جۆری وشە: هاوەڵناو
واتا:
1-بە مناڵی هاروهاج دەڵێن.
نموونە: منداڵەکەیان چەند شەیتانە هەر ئاتەشپارەیە.
2-بە پیاوی زۆر زرینگ و ئازا دەڵێن لە شەڕ و بازرگانیدا.
نموونە: فڵان لە شەڕدا ئاتەشپارەیە.
[1]
ئاتەشپارە/ateşpare: ئان: ئاگرپارە.
1 – هاروهاج، بزۆز بەتایبەت منداڵ.
منداڵەکەیان چەند لاسارە، هەر ئاگرپارەیەکه بۆ خۆی.
2 – بە پیاوی زۆر زرینگ دەگووترێت له شەر و بازرگانی دا.
فڵان لە شەردا ئاگرپارەیه.
[2]
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
عەزیزی نازار باوانم خەسرەو
بینایی بە ڕاست چاوانم خەسرەو
نەهاڵی تازە پەی یاوام خەسرەو
ئاتەشپارەی جەنگ هەم داوام خەسرەو
مەستوورە ئەردەڵانیمەستوورە ئەردەڵانی
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!