پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,356
وێنە 105,642
پەرتووک PDF 19,138
فایلی پەیوەندیدار 96,355
ڤیدیۆ 1,306
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
بەندکرانی مامۆستایانی زمانی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەندکرانی مامۆستایانی زمانی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەندکرانی مامۆستایانی زمانی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بەیاننامەی ناوەندی هاریکاری حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-ئێران
ڕێکەوت: #06-01-2022#
وڵی خەمخۆرانی زمانی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ بەگژداچوونەوەی سیاسەتی تاک زمانیی کۆماری ئیسلامی و هەوڵی سیستماتیکی دەسەڵات بۆ پەراوێزخستن و تواندنەوەی زمانە نافارسییەکان کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا خۆی لە بایەخدان بە زمانی کوردی و کردنەوەی فێرگە و خولەکانی زمانی کوردیدا دەبینێتەوە، ترس و نیگەرانیی زۆری بۆ ناوەندە ئەمنیەتییەکان دروست کردوە. هاوتەریب لەگەڵ گەشەسەندنی ئەو هەوڵانە، ناوەندە ئەمنیەتییەکانیش بە دروست کردنی کۆسپ و تەگەرە و وەگەڕخستنی پەروەندەی ئەمنییەتی لەدژی چالاکانی زمانی کوردی بەرهەڵستی تێکۆشەرانی ئەم بوارە بوونەتەوە.
بەندکرانی چەند چالاکێکی مەدەنی و مامۆستای فێرکردنی زمانی کوردی لە چەند ساڵی ڕابردوو لە شار و ناوچە جیاکانی کوردستان دا کە بە تۆمەتی تێکدانی ئەمنییەتی نیشتمانی پەروەندەیان لە دژ دروست کردوون و سزای قورسی زیندانیان بەسەردا سەپاندوون، ئاماژەی ڕوون بۆ بەردوامیی ڕێژیم لە سیاسەتی سڕینەوە و بەگژداچوونەوەی زمانی کوردین.
لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا زارا محەممەدی، موژگان کاوسی و کەیوان مینوویی بەشێک لەو کەسانە بوون کە خۆبەخشانە ویستوویانە خزمەت بە زمان و ئەدەبی کوردی بکەن و لەو ڕێگەیەدا لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و لە لایەن دادگاکانی ڕێژیمەوە دادگایی و ڕاپێچی بەندیخانە کراون.
زارا محەممەدی بەرپرسی ئەنجوومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتی “نۆژین” یەکێک لەو مامۆستایانەی زمانی کوردییە کە نیزیک بە دە ساڵە لە بواری فێرکردنی زمانی کوردیدا چالاکە، لە جۆزەردانی ساڵی 1398ی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سنە دەستبەسەر و دوای ئەوەی کە ماوەی 6مانگ لەژێر ئەشکەنجە و لێپرسینەوەدا بوو، مانگی سەرماوەزی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی 700 میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. هەروەک ئەنجومەنی فەرهەنگی – کۆمەڵایەتیی “نۆژین” کە ڕۆژی 12ی بەفرانباری ئەمساڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، پاش ئەوەی سەرجەم ڕێگا بەناو یاساییەکان، لە قۆناغەکانی دادگای سەرەتایی و دیوانی باڵای دادگای پێداچوونەوەیان بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی ”سزای نادادپەروەرانە و بێ بەڵگەی پێنج ساڵ زیندانی بە سەر زارا محەممەدی”دا گرتۆتە بەر، بەڵام دیسان ئەو سزایە لە لایەن بەرپرسی گشتیی دەزگای دادی پارێزگای سنەوە پشتڕاست کراوەتەوە.
موژگان کاوسی مامۆستای زمانی کوردی، نووسەر و ژینگەپارێز یەکێکی دیکە لەو چالاکەیە کە لە خۆپێشاندانەکانی گەلاوێژ ی 1398ی هەتاوی بە تۆمەتی پڕۆپاگەندە دژی ڕێژیم و هاوکاری لە گەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کرا و لە لایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای 36 مانگ بەند کرانی بەسەردا سەپا.
کەیوان مینوویی، چالاکی فەرهەنگی و ماموستای زمانی کوردی خەڵکی مەریوانیش چالاکێکی دیکەی مەدەنیی کوردە کە پاش دەستبەسەرکرانی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی و سەرەڕایی بەدواداچوونی بنەماڵەکەی هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.
لەگەڵ ئەوەی کە لە قانوونی بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامیدا ڕێگە بە خوێندن و نووسین بە زمانی نەتەوە ستەملێکراوەکان یان وەک خۆیان دەڵێن زمانە ناوچەییەکان دراوە و پەسەند کراوە بەڵام ڕێژیم بە هەموو شێوەیەک پێشگیری و ڕێگریی لە خوێندن بە زمانی نەتەوەکانی دیکەی ئێران بێجگە لە زمانی فارسی کردووە. هاوتەریب لەگەڵ ئەو ڕێگرییە چالاکانی فەرهەنگی و مامۆستایانی زمانی دایکی هەمیشە کەوتوونەتە ژێر گوشاری هەڕەشە و ئەشکەنجە و زیندانی کراون.
سیاسەتی سڕینەوەی زمانی نەتەوە و پێکهاتە غەیرە فارسەکان لە ئێران و پێداگری لەسەر سیاسەتی تاک زمانی لە حالێک دایە کە بەشی کولتووریی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان (یۆنسکۆ) 2ی ڕەشەمەی بۆ پاراستن و پێشگیری لە فەوتانی زمانی دایکی گەلان، بە ڕۆژی زمانی دایک دیاری کردووە، بەڵام وەک باس کرا ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ بەهایەک بۆ یاسا و ڕێسا نیودەوڵەتیییەکان دانانێ و گەلانی ئێرانی لە مافە سەرەتاییە ئینسانی و یاساییەکانی بێبەش کردووە و هەڵسوکەوتەکانی لە گەڵ یاسا مرۆییەکان ناکۆک و ناتەبایە.
زمانی کوردی وەک پێناسەی نەتەوەیەکی ژێر دەست و توخمی سەرەکیی شوناسی ئەو نەتەوەیە هەردەم لەژێر تەوژم و هوروژمی زمانی نەتەوەی باڵادەستدا بووە و تا ئێستاش هەر بەردەوامە. داگیرکەرانی کوردستان بە هەر شێوەیەک کە بۆیان لوابێ و لە توانایاندا بووبێ ویستوویانە زمانی کوردی لەنێو زمانی نەتەوەی سەردەستدا بتوێننەوە و نەتەوەیەکی دەیان میلیۆنی لە زمانی زگماکیان بێبەش و بێ بەری بکەن.

لەگەڵ ئەوەی کە بە کردەوە، لە هەر دوو نیزامی پاشایەتی و حکومەتی ئیسلامیدا خوێندن و نووسین بە زمانی کوردی قەدەغە بووە، بەڵام دڵسۆزان و خەمخۆرانی زمانی کوردی بەشێوەی جۆراوجۆر لە هەر ڕێگەیەکی مومکین کە بۆیان گونجابێ خزمەتیان بە زمانی کوردی کردووە و زمانی کوردییان لە فەوتان و لەنێوچوون پاراستووە. لەگەڵ ئەوەی هەڕەشەکانی دەزگاکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم ئەوپەڕی زەخت و فشاریان خستۆتە سەر وانەبێژان و نووسەرانی کورد و بە تۆمەتی ناڕەوا و دوور لە ڕاستی پەلکێش کراونەتە ئیدارەی ئیتلاعات و ئازار و ئەشکەنجە دراون و زیندانی کراون، بەڵام خەمخۆرانی زمانی کوردی کۆڵیان نەداوە، لە هەڕەشەکانی دژمن نەترساون و لە بەربەستەکان نەپرینگاونەوە و ئازایانە لە مەیداندا بوون و لە سەنگەری بەرگری و برەودان بە زمانی کوردیدا ئازایانە ڕاوەستاون و نەبەزیون. هەروەک زارا محەممەدی دەڵێ ئەمە کۆتایی ڕێگا نییە، بەڵکوو سەرەتایەکی دیکەیە.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران وێڕای مەحکووم کردنی بڕیاری دەزگای دادی سنە لەسەر حوکمی بەندکرانی زارا محەممەدی و زیندانی کردنی موژگان کاوسی و کەیوان مینوویی مامۆستایانی زمانی کوردی بە تاوانی تێکدانی ئاسایشی گشتیی وڵات، سپاس و ڕێزی خۆی ئاراستەی هەموو ئەو وانەبێژ و خەمخۆرانەی زمانی کوردی و چالاکانی مەدەنی دەکا کە بەوپەڕی ئازایەتییەوە لە سەنگەری پاراستنی زمانەوە بەرگری لە زمانی نەتەوەکەمان دەکەن و لەو ڕێگەیەدا خۆبەخشانە هاتوونەتە مەیدان و خزمەتی زمانی کوردی دەکەن.
لە هەمان کاتدا داوا لە خەڵکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئازادیخوازان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین کە لەو پێوەندییەدا خەمسارد و کەمتەرخەم نەبن و، بە هەر شێوەیەک کە بۆیان دەکرێ پشتیوانی لە زارا و زاراکان بکەن و ئەو بڕیارە نادادپەروەرانەی دادگاکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران مەحکووم بکەن.

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
15ی بەفرانباری 2721ی کوردی
[1]
ئەم بابەتە 1,249 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان و کورد - 21-01-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 06-01-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاگەیاندن
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 21-01-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-01-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-01-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,249 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.116 KB 21-01-2022 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
مەحموود پاشای جاف (1846-1921)
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
گەشتێک بەنێو هەنگاریادا
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
سەلیمی جەوهەری
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
ژیاننامە
بەناز عەلی

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,356
وێنە 105,642
پەرتووک PDF 19,138
فایلی پەیوەندیدار 96,355
ڤیدیۆ 1,306
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
مەحموود پاشای جاف (1846-1921)
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
گەشتێک بەنێو هەنگاریادا
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
سەلیمی جەوهەری
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
ژیاننامە
بەناز عەلی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.266 چرکە!