پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی مارف عومەر گوڵ
دەقی پرسەنامەکەی
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی د.
مارف عومەر گوڵمارف عومەر گوڵ کە ئاراستەی خانەوادەکەی کردووە:
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو دکتۆر مارف عومەر گوڵ
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر د. مارف عومەر گوڵ، پێشمەرگەی دێرین و شاعیر و نوسەر و ئەکادیمیستی دیاری کورد دڵگران و نیگەران بوم.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەئێوە و هاوڕێ و ئازیزانی و هەموو شاعیر و نوسەرانی کوردستان دەکەم.
بەکۆچکردنی دکتۆر مارف عومەر گوڵ، گەلی کوردستان پرۆفیسۆر و ئەکادیمیستێکی شارەزاو مامۆستای زانکۆ و نوسەر و شاعیرێکی دیار و قەڵەمێکی دەوڵەمەندی لەدەستدا کەتەمەنی خۆی تەرخان کردبو بۆ خزمەتی دۆزی ڕەوای گەلەکەی و توێژینەوەی زۆر گرنگیشی لەسەر پرسی جینۆسایدی کورد هە بوو کە لە ناوە ندە کاندا کە ڵکی زۆری لێوە ڕدە گیرا بۆ ئە و پرسە.
خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێ و جێگای بەهەشتی بەرین بێت و سەبوری و دڵنەوایی بەهەمولایەک ببەخشێت.
انا لله و انا اليه ڕاجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
[1]