ئەحمەد عەزیز کەریم - بروسک
ناوی تەواو : ئەحمەد عەزیز کەریم
ناسراو بە : بروسک
ساڵی لەدایک بوون :
07-06-196207-06-1962
شوێنی لەدایک بوون : گوندی دووگردکان
عەشیرەت : بەرزنجی
باری خێزان : سەلت
ئاستی خوێندن : خوێندکاری کۆتا ساڵی ئامادەیی پیشە سازی بوو
ساڵی پەیوەندی بە ڕێکخستن : 1979
ئۆرگان : ئەندامی کۆمەلەی ڕەنجدەرانی کوردستان
لەکاری نهێنی ڕێکخستن بەشداری چەندین چالاکی خوێندکاری و بەرنامەرێژی کردووە لە دژی بەعسیەکان.
ساڵی پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگە : 1980
لەهەمان ساڵ لەیەکێک لەبازگەکانی
هەولێرهەولێر دەستگیرکراوە ڕەوانەی هەئیەی
کەرکوککەرکوک کراوە لەبەر بچووکی تەمەنی ئازادیان کردووە.
لە ژیانی پێشمەرگایەتی بەشداری چەند چالاکیەکی دیاری کردووەو ڕۆڵی کارای هەبووە.
(15) مین شەهیدی خانەوادەکەیانە.
پلەی شەهید فەرماندەی مەفرەزە بووە لە تیپی (83) ی هەورێ
لەساڵی 1982 لەگەڵ دروست بوونی تیپەکان گواسترایتەوە تیپی (83) هەورێ
لەساڵی 1982 بەنهێنی هاتۆتەوە هەولێر و سەرپەرشتی بەشیک لە خۆپیشاندانەکانی شاری هەولێری کردووە.
لە 16-05-1982 لەگوندی تەندورە ڕووبەرووی هێزێکی ڕژێم دەبنەوە پاش شەرێکی قورس و پێنەمانی تەقەمەنی لەگەڵ چوار پێشمەرگەی تر بەدیل دەگێرێن
رۆژ و مانگ و ساڵی لە سیدارەدان : 22-05-1982
شوێنی لە سیدارەدان : دائیرەی ئەمنی هەولێر
[1]