ناو: سەڵاح
نازناو: سەڵاح ئەدیسۆن
ناوی باوک: شەفیق
$ژیاننامە$
سەڵاح شەفیق ناسراو بە (سەڵاح ئەدیسۆن) یەکێک لە کەسایەتی و وەستا ناسراوەکانی شاری #کەلار# بووە، ساڵی 1947 لە شاری #خانەقین# لەدایکبووە، ساڵی 1986 بەهۆی پەیوەندی لەگەڵ پێشمەرگە، ژیانی ئاوارەیی هەڵبژاردووە و چووەتە شاری کەلار و لە گەڕەکی سەرکەوتن گیرساوەتەوە، ڕۆژی #21-11-2002# بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست داوە و لە گۆڕستانی بەرلووت بەخاک سپێردراوە، سەڵاح ئەدیسۆن گەورەترین ئاواتی ئەوەبووە حکوومەتی بەعس بڕوخێ و بە ئازادانە سەردانی شارەکەی بکات و بچێتەوە ناو کەسووکارەکەی لە خانەقین، بەڵام مەرگ ڕێگەی نەدا بەو ئاواتەی بگات.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,021