ناونیشان: شار بەرهەمهێنی وزەی گەرمی
ئامادەکردن: فازڵ عەباس
بەرزی و چڕی دانیشتوانی ناو شارەکان ئەوە دەخوازێت، کە ژمارەیەکی زۆر لە هۆیەکانی گواستنەوە بەکاربهێنرێت جا تایبەتی بێت یان گشتی، هەروەها ئەو خەڵکە بۆ چێشتلێنان و خۆگەرم کردنەوە سوتەمەنی زۆر بەکاردەبەن، سەرباری ژمارەیەکی زۆر لە کارگە، کە سوتەمەنی زۆر بەکاردەبات، ئەمانە هەمووی وادەکەن، کە شارەکان ببنە بەرهەمهێنێکی گەورەی وزە. ئەوە زانراوە کە بەسوتاندنی سوتەمەنی وزەیەکی زۆر ڕەها دەبێت وە بڕی ئەم وزەگەرمییە ڕەهابووە لە شارەکاندا زۆرە. ئەو بڕەگەرمییەی شارەکانی ئەمەریکا بەرهەمی دێنن مەزەندەکراوە بە نزیکەی(10_15 %) ی ئەو وزەیەی، کە لە خۆرەوە دەگاتە زەوی. لە شارەکانی ئەوروپادا ئەو ڕێژەیە دەگاتە (33%). ئەم بڕە وزەیە و ئەو فاکتەرانەی تر، کە کار لە ئاووهەوای شار دەکەن دەتوانن پلەی گەرمی(1-2°س) بۆ بەرزترین پلەی گەرمی ڕۆژانە بەرزبکەنەوە لە چاو لادێکاندا، وە لە نێوان(1-9°س) بەرز بکەنەوە بۆ نزمترین پلەی گەرمی بەراوورد بە گوندی دراوسێ. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 553 ganger