ناو: کارزان
ناوی باوک: تاریق مەحمود
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #هانەی دن# ی هەورامانی سەربە شاری #هەڵەبجە#
ساڵی لە دایکبوون: #30-01-1990#
$ژیاننامە$
- خەڵکى هەورامان و گوندى هانەى دنە.
- لە #خورماڵ# خوێندنى سەرەتایى و ناوەندى و ئامادەیی تەواو کردووە، دەرچووى بەشى ڕاگەیاندنە لە #زانکۆى سلێمانى# ساڵى 2012.
-لەگەڵ دەستکردنی بەخوێندنى زانکۆ دەستی بەکارى ڕۆژنامەوانى کردووە.
- یەکەم وێستگەى کارکردنی لە ڕۆژنامەى خورماڵ بووە وەک پەیامنێرو دواتر لەبەشێکى ڕۆژنامەکانى تر وەک وەرچەرخان و چاودێر و دەستوور کاری کردووە بەشێوەى فریلانس.
- لە ڕۆژنامەى چەتر وەک پەیامنێرى سلێمانى و بەرپرسى لاپەڕەى لاوان بۆ ساڵێک بەردەوامبووە.
- یەکەم وێستگەى کاری لە ڕاگەیاندنى بینراو لە کەناڵى پەیام بوو وەک پەیامنێرى سلێمانى و چوار ساڵ بەردەوامبووە.
-ساڵى 2016 هاتۆتە کەناڵى ئێن ئاڕتى، بەردەوامە لە کارەکەی.
[1]