پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
19-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 519,098
وێنە 106,656
پەرتووک PDF 19,287
فایلی پەیوەندیدار 97,268
ڤیدیۆ 1,392
ژیاننامە
قالە مەڕە
ژیاننامە
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
نوری سەعید قادر شەکە
سکرتێرە 77
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 77

سکرتێرە 77
سکرتێرە 77

هەروەختبوو شێتبم لەخەمان، ماری خەزورم لەمن زیاتر مشەوەش ببوون، چوومە ژۆرێ و کانتۆڕم کردەوە، دیتم هەرچی زێڕو پارە هەبوو هیچی نەمابوو، کەتمە شک و غارم دا دەرێ لۆلای کۆترەکان، تەماشا دەکەم ئەو دوو جۆتە کۆترە گرانە کڕیبووم نەمایە، درم کەتە غولغولەو گۆتم : سەتاسەت کۆترەکانی بردیەو فرۆشتیتی، ماری خەزورم هێشتا لەماریمە بوون، گۆتم : کاکە کیژینگۆ شیشکەی لەمن دایە ! گۆتیان شیشکەی چ، دەی بزانە بوختانیشی پێناکەی ! گۆتم : وەرن تەماشا ناو کانتۆڕی بکەن، نەزێڕ مایەو نەپارە، دوو جۆتە کۆتری چار دەفتەریشم هەبوو ئەویش نەمایە، مەعنای وەیە ئەو بردیتی ! گۆتیان بابە وەنیە، کێ دەرێ دز نەهاتیەو زێڕو کۆترەکانی نەبردیە ! گۆتم : ئەدی کا ڕێزان ؟ قابیلە ئەویشی بردبی بیفرۆشی، خۆ ڕێزان تیمسالی عاموڕابی نیە !
خۆیان توڕەکردو گۆتیان قەت لێت خۆشنابین، ئەتوو ئەو بوختانەی کوو بەڕێزانی دەکەی ؟ گۆتم : بابە وەڵلا بوختانی پێناکەم، بەران دەتێم بگەینن کا ڕێزان، کا کۆترەکان، کا زێڕو پارەکانی ناو کانتۆڕی ؟ گۆتیان : هەبی و نەبی دز هاتیە و وەرە بچین لە پۆلیسی خەبەر بدەین، گۆتم : بابچین !
چووینە مەخفەری و خەبەرمان دا، فایلیان لۆ کردینەوە و هاتنە مارێ و دەستیان بە تەهقیق و مەهقیق کاری کرد، ئەو بینەو بەردە حەفتەکی پێچوو، ڕێزان هیچ سەرو سۆراغی نەبوو، هەر وەختبوو شێت بم لەخەمان، تووشی وەزعەکی بووم، کافر عاری بەعارم نەبی، هەستام چوومە مەیدانی کۆتر فرۆشان، لەدوو ئەو خزمەی ڕێزانی گەڕام نەمدیتەوە، لەو برادەرانەی وێم پرسی، گۆتیان چار پێنج ڕۆژە نەهاتیە، دەنگ و باسی کۆترەکانی خۆم پرسی، گۆتیان نەهاتتە ئێرەو نەماندیتیە، هەرکەس لێرە بیکڕیبا، دەمانزانی، لێمدا چوومە ماری خزمەکەی ڕێزانی، زۆرم لەدەرکەیدا کەس نەیکردەوە، جیرانەکیان هاتە دەرێ، گۆتی : وەڵلا کەسیان لەمارێ نیە، چار پێنج ڕۆژە دەرکەیان پێوەدایە و ڕۆیشتینە، گۆتم : نازانن کێوە چووینە ؟ گۆتیان ناوەڵلا، ئەوانە هەر دووکەس بوون، پیرەمێردەک و کوڕەکی جاحێر، ڕۆژەکی هەردووکیان سواری تەکسیەکی بوون و ڕۆیشتن، کوو ڕۆیشتن نەگەڕانەوە..!

بەخەمباری گەڕامەوە مارێ، داکم شەوو ڕۆژ دەگریاو لەسینگی خۆی دەدا، داکی جەعۆی گۆتی : بەخوای ڕۆرە جەفعرۆکە کووت لۆ باس دەکا ئەوهایە، ئاگرن دەهەناوی بەربوو، تووشی بەرای خۆمان بووین، دەلۆ وەزیرۆکێمە تەواوکە کوڕم جەفعەر.. ! تەماشا جەعۆم کرد هەردوو چاوی ببوونە هەورەکی ڕەشی تاریک، هەتا بەبارانی ڕادەگا دەیگرماندو دەیبروسکاندیش.! جەعۆ قومە ئاوەکی خواردەوەو گۆتی : هەروەختبوو شێت و هاربم، ئەلهەقی ماری خەزورم پشتیان بەرنەدام، ئەوان تێکڕا گۆتیان : کاکە، ئەگەر کیژیمە ئەو ئیشەی لەگەتوو کردیە، هەرچی ئەتوو برێی ئەمە ڕاوەستاینە..! وەکی دادەنیشتم و داڵغەم لێدەدا، ئەو قسانەی ڕێزانم دەهاتەوە بیری وەکی دەیگۆ : ئەو کۆترە بەچەندیە ؟ ئەدی ئەوە چەندی دەکا ؟ ئەدی ئەو نەوعە بایی چەندیە ؟ بەجارەکی چاوم تاری دەبوو، ئێ خزمەکەشی کوو مەیدانی کۆترانی تەرک کرد، نەهاتەوە، ماری خەزورم زۆر لەدوو ئەو خزمەی خۆیان گەڕان نەیاندیتەوە، جێ نەما لەدوویان نەکەن بێ فایدەبوو..!
دوو سێ مانگ تێپەڕی، ڕۆژەکی لەمارێ دانیشتبووم، برادەرە کۆتر بازەکانم هاتنە مارێ، گۆتیان : قبور ناکەین ئەتوو هەرخەمێ بخۆیی و واز لەکاسبی بینی، زگت بەو داکە بەستەزمانەت بسووتێ، دەبی بێیەوە مەیدانێ و دەست بە ئیشێ بکەیەوە..! زەرفەکیشیان دەریناو لەباغەریان نام، گۆتیان : ئەوە ئەمە لەمەیدانێ، تێکڕا خڕمان کردیتەوە وەکو هاوکاریەک لۆتوو، هەرچەند گۆتم : نامهەوێ، گۆتیان چشتی وانیەو دەبی هەروەگری، لێرەش ناچینە دەرێ هەتا لەگەرمان نێیەوە مەیدانێ..! پاش بینەو بەردەکی زۆر ڕازیان کردم و بەدری پڕ خەم وەگەریان کەتم و چوومەوە مەیدانێ، هوردە هوردە دەستم بە ئیشێ کردەوەو خۆم گرتەوە، هێواران وەکی دەهاتمەوە ئەو مارە ساردو سوڕەی ئاگرم تێبەر دەبوو، سەنتەرلایتم پێدەکردو دەمهاویشتە سەر ئەوڕوپای، دەمگۆ بەشکو ڕێزان لەقەناتەکی دەرچی و بیبینم، وەکی دەبوە نیوەی شەوێ ئاگرم تێبەردەبوو، دەهاتە پێش چاوم وا ڕێزان لەباوەشی ئەو خزمە سەگبابەیتیان، لەخەمان هەتا سبەینێ بالیفم بەفرمێسکی چاوم تەڕ دەکرد..!
ئێک دوو مانگیدی تێپەڕی، ڕۆژەکی پۆلیسەک هاتە دووم و گۆتی هەتا مەرکەزی وەرە ئیشمان پێتە.! درم دەستی بە تەپەتەپی کرد و هەستام وەگەری کەتم، چوومە مەخفەری معاونەک لەوێبوو، زۆر ڕێزی گرتم، گۆتی : هەستە وەگەرم کەوە با بچینە توب عەدلی (پزیشکی دادوەری - تەشریح)، گۆتم : خێرە ؟ گۆتی : ئەتوو وەرە دەزانی ! وەڵلا سواری تڕومبێلی بووم و چووینە وێ، چووینە ژۆرێ و لەگەر دختۆرو کارمەندەکان کەتینە قسە، دختۆرەکە دەستی لەسەر شانی دانام و گۆتی : بێ زەحمەت هەتا ئەو ژۆرەی لەگەرم وەرە ! ئەمنیش مشەوەش بووم و تەماشا معاونەکەم کرد، معاونەکە گۆتی : فەرموو با پێکەوە بچین، ئیدی چووینە ژۆرێ، دیتم : مەیتەک لەسەر قەرەوێرەکی درێژ کرایەو پەردەکی شینی پێدادرایە، دختۆرەکە پەردەکەی هەرداوەو گۆتی : ئەو مەیتەی دەناسی ؟

زۆر مشەوەش بووم و نەمزانی چبکەم، غیرەتم دابەر خۆم و تەماشام کرد، مەیتەکی تێکچووی و ڕزی، زۆربەی گۆشتی دەم و چاوو قالبی ڕزی بوو، وەکی برێی بەس پارچە هێسک مابۆوە..! گۆتم : ئەوجە ئەمن چبناسمەوە، کا ئەوە چ جێی ساغی مایە ؟ گۆتی : ناهەق نی، وەرە ئەو مەکسیەت پیشان دەم کەلەبەری بووە، وەختی کووشتیتیان..! گۆتم : چ چ، کووشتیتیان ؟ گۆتی : بەرێ، ئاساری شەش حەفت چەقووی بەلەشی وەیەو مەکسیەکەش هەمووی کوون کوونە..! گۆتیە ئێکەکی کا ئەو مەکسیەی بینە ! ئەویش دۆرابەکی کردەوەو مەکسیەکی دەرینا، وەکی چاوم بە مەکسیەکەی کەت ئاگرم تێبەربوو، ڕێک ئەو مەکسیەبوو کە ڕێزان ڕۆژی بزر بوونەکەی لەبەریبوو، پڕم دا مەکسیەکەیی و بە دەم و چاوی خۆم وەناو لە هۆڕژنی گریانێم دا، معاون و دختۆرەکە ئەمنیان گرت و دایان نیشاندم و هێوریان کردمەوە، گۆتم : بەس پێم برێن ئەو مەیت و مەکسیەتان لەکێ دیتتەوە ؟ معاونەکە گۆتی : وەرە بابچینە ئەو دیوی، چوومە ژۆرەکەیدی و دانیشتم، پەرداغە ئاوەکیان لۆهینام، لەبر گریان و فرمێسکی نەمزانی کوو ئاوەکەم خواردەوە، معاونەکە گۆتی : کاکە، ئەو ژنەی توو کوژرایە، ئەوەی کوشتیتی، گیرایەو ئیعتیرافی کردیە..! گۆتم : کو گیرایەو کو ئیعتیرافی کردیە ؟ گۆتی : ئەمە چەند مانگە ناومان دایتە هەموو سەیتەرەکان و هەردوو مەتاری #هەولێر#و #سلێمانی#، لۆ ڕۆژەکی لە مەتاری خەبەریان نەداینێ، گۆتیان : زەلامەکمان گرتیەو ناوی هەیە، چووین تاقیبمان کرد دیتمان هەوە، گرتمان و تەحقیقمان لەگەر کرد، دەرکەت چوویتە ئەلمانیای، لەوێش کەتنەکی کردیەو دیپۆتیان کردتەوە، دەی دەی، لەوێ لۆ وێ، وەڵلا دانی بە تاوانەکەی ناو گۆتی : ئەمن ڕێزانم کوشتیە..! گۆتمان کوو ؟ گۆتی : زانیم جەعۆ دوو جۆتە کۆتری گرانی کڕیە، لە فرسەتەکی دەگەڕام، کوو لێی بدزم، نیوڕانەکی بەتڕومبێلی تاقیبم کرد چۆوە مارێ، دوایێ دیتم داکیشی هاتە دەرێ، بەفرسەتم زانی و چوومە ژۆرێ، هەرچوومە ژۆرێ، ڕێزانی ژنی ڕێک بەرامبەرم بوو، ویستی بکاتە هەرا، تووند گرتم و دەستم لەقوڕگینا، بەرم نەدا هەتا خنکاندم، ترسام بەتەواوی نەمردبی لۆیێ دامە بەر چەقووان، ئیدی تەواو تازە بەملم داهات، بە لەسەرخۆیی چوومە ژۆرێ، دیتم جەعۆ خەوی لێکەتیە، ئەمن پێشترێ دەمزانی جەعۆ ئەگەر بنووی خەوی زۆر گرانە، لۆیێ بە هێمنی دۆرابم کردەوە، هەندە زێڕی لێبوو، دەرمهیناو چووم کۆترەکانیشم دەریناو سەرەکم لەدەرکەی دەرێ بردە دەرێ، دیتم نیوڕانەو کەس دیار نیە، ڕاست ڕێزانم هاویشتە ناو تڕومبێلی و بردمەوە لای مارێ تڕومبێلم بردە حەوشێ، ئەوجە هاویشتمە ناو سندوقی تڕومبێلی، دنیا تاریک داهات، قازمەو پێمەڕەم هاویشتە ناو تڕومبێلی و گۆتمە بابم وەرە بابڕۆین، بابم لەبازاڕی لەچایخانەکی داناو گۆتم لێرەبە هەتا دێمەوە، مەیتەکەم بردە ئاقاری و لەبن خۆرێم نا، چوومەوە دوو بابم، تڕومبێلەکم بەتایبەتی لۆ گرت و ڕەوانی مارە برایەکم کرد لە#کەرکووک#ێ، چووم کۆترەکانم دا کابرایەکی کەپێشتر قسەم لەگەر کردبوو، بە سێ دەفتەری و دامێ و زۆریش مەمنون بوو، کابرا گۆتی : دەیبەم لە سلێمانی دەیفرۆشم، بەخۆشم لەگەر قاچاخچیەکی ڕێککەتبووم، هەر ئەوشەوی وەگەر قاچاخچی کەتم و بەتڕومبێلی خۆم لێمدا ڕۆیشتم هەتا #دهۆک#ێ، تڕومبێلەکەم هەر لەوێ لەگەراجەکی بەجێهێشت و لەگە قاچاخچی بەڕێکەتین، پاشی دوو مانگان گەیشتمە ئەڵمانیای، لەوێ پاش ماوەکی دەستم لەگەر مافیاو تریاک فرۆشان تێکەر کرد، لۆ لێم ئاشکرانەبوو، گیرام و ئەمنیان ناردەوە هەولێرێ، ئیدی لەمەتاری گیرام، گۆتمان : جێی مەیتەکەی پێ دەزانیەوە ؟ گۆتی : لەوانەیە، ئیدی ئەمەی بردە جێیەکەیی و پاش گەڕان و سوڕانەکی هورد جێیەکەمان دیتەوەو مەیتەکەمان دەرینا، پاش فەحسەکی هوردی دختۆران لێرە، دەرکەت ئەوە تەرمی ڕێزانی ڕەحمەتیە..!

کە معاونەکە ئەو قسانەی دەگێڕاوە، ئەمن بەس دەگریام و فرمێسکم دەڕێشت، لەلایەکی دیش درم ئیسراحەتی کرد چونکە ئەو شک و گومانەی بەڕێزانم دەبرد ڕاست نەبوو، ئیدی خەبەری ماری خەزورم دا، ئەوانیش هاتن و مەیتی ڕێزانیمان بردەوەو شاردمانەوەو تازیەمان لۆ دانا، گۆتمە جەعۆی : ئەدی کابرای ڕێزانی کوشت چی بەسەرهات، لە قنارەیان نەدا ؟ جەعۆ گۆتی : ناوەڵلا حاکم ئەمری ئیعدامی لۆ دەکرد، بەران چونکە لێرە ئیعدام کردن ڕاگیرایە، وا لەحەپسخانەی لێی پاردایتەوەو سێ جەمە دەخواو دەڕی..! گۆتم : ئێ پاشان ؟ گۆتی : وەڵلا لەگەر ماری خەزورم هیچمان لەبەینێ نەماو پێکهاتینەوە، پاشی بەینەکی خەزورم لەدووی ناردم و گۆتی : کوڕم ئەوە ڕێزانۆکە ڕۆیی و تازە نایێتەوە، پێم باشە ئەتوو مارەکی نوێ دروست کەیەوەو خەمەکی لەخۆت بخۆی..! گۆتم : پاشی ڕێزانی چاوم بەراتی نادا لەگەر ژنەکیدی ژیانەکیدی دروست کەم، گۆتی : کوڕم ژیان بەردەوامە، وەرە ئەگەر ژنێ دەینیەوە سۆزانۆکەت پێشکەش دەکەم..! گۆتم : سۆزانۆکە کێیە جەعۆ ؟ گۆتی : خوشکی ڕێزانی ڕەحمەتی بوو، ئەمنیش دەستی خەزورم ماچ کردو گۆتم : گەلەکت لێ مەمنونم، ئەمن جارێ ژنێ ناینمەوە، ئیدی پاش بەینەکی ماری خەزورم سۆزانیان بەمێرددا..!
داکی جەعۆی هەستاو گۆتی : با هەندە میوەتان لۆبینم، میوە فێنکاییە، ئیدی قیت بۆوە چووە ناندینی، گۆتم ئێ جەعۆ، دوایێ ؟ گۆتی : وەڵلا گدۆ شەش حەفت مانگەکی دیمان لەو خانی بەڕێکرد کە ڕێزانی تێدا کوژرا، چیدی نەمتانی لەو خانی بژیم، لەگە داکم ڕێککەتین ئەو خانی بفرۆشین، ئیدی فرۆشتمان و خزمەک ئەو خانیەی لۆ دیتینەوە، قسەمان لێکردو خوا ڕێکیهێخست و کڕیمان و هاتینە ئەو گەڕەکەی، هەندەی نەبرد لەگەر داکم ژیانەکی تازەمان دەست پێکردەوە، هەرچەندە خوا ڕەعمی بە عەبدی خۆی کردیەو چشتی لەبیر دەباتەوە، بەران کەسەری ڕێزانی قەت لەدرم دەرناچی، بەران بەوەی باشبوو ئەو گەڕەکە پیاوی باشی وەکی توو و مام عەوڵای تێدابوو، بوومە برادەرتان و موشغل بووم و هوردە هوردە خەمم تەنک بوون و دەستم بە کاسبی کردەوە، خوای گەورەش درەکی باشی دایمێ و ژیانەکەی بە قسەی خۆش بەڕێدەکەم..!
داکی جەعۆی هەندە تەرۆزی و هوردە سێوو هەرمی هیناو لەپێشی داناین، جەعۆ گۆتی : ئەدی لۆ شفتیەکەت نەهینا ؟ داکی گۆتی : ئەدی نەتگۆ مەشکێنە لۆ ئیمانۆکەی دەبەم گوجیلکی دێشی ؟ جەعۆ پێکەنی و گۆتی : قەت باوەڕم نەدەکرد پاشی ڕێزانی درم لۆ ئێکەکیدی لێبدا، بەران نازانم ئەو ئیمانە لەکێ هات و لەمن بووە شقاتەو ئاگری لە ئیمانی بەردام..!

گۆتم : باشە مادام ڕێزان بەو دەردەی چوو، ئەدی لۆ لە گەڕەکێ وا براو بوویتەوە ئەتوو دەستت لە دوو ژنان کردبیتەوە ؟ گۆتی : گدۆ ئەتوو ئەو میللەتەی ناناسی، مێشی دەکاتە گامێش، هەر ئەوەندە گێی لە قسەکی بوو، ناچی لێ بکۆرتەوە بزانی تەواوە یان نا، دێ وەکی تووتی لەهەموو جێیەکی دەرێتەوە، چەند جار بەخۆمیان گۆتیتەوە، دەرێم بابە وەنیە، هەر پێم باوەڕ ناکەن، گۆتم : ئەوی ڕاستیبی ئەمنیش لەمێژبوو گێم لەو قسانە ببوو، بەس قەت درم نەدەهات بەڕووت دابدەمەوە ! گۆتی : ئەوجە ئەگەر هەموو کەس وەکی توو ومام عەبدوڵلاو شەمسەدین گەندەبایی و پیرداود بێ ددانی دری ساف بایە، ئەمە لۆ ئەوهامان لێدەهات..! گۆتم : وەڵلا خۆ ڕاست دەکەی، وەنیە ئەو خەرکە کە شتەک پەیوەندی بەوی وەنەبوو واز لێبینی، دەتوو پێم برێ کابرای ڕێزانی کووشت هەر لە حەپسخانەیە ؟ گۆتی : ئەرێوەڵلا، هەتا ئێستا ئەمری لە سێدارەدانی جێبەجێ نەکرایە، دنیاو بنیاشی بەمن وەنایە لۆ پێکهاتنەوەی، ڕۆژەک مەکتەبی کۆمەڵایەتی عزبەکانم دەنێرتە سەری، ڕۆژەک فەرماندەی عەسکەری و مەسولی عزبەکان، ڕۆژەک داوای سولعی عەشایری دەکا، ڕۆژەک گەفم لێدەکا..! گۆتم : ئێ باشە وا لەحەپسخانەی، ئەو هەموو خەرکەی لەکێ دەناسی ؟ گۆتی : کاکە هەندە خزمی مەسول و چەکدارو مەکداری هەیە، ئەوان ئیشەکەی لۆ دەکەن، ئەمنیش هەتا ئێستا هەر دەرێم دەبی یاسا سەروەر بی، یاسا چبرێ هەر ئەوە هەوە..! ئەمان داخی گرانم گدۆ، یاسا هەر لۆ کوڕە فەقیریە..!
لەماری جەعۆی هاتمە دەرێ و درم هەموو خەمبوو، پیاوەک هەموو ژیانی یەک پارچە خەم و خەفەتە، ئەوجە تەسلیم نابی و ژیانەکی پڕ لەپێکەنین بەڕێدەکا، لەوکاتەی دری پڕی خەمەو چاوی پڕی فرمێسکە، دەرێ : ئەوەی دەست بەخوای بگری قەت نادۆڕێ، خوا پشتی بەندەکانی خۆی بەرنادا..! لۆیێ ناوی خۆم لێهیناو گۆتم : شەرتبی ئەوەی لەتوانام دابی لۆی بکەم، بەشکو مام عەوڵای ڕازی کەم و ئیمانی لێ بستینم لۆ جەعفەری..
پاش نوێژی عیشایێ لە هەدیقەی دانیشتبووم و کتێبەکم دەخیندەوە، تەلەفۆنەکم لۆهات، تەماشام کرد ژمارەکە نەناسرای بوو، وەرامم داوە، پاش چاک و چۆنی، گۆتی : جەنابی سەرۆک وەزیران دەرێ سبەینێ خۆی ئامادەکا، سوندی دەخوا وەکو وەزیری شارەوانی ! گۆتم : زۆر سەلامی لێبکەو برێ گۆتی : زۆر مەمنون، ئەمن جارەکیدی وەزیراتی ناکەم ! گۆتی : ئەوها بێ منەتی ؟ گۆتم : مەسەلە بێمنەتی نیە، بەران داوای لێبوردن دەکەم و ناتانم بیکەم.! کابرا بێ خواحافیزی مۆبایلی لەسەر قەپات کردم..!
گۆتم : وەچاکە بچم مام عەوڵای ببینم و مەسەلەی ئیمان و جەعۆی ببڕێنمەوە، چوومە ماری مام عەوڵای، پاش چاک و چۆنی و بەخێراتنی، گازی نەنەخانێشم کردو مەسەلەکەم بە هوردی لۆ گێڕانەوە، زۆر پێ تێکچوون و خەمیان زۆر خوارد، گۆتیان کاکە مادام وابی شەرتبی ئەمە لەسە دەستی توو ئیمانۆکەی پێشکێشی جەفعەری بکەین..!
بە درخۆشی هاتمە دەرێ و تەلەفۆنم لۆ جەعۆی کرد، دیتم مۆبایلی قەپاتە، دوو سێ جار لۆم کردەوە هەر قەپات بوو، گۆتم : دیارە ئیشی هەیە، یان مۆبایلەکەی شەحنی نەمایە، چوومەوە مارێ و بەینەکی لەگەر منداران دانیشتم، دوایێ چوومە ژۆرەکەی خۆم و لێم پارداوە، هێشتا خەوم لێنەکەتبوو، نامەکم لۆ هات، یەکەم جار ویستم نەخینمەوە، دوایێ گۆتم : بابزانم چیە ! مۆبایلم کردەوەو تەماشام کرد، دیتم جەعۆیەو نوسیتی : خۆت قورتارکە..!
مایتی[1]
ئەم بابەتە 581 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 85
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕۆمان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 24-01-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 24-01-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 581 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
قالە مەڕە
05-11-2008
هاوڕێ باخەوان
قالە مەڕە
ژیاننامە
عەلی توانا
11-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
25-06-2010
هاوڕێ باخەوان
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
نوری سەعید قادر شەکە
05-06-2022
سروشت بەکر
نوری سەعید قادر شەکە
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
19-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 519,098
وێنە 106,656
پەرتووک PDF 19,287
فایلی پەیوەندیدار 97,268
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.282 چرکە!