بەبۆنەی 2ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی #کۆماری کوردستان#، میراتهەڵگرانی کۆمار و قوتابییانی پێشەوا #قازی محەمەد# لە شاری #سەقز# و هەروەها شاری #مەڵەکشا#ی #ئیلام# چالاکیی بڵاوکراوەیان
بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی #حیزبی دێموکراتی کوردستان#، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 29ی بەفرانباری2721، لە بەرەبەری 2ی ڕێبەندان و 76ەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری دێموکراتیکی کوردستان، ئەوینداران و میراتهەڵگرانی کۆماری کوردستان و قوتابییانی پێشەوا قازی محەممەد و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شارەکانی سەقز و مەڵەکشای بە بەڕێوەبردنی چالاکیی بڵاوکردنەوەی بڵاوکراوە، پێشوازییان لەو ڕۆژە پیرۆزە نەتەوەیی و مێژوویییە کرد.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سەقز لە گەڕەکەکانی بولواری دانشجو، پردی کەوەسوار، شەهرەکی دانشگا، قەرەچی ئاوا و هەروەها لە شاری مەڵەکشایش ئەندامانی حیزب لە شەقامەکانی ئەو شارە بە بەڕێوەبردنی چالاکیی بڵاوکراوە، پێشوازییان لە 2ی ڕێبەندان کرد و پەیمانیان لەگەڵ ئامانجەکانی پێشەوای سەرۆک کۆمار و بەها پیرۆزەکانی کۆمار نوێ کردەوە.
[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,739