سەعید فەهیم حەوێزی لە (#01-07-1909#) دا لە #کۆیە# لە دایکبووە، بەمنداڵی بۆ خوێندن دەچێتە بەغدا و لەوێ خوێندنی پەیمانگای مامۆستایان تەواو دەکات، لەبەر لێهاتویی لە حکومەتی پاشانشینی ئێراق چەندین پۆستی باڵا وەردەگرێت دوایین پۆستی بەڕێوەبەری گشتی خوێندنی کوردی لە وەزارەتی دائیرەتولمەعاریفی ئێراق لە ساڵی (1928) دا، پەیوەندی باشی لەگەڵ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد هەبووە، بۆیە پارتی دیموکراتی کوردستان یەکەم کۆنگرەی خۆی لە ساڵی (1957) دا لە گەڕەکی وەزیرییەی بەغدا لە ماڵی سەعید فەهیم حەوێزی گرێدەدات، ناوبراو بەهۆی پەککەوتنی گورچیلەوە لە #03-11-1972# لە شاری بەغدا کۆچی دوایی کردووە.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,038 անգամ