لە ماوەی ساڵی 2021دا زیاتر لە 400 هەزار گەشتیار سەرەدانی شارۆچکەی #ئاکرێ#یان کردوە کە بەشی هەرە زۆریان گەشتیاری عەرەب بوون و لە ناوەراست و خواروی عیراق هاتوون.
بە پێی گوتەی ڤەهێل فەهمی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری ئاکرێ ساڵی 2021 نزیکەی 400 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتوگوزاریەکانی ئاکرێیان کردووە نزیکەی 65٪ گەشیاری عەرەبن هی ناوەراست و خواروی عیراقن.
تەنانەت لە وەرزی زستانیشدا سەردانەکانیان بەردەوامە بۆ دەڤەرەکە، بە پێی بەرێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری ئاکرێ ئەمە یەکەم جارە ئەم ژمارە زۆرەی گەشتیار تۆمار بکەن، کە سودی بۆ خاوەن خواردنگەکان و ئۆتێلەکان و شوێنە گەشتوگوزارییەکان هەبوەو لەلایەکی تریش داهاتێکی باشە بۆ شاری ئاکرێ.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,785 جار هاتیە دیتن