پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,218
وێنە 105,502
پەرتووک PDF 19,120
فایلی پەیوەندیدار 96,145
ڤیدیۆ 1,293
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
بەیتی سەیدەوان لە ئەدەبی زارەکیی کوردیدا
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber2
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەیتی سەیدەوان لە ئەدەبی زارەکیی کوردیدا

بەیتی سەیدەوان لە ئەدەبی زارەکیی کوردیدا
بەیتی سەیدەوان لە ئەدەبی زارەکیی کوردیدا
باسکردن لە ئەدەبی زارەکیی کوردی کارێکی ئاسان نییە و زۆر هەڵدەگرێ، بەگشتی لقە جۆربەجۆرەکانی ئەدەبی فۆلکلۆریی کوردی هەڵگری لێکۆلینەوەن، “سیاچەمانە” و “هۆرە” و “لاوک” و “حەیران” و “قەتار” و “بەیت”، کە دەچنە خانەی ئەدەبی زارەکیی کوردیدا و بۆ ئەمڕۆ بوونەتە سەرمایەکی کەلەپووری نەتەوەیی بۆ گەلی کورد.
دوکتور عێزەدین مستەفا ڕەسوڵ لە مێژووی ئەدەبی کوردیدا سێ هێڵی دیاریکردووە لە نێوان بەرهەمی ئەدەبیی کوردیدا.
یەکەم: ئەدەبیاتی فۆلکلۆری کوردی.
دووهەم: ئەدەبیی میللی کوردی.
سێهەم: ئەدەبیاتی نووسراوەی کوردی (عێزەدین مستەفا ڕەسول، 2012: ل12)
ئەوەی لێرەدا تیشکی دەخرێتە سەر، قسەکردنە لەسەر ئەدەبیاتی فۆلکلۆر لە خەرمانەی ئەدەبی زارەکیی کوردیدا و بە شیوەی گشتی باس لە بەیت دەکرێ و بەیتی سەیدەوان وەک نموونەیەک دەهێنینەوە کە وەک شاکارێک لە ئەدەبی زارەکی کوردیدا چاوی لێدەکرێ.
پێناسەی بەیت:
بەیت لەناو ئەدەبی فۆلکلۆری کوردیدا بە ژانرێکی زۆر گرنگ لە قەڵەم دەدرێ و شوێنی تایبەت بە خۆی هەیە. ئەگەر بمانەوێ بە شێوازێکی ئەمڕۆیانە لێکۆڵینەوە لەسەر بەیت بکەین، وەک ئەوەی کە پێشتر بۆ بەیت کراون، ناتوانین بەشێوەیەکی پوخت بیروبۆچوونی خۆمان دەرببڕین، چونکە پێناسەی جۆراوجۆرەکان گەلێک لایەنی شاراوەیان تێدایە کە باس لە چۆنیەتی سەرهەڵدانی بەیت دەکەن کە ڕاستەوخۆ لێکۆڵینەوەکەمان پەیوەندی پێوەیە.
عەبدوڕەحمان شەرەفکەندی لە قامووسی هەمبانە بۆرینەدا، بەم شێوەیە پێناسەی بەیت دەکا: (بەیت، چیرۆکی شیعر هەوای گۆرانی بەیت و بالۆرە بە یەکتریان هەڵدەگوت.(عەبدورەحمان شەرەفکەندی (هەژار) 1990: ل87)
کەواتە بەیت لە واتا قامووسییەکەیدا بریتییە لەو بەیت و باوەی لە سەر زار و زمانی پێشینیان بووە و لەوانە زار بە زار هاتووە و بە ئێمە گەیشتووە.
سوارە ئیلخانیزادە لە بەرنامە ئەدەبییەکەی “تاپۆ و بوومەلێڵ” کە لە ساڵانی حەفتاکاندا لە ڕادیۆی تاران بڵاوی دەکردەوە و دواتر لە کتێبێکدا هەر بەو ناوە بڵاوکرایەوە؛ “بەیت” بە “شیعری وتار” ناو دەبات و ئاوا پێناسەی دەکات: “شیعری وتاری یان “بەیت” بەلای منەوە گەنجێکی هێژا و سامانێکی گەورەی زەق و چێشکەی هۆزەکەمانە. (ئیلخانیزادە، 2007:ل 157)
دوکتور مارف خەزنەدار بەمشێویە پێناسەی بەیتی کردووە؛ ” بەیت بە قەوارە زۆر درێژ و زمانی میللییە و ڕستەی ساکارە زۆربەی خەڵک لێی تێدەگا. کێشی خۆماڵییە و قافیەی ڕەنگاوڕەنگە، لەسەر بنجی بەند (کۆپلە) دادەمەزری و بە مەستی گۆرانی ووتن دادەنرێ.”(خەزنەدار، 2001 ل 169)
لەم پێناسەیەدا تا ڕادەیەک بەیت پێناسە کراوە لە ڕووی زانستیشەوە ئاماژە بە شێوەی فۆرم و داڕشتنی کردووە دواتر بە چڕی بەم شێوەیە باسی بەیت دەکا: “بەیت وەکو بابەتێکی چیرۆکی شیعری زیاتر بە مەبەستی گۆرانی چڕین دادەنرێ، خەریکی دڵداری و خۆشەویستی و سروشتە، هەروەها ڕووداوی مێژووی و قارەمانیەتی و پاڵەوانی نەتەوە لە شۆرش و جەنگ و بەرگری لە نیشتمان دەگێڕێتەوە.” (خەزنەدار، 2001 ل 177)
رەهبەر مەحموود زادە لە کتێبی “پێکهاتەی بەیتی کوردی”دا ئاوا ئاماژەی بە وشەی بەیت کردووە:
“وشەی بەیت لە نووسراوەکان و لە ئاخاوتنی خەڵکی ئاساییدا بەسێ مانای جیاواز دەکار کراوە.
1 بە مانای هەرە گشتی: واتە ئەم بەشە لە فۆلکلۆری کوردی کە تێکڕای (ئەدەبی داستانی زارەکی) دەگەڕێتەوە دیارە لەم بەکارهێنانەدا وشەی بەیت جگە لە لاوک و حەیران و بەندە کە بەشێک لە گۆرانی و چیرۆکی فۆلکلۆریشی گرتۆتەوە.
2 بە مانای تایبەتی: واتە بەشێک لە ئەدەبی زارەکیی کوردی کە گەرچی خزمایەتی لەگەڵ لاوک و حەیراندا هەیە، بەڵام نە لاوک و نە حەیرانە.
3 بە مانای گشتی: واتە چەشنە بەکارهێنانێک لە نێوان مانای هەرە گشتی و مانای تایبەتیدا جێگیر دەبێ. لەم چەشنە لێکدانەوەیەدا بەیت بە مانای تایبەتی و هەرەوها لاوک و حەیران تێکڕا ناوی بەیت یان جاری وایە لە بەکارهێنانی بەرفراوانتردا ناوی “بەیت و باو” یان لەسەردا دەنرێ. (مەحموودزادە، 2003 : ل4)
دوکتور ئەمیر حەسەنپوور لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا باسی لەوە کردووە کە شێوەی بەیت لەناو نەتەوەکانی تریشدا هەیە. ئەوروپییەکان وشەی کۆنی یۆنانی (epic) بۆ شتێکی لە بەیتی کوردییەوە نزیک بەکاردێنن، ئیپیکی ئەوروپییەکان دوو جۆرن:
(Folk epic) واتە بەیتی ڕەمەکی، کە ئەمەیان بە زاری گەلدا دەگەڕا و دێ بەدێ و ناوچە بە ناوچە لەبەر دەکرا و دانەرەکانیان نەناسراو بوون وەکو (ئیلیاد و ئۆدیسە)، جۆری دووەم پێی دەڵێن: (art epic) واتە بەیتی هونەری ئەمەیان دانەرەکەی دیارە. (حەسەنپوور، 25/3/ 2002 دەنگی ئەمریکا)
ئەرەستۆ لە کتێبی “هونەری شیعر”دا بەم جۆرە باس لە (Epic) دەکات: “داستان (Epic) یان (Epapeia) لە (Epos) ئیپۆسی یۆنانییەوە هاتووە کە مانای: قسە، گۆرانی، چیرۆک، … دەدات”. (و: عەزیز گەردی، 2004 ل 112)
دوکتور ئەمیری حەسەنپور پێی وایە: جیاوازی بەیت لەگەڵ هەندێک گۆرانی میللی کوردی وەک حەیران و قەتار و لاوک ئەوەیە کە بەیت بە زۆری گێڕانەوەی تێدایە و بە گشتی درێژە بەیت هەروەها بە ڕوونی لە حیکایەت یان چیرۆکی کوردی جیایە. (حەسەنپوور، 25/3/ 2002 دەنگی ئەمریکا)
دوکتور ئیدریس عەبدوڵڵا لە توێژینەوەی “بەیت و تێورییەکانی هۆنینەوەی بەیت” دا بەمشێوەیە پێناسەی بەیتی کردووە: بەیت هونەرێکی شیعری خۆماڵییە، بە کێشی پەنجە دەنووسرێتەوە، زمانی دەربڕینی ساکارە و نزیکە لە تێگەیشتنی زۆرینە، لە داستان نزیکە بەڵام لێشی جیاوازە، لەبەر ئەو وەسفانەی پێشووی هی سەردەمی بەر لە سەرهەڵدانی ئەدەبیاتی هونەری بەرزە زیاتر لە جۆرێکی هەیە، وەکو کۆمەڵایەتی، ئەڤین، قارەمانی، دەکەوێتە خانەی ئەدەبیاتی میللی نەتەوەیی.(ئیدریس عەبدوڵڵا، 2007: ل4)
رەهبەر مەحموودزادە باس لە جیاوازی نێوان بەیت و قەسیدە دەکات و دەنووسێت: بەیتی کوردی مەدحی دەسەڵاتداران ناکا و یەکچوونی بەیت و قەسیدە نەک لەم لایەنە ناوەرۆکییەدا بەڵکو لە لایەنێکی فۆرمی پێکهاتەییدا زەق دەبێتەوە، بەیتە درێژەکان لەسەرەتاوە هەتا کۆتایی چەندین بەشی جۆراوجۆر لەخۆدەگرن، کە مەنتقی فۆرمی، ناوەرۆکی ئەم بەشە جۆراوجۆرانە تا ڕادەیەک پێکەوە جیاوازییان هەیە. (مەحموودزادە، 2003 : ل33)
ناوەرۆکی بەیتی سەیدەوان
بەیتی سەیدەوان، بە یەکێک لە گرنگترین و بەرچاوترین بەیتە کوردییەکان لە قەڵەم دەدرێت کە لەناوچەی موکریانیی کوردستانی ئێران لە لایەن بەشێک لە بەیت بێژەکانەوە گوتراوە و شێوە و ڕیوایەتی جۆراوجۆری هەیە، ئەحمەد بەحری لێکۆلەری بەیت و باوی کوردی لە کتێبی “گەنجی سەر بە مۆر” دا ئاماژەی بەوە کردووە کە 17 کەس بەیتی سەیدەوانیان گوتووە کە ناوی 15 بەیتبێژ دیارە و دوو بەیت بێژیش نەناسراون.
ناوی ئەو بەیتبێژانەی کە لە کوردستانی ئێران بەیتی سەیدەوانیان گوتووە برتیتین لە: عەلی کەردار حەمەدی بەیتان حاجی ساڵەی تەورە مەحمەڵ ڕەسووڵ شێرمۆخ حەمەدی ئاغای مام ئەڵڵا حەمە ڕەسوڵی سۆفی مینە قالە شین حەمە ساڵەی محەمەدی کوێخا حەمەدی کاکۆڵی حەمەجان قادر قادر پوور ڕەحیمی مەحمود حاجی- حاجی حەمەدی ئەسمەرێ.
بەڵام لە کوردستانی عێراق لەگەڵ ئەوەی کە شوێنی ڕوودانی بەیتی سەیدەوان کەوتۆتە سنووری کوردستانی عێراق، تەنیا یەک کەس بە ناوی “رەسوڵ ئاوەژەیی” ئەم بەیتەی گوتووە کە “زیاد محەمەد ئەمین” ساڵی 1983لە کەشکۆڵی (چووزەبیزا)دا لە لاپەرەکانی 65-72 تۆماری کردووە. (محەممەد ئەمین، 2009 ل188)
بەمجۆرە ڕیوایەتەکانی بەیتی سەیدەوان دەبنە 18 ڕیوایەت کە لە لایەن 18 بەیتبێژەوە گوتراون.
لەو 18 ڕیوایەتەدا، هەرکام بە شێوەی جیاواز لەوی تر گوتراون، واتە لە بەیتەکان لە شێوەی گوتندا لە یەکتر ناچن، ئەوەی کە زۆر گرنگ بێ ئەوەیە کە بەیتی سەیدەوان لە ڕیوایەتدا دوو فۆرمی هەیە.
یەکەم: شێوەیەکە کە تەنیا بە (دەنگ و ئاواز، بە بێ موسیقا) دەگوترێت. (عەلی کەردار- حەمەمدی بەیتان مەحمەڵ ڕەسوڵ شێر موخ حاجی حەمەدی ئەسمەرێ مام ئەڵڵا حەمە ڕەسووڵی سۆفی مینە حەمە ساڵەی محەمەدی کوێخا کاکۆڵی، حەمەجان و ڕەسوڵ ئاوەژەیی و دوو بەیتبێژی نەناسراو.)
دووهەم : بەیتبێژ بە قسە و گێڕانەوە بەیتەکە دەست پێدەکا، دواتر دەیکاتە دەنگ و ئاواز. (حاجی ساڵە تەورە حەمەدی ئاغای قالەشین قادر قادرپوور ڕەحیمی مەحمود حاجی.)
لێرەدا ئاماژە بە گرنگترین جۆری ڕەوایتەکان دەکەین.
لە جۆری دەنگ و ئاواز دا، گرنگترینیان بەیتەکەی (عەلی کەردار)ە کە بەمجۆرە گوتوویەتی و یەکێکە لەو ڕیوایەتانەی بەشێوەی تۆمارکراو پارێزراو لەبەر دەستە.
“بەهارە، بەهاڕیکی لە من بە دزی
رەبی خودایە ئەتۆ هەوری ڕەحمەتێ بێنی
لە لای قوبلەی موبارەک لە داوێنی فەرەنگیان
لە سەر قەبری سەیدی خدری حەوت ڕەنگی
ئەمن زەینێ خۆم دەداوە تیلەگی دە کوێستانان
لێی دەرسقا هەڵاڵە و بەیبون و سوێسنە
دەگەڵ گوڵی دەنێرگزی
تۆ خوا خزمینە کێ دیویەتی لە دەورەتی زەمانەی دا
باب بە دەستی خۆی کوری خۆی بکوژی!
بەهارە ئەوە بەهاڕیکە لە دڵی بابی کاکە سەیدەوانی دا دێ
چ بەهارێکی لە من لە نەکاوێ
ئەمن زەینێ خۆم دەداوە ئەوە ماڵ و مەڕەکەی کاکە سەیدەوانی
هەڵی دەدا لە تیلەگی دەکوێستانێ
بەرانبەر و پێشاوپێش بە گۆمە دەلاوێ
ئەمن زەینێ خۆم دەکردە نێر وبەرانەکەی کاکە سەیدەوانم
هەڵدەپسێنن سەری هەڵاڵێ، بەیبونێ، گیاخاوێ
بۆ کەس نەبو بڵێ یارەبی عەبدولعەزیز
چاوی جاسوسێت کوێر بێ قامکی پەلەپیتکەت هەڵوەرێ
ئەوە سەیدەوانە تفەنگی خۆت ماوێ
بەهارێک بە دڵی کاکە سەیدەوانم دادێ
چ بەهارێک لە من شین دەنوێنێ
ئەورۆ ڕەبی خودایە تۆ هەوری ڕەحمەتێ بێنی
لە لای قوبلەی موبارەک لە داوێنی فەرەنگیان
لە سەر چادر و چیغەکەی کاکە سەیدەوانم هەڵبرژێنی
ئەوە ڕەبی هەڵکەیە بای ڕەحمەتێ
لە غەمی عەبدولعەزیزی بدە لە بەحری خوێیەی تێپەڕێنی
تۆ خوا خزمینە کێ دیویەتی لە دەورەتی زەمانەی دا
باب بە دەستی خۆی کوری خۆی بکوژێ، دەخوێنی بگەوزێنی!
ئەوە بەهارێک بە دڵی بابی کاکە سەیدەوانی دا دێ
ئەرێ چ بەهارێکی لە من لە شەرە
رەبی خودایە ئەتۆ هەورێکی بێنی
لە لای قوبلەی موبارەک لە داوێنی فەرەنگیان
ببارێنی بارانی ڕەحمەتێ
قەبری کورانم بۆ بکەیەوە تەڕە
ئەمن زەینێ خۆم دەداوە سەری قەبری کورانم
لێێ دەرسقا هەڵاڵە و بەیبون و سوێسنەو گوڵە شێست پەڕە
ئەمن دەستی خۆم دەدا تفەنگێ ڕوم دەکردە چیاێێ مەغڵووبێ داسنیان
بە داوێنی بەردادا دەرۆیمە خوارێ
دەمروانی تاقێ سیپانێ وێران بوو
خۆ من نەمدەزانی کاکۆڵی کاکە سەیدەوانی یە
دەگەڵ گوڵی کوێستانێ، پشوێکە بای شەماڵ لێی دەدا
بە یەکیان دەداتەوە گەرە
ئەمن تفەنگێ خۆم داوێشتە سەر بەردی و جاسوسم لێدەگرت
بۆ کەس نەبوو بڵێ چاوی جاسوسێت کوێر بێ
تەقەم لە تفەنگێ دەهات
لەوێ سەیدەوانم وەسەر یەک دەگەڕا
ئەلحان ئەگە ئەمن بچم بڵێم خزمینە داوەتێ ناکەم
دەستی دیلانێ بەردەن
ئەوە پێم دەڵێن عەبدولعەزیز شێت بوە، خەرەفاوە
پیرێکی ئاخر شەڕە
ئەوە بەهارە چ بەهارێکی لە من بەغللورە
ئەورۆکە ئەمن زەینێ خۆم دەداوە سەری قەبری کاکە سەیدەوانم
لێێ دەرسقا هەڵاڵەو بەیبون و سوێسن و گوڵە زەمبوورە
وەرن خزمینە کێ دیوێتی لە دەورەتی زەمانەی دا
لە سەر سێ کوران ڕا
بووک بچنەوە ماڵی بابیان بە بەژنی دەسوورە
شەرت بێ ڕۆڵە ئەمن لە پاش ئێوە
دە لاقم نەکەم چەکمان و دە شانم نەکەم تفەنگی سێ تیر
تازە ناچمەوە ڕاوی نێری بەلەکوورە
ئەوە بەهارێک لە دڵی بابی کاکە سەیدەوانم دادێ
چ بەهارێکی لە من هالۆزە
ئەمن زەینی خۆم دەداوە سەری قەبری کاکە سەیدەوانم
لێی دەرسقا هەڵاڵەو بەیبون و سوێسنەو و گوڵە نەورۆزە
شەرت بێ بە شەرتی خودای ئەمن لە پاش ئێوە
دەلاقم نەکەم چەکمان و دە شانم نەکەم تفەنگێ
تازە ناچمە ڕاوی نێری بەلەبۆزە
بەهارێک لە دڵی بابی کاکە سەیدەوانم دا دێ
چ بەهارێکی لە من سەر بە زستانە
ئەورۆ ئەمن زەینێ خۆم دەداوە سەر قەبری کاکە سەیدەوانم
لێی دەرسقا هەڵاڵەو بەیبون و سوێسنەو و نەورۆزە
گوڵی دانە بە دانە
شەرت بێ بە شەرتی خودای ئەمن لە پاش ئێوە
دەلاقم نەکەم چەکمان و دە شانم نەکەم تفەنگی سێ تیر
تازە ناچەمە ڕاوی ئوان کێویانە
ئەرێ هەر لە زەمانی هەوەکونێ ئەو زەمانی
هەر لە دەوری شای هەتا دەوری نۆشیروانی
خزمینە وەرن ئەنگۆ سێ داوەتان بۆ دڵی عەبدولعەزیزی بگرن
یەکیان ئی مەلکەوانی
دومینت ئی نێچیرەوانی
سێ مینەت ئی کاکە سەیدەوانی
ئەرێ گەلی دەبرادەران گەلی دەخزمان
تۆ خودا کێ دیویەتی لە دەورەتی دەزەمانان
لە سەر سێ کوران ڕا
بووک بە جلی سور بچنەوە ماڵە بابانی
وەرە نێوچیرەوانم مرد دەنگم نەکرد
مەلکەوانم مرد هەر شوکری خودام کرد
بە خودای سەیدەوان ڕۆڵە خۆڵی گەرمێن و کوێستانێت
وەسەری عەبدولعەزیزی دەکرد
ئەیرۆ ئەرێ ڕۆڵە بابەکەی بابم کاکە سەیدەوانم ڕۆ
هەتا ئەوێ ڕۆژێ خودا لە من دەکاتەوە دیوانێ
وەسەری عەبدولعەزیزم دەکردەوە خۆڵی کۆ کۆ
ئەوە بەهارێکم گەیوەتێ چ بەهارێکی لە من سەرە بەهارێ
خزمینە عاشیرەتی داسنیان ئەهلی دەژەنگارێ
دارەمەیتکم بۆ ساز کەن
مەیتی کاکە سەیدەوانم لە چیایێ ڕەنگین دەگەڵ بێننەوە خوارێ
تۆ خودا قەبری ئەویشم بۆ هەڵکەنن لە کن نێچیرەوان و مەلکەوانێ
ئەویشم بۆ بدەنەوە لە قەتارێ
شەرت بێ ڕۆڵە لە پاش ئێوە پشت دە دینی داسنیان کەم
روو کەمەوە بیتی شەریف
بۆ مەککەی موعەززەم بچمە خوارێ.
جەمال نەجاری[1]
ئەم بابەتە 3,474 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rojkurd.net
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 19
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-11-2015 (9 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 13-01-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 13-01-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 13-01-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 3,474 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1122 KB 13-01-2022 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
سایکۆلۆژیەتی داهێنان
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
کورتەباس
پەیامی کافکا
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
هەرگیز ئەو دەم و چاوەم لە یاد ناچێت
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کورتەباس
فەلسەفە لە کوێ لە دایک بووە
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,218
وێنە 105,502
پەرتووک PDF 19,120
فایلی پەیوەندیدار 96,145
ڤیدیۆ 1,293
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
سایکۆلۆژیەتی داهێنان
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
کورتەباس
پەیامی کافکا
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
هەرگیز ئەو دەم و چاوەم لە یاد ناچێت
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کورتەباس
فەلسەفە لە کوێ لە دایک بووە
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.532 چرکە!