جۆری وشە: ناو
واتا:
1- ژووری چا لێنان و قاوە سازکردن بۆ دیوەخان.
2- باروبنەی تایبەتی پیاوی گەورە لە سەفەردا.
[1]
ئابدارخانە/abdarxane: نت: (ئابدار+ خانە)
چاووگە ژوورێکە لە دیوەخان/ کۆشک/ سەرا/ بۆ سازکردنی چایی و قاوە و شەربەت و شتی تر تەرخان دەکرێت.
تێبینی:
1 – ئەم وشانە باویان نەماوە، پتر لە نووسراوە کۆنەکاندا بەدی دەکرێن. لەبری ئەم وشەیە cantine بەکاردەبرێت.
2 – هەموو کەرەستە و بارەبەر و دەزگای خواردن و خواردنەوە لەگەڵ نۆکەر کە مییر لەگەڵ خۆیان دەیانبرد بۆ گەشت.
[2]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!