دەقی پرسەنامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
بەڕێز کاک یوسف زۆزانی
بەداخ و خەمێکی قوڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک (سالم ئیبراهیم زۆزانی) برای جەنابتانمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین کە هەمیشە نموونەی بەرزی تێکۆشان و خەباتگێڕی بوون و لە ڕۆژانی سەختی خەباتیشدا جگە لە بەشداریتان لە شۆڕش، ماڵ و حاڵتان لە ڕۆژئاوای کوردستان کردبووە خزمەتی شۆڕش و تێکۆشەرانی یەکێتی.
لەخوای گەورە داواکارین دڵنەواییتان بداتەوە و دوا ناخۆشیتان بێت و ڕۆحی ئازیزیشتان بۆ هەمیشە شادبێت.
دڵسۆزتان
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#
24ی 1ی 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,346