ئاگادارییەک لە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر
1- لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی (15ی 1 ی 2022) وە تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی کۆتایی وەرزی یەکەمی گشت قۆناغەکانی خوێندن لە سنوری پارێزگای هەولێر بە (پەروەردەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران) یشەوە، لە کاتژمێر (9:30) خولەکی بەیانیان ئەنجامدەدرێت لە تەواوی ناوەندەکانی خوێندن، ئەو قوتابخانانەشی بەچەند قۆناغێک تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنەکان ئەنجامدەدەن پابەند دەبن بەوەی بەگوێرەی کە ماوەی ئەو کاتژمێرەی کە لە (8:30)گۆڕدراوە بۆ (9:30) ئەوانیش کاتژمێرێک لەکاتی تاقیکردنەوەکانیان دەگۆڕدرێت لە هەمان ڕۆژ و ڕێکەوتی ئاماژەپێکراو.
2- لەحاڵەتی ڕوودانی لافاو یان گرفتی هاتووچۆی ڕێگاوبانەکان بەهۆی کەش و هەواوە، داوا لە بەخێوکارانی قوتابیان دەکەین کە پێویست ناکات منداڵەکانتان بنێرنەوە بۆ قوتابخانە بە دڵنیایی لەکاتی گونجاو قەرەبوو دەکرێنەوە و هیچ جۆرە دڵەراوکێ و نیگەرانییەکتان لەوبارەیەوە نەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر [1]
#14-01-2022#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,197 ganger