ئەمیر حەوێزی
دادوەر ئەمیر عەبدولکەریم حەوێزی ساڵی (1936) لە شاری #کۆیە# لەدایکبووە، ساڵی (1974) بەشداری شۆڕشی ئەیلولی کردووە، بۆیە لەسەر هەڵوێستە نەتەوایەتییەکانی بۆ باشووری ئێراق دوور دەخرێتەوە، ساڵی (1992) دەکرێتە سەرۆکی لێژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی خولی یەکەمی پەڕڵەمانی کوردستان، لەبەر لێهاتویی و شارەزایی لە بواری یاسادانان لەلایەن پەڕڵەمانی کوردستانەوە دوو ساڵ دەکرێت بە ئەندامی لێژنەی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان، لە 07-03-2007 دڵە گەورەکەی لەڵیدان کەوت ماڵاوایی لە دونیادا کرد.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,175