پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,104
وێنە 106,660
پەرتووک PDF 19,290
فایلی پەیوەندیدار 97,269
ڤیدیۆ 1,392
ژیاننامە
قالە مەڕە
ژیاننامە
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
نوری سەعید قادر شەکە
سکرتێرە 69
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 69

سکرتێرە 69
سکرتێرە 69

گۆتم : مام عەوڵا دەکرێ پێمان برێی خۆڕیەکان کێنە ؟ گۆتی : ئوستاج ئەمن و ئەتووی لێ دەرچی، ماباقی هەمووی خۆڕینە، یەعنی جەعۆ و پیرداود و معێدین، ئاخر بووە واستەی بە جاشی بکەی هەتا پێشمەرگەکی لە عەپسخانەی دەرینی ! گۆتم : ئێ چبکەین دنیایەکە ئەوهای لێهاتیە، جەعۆ گۆتی : خەتای منە وەگەنگۆ دەکەوم و دێم واستەتان لۆ دەکەم میرۆی بەدعەمەل بەربی ! گۆتم : وەڵلاهی جەعۆ ئەتوو خۆ ڕەنگ نیە پیاوەتی لەگەر ئێکەکی بکەی دەبی ئیللا بەچاوی دابدەیەوە، پیرداود بێ ددان گۆتی : وەڵلا ئەوە هەمووی بەلایەکی، ئاهی معێدینیش بەلایەکی، گۆتم : ئاهی چ ؟ گۆتی : ئەو قوڕمساغە نەیگۆ هێوارێ لێرەبن و پارە نانەکی بخۆن ! جەعۆ گۆتی : ئەوجە ئەتوو چ ددانت هەیە پارووی پێ بادەی، هەی ڕیوی..! عەوڵا گۆتی : وەڵلاهی پیرداود ئەتوو گەززەکانیشت خلیسکی دەباتن، چونکە ددانت نیە بیکووشی، باشە ئەتوو لۆ خۆ لەو تڕومبێلەی فڕێ نادەی، بەنامووسم ئەتوو سەگتۆپبی باشترە لەو ژیانەی بە چاو شۆڕی دەیبەیە سەری، ڕۆژەک بە چای مۆرینگۆی، ڕۆژەک بە پەلکە شفتی، هەتیم دەبمرە با نەجاتت بی..! گۆتم : بابە دەوازی لێبینن گوناحە، ئەو بەستەزمانەتان نەهێشت، چ خوا قبور دەکا..! جەعۆ گۆتی : مستەهەقی سەت ئەوەندەیە، دیتت لە کن معێدین چشتۆ بەردی بە گووی دادا..! گۆتم : ئەرێ پیرداود ئەتوو ئەو قسە چبوو کردت ؟ وەڵلا خوا ڕەحمی کرد و محێدین یەک ئێدەگی لێنەدای..! پیرداود گۆتی : ئەمن مردی ئەنگۆ زندی، ئەگەر معێدین نەیگۆتە جەعۆی ئەگەر هاتی پیرداودیش لەگەر خۆتان بینن، مام عەوڵا گۆتی : وەڵلاهی ڕێی تێدەچی، بەگێرەی ئەو قسەی مام ڕەعمانی پاسکلچی کە بە لووتفی خۆی فەرموویتی : خۆڕی خۆڕی دەناسی..!
یەک دوو ڕۆژی پێچوو، جەعۆ و مام عەوڵا هاتنە مارێ، پاش چاک و چۆنی، جەعۆ گۆتی : کاکە معێدین تەلەفۆنی کرد، گۆتی : وەرن بتانبینم، سەرو سەدایەکی میرۆم بەدەست کەتیە ! گۆتم : زۆر باشە، ئەوجە چدەرێن کەنگی بچین، مام عەوڵا گۆتی : وەڵڵا عەزدەکەن ئێستا دەچین، جەعۆ گۆتی : وەڵلا گۆتی لە مارێ نیمە، چوویمە مەیدانێ عەیوانان هەشت نۆ جوانەگای دەکڕم و دەبەمە دەورو بەری مەخموری و سەری دەبڕم لۆ ئەو پێشمەرگانەی وێندەرێ، گۆتی شەوێ وەرن، با هەر لە ئێستاوەش پێتان برێم پیرداودی نەینن، نێن..! گۆتم : ئەتوو بەڕاستیتە ؟ گۆتی : ئەرێوەڵلا، گۆتی : توخوا پیرداودی بینن، بەزمی زۆر خۆشە..! مام عەوڵا گۆتی : چمگۆ ئوستاج، نەمگۆ خۆڕی خۆڕی دەناسی..!
لەو قسانە دابووین مام عەوڵا جەڕەسەکی لۆ هات، تەماشای مۆبایلی کرد، ڕەنگی تێکچوو، گۆتی : لاعەولا وەلا قووەتە ئیللا بیللا ! گۆتمان : خێر..! گۆتی : زێخەی ماری کمە، لە دونێ شەوێوە سەت تەلەفۆنی لۆ کردیمەو جوابم نەدایتەوە، وازم لێ ناینی و لێ ناینی..! گۆتم : دە جوابی بدەوە ڕەحمەت لەبابت، بزانە چیدەوێ ! مام عەوڵا گۆتی : ئەوە لەسە قسەی توو جوابی دەدەمەوە..! مام عەوڵا جوابی داوەو بڕەک پێچوو ڕەنگی تێکچوو، گۆتی : وەنیە، بابە وەنیە، کچێ بەس درۆم لەگەر بکە، بە بیللا باوەڕ ناکەم، ئیمانم بەو فەعسانە نیە، بابە ئەتوو لۆ واز لەمن ناینی، باشە باش، دێم دێم دەبڕۆ دەی، خوات لەگەر..! مام عەوڵا تەلەفۆنەکەی قەپات کردو سەری برند کردە عاسمانێ و گۆتی : خوایە زۆر شوکر..! گۆتم : چبووە مام عەوڵا ؟ گۆتی : برێم چبووە، بەردەک لە عاسمانێ بەربیتەوە دێ بە تەپلی سەری عەوڵای دەکەوی..! جەعۆ گۆتی : ئێ دەبرێ، بزانین زێخە چیگۆ ؟ مام عەوڵا گۆتی : برێم چیگۆ، ناگۆترێ ! گۆتم : ئێ دەبرێ ! مام عەوڵا گۆتی : وەڵلا زێخە دەرێ ئاووسم..!! جەعۆ گۆتی : لەتوو..!؟

مام عەوڵا گۆتی : ئەدی لەکێ سەی خۆڕی، ناکرێ بڕەک پیاوبی کورە..! گۆتم : یا مام عەوڵا ئەمە چەند مانگە لە وەزارەتی داکەلاینە، ئێ بەحسابان ئەتووش دەستت لە زێخەی کردتەوە، تێم ناگەینی ئەو زگە کوو پەیابوو ؟ قاتی نارێی بە کۆپی پێستی بووە !؟ مام عەوڵا گۆتی : بە چبووە ئوستاج، کا توو خوا دیسان برێوە، بزانم گۆتت چ ؟ جەعۆ گۆتی : با ئەمن تێت بگەینم، ئەگەر ئەتوو سەگاتیت نەکردبی و بە عیزەعیزە خۆت نەگاندبیتە ئەو قوومبارە ستوورەی، ئەو زگەی لەکێبوو !؟ مام عەوڵا گۆتی : دەنگۆ لەوەی گەڕێن و ڕێیەکم لۆ بیننەوە کوو قوورتارم بی ! جەعۆ گۆتی : گووی سەت لۆ دەبینینەوە، وەڵلاهی هەتا پێمان نەرێی لەگە زێخەی چ کەین و بەینەکت هەیە، هیچت لۆ ناکەین..! مام عەوڵا زۆر پڕ ببوو لە جەعۆی، بەران چونکە دەستی کەتبووە بن سەری، نەیدەزانی چبکا، جەعۆ وازی نەهیناو قیت بۆوەو گۆتی : جارێ با ئەمن بچم دوو قسان لەگەر نەنە خانێی بکەم، ئەوجە پاشی هەنگی هەق عیسابەکی دەکەین، مام عەوڵا قیت بۆوەو ڕووبووە جەعۆی و لەبنە خۆی نا، گۆتی : وەڵلا وەبیللا لێرە بجولێی دەتخنکێنم، کەری کەرباب دەتەوێ ئاگرم لە ماری بەردەی..! جەعۆم لەبن دەستی مام عەوڵای دەریناو گۆتم : کاکە دانیشن با بگەینە چارەکی، مام عەوڵا ئەگەر دەتەوێ لەو وەزعەی قوورتارت بی، دەبی بە ڕاست و دروستی قسەمان لۆ بکەی، مام عەوڵا گۆتی : قسەی چتان لۆ بکەم !؟ جەعۆ گۆتی : تێمان بگەینە زێخە ئەو زگەی کوو پەیدا کرد ؟ مام عەوڵا بڕەک داماو جغارەکی دەریناو پێی کردو قوومەکی دوورو درێژی لێداو گۆتی : ئەوی ڕاستی بی، ئەوی ڕاستی بی..! گۆتم : دە قسان بکە ! گۆتی : قسەی چبەم، لۆ ئەمن لەبە زمانی جەعۆی دەوێرم قسان بکەم، هەی ڕەببی ئەو زمانەت لەگێچی گیرێ..! گۆتم : مەترسێ جەعۆ قسان ناکا، دەبرێ دەی..! مام عەوڵا گۆتی : ئەوەی ڕاستی بی ئوستاج، هەر مەجالم وەرگرتبی، جار جارە چوویمە تفەنگەکم پێوە نایە..! وەکی ئەو قسەی کرد ئەمن لەسە پشتێ کەتم، جەعۆش دەستی بە چەقەنە لێدانێ کردو دەیگۆ : هەلە هەلە، هەلەو مییەت هەلە..! مام عەوڵا ئەعسابی نەما، گۆتی : ئاخر خەتای منە قسەتان لۆ دەکەم، خوایە زۆر شوکر، خۆ بەخۆت دەبینی کوو بوویمە قەشمەڕجاری ئوستاج و جەعۆی خۆڕی..! جەعۆ گۆتی : ئەتوو لەوەی گەڕێ، بەس پێم برێ تفەنگەکانت ئەڵلا خوایی دەتەقاند، یان سەرسێرەت لێ دەگرت ؟ مام عەوڵا گۆتی : جەعۆ ڕجای ئەو خوایەت لێدەکەم بەسە ببڕێنەوە، بە لە ڕکی توو خۆ بەو پانکەی وەنەکەم..! جەعۆ گۆتی : کەرە لۆ تێناگەی، ئەگەر ئەڵلا خوایی بی، ئەوە چاو بەلەبۆقەکتان دەبی، ئەمما ئەگەر سەرسێرەت لێگرتبی، ئەوە تەئکیدبە زەگەکە دەبلە..! مام عەوڵا هەر بەجارەکی ڕووخا و ڕەنگی پەڕی، گۆتی : وەڵلا بابە تەواومان کرد، گوریس بە سەرەکی نەدەگەیشتێ، ئەوجە نۆبەتی دوو سەرانە، لەچمان کەم نەبوو دەبل نەبی، گۆتم : باشە مام عەوڵا ئەتوو ئەو ئیشت کوو کردیە، بەس بزانم کوو خۆت گەیاندە زێخەی، ئەدی ئەمە لێک دانەبڕاینەو مەحکەمەیان لەمە نەگرتیە، باشە ئەمە چبکەین و کوو خۆمان قورتار کەین، وەڵلاهی ڕیسەکەت لەمە کردەوە خوری..! مام عەوڵا دیسان قوومەکی دوور و درێژی لە جغارەکەی داوەو گۆتی : ئوستاج عەشق دەردەکی گەلە گرانە، چ دەرمانی نینە..! جەعۆ گۆتی : باشە کاک عەسەن سیساوەیی ئەو عومر و ڕدێنەی توو ئی ئەو عەشقە پیسەیە، باسی عەشقمان لۆ دەکا، ئەوجە با پێت برێم، گردەکی برند لە پێش ماری زێخەیە، لۆ ناچی دەست بدەیە قازمەکی و وەکی فەرهادی کوون بە دەری بکەی..!؟ مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج، ئەو خۆڕیەی برێ بێدەنگ دەکەی یان هەستم بە پێلەقان هەردوو گوونی بتەقێنم..! ئەمە لەو بینەو بەردەی دابووین و نەنەخانێ هاتە ژۆرێ، ڕووی لە مام عەوڵای کردو گۆتی : ئەوە چت کردیە عەوڵا پیس پیسۆک..!؟

جەعۆ قیت بۆوە و گۆتی : جەماعەت بە ڕوخسەتتان ئەمن دەبی بڕۆم، وەختی ئەوەیە کۆترەکانم ئاو بدەم ! نەنەخانی پارەکی بە جەعۆی وەناو فڕێیداوە سەر کورسی، گۆتی : دانیشەو نەڕۆیی، دەبی ئەتوو لێرەبی، چونکە کوو دەزانم خوا بە هەقە، ئەوهاش دەزانم سڕڕ و تڕڕی عەولارۆکی لەکنە تووە ! جەعۆ گۆتی : سڕ ئا، بەران تڕڕەکەی پەخوای لەکنە من نیە..! هەستامەوەو گۆتم : نەنەخانێ فەرموو دانیشەو تێمان بگەینە بزانین چبووە ؟ مام عەوڵا هەستاوەو گۆتی : خانێ پێشم کەوە لۆ مارێ، با نهێنی خۆمان لە ماری خۆمان بی، نەنەخانێ گۆتی : کورە هەی عەولارۆک ئەتوو چت تێهێشتیتەوە، ڕەببی زێخە، بتبینم کەپووت بە بڕین بچی، وەی کۆرەبم لۆ خۆ، کوو زێخە عەوڵای لەخشتە برد، ڕەببی عەوڵا قرپی مردنێ بینیەوەو جارەکی دی نەگەی لەگەر زێخەی لەسەر سیسەمی تورکی لاقی لە لاقی هەرکێشی..! ئەمن و مام عەوڵا ئەعسابمان نەمابوو، جەعۆ لەبن سمێران پێدەکەنی و دەیگۆ کخخخخخخ، مام عەوڵا چونکە وەکی مەسەلە کوردیەکەی گۆتی : بەکەرێ نەدەوێرا و پڕی دەدا کورتانی، غاریدا جەعۆی و گۆتی : ئەوە چ کخەکختە هەی خۆڕی..! جەعۆ گۆتی : کورە دەبڕۆ هەی ڕیوی، ناوێری بەرامبەر نەنەخانێی فززەی بکەی، دێی ئێقەی من دەگری..! خۆم لە نەنەخانێی توڕە کردو گۆتم : ئەرێ ئەتوو ئەو هەموو شیڕەشیڕەت لە چیە، مێشکی سەرت بردین، عەیب ناکەی شەرم ناکەی، بەکوردی و کورتی ببڕێنەوەو تێمان بگەینە چبووە !؟ نەنەخانێ گۆتی : دەی دەی خۆ لێببە دەرێ، ئەو بەزمە هەمووی لەبن سەری تووە، ئەگەر ئەتوو نەببایە وەزیری دێرەبەبای وەکی زێخەی عەوڵارۆک لۆ ئەو بەزم و ڕەزمەی دەکرد..! مام عەوڵا تووند ملی نەنەخانێی گرت و ڕایکووشی، گۆتی : هەی دبووسی، بێدەنگ دەبی یان بتخنکێنم، خۆ ئەتوو لە تامت بردتە دەرێ..! مام عەوڵا نەنەخانێی وەها ڕاکووشی، چاوی سپی بۆوەو دەستی بە لرخەلرخێ کرد، جەعۆ گۆتی : بە قورعان عەوڵا نەنەخانێی کووشت..! نەنە خانێ کەتە ئەو گۆڕەیی و خۆی لەخۆ برد، دەتگۆ سەت سارە مردیە و ڕوح لە جێیەکی شیرنەو هەرقەنایە..! گۆتم : یاڕەببی خوایە زۆر شوکر، نەنەخانێشمان بەملی داهات، پەرداخە ئاوەک لەوێبوو، گرتم و بە چڕوچاویم داکرد، جوولەجوولەکی کردو سەرەکی قیت کردەوە، تەماشایەکی مەی کردو دیسان خۆی لەخۆ بردەوە..! مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج لێی گەڕێ، ئەو مارە کمە، ئەو تەکتیکاتەی هەیە، بەران لەمن گەڕێ با دوو سێ پێلەقان لە جەعۆی خۆڕی بدەم، لێم مهەققەقە ئەو خانێی لەمن پف دایە ! جەعۆ گۆتی : هەندەم سووندەو هەندەم قورعانە قسەبی لە زاری من نەهاتتە دەرێ و وەڵلا وەبیللا نەشمگۆتیە زێخە زگی هەیە و زگەکەشی جمکە..!
توومەز نەنەخانێ خەبەری زگی زێخەی گێ لێنەببوو، ئەو دیاربوو هەر ئەوەندەی گێ لێببوو کەوا مام عەوڵا هێشتا وازی لێنەهینایەو جار جار سەری لێدەدا، لەگەر قسەی جەعۆی ڕاست قیت بۆوەو گۆتی : هەی کۆرەبم، یەعنی زێخە زگیشی هەیە !؟ کاکە دەستی بە قیژو هۆڕێ کردو بە هەردوو دەستان پرچی دەڕنیەوە، هاواری دەکردو دەیلاواندەو دەیگۆ : کچێ خانێی دەست بە هەویر ئەوجە قوڕی عەفت مەملەکەتان بەسەری خۆت داکە، زێخە هەر هەوێت نیەو بەس، بەرکی دەبیتە داکی دوو زڕ کوڕان لەگە توو، وەی کۆرە بم لۆخۆم، لە سبەینێوە سێ جار بیست و دە نانم کردیە، لەگەر شەش ئەستووکە بە ڕوونان، گۆتم : با عەوڵارۆک بخواو شنگ و تاقەتی بێتەوە بەرێ، نەمزانیە قووەتی ئەستووکە بەڕوونی لە زێخەی سەر بە ڕشک و ئەسپێی سەرف دەکا..!
داکی ئەحمەدی لەو دەمی لە بازاڕی هاتەوە، وەکی گێی لەشین و واوەیلای نەنەخانێی بوو بە مشەوەشی هاتە ژۆرێ و گۆتی : ئەو س ئەو هۆسە ئوو خەپسە ؟ وەڵلا ئەمن ترساندی ئەو وەزع، نەنەخانێ لۆ داکی ئەحمەدی چوو، باوشی تێهەریناو گۆتی : کچێ دەوەرە ژنە عارەبۆکەی یا یووممە، با دەست تێکبگرین و بڕۆین وەچۆلی کەوین و سەرهەرگرین، وەڵلا وەبیللا کوو دەزانم عەولارۆک ژنی بەسەمن هینایە، ئوزتاجە فەندیش ئەوها ژنی بەسەتوو هینایە، هەی لەخۆت غەریبێ، بڕۆ تاقیبی هەوێت بکەو بزانە زگی چەند مانگە..!!

داکی ئەحمەدی دوو جار لەسەر یەک سوڕاو کەتە ئەو گۆڕەی..! گۆتم : یاڕەببی کوڕم جەعۆ، لا حەولا وەلا، وەڵلاهی درم نایێ دوعاشت لێبکەم، ئاخر بەس بزانم ئەو بەزمە چبوو دروستت کرد !؟ گۆتی : ئەوجە لۆ بە ملە منی داناینی گدۆ، دەی دەی دەستە چەورەکەی خۆتان بەمن بستڕن، بەخۆ و بە عەوڵا ڕۆکی گۆشتەکەتان ساف کردیەو هێسکەکەش فڕێدەنە پێشە من..! مام عەوڵا تاقەتی قسەو شەڕی نەما، تووند ملی نەنەخانێی گرت و گۆتی : یاڵلا پێشم کەوە لۆ مارێ ! ئیدی جەعۆش فرسەتی وەرگرت و لەدوو وان خشی و چووە دەرێ، ئی ماوە ئەمن بووم، پەرداخە ئاوەکەم بە چڕو چاوی داکی ئەحمەدی داکرد و کەتەوە جولەجولێ، سەری برند کرد و گۆتی : ئەمن لەکێ ؟ گۆتم : ئەتوو لە ماری خۆتی و لەخوای بەزیادبی ساغ و سەلامەتی..! گۆتی : کا ئەو نانە خانم ؟ گۆتم : نەنەخانێ لێرە چدەکا، ئەو وا لە ماری خۆیتی ! گۆتی : ئەو نەگۆت ئەتوو هینای دوو زن ؟ گۆتم : ئەوە چیە داکی ئەحمەدی دەرێی تێکچووی، دوو ژنی چ و نەنەخانێی چ و حاری چ ! بابە ناوی خوای بینەو سڵاوەتەکی لێدە، هەستە بڕۆ ئەو دیووی ئاوەکی بە دەم و چاوت داکا، ئەتوو هاتیە ژۆرێ و خلیسکت برد، خوا ڕەحمی کرد چ جێت نەشکایە، دیارە لەگەر ئەو بەربوونەوەی خەونی هاشەو باشەت بە نەنەخانێ و دوو ژنی دیتیە..!
داکی ئەحمەدی هەرچەند دەیکرد نەیدەزانی قەناعەت بە قسەکانی من بکا، یان بەو هەراو هۆریایەی کە بەسەر داهاتەوە، هەرکووی هەبوو هەستاوەو چووە ئەو دیووی، ئیدی خوا ڕەحمی کرد جاری ئاگرەکە لە ماری من دوور کەتەوەو ئەوجە پەتەمای خوای..!
تازە نوێژی مەغریبێم کردبوو، تەلەفۆنەکم لۆهات، وەرامم داوە دیتم شربلە، پاش چاک و چۆنی و ئەحوار پرسینی، گۆتی : بێم بتبینم یان ئەتوو دێی ؟ گۆتم : ئەمن دێم، ئەوها باشترە، ناو نیشانی خۆی دامێ و جلکم گۆڕی، دەچوومە دەرێ، داکی ئەحمەدی هات و گۆتی : ئەتوو دەسی کن زنی دوو ؟ گۆتم : ئەتوو ئەو فکرو خەیارەت هەر لەمێشکیە، بابە ژنی دووی چ و حاری چ، مادام بەمن باوەڕ ناکەی بڕۆ کن نەنەخانێی، ئەمن ویستم لە کۆرە خۆی کەمەوە، لۆیێ باسی نەنەخانێم کرد، خۆ دەزانم بچتەوێ فلیمم دەسووتێ، یەکسەر وەرامی دامەوەو گۆتی : وەڵلا ئەمن سوو نانا خانم، بەس ئەو نەبوو لەمارێم ! گۆتم : بەڕاست، لۆ لە مارێ نەبوو ؟ گۆتی : وەڵلا کیز ئەو گریا، ئوو گۆت داکم ڕۆیشتم ماری خارم، ئوو زۆر عاجز و بێ طاقەت..! لەو قسەی داکی ئەحمەدی زانیم نەنەخانێ زیز بووەو چوویتەوە مارێ هەیبەتووڵلای برای، ئەوجە وەرە مام عەوڵا دەرەقەتی هەیبەتووڵلای بێی، نێرەکەرەکە لەو گۆڕەی، وەکی توڕەبوو کەس ناناسی، کەرەکە بە چار پێیان، جارەکی ژنی پێی گۆتبوو دە بەسە ئەو جغارە پیسەی تەرککە، مردم لەگە چڕە دووکەرێ، دوو فیشەکی بە ژنی وەنابوو، لە پێش دەرکەش لەسە کورسیەکی دانیشتبوو، دە جغارەی بە جارەکی هاویشتبووە دەوی و تەراقیشی خواردبوو، ئەو ژنەی پێ لە مارێ نانێتەوە، هەتا بە دەستی خۆی ئەو دە جغارەی لۆ پێنەکا..!
ئەمن ترسەکی دیشم هەبوو، ئەویش ئان ئاخیری گڕ گڕ، کێشەکە بێتەوە سەر سەرو کۆکری من و برێن خەتای ویبووە، ئەگەر ئەو نەببا وەزیر و مام عەوڵای نەکردبا حیمایە، لەکێندەرێ زێخەی دەدیتەوەو تەختی دەکرد، گۆتمە داکی ئەحمەدی ئەتوو تەئکیدی نەنەخانێ ڕۆییە ؟ گۆتی : ئی وەڵلا، ئەمن زۆڕ تەئکید، گۆتم : ئاخر ئەو پیرەژنە بەو ئاخیری عومرەی ئی زیز بوونێیە، ئەوە کیژو کوڕی بە مێرد و ژنن..! عەلا کوولین با بچم بزانم مام عەوڵا وەزعی کووە ! چوومە دەرێ و دیتم مام عەوڵا لە پێش دەرکەی لەسە کورسیەکی دانیشتیە و کلاشینکۆفەکی حەفتاو پێنجیشی لەسە کۆشی دانایە ! گۆتم : مام عەوڵا کوی ؟ گۆتی : لەسایەی سەری جەعۆی فوولم، وا لەسەرم دەڕژێ، گۆتم : ئەدی ئەو تفەنگە چیە لە کۆشت ؟ گۆتی : چاوەڕێمە هەیبەتووڵلا بێ و بە فیشەکان هەموو قوونی هەرزڕێنم..!

گۆتم : ڕەحمەتی خوات لێبی مام عەوڵا، ئەوە قسەیە ئەتوو دەیکەی، هەستە بابچینە ژۆرێ هەستە، دابنیشین و تەکبیرەکی لەو وەزعەی توو بکەین، ئەتوو دەست دەیە تفەنگی و هەیبەتووڵلاش دەست بداتە تفەنگی، کۆرانیمە دەبیتە تەکساس، بەگێی برای خۆت بکەو شەیتانی بە لەعنەت کە..! مام عەوڵا بەینەکی باش داماو دوایێ هەستاوەو گۆتی : فەرموو بابچینە ژۆرێ، ئیدی ئەو بە پێشکەت و ئەمنیش کەتمە دوی، گەیشتینە حەوشێ و ویستمان بچینە دیوەخانی، بووە تەقە، خۆم نووی کردو دیتم جامی پەنجەرەی ماری مام عەوڵای هوردو هەڕاش بوون و کەتنە خوارێ، خوا ڕەحمی کرد بە من و مام عەوڵای نەکەت، دەنا تەفرو توونا دەبووین، ئەمن خۆم لە عاردی درێژ کرد و مام عەوڵاش بن دیوار و بن دیوار خشی لۆلای دەرکەی حەوشەی، مام عەوڵا چەکی ڕاکێشاو غاریدا دەرێ، ئەمنیش لە دوو وی غارمدا، هەتا گەیشتینە کۆرانێ، هیچ دیار نەمابوو، مام عەوڵا غاریدا ئەولاو ئەولای کۆرانێ هیچی نەدیتەوە، پیرەژنەک لەسە ڕەسیفی کەتبوو، ترسی ئەوەمان هەبوو فیشەکەکی پێکەتبی، غارماندا کنی و گۆتمان دایە ئەتوو سەلامەتی ؟ گۆتی : ئەرێوەڵلا ڕۆرە سەلامەتم، ئەرێ ئەوە ئەو مانتۆڕە لۆ وەی کرد، ئەو هەموو تفەنگەی لۆ بەو مارەی وەنا ؟ مام عەوڵا گۆتی : مانتۆڕ بوو ؟ گۆتی : ئەرێوەڵلا، دوو زەلامی لەسەر بوو، ئەوی پشتەوە چەکی ڕاکێشاو کردیە تەق وتۆق..!
مام عەوڵا قۆری گرتم و گۆتی : وەرە واز لەو پیرەژنەی بینە، ئەوە هەیبەتووڵلای سەگسار بووە، گۆتم : کوو دەزانی ؟ گۆتی : بە مانتۆڕەکەی، ئەو مانتۆڕە ئی سلۆی بووە..! گۆتم سلۆ کێیە ؟ گۆتی : کوڕی ئەو کارخانچیەیە، گۆتم : چانەبوو لەو دەمی ئەتووم بردە ژۆرێ، دەنا کێ دەرێ ئێستا لەخینێ نەگەوزا بووی، گۆتی : ئەتوو ئیشەکەت لەمن تێکدا، دەنا ئێستا هەیبەتووڵلا لەو دنیای بوو، ئەمن عیلاجت دەکەم سەر چێری سەر سەیانی..! گۆتم : دەتوو واز لەوەی بینەو وەرە بابڕۆین، هەتا زووە، گۆتی : خێر ؟ گۆتم : دەبی بچم برادەرەکی ببینم، زەرورە، گۆتی : ئەمن ناتانم بێم، دەبی لێرەبم، لەوانەیە هەیبەتووڵلا دیسان بێتەوە، ئەمن دەیناسم چ مارەکە، ئەوە وەکی قیڕو بنیشتیە، هەر ئەوەندەیە پێت وەنووسا، لێت نابتەوە..! گۆتم : چاوەکەمی ئاگات لەخۆبی، وەبکە نەبکوژرێی و نەکەس بکوژی، هەتا لەگەر هەیبەتووڵلای ڕێکدەکەوین، ئیدی خواحافیزیم لە مام عەوڵای کردو سواری تڕومبێلی بووم و بە ڕێکەتم لۆ دیتنی شڕبلی..
گەیشتمە ئوتێلەکەی شڕبلی لێبوو، نەینۆکیان لەبنی تڕومبێلی داو چوومە ژۆرێ، وەکی گەیشتمە پرسگەی ئوتێلی، شڕبل لەوسەریڕا بە پیرم وەهات، دیتم کابرایەکی ناسکۆکەی بە لەنجەی لەگەرە، ئێکەکە لەوانەی عەلەدەوام دەدوازدە کیژی لە دەورەیەو گۆرانی و مۆرانیان پێ دەرێ لە ئاهەنگان..! پاش چاک و چۆنی، دانیشتین، دیتم شڕبل بێتاقەتە، گۆتم : خێرە ئەوە ؟ گۆتی : وەرە با پیاسەکی بکەین، لە کابرای جوودا بووینەوە و چووینە ناو باخچەی ئوتێلی و دەستمان بە پیاسەی کرد، دیسان گۆتم : خێرە ئەوها بێتاقەتی ؟ گۆتی : ئەتوو جارێ پێم برێ ڤیدیۆی وەزیرەکانت مایە ؟ گۆتم : لۆ دەپرسی ؟ گۆتی : لێم ئاشکرا بووە لۆ تووم ناردیە، گۆتم : کوو ئاشکرا بووە، گۆتی : لەڕێی هاککەرەکی هاتینە ناو مۆبایلم و زانیتیان، لەوانەیە ئەمن بکوژن یان بمگرن، تەئکید بە ژیانی تووش دەکەوتە خەتەر، هەتا پێت دەکرێ ئەو ڤیدیۆیانە بستڕەوەو ئەگەر گیراشی حاشای لێبکەو برێ نەمدیتیە، ئەگەر نا تووشی کێشەکی زۆر گەورە دەبی و ئیحتیمالی زۆرە بشکوژرێی، گۆتم : ئەمن نە ئەو ڤیدیۆیەم مایەو نە ئەو مۆبایلەش، ئەسلەن دەم و دەست ڕەشم کردەوە، ئەمن بێزم لەو چشتانە دەبتەوە، شڕبل هەر تەماشای دەکردم، وەکی برێی باوەڕی بە قسەکانی من نەدەکرد، لۆیێ زۆر پێی دادەگرت ڤیدیۆیەکانی لۆ بنێرمەوە یان لەبەر چاوی وی ڕەشیان کەمەوە، مۆبایلەکەم دەریناو گۆتم : فەرموو تەماشا بکە، بزانە تێی دایە ! گۆتی : بەو چشتانە ناتانی قەناعەتم پێبکەی، بەران هەر ئەوەندەت پێ دەرێم ئەگەر مایتت ڕەشیکەوە، تەئکیدبە لەڕێی توو براو بیتەوە سەرت دەچیتە قوڕێ، جغارەکی دەریناو پێی کردو گۆتی : ئەمن دەبی بڕۆم، ئەو کیژانەم هینایە لۆ مەسوولەکی و دەبی بیانبینی، ئەوجە نازانم بەدری دەبی یان نا..!

گۆتمە شڕبلی هەر لەبەر ئەو کیژانە هاتیە ئێرە ؟ گۆتی : ناوەڵلا، ئیشەکی دیشم هەبوو، خێرەکی باشی تێدابوو لۆمن و لۆ سەرۆک وەزیرانی، دەوری هەزاران دۆنم عاردیان بەناوی من کرد لەسەر دوو سایدەکی زۆر تیجاری، ئەمنیش هوردە هوردە دەیانفرۆشمەوەو ملیۆنەها دۆلار خێری تێدایە..! گۆتم : کێوە دەچن، ڕۆژەک دادێ میللەت هەمووتان لە قوڕگی دەربینی، گۆتی : خەمەکی لە خۆت بخۆو ئەو ڤیدیۆیانە بنێرنەوە دەنا ئەوجارە بگیرێی بەهیچ لەبن نایێی دەرێ ! گۆتم : بڕۆ ژنەکان ببە لۆ ئەو مەسوولەی بڕۆ، گۆتی : وادەچم، گۆتم : لە وراتیمە بەو نەوعە نان پەیدا کردنەی دەرێن گەوادی..! گۆتی : ئەتوو زۆر کەون و کلاسیکی، ئێستا پێی دەرێن هاریکاری دڵخۆشکردنی بەرامبەر..! شڕبل دەستی برند کردو خواحافیزی کرد، لە دوو ویش کۆمەرە کچەکی لوبنانی و سوری لە ئوتێلی هاتنە دەرێ و سواری ڕانج و جیکلاسی بوون و بەڕێکەتن لۆ مەزرەعەی ئەو مەسوولە تەرەسەی کە خینی میللەتی لەو حارەی سەرف دەکا..!
گەڕامەوە لای مارێ، دیتم پێش ماری مام عەوڵای قەرەبارغە، چووم بزانم وەزعیان گەیشتە کێ، کیژەکانی بەرەو ڕووم هاتن و گۆتیان وەڵلا بابمان ڕۆیی لۆ مەخفەری پۆلیسی، پۆلیس هاتنە ئێرە، بزانن ئەو تەق و تۆقە چبوو، بابیشم لۆی باس کردن، گۆتیان وەرە مەخفەری و ئیفادەت بدە، ئیدی وەگەوان کەت..!
تەلەفۆنەکم لۆ جەعۆی کرد، گۆتم لە کێی ؟ گۆتی : بەتەمابووم بێمە دووت، بچینە کن معێدینی، وەبی بەخەبەرەکی میرۆی کەوین، گۆتم : دەتوو وەرە جارێ با خەبەرەکی مام عەوڵای وەگرین، ئەوجە قسەکی لە میرۆش دەکەین، گۆتی : لۆ عەولارۆک چیلێهاتیە، گۆتم : دەتوو وەرە ئەوجە تێت دەگەینم..!
دەوری نیوو سعاتەکی چاوەڕێم کرد، دیتم جەعۆ هات، یەکسەر سواری تڕومبێلی وی بووم و گۆتم باژۆ لۆ مەخفەری، گۆتی : قاتی عەولارۆک نەنەخانێی نەکووشتیە ؟ گۆتم : ناوەڵلا هەیبەتووڵلا لێمان بوویتە هێزی کۆماندۆو هجومی کردتە سەر ماری مام عەوڵای..! گۆتی : بەڕاستتە ؟ گۆتم : ئەرێوەڵلا، گۆتی : قوڕت بەسەری عەوڵا، وەڵلا تازە داوی لە داوی هەیبەتووڵلای نابتەوە هەتا قیامەتێ، بەس ئەمن ئەو سەیەی دەناسم بایی چەندیە، گۆتم : کوو دەیناسی ؟ گۆتی : جارەکی هات دوو بەبەغای سوودانی لێکڕیم، کاکە وەکی چرمی پێم وەنووسا، هەموو ڕۆژێ دەهات، یان تەلەفۆنی دەکرد، دەیگۆ ئەوڕۆ چ خواردنەکیان بدەمێ، شەوێ لە کێ بیانخەوێنم، سبەینان چ گۆ#ڕانیە#کیان لۆ لێدەم، دوایێش هات شەڕەکی گەورەی لەگەر کردم، دەیگۆ ئەتوو بەبەغای ئیسلامیت دایتە من، گۆتم : بەبەغای ئیسلامی چیە ؟ جەعۆ گۆتی : وەڵڵا هەیبەتووڵلا دەیگۆ ئەو بەبەغایانە هەروەها دەکەن بانگ دەدەن و سڵاوەتی لێدەدەن، گۆتم : ئەوجە لەوەی باشتر هەیە..! گۆتی : ناوەڵلا بەران هەیبەتوڵلا دەیگۆ ئەمن عەز دەکەم ئەو بەبەغایانە بەندی برێن و هەر مێوانەکیش هات پێی برێن گەواد بەخێراتی، وەبی تێر تێر لە دیار مێوانی پێبکەنم..! گۆتمە جەعۆی ئەوجە ئاخیری چت کرد ؟ گۆتی : یەعنی دەتەوێ چبکەم گدۆ، بەس لۆ ئەوەی لەکۆرم ببتەوە پارەی بەبەغایەکانم داوە، گۆتم : ئەتوو بەڕاستتە ؟ گۆتی : ئەرێوەڵلا، ئێ کاکە وازی لێنەهینام، گۆتم هەر داوم لە داوی ببتەوە..!
گەیشتینە پێش مەخفەری و لە تڕومبێلی دابەزین، چووینە ژۆرێ، دیتمان مام عەوڵا لە ژۆرەکی هاتە دەرێ، چاک و چۆنیمان کرد و گۆتمان خێر ؟ گۆتی : وەڵلا ئیفادەم داو ئەوراقیان ناردە پێش عاکمی، گۆتم : دوایێ ؟ گۆتی : وەڵلا ئەو معاونە دەرێ عاکم سەتاسەت ئەمری قەبزی لۆ هەیبەتووڵلای دەردەکا، ئەوە خوایە بەشکو بیگرن و سێ چار شاپی لێدەن و بیکەنە پیاو، جەعۆ گۆتی : ئەمن مردی، ئەنگۆ زندی، ئەگەر هەیبەتووڵلا مەخفەری شورتەی نەدا بەر گوللان جەعۆ نیمە، گۆتم : بابە شتی وا کوو دەکا، لۆ قابیلە شار بێ حاکم و میر بی، مام عەوڵا گۆتی : وەڵلاهی ئوستاج هەیبەتووڵلا زەلامەکی زۆر کەرە، بەینێدی چووبووە بازاڕی و تڕومبێلی لە جادەی باتەی ڕاگرتبوو، مرورەکە غرامەی لۆ نووسی بوو، هاتبووە خوارێ، مروری دابووە بەر دەسکە دەبانچان و هەموو چڕو چاوی شکاندبوو ! گۆتم : باشە هەیبەتووڵلا پشتی بەچ قەییمە ؟ مام عەوڵا گۆتی : بە ئامۆزایەکی، وەختی خۆی سەرۆک جاش بوو، ئێستا پلەی لیوایەو بە جەنابی فەرماندە گازی دەکەن، کاکە هەر هەیبەتووڵلا تووشی کێشەبی، ئەو فریای دەکەوی..!
مایتی[1]
ئەم بابەتە 994 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 85
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕۆمان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 20-01-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 20-01-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 994 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
قالە مەڕە
05-11-2008
هاوڕێ باخەوان
قالە مەڕە
ژیاننامە
عەلی توانا
11-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
25-06-2010
هاوڕێ باخەوان
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
نوری سەعید قادر شەکە
05-06-2022
سروشت بەکر
نوری سەعید قادر شەکە
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,104
وێنە 106,660
پەرتووک PDF 19,290
فایلی پەیوەندیدار 97,269
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.047 چرکە!