لە کۆپنهاگی پایتەختی دانیمارک بە چالاکی هەڵدانی خێمە دەست بە کەمپینەکە کرا. لە چالاکیەکەدا ژمارەیەکی زۆر واژوو کۆکرانەوە.
پێکهاتەکانی ئەنجومەنی ژنانی سێڤێ و نوێنەرانی ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیک لە قەرەباڵغترین شوێنی شارەکە سەکۆی کۆکردنەوەی واژۆیان کردەوە.
نوێنەرانی ئەنجومەنی ژنانی سێڤێ باسیان لەوەکرد، کە پەکەکە ئیرادەی ئازادی گەلی کوردە و داوایان کرد کە پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت.
لە وتارەکاندا ئاماژە بەوەکرا، کە پەکەکە نەک هەر بۆ گەلی کورد، بەڵکوو بۆ هەموو مرۆڤایەتی جێگەی هیوایە.
پێکهاتەکانی ئەنجومەنەکە ڕایانگەیاند، کە هەموو هەفتەیەک سەکۆکان کراوە دەبن و داوای فراوانترکردنی کەمپینەکەیان کرد. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,769 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!