤا) بە ناونیشانی (شێوەزاری کوردی هەورامی (لەسەر بنەمای دیوانی سەیدی) دەبێتە دەسپێکی قۆناغێکی نوێی مێژووی لێکۆڵینەوەی دیالێکتۆلۆژی. لەم کارەیدا بە شێوەیەکی گشتگیر، لێکۆڵینەوەی دەربارەی سیستەمی ڕێزمانی شێوەزاری هەورامی لەسەر بنەمای دیوانی (سەیدی 1784 – 1848) کردووە، تایبەتمەندییەکانی فۆنەتیک و زمانەوانی شێوەزارەکەی خستووەتەڕوو.
ڕۆحت ئارام شاژنی نێو کوردناسان، سوپاس بۆ خزمەتەکانت بە زمانی کوردی.[1]
هەندێک لە بەرهەمەکانی زارێ یوسوپۆڤا:

Южнокурдские фольклорные тексты (транскрипция, перевод, примечания)
СПб., 2004Курдский диалект аврамани. М., 2000
Курдский диалект горани по литературным памятникам XVIII-XIX вв. СПб
1998
Курдские забавные истории и анекдоты / Пер. с курдского яз. З. А. Юсуповой
М., 1996
Сулейманийский диалект курдского языка. М., 1985
Курдско-русский словарь (сорани). Совм. с К. К. Курдоевым. М., 1983
Функции послелога –ewe в курдском языке. – Краткие сообщения ИНА АН
СССР, 1964, № 68, с. 40—47
Предлоги и послелоги в сорани. Тезисы доклада. – ППиПИКНВ/I. М., с.54
56.
Предлоги и послелоги в южном диалекте курдского языка (сорани). Автореф
канд. дисс. Л., 1965, 16 с.
Курдские новеллы (пер. с курд. яз.) – Сб. “Суп и солнце”. М., 1965, с.30—42
Послелоги в южном диалекте курдского языка (сорани). – ППиПИКНВ/2. М
1966, с.71—73
Функции местоименной энклитики –к в курдском языке. – Сб. V-я
межвузовская конференция по иранской филологии. Тезисы докладов
Душанбе, 1967, с.325—328
Изафетное словосочетание и сложное слово.. – ППиПИКНВ/IV. М., 1968
с.127—129
Курдско-русский словарь (сорани). Тезисы доклада. – ППиПИКНВ/V. М
1969, с.167—170
Об особенностях употребления предлога bo в южном наречии курдского
языка. – Сб. К 60-летию со дня рождения профессора А.Н.Болдырева. Л
1969, с.110—113
О некоторых особенностях употребления предлог[1][2]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,299
HashTag
相关文件: 4
挂钩项目: 10
小组: 文章
Publication date: 04-02-2022 (2 年份的)
书: 杂项
城市: Yerevan
方言: 俄罗斯
普罗旺斯: 前苏联
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕاپەر عوسمان عوزێری 04-02-2022
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on04-02-2022
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):04-02-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览2,299
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.14 KB 04-02-2022 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,194
图片 106,458
书籍 19,249
相关文件 96,905
Video 1,378
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!