پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
19-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 519,043
وێنە 106,640
پەرتووک PDF 19,284
فایلی پەیوەندیدار 97,264
ڤیدیۆ 1,392
ژیاننامە
قالە مەڕە
ژیاننامە
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
نوری سەعید قادر شەکە
سکرتێرە 80
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 80

سکرتێرە 80
سکرتێرە 80

قیتیان کردمەوەو دایان نام، تەماشام کرد زیاتر لە پەنجا کەسی لێبوو، ژۆرەکەش ئەوپەڕی چار بەچار دەبوو، ئەوجە وەرە جێی خۆت بکەوە، لاقم ڕاکێشابا لە هورگی ئێکەکم قەیم دەکرد، نە ئەوان و نەئەمن نەمانزانی لەکێ دانیشم و کوو دانیشم، هەر کووەکی هەبوو جێی ئەوەیان لۆ کردمەوە دانیشم، ئەو هەموو زەلامە لەو ژۆرە تەسکەی، وەرە ئیدارە بکە، تەمەننام دەکرد بمبەنەوە ژۆرەکەی خۆم، زۆربەی زۆری گەنج بوون، لەهەموو شارەکانی تێدابوو، هەبوو بێجامەی لەپێبوو، هەشبوو شەروارو هیواش پانتۆڕی لەپێبوو، یەک پەنجەرەی برند هەبوو لۆ هەوا گۆڕینی و پانکەکی ژەنگاویش هەرواسرابوو، پلاکی پانکەکەش لەو ژۆرەی نەبوو، لەکن ئیدارەی ئەو جێیەی بوو، هەروەختی بیانویستبا لەکنەخۆیان پێیان دەکردو دەیانکوژاندەوە، گلۆپەکیشیان لەبرندی دابوو، کەس دەستی نەدەگەیشتێ..! هەموو بەخێراتنیان کردم، ئێکەکیان گۆتی : لەمێژە گیرای ؟ گۆتم : چار مانگ زیاترە ! دیاربوو چونکە ئەوان لەمێژبوو گیرابوون کەسیان ئەمنیان نەدەناسی، هی وای تێدابوو حەفت ساربوو گیرابوو، هی واش هەبوو دەسار، نە داداگایی کرابوون و نەکەسیش لێی پێچابوونەوە، هەریەکەی تۆمەتەکی درابووە پاری، هەر هەمووشیان ئینکاری ئەو تۆمەتانەیان دەکرد، هەبوو دەستی سەقەت ببوو، هەبوو پێی نەدەچەماوە، هی واش هەبوو لەبەر ئەو ئازارە قورسەی تووشی ببوو، گێژو وێژ ببوو، هیچ ئاگای لە دنیای نەمابوو، بەین بەین لەبەرەخۆی پێدەکەنی و بە ورتەورت قسەی دەکرد، هەشبوو دەستی لەبن گێی دەناو گۆرانی دەگۆ..! جەماعەت بەهەزار دەردی سەری بێدەنگیان دەکرد، دەیانترساند بەوەی ئێستا دێن دەتبەن و لێت دەدەن، ئەوجە وازی لەگۆرانی گۆتنێ دەهینا، ئێکم دیت ڕووی لە دیواری کردبوو، پشتی لەو خەرکەی کردبوو، پەنجەی لەدیواری هەردەشەقاندو قسەی لەگەر ئەو دیوارە ڕەق و تەقەی دەکرد..!
ژیان لەو ژۆرەی زۆر قورس بوو، نەمدەزانی چبکەم و چبرێم، زۆرن ئەوانەی ئەوهایان بەسەردێ دەڕوخێن و تەسلیمی ئیرادەی بەرامبەر دەبن..! ئێکەکیان لەلای چەپم دانیشتبوو، گۆتی : ئەتوو چکارەی ؟ گۆتم : وەزیر بووم..! هەموو تێکڕا ئاوڕیان داوەو لەبنی پێم هەتا تۆقی سەرم تەماشایان کردم، دوو سێیەکیان سەریان باداو گۆتیان : لاحەولە وەلاقووەتە ئیللابیللا..! ئێک دووەکی دی گۆتیان بابە وازی لێبینن و مەیدوێنن، هەونکە تووشی کێشەکمان دەکا، ئەمنیش هەر تەماشام دەکردن، گۆتم : چیە لۆ پێم باوەڕ ناکەن، بڕوا بکەن وەزیر بووم..! ئێکی بەڕدێن گۆتی : زۆر باشە چاوەکم، زانیمان وەزیر بووی، سەرکەوتوبی و خوا بتپارێزی، لۆ خۆت بە بێدەنگی دانیشە، باشە حەیاتم، ئەگەر شتەکت ویست بەمن برێ..!
ئیدی ئەوان هەموو بێدەنگ بوون و بەین بەین تەماشایەکی منیان دەکرد، ئەمن سەرم لەو مەسەلەی دەرنەدەچوو، خوایە ئەوانە لۆ سەت و هەشتا پلە لەگە من گۆڕان، دەبی مەسەلە چبی ! خۆم بێدەنگ کردو وەکی وان هیچ قسەم نەکرد..
بەینەکی پێچوو لە دەرکەی درا، گۆتیان : یاڵلا دەی وا نانی دەینین، بەپێنج دەقەی سندانی دەکەن و تەواو دەبن، وەڵلا ئەوەی تەواوی نەکا، هەمووی لە قوونی دەینینەوە..! دەرکە کراوەو پێنج شەش تەشتیان هینا ژۆرێ، برنج بوو، هەندە ترشیان (شلە، مەرەگە) بەسەر داکردبوو، هەر شەش حەفت کەس دەورەی لە تەشتەکی دا، بێ مراک و بێ نان جەماعەت دەستیان پێکرد، ئێکەک گۆتێە من زوو دەست پێبکەو یەک دوو پارووان بخۆ، هەونکە دەیبەنە دەرێ، دەنا لەبرسان دەمری..! ئەمنیش چارەم نەبوو لەپەکم هەرگرت و هاویشتمە دەوم، ئەوم خوارد و دەستم لۆ لەپەکی دی برد لەدەرکەی دراو گۆتیان : یاڵلا ئەو تەشتانەمان بدەنەوە، ئیدی هەرکوی هەبوو پارووی دووەمیشم ئاواکرد..!
تەشتەکانیان بردەوەو دەنگ نەما، هەرکەس لەڕاستەخۆ بە بێدەنگی دانیشتبوو، خەریکبوو درم بتەقی، نەمدەزانی چبکەم، لەتاوان گۆتم : ئەرێ جەماعەت دەقسەکی بکەن، ئەنگۆ ئەوها بکەن ئەمن درم دەتەقی..! گۆتیان : خۆت مشەوەش مەکە، هەر دوو سێ ڕۆژیدیە لەو وەزعەی ڕادێی و خوا خواتە کەس قسەی نەکا..! کەکابرا ئەوهایگۆ ناچار بووم بێدەنگ بم، بەینەکی باش فکرم کردەوە، ئەوجە تێگەیشتم ئەوان لۆ بێدەنگن ! یەکەم ڕەنگە واتێبگەن ئەمن بە جاسووسی ناردرایمە ناوەوان، هەتا تەواو شارەزام نەبن قسەی نەکەن، دووەمیش کە گۆتم وەزیر بوویمە، واتێگەیشتن ئەمن لەبن لێدان کووتان و تێهەردانی ئاقرم تێکچووەو هیچ لێک ناکەمەوە..! ئەمن لەو خەیارانە دابووم، لە دەرکەی دراو ئێکەک بە قەشمەریاتەوە گۆتی : جەنابی وەزیرخۆت حازرکە دەتبەین..!

هەستامەوەو چوومە لای دەرکەی، دەرکەیان کردەوەو دیسان دەست و چاویان بەستام و گۆتیان : یاڵلا بابڕۆین..! ئەلاو ئەولایان گرتم و ئەمنیان برد، بەینەکی ڕۆیشتین، دوایێ ئەمنیان بردە ژۆرەکی، ڕایانگرتم و چاویان کردمەوە، تەماشام کرد زەلامەک دانیشتیە ! ئەمنی دیت هەستاوەو لۆلای من هات، گۆتی : فەرموو وەرە دانیشە..! هەر بەخۆی دەستی کردمەوەو پەنجەی لۆ کورسیەکی درێژ کردو گۆتی : لێرە دانیشە ! ئەمنیش چووم لەوێ دانیشتم، ئەویش چوو لەپشت مێزی لەسەر کورسی خۆی دانیشت، سەری شۆڕ کردەوە سەر فایلەکەیی و بەینەکی تەماشای کرد، دوایێ گۆتی : هەر ئێستا تەلەفۆنمان لۆکراو گۆتیان بەزووترین کات بیدەنە دادگایی و با دادگا بڕیار لەسەر تاوانەکانی بدا، پێم باشە پێشی بتنێرین ئەو شتانەی لێرە نووسرایە بخینیەوەو ئیمزا بکەی لەسەری ! گۆتم : ئەگەر هەر ئەو تۆمەتانەیە کە لۆم دروست کرایە ئەوە بشمکوژن ئیمزا ناکەم، چشتەکم نەکردبی کوو دەرێم ئەمن کردیتم، ئەوە یەک، دووەم ئەمن دەمەوێ پارێزەرەکەم ببینم، ئاخر مەعقولە ئەمن چار مانگ زیاترە لێرەمەو نەتانهێشتیە پارێزەرەکەم بێتە لام..! هیچ قسەی نەکردو سەرەکی بادا، دوایێ گۆتی : ئیمزاکەیی و ئیمزای نەکەی لۆمە وەکی یەکە، ئەتوو ئینکاریش بکەی، حاکم قسەی مە چبی لەسەر ئەو قسەی حوکمی توو دەدا، لۆیێ پارێزەر بتبینی یان نەتبینی هیچ لەوەزعەکەی ناگۆڕێ، ئەگەر دەتەوێ لەو وەزعەی قورتارت بی، دەبی تەسلیمیمە بی، دریشت بەوەی خۆش نەکەی، مافی مرۆڤ و ئەمریکاو ئەوڕوپاو نازانم چ بەرگریت لێدەکەن و فشار داوێنە سەرەمە، لە عاردیڕا هەتا بن تەبەقەی عاسمانێ بەرژەوەندیان لەگەرەمە تێکەرە، باش بزانە لەبەر خاتری توو بەرژەوەندی خۆیان لەگەمە تێک نادەن..! نەکەی بە بینەو بەردەی فەیس بووکیش درت خۆش کەی، لەکنمە هەمووی فشەیە..! گۆتم : ئەگەر لە سێدارەشم بدەن ئەمن هەر ئینکاری ئەو تۆمەتانە دەکەم و دەرێم ئەمن بێ تاوانم..! بەینەکی تەماشای کردم و گۆتی : شەنست هەیەو لێدانت لەسەر هەرگیرایە، ئەوڕۆ پێیان گۆتین چیدی لێی مەدەن، با بەساغی بێتە دادگای، تەلەفزیۆن و مەلەفزیۆن لەوێ خڕەبنەوەو بزانن سەرو گێلاکی هوردو پورد کرایە نان و پیازەکی باشی پێدەخۆن، ئەگەرنا ئەمن دەمزانی ئێستا چم لێدەکردی..! هیچ دەنگم نەکرد، جەڕەسەکی لێداو کابرایەک هات، پێی لەعاردی داو گۆتی : بەرێ گەورەم ! ئەویش گۆتی بیبەوە جێی خۆی ! کابرا گۆتی : گەورەم بیبەمەوە ژۆرە قەرەبارغەکەی یان ژۆرەکەی بەتەنێ ؟ ئەمن تەمەننام دەکرد برێ ژۆرەکەی بەتەنێ، چونکە زۆر بێزاربووم لەو ژۆرەی پڕی گیرای بوون..! باشبوو لەبەختی من گۆتی : بیبەنە ژۆرەکەی پێشترێ، با بەتەنێ بی.! پشیەکم هاتەوە بەرێ و لەدری خۆم گۆتم : زۆر سوپاس خوای مەزن..
کابرا دەست و چاوی بەستام و ئەمنی بردەوە ژۆرەکەی خۆم، چوومەوە ژۆرێ و لەسەر دۆشەکەکەی لێی ڕاکشام و چاوەڕێبووم، بزانم کەنگی دەمدەنە دادگای، دریشم بەوەی خۆشبوو لێدانم لەسەر هەرگیرایەو چیدی لێم نادەن، ئیدی دەقە دەقە وەختم دەژماردو نەدەڕۆیی، بەحەزرەت بووم خەوەکی دورودرێژم لێبکەوی و دوایێ هەرم بستێنن و برێن یاڵلا پێشمان کەوە لۆ دادگای..!
زۆرم لای ڕاست و چەپ کرد بێ فایدە بوو، زۆر جار ئەو وەختی بنیادەم دەیەوێ بنووی هەتا کات بڕوا، خەوت لێناکەوی، کات ئەگەر بەپارەبی دەورەمەندو دیکتاتۆرەکانی دنیایێ بە زێڕو گەوهەری دەیکڕن، تا زیاترو زیاتر بژین، دەی ئەمن ئێستا لە وەزعەکی دامە کاتی خۆم نەک هەر دەفرۆشم، بەرکی بەلاش دەیدەمە هەرکەسی بیەوێ، بەس هەتا دەگەمە ئەو وەختەی کە دەمبەن لۆ دادگای، خۆ باش دەزانم، حوکم دەدرێم و ڕەنگە حوکمەکی چەند ساریش، بەران هەرکووی هەبی لەو وەزعە پڕ لە ئازارەی ئێرە باشترە..! نازانم زاڵم و ستەمکارەکان، کە کارو پیشەیان کوشتن و ئەزیەت دانی هاووڵاتی خۆیانە، کوو سەر لەسەر بالیفی دادەنێن و دەنوون.؟ نازانم و نازانم..!

دوو سێ ڕۆژ بەسەر ئەو وەزعەی تێپەڕی، سبەینەکی دەوری سعات نۆی بوو، گۆتیان : خۆت بپێچەوە، نیوسعاتی دی دەتبەینە دادگای ! گۆتم : باشە بەچاوان، کابرا گۆتی : وەڵلا ئەگەر بەدەستم دەبوو، پەتکەکم لەملی دەکردی و هەر لێرە دەمخنکاندی، بەران شەنست هەیەو هیچم پێناکرێ، هیچ دەنگم نەکرد و خۆم خڕکردەوە برێن یاڵلا بابڕۆین..
دەوری چل دەققەی پێچوو، دوو زەلام هاتن، دەرکەیان کردەوەو گۆتیان : یاڵلا بابڕۆین ! گۆتم : بەچاوان..! کەلەپچەیان لەدەستی کردم و چاویان بەستام و قۆریان گرتم و ئەمنیان برد، ئەوەلجار ئەمنیان بردە ژۆرەکی، کێشەکە ئەوەبوو هەر ڕۆژەی دەیانبردمە ژۆرەکی لۆ لێکۆرینەوەی، هەندیان بەو ژۆرو قاندرمانە دابردووم، سەرم لێ شێوابوو، هیچ جێیەکم نەدەناسیەوە..!
لە ژۆرەکەی ڕایانگرتم و چاویان کردمەوە، پیاوەکی کەرەگەت تەمەنی لەدەوری چل ساری دەبوو، تەماشای کردم و فایلەکەی لەسەر مێزی هەرگرت و گۆتی : چدەرێی، ئیمزا دەکەی ؟ گۆتم : نەخێر..! بەینەکی تەماشای کردم و چشتەکی لەسەر فایلەکەی نووسی و ئیمزای کردو گۆتیە دوو زەلامەکەی : چاوی ببەستن و بیبەنە دادگای، ئەوەش فایلەکەیی و تەسلیمی دادوەری بکەن ! گۆتیان باشە بەسەر چاو..! ئیدی چاویان بەستام و پێیان لە عاردی دا لۆ کابرایی و ئەمنیان بردە دەرێ..!
بەینەکی لەکن دەرکەی دەرێ ڕایانگرتم، تڕومبێلەک هات و سواریان کردم و دایاننیشاندم، دوو سێ کەسیش لەگەمن سوار بوون و گۆتیانە شوفێرەکەی باژۆ لۆ دادگای..! ئەویش سلفی لێداو گۆتی : وای دەنا لە سێدارەیان بدابا، شەرتبی کاوڕەکم دەکردە خێر..! ئەعسابم لێی نەماو ویستم وەرامی دەمەوە، بەران زانیم بێدەنگ بم زۆر باشترە..! ئەتوو وەرە کابرایەکی بێ تاوان لەسێدارە بدرێ، دڕندەک لەخۆشی ئەو لە سێدارەدانەی کاوڕەکی بکاتە خێر ! ئەو مەحکەمەو دادگایانەو حسابی ئەو کەسانە هەر لەڕۆژی قیامەتێ و بەخوای گەورە لێک دەکرێتەوە..!

گەیشتینە پێش دادگایی و چاویان کردمەوە، بەران زنجیرەکی وەکی کەلەپچەیان لەهەردوو لاقی هێخستم، تڕومبێل چووە ژۆرێ و لەبەر دەرکەی ڕایگرت، زەلامەکان دەرکەی تڕومبێلیان کردەوەو هاتنە خوارێ، ئەوجە قۆری منیان گرت و ئەمنیشیان هینا خوارێ، بڕەک ڕاوەستام و تەماشا ئەولاو ئەولام کرد، دیتم ئەمنیان بە پاسەکی هینابوو جامەکانی هەمووی ڕەش بوو، لەدەرێ هیچی دیار نەبوو، قۆریان گرتم و ئەمنیان بردە ژۆرێ، لەگە هاتنە ژۆری من کیژو کوڕەکی جاحێریش هاتنە ژۆرێ و دریان زۆر خۆشبوو، دیاربوو هاتبوون لێکیان مارەکەن، لەسەرو شکلی خۆم و کەلەپچەی دەست و لاقم مردنم دیت، لە زەردەخەنەو درخۆشی ئەو کوڕو کیژەش ژیانم دیت، دەی با ئەمن بڕۆم و نەمینێم، ژیان بەردەوامە و ڕۆژەک دێ ئەوانەی دوای من تام لەژیان دەکەن..!
چونکە زنجیرەکەی لاقم تووند بوو، نەمدەتانی شاقاوی گەورە باوێم، لۆیێ هێواش هێواش دەڕۆیشتم، ئەمنیان بەناو قەرەبارغی خەرکی دابرد، ئەوبەرو ئەوبەر تەماشا منیان دەکرد، هەندەک سەریان بادەداو هەندەکیش بەس تەماشایان دەکرد، هەشبوو لەبەر خەمی خۆی هیچ ئاگای لەمن نەبوو، لەو وەختە ناخۆشەی ئەو قسانەی حەسەن زیرەکم بەبیر هاتەوە، کە لۆ ئەبو سەباح و میرزا کەریمی دەکاو دەرێ : دوو پۆلیس ئەمنیان گرتبوو، دەیانبردم، بەناو ئەو خەرکەی دادەڕۆیشتم، کەس نەبوو برێ ئەی هاوار حەسەن زیرەک بۆ کوێ دەبەن..؟
ئاخەکم هەرکێشاو لەدری خۆم گۆتم : بێدەنگی ئەو میللەتەی کوشتیە..! لەو خەیارانە دابووم، گەیشتینە پێش دەرکەکی، کابرای لەگەرم، فایلەکەی دا پۆلیسەکەی پێش دەرکەیی و گۆتی : فەرموو، ئەوە فایلی ئەو تاوانبارەیە ! پۆلیسەکە بەینەکی تەماشای کردم و وەکی برێی ئەمنی ناسی، سەرەکی باداو گۆتی : بەس خوا لە قەرارەکیە..! ئەوجە فایلەکەی هاویشتە بن هەنگری و بەهەردوو دەستی بێریەکەی سەری بڕەک ڕێکهێخست و چووە ژۆرێ..
ئەمن چونکە زۆر هیلاکبووم، گۆتمە ئەو دوو زەلامەی لەگەرم هاتبوون : دەکرێ هەر لەبن ئەو دیوارەی لەسە چینچکان دانیشم ؟ ئەوانیش سەریان لەقاندو گۆتیان : دانیشە..! دانیشتم و بڕەک پشیم هاتەوە بەرێ، پیرەژنەک لەوسەری دانیشتبوو، بتلە ئاوەکی ساردی لەدەستی بوو، چونکە زۆرم تێنی بوو، هەر تەماشا بتلە ئاوەکەم دەکرد، وەختەکی پیرەژنەکە سەری بتلەکەی کردەوەو برندی کرد بخواتەوە، لەگەر برند کردنێ چاوی بەمن کەت، لەدەوی خۆی گێڕاوەو بەینەکی تەماشای کردمێ، ئەوجە سەری بتلەکەی قەپات کردو هەستاوەو لۆلای من هات، لێم نێزیک بۆوەو ئێک لەوانەی لەگەرم دابوو، گۆتی : ها دایە چت دەوێ ؟ ئەویش گۆتی : ئەوە پێدەچی زۆر تێنی بی، ئەو بتلە ئاوەی دەدەمێ ! گۆتیان : دایە بکشێوە ئەو زەلامە زۆر خەتەرە..! پیرەژنەکە گۆتی : کوڕم خۆ کافرستانی نیە، دەلێبگەڕێن با قوومە ئاوەکی بخواتەوە ! ئێکەکیان چاوی لێ سۆر کردەوەو گۆتی : دەرێم بکشێوە پیرەژن، یاڵلا دەی..! پیرەژنەکە کشاوەو گۆتی : خوایە ئەو زولمەی هەرنەگری..!
مایتی[1]
ئەم بابەتە 1,206 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 85
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕۆمان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 24-01-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 25-01-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,206 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
قالە مەڕە
05-11-2008
هاوڕێ باخەوان
قالە مەڕە
ژیاننامە
عەلی توانا
11-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
25-06-2010
هاوڕێ باخەوان
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
نوری سەعید قادر شەکە
05-06-2022
سروشت بەکر
نوری سەعید قادر شەکە
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
19-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 519,043
وێنە 106,640
پەرتووک PDF 19,284
فایلی پەیوەندیدار 97,264
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.313 چرکە!