دەقی ڕاگەیەندراوەکەی #بارەگای بارزانی#:
زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامارە تیرۆریستیە دەکەین کە ئەمشەو کراوەتە سەر نووسینگەی هەڤاڵ(شاخەوان عەبدوڵڵا) جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە شاری کەرکووک. داوا دەکەین لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچوونی ئەم کردەوە تیرۆریستییە بکەن و بکەرانی ئاشکرا و، بە سزای کارە تێکدەرانەکەیان بگەیێنن.
تیرۆر هەرگیز ناتوانێ بەسەر ئیرادەی ئازادیخوازی و پێکەوەژیاندا زاڵ ببێت.
بارەگای بارزانی
19ی کانوونی دووەمی 2022[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,326 ganger