دونیا دەفی دەروێشانه
دەروێش وشەیەکی کوردی ناوچەی هەورامانە، ئەوانەی وێرد و پیاهەڵدان بە ئەولیا و پیاوچاکان و پیر و موریدان دەهۆننەوە وەکو وێژەوان دەناسرێن واتە وشەی دەروێش بە دەربڕینی وێژەوە دەبەستنەوە یان ئەوانەی دونیای فانی جێدەهێڵێن و دەبنە زاهد و خەڵوەتنشینی هەڵدەبژێرن بۆ حاڵگرتنیان ئه و دەفەی لەپێستی ئاژەڵەکان دروستکراوە، دەکوتن و ئه و دەنگەی لێوەی پەیدا دەبێت وەکو قاڕە و باڕەی ئاژەڵەکەیە کە بەزیندوێتی لێی بدرێت، ئینجا ئه و دەفە پێستیە هەر جارە و دەروێشێک پێیدا دەکێشێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ ڕینوێنی و ئامۆژگاری بەکارهاتووە و وتراوە(دونیا دەفی دەروێشانە) ئەمەش واتە زۆر دڵ بە دونیا خۆش مەکە چونکە هەر ڕۆژەی بەدەست یەکێکەوەیه، یەکێک دەیژەنێت و ڵێی دەدات.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,289