ژ ژنان دۆتمام ژ شوران شورێ شام
لە کوردەواریدا کچە مام زۆر جێگەی سەرنج بووە بۆ خزمایەتی و هاوسەرگیری تا کۆتایی سەدەی بیستەم، زۆرترین حەیران و بەستە و مەقام و ستران و لاوک و گۆرانی و شیعر لەسەر ئامۆزا و دۆتمام وتراوە، هونەرمەندی مەزن مەزن لە گۆرانیەکانیاندا(ئامۆزا گیان)یان وتووە، ئه و بایەخ و گرنگیەی ئامۆزا بۆ هاوسەرگیری و دڵ پێوەبوونە بووە بە ئیدیۆمێکی جوان لە ناوچەی بادینان لە باشوری کوردستان دەوترێت: ژ ژنان دۆتمام ژ شوران شورێ شام، لە ژنان کچە مام جێگەی پشت پێ بەستنە و لە خوێنی خۆتە و خوێنیش نابێت بەئاو، هەر ئه و دەتوانێت بتپارێزێت، وەک چۆن قەڵا و شورەکانی وڵاتی شام وڵاتەکەیان لە دەست درێژی داگیرکاران لە مێژوودا پاراستووە.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,181