הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,218
תמונות 106,243
ספרים 19,188
קבצים הקשורים 96,764
Video 1,359
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
کودەتای 1980 و پێشێلکردنی مافەکانی کورد لە دەستووری 1982
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کودەتای 1980 و پێشێلکردنی مافەکانی کورد لە دەستووری 1982

کودەتای 1980 و پێشێلکردنی مافەکانی کورد لە دەستووری 1982
کودەتای 1980 و پێشێلکردنی مافەکانی کورد لە دەستووری 1982
#سەلام ناوخۆش#

$دەسپێک$
لە دوای هاتنە سەر کاری مستەفا کەمال (ئەتاتورک) و کوژاندنەوەی شۆڕشی #شێخ سەعیدی پیران#، بە توندترین شێوە ناسنامەی تورکیای نوێ ئاشکراتر بوو. هەر دەستوورێک لە سەردەمی حوکمڕانی مستەفا کەمال دەرچووبێت، کوردی تەواو فەرامۆش کردووە. د. #ڕەفیق سابیر# ناهەقی نەبوو دیاردەی دەستوورخوازی لە تورکیا بە دەستووری ئایدیۆلۆجیا و ئایدیۆلۆجیای دەستوور ناوزەد بکات.
ئەم کورتە نووسینە هەوڵ دەدات ناسیۆنالیزمی تورک لە هەرسێ دەستووری 1961 و 1971 و 1980 بخوێنێتەوە بەوەی هەموو لەسەریەک کۆکن، ئەویش لە ناوبردنی شوناس و بزاڤی کوردبوونە لە باکوری کوردستان.
ناسینی ناسنامەی داگیرکەر سەرەتایەکە بۆ ڕزگاربوونی سایکۆلۆجی لە مۆتەکەی داگیرکەر، #هەژار موکریانی# کاتی خۆی تەواو لە ماهیەتی داگیرکەر گەیشتبوو، بۆیە دەیگوت:

کوردێکم ئەوێ چاپووک و پتەو
سەفەرێک بکا بە تاریکە شەو
نەیەڵێ تورک و عەجەم بزانن
داگیرکەرانن، لە کوردستانن

بە داخەوە نە پادشا دادپەروەرەکەی #ئەحمەدی خانی# دروست بوو نە داگیرکەرناسەکەی هەژار موکریانی، بۆیە کورد لە زۆنگاوەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوین، بێ دەوڵەت مایەوە.

$کودەتای 1960 و کودەتای 1971$
بە تێگەیشتنی بەندە، تەواو لە کودەتای 1980 ناگەین تا وەک ئۆزبۆرۆن ئاوڕێکی تووڕە لە هەردوو کودەتای 1960 و 1971 نەدەینەوە. ڕاستە هەرسێ کودەتا بەرهەمی عەقڵی سەربازیی بوو، بەڵام ئه و دووە ڕێخۆشکەر بوون بۆ سێیەم، بۆیە بە پێویستمانزانی ئاماژەیەکی خێرایان بۆ بکەین.

$چەند فاکتەر و پاڵنەرێک لە پشتەوەی کودەتای 1960 هەبوو، لەوانە$
1. حکوومەتی مەدەنی 1950-1960 خەریک بوو پێگەی سەربازیی و کەمالیەتی لە ژیانی مەدەنی تورکیا بنکۆلی دەکرد، ئەوەش لە زەینی عەسکەردا هەڕەشە بوو لە دامودەزگەی کەمالیەت-عەسکەر دەکرا، بۆیە لە شەوی 27ی ئایاری 1960دا 38 ئەفسەر کە پێنجیان لە پلەی ژەنەرال و 15 بە پلەی کۆلۆنێل و 12 بە پلەی موقەدەم و شەش بە پلەی نەقیب بە سەرۆکایەتیی جەمال گۆرسیل دژی حکوومەتەکەی مەندەریس کودەتایان کرد و کوشتیان.

2. بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی باشووری کوردستان هۆکار و پاڵنەرێکی تر بوو، بۆ ئەوەی عەسکەر حکوومەتەکەی مەندەریس بڕووخێنن.
برونەسن دەنووسێت: بێگومان سەرکەوتنەکانی #مستەفا بارزانی# لە عێراقدا هاندەرێکی چاک بوو، وا لە عەسکەر بکات کودەتا بکات.”لە دوای ئینقلابیش دەرکەوت، هەبوونی بزووتنەوەی ئازادیخوازیی کورد لە باشوور زۆر کاریگەریی لە کوردی باکور کردووە ئه و خامۆشییە سیاسییەی لە پاش شۆڕشی دەرسیم -1938 لە باکور بووبوو، هەژاند، هەر برونەسن لە هەمان لاپەڕەدا دەنووسێت: کوانوویەکی دی پدک-تورکیا بوو لە ساڵی 1965 لەلایەن دەستەیەک ڕۆشنبیری سەربە توێژاڵە ئۆرۆستۆکراتییە تەقلیدییەکەوە دروست کرا و لەژێر تین و تاوی بارزانیدا بوو”.
جگە لە قسەی برونەسن، چەندان بەڵگەی تر هەن کە شۆڕشی باشوور کاریگەری لەسەر ڕەوشی باکور هەبووە، بە جۆرێک ئه و کاریگەرییە لە دەستووری تورکیا ڕەنگی داوەتەوە. دکتۆر جەبار قادر دەنووسێ: “ساڵی 1961 عەسکەر دەستوورێکی نوێیان داڕشت، ئه و بەندانەی 10 و 11 و 68 و 69 و 92، کە تایبەت بە تورکەوەن وەک خۆیان مانەوە و هیچ دەسکارییان نەکرا.”
هەروەها دکتۆر جەبار قادر دەنووسێ: عەسکەر چەند یاسایەکی لە پەرلەمانی تورکی دروست کرد وەک یاسای ژمارە (1097)-یاسای دوورخستنەوەی کورد لە زێدی خۆی – مادەی یەکەم کوردی لە زێدی خۆی گواستەوە و مادەی دووەم و پێنجەم، هەروەها یاسای ژمارە 1178 و بەندەکانی لەگەڵ یاسای 2510 و 4305 و 4530.”
دکتۆر #ئیسماعیل بێشکچی# لە کتێبی (تێزی تورک بۆ مێژوو)، وەرگێرانی #ئاسۆس هەردی# باس لە چەند تیۆرێک دەکات لە تیۆرەکانی زمانی خۆر، لەوانە تیۆری شەریف فرات، شەریف لە پێشەکی کتێبەکەیدا ئەوە ناشارێتەوە کە باکوری کوردستان و کوردی ئەوێ بەشێکن لە نیشتمانی تورک و تاکی تورک، وەک دەنووسێت: “لە مێژووەکانی پاش سەلیم یاوزی پاشادا ناوی کوردستان دراوە بەم نیشتمانەی تورک و ناوی کوردیش به و خەڵکەی لەم ناوچەیەدا دەژین. ئه و ناوە خەیاڵییانە بناغەیان نییە”. لە نەزەر شەریف خۆی ناوی کرمانج له و تێکەڵبوونەی ڕەگەزی به و خەڵکەوە دروست بووە.
هەموو کەسێکی شارەزا لە زمانەوانی دەزانێت ڕەگەزی تورکی نە ئارییە و نە هیندۆ ئەوروپی. کۆچی خۆیان بۆ ئەنادۆل دەیانەوێ وا تەعبیری لێ بکەن کە دانیشتوانی ڕەسەنی ناوچەکەن، کەچی لە ڕاستیدا غەوارەیەکی نمەک حەرامن، چونکە هەم دەیانەوێ شوناسی ناوچەکە بگۆڕن هەم بەشداری کورد لە چاڵدێران لەگەڵ تورک بە لە دەستدانی شوناسی کوردی وەسف بکەن. لە بریتی باسی ئەوە بکەن کە کورد باشترین بەربەست بووە لە بەردەم شەپۆلی شیعەگەری، شەریف بە ناشەریفانە لەبارەی شەڕی بابە کوردییەکان و تورکەکان لە شەڕی چاڵدێران دەنووسێت: “تورکەکان زمانی ڕەسەنی تورک و بوونی نەتەوەیی خۆیان بە قوربانی ناوی کوردستان کرد”. ئه و تێڕوانینەش لە گەرمەی بە هەڕمێنکردنی عەلمانیەتی عەسکەری لە دایک بوو.
بە هەڕمێنکردنی ئه و دیدە ئیمپریالییە دوای پێشەکی جەمال گۆرسیل بۆ کتێبەکەی شەریف فرات هات. دێریک کنان لە لاپەڕە 21-22ی کتێبی کورد و کوردستان لەبارەی دیدی شۆڤینی گۆرسیل سەبارەت بە ڕەگەزی کورد، دەنووسێت: “لە نیسانی 1961دا ژەنەرال گۆرسیلی سەرکردەی دەستەی کودەتا سەربازییەکەی 1960، کە کۆتای بە حوکمی دیموکراتی لە تورکیا هێنا، کەوتە پیاهەڵدانی دووبارە لە چاپدانەوەی کتێبەکەی شەریف فرات کە دووپات لەوە دەکات کورد لە ڕەگەزدا تورکن”. هەر له و کتێبە کینان پێمان دەڵێ کە گۆرسیل هەمان دید و تێڕوانینی شەریف فراتی هەبووە بەوەی “هیچ نەتەوەیەک لە تورکیا نییە خاوەن ناسنامەیەکی نەتەوەیی بێت و بە خۆی بڵێت کورد ….. ئەوانەی بە خۆیان دەڵێن کورد برای ڕەگەزی تورکەکانن”.

3. جووڵانەوەی مارکسییەت لە نێوان ڕۆشنبیری تورک و کورد. بە قسەی برۆنەسن: پارتێکی سۆشیالیستی بەناوی پارتی کارگەرانی تورک لە شەستەکان دەرکەوت و داوای مافی دیارکردنی چارەنووسی کورد لە خۆرهەڵاتی تورکیای هەبوو، ئەمەش بۆ ئەوسا ئازادییەکی سیاسی نەدیتراوی تورکیا بوو.

4. دەرکەوتنی ئیسلامی میلی (شێخ و دەروێش و مەلا) لە حوکمڕانی 1950-1960 کە حوکمرانی کەمالییەت لە گوندەکان تەواو فەرامۆش کرابوو (سەیری هەردوو بەرگی ئاغا و شێخ و دەوڵەت) و ل265-266ی (ترکیە میدان الصراع بین الشرق و الغرب) بکە کە ئه و دەرکەوتنەی ئیسلامی میلی بە پاڵنەری ئینقلابی گۆرسیل دەزانن.

$کودەتای 1971$
کودەتاکەی 1960 لەگەڵ هەموو توندییەکی، نەیتوانی بەربەست و لەمپەر لە بەردەم بیرۆکەی چەپڕەویی و جوداخوازیی و ئیسلامیگەرایی دابنێت. لە ماوەی 1960-1971 چەپڕەوی بووە ڕاستییەک لە تورکیا وەک کتێبەکانی جەلیلی جەلیل و حەسرەتیان و بوزئەسلان، قسەی لێوە دەکەن. هاوکار لە ل49ی ماستەرنامەکەی ئاماژە بە شەڕ و پێکدادان لە نێوان باڵی چەپڕه و و ڕاستڕەوی تورک دەکات. لەلایەکی تر وەک دێرک کینان قسە لەسەر هەموو ئه و توندوتیژییەی باکوری کوردستان دەکات بە جۆرێک لە #ماردین# و #ئامەد# چەندان خۆپیشاندەری کورد کوژران، لەولاوە کوردەکانی #ئیستانبوڵ# چەندان ڕۆژنامە و گۆڤاریان دەرکرد.”لە لایەکی تر دکتۆر ئەلجاسر لە کتێبی ترکیە میدان…. باس لەوە دەکات کە ڕەوتی ئیسلامی لە ئیسلامی میلی دەرچوو بوو، بووبووە ئیسلامی سیاسی.”
پاش ئه و هەموو گوشار و هەڕەشەیە لەسەر داودەزگەی کەمالییەت، کۆمەڵێک لە جەنەراڵەکانی سوپا لە 12ی ئاداری 1971 حکوومەتەکەی سلێمان دیمریل-یان ناچار کرد دەست لەکار بکێشێتەوە و حکوومەتێکی سەربازیی بە سەرۆکایەتیی نیهاد ئییرم دامەزرێنن.

دەیڤید ماکدوێل لە چاپی ئینگلیزی مێژووی نوێی کورد لە وەزیری ناوخۆی تورک دەگوازێتەوە کە سێ هۆ لە پشتەوەی کودەتای 1971 بوون:
1.دەرکەوتنی چەپڕەویی، 2. جوداخوازیی کوردەکان، 3. هاندانی مەلا مستەفا بارزانی.”

$کودەتای 1980 و پێشێلکردنی مافەکانی کورد لە دەستووری 1982$
لە مێژووی نوێی کورددا کۆنگرەی لۆزان-1923 خاڵێکی ڕەشە کە ئینگلیز و ناسیۆنالیستی تورک بەسەر کوردیان هێنا. با بزانین بڕگەکانی ئەم کۆنگرەیە یان بڕگەکانی دەستووری 1980 ترسناکترن بەرامبەر کورد؟ دکتۆر کەمال ئۆقە لە کتێبی کرۆنۆلۆجیای مووسل و دکتۆر حامد لە ل62ی المشکلە الکردیە. لەبارەی بەستنی کۆنگرەگە دەنووسن: “کۆنگرەکە دوو دانیشتنی گرتەوە، لە دانیشتنی یەکەم کۆنگرەکە لە 20ی تشرینی دووەمی 1922 دەستی پێ کرد تا چواری شوباتی خایاند. جاری دووەمیش لە 24ی نیسان دەستی پێ کرد تا 24ی تەمووزی 1923ی خایاند”. پێنج بەند یا بڕگە له و کۆنگرەیەدا کە جێی هەڵوەستە لەسەرکردنن. دکتۆر عەزیز شەمزینی لە ل116ی جووڵانەوەی ڕزگاری نیشتمانی کوردستان لەبارەی بەندی (37) دەنووسێت: “له و بەندە هاتووە: تورکیا بەڵێن دەدات هەرگیز یاسایەک دەرنەکات یا بڕیارێک دەربخا ئه و مافانەی لە هەرسێ بەندی 38 و 39 و 40 پێشێل بکات.”
لە هەرسێ بەندی 38 و 39 و 40 هاتووە: لە تورکیای نوێدا ڕەگەزی ناتورک هەن. ئه و ڕەگەزە ناتورکییانە زۆر مافی ڕۆشنبیری و کولتوورییان بۆ دابین کراوە…”
محەمەد شێرزاد لە نزال الاکراد و جەمال نەبەز لە کوردستان و مەسەلەی کورد و شەمزینی لە جووڵانەوەی ڕزگاری نیشتمانی..، ل116 ئاماژە بەوە دەکەن کە لە بەندی 44 هاتووە: “بەڵێنەکانی تورکیا وابەستەی پرەنسیپی نێودەوڵەتین، لەبەرئەوە تورکیا بۆی نییە بەهیچ شێوەیەک ئه و بەڵێنانە بشکێنێ، ئەگەرنا ئه و دەوڵەتانەی پەیمانی لۆزانیان مۆر کردووە و دەوڵەتەکانی کۆمەڵەی گەلان… تورکیا ناچار دەکەن بەڵێنەکان جێبەجێ بکات.”
ئینگلیز هەر لە باشوور نا، بەڵکو لە باکوریش بەرژەوەندییەکانی خۆی لە عێراق و تورکیا بە کورد گۆڕییەوە. تورکیا بەرامبەر ئه و مەرجانە دەستبەرداری حکوومەتی ئیستانبوڵ و داوای کوردەکان بوو: ”

1. ئیستانبوڵ بێ تەقە بۆ کەمالییەکان چۆڵ کرا
2. تورکیای نوێ پێوەندی بە ئیسلامەوە نەمێنێ
3. سیستەمی خەلافەتی ئیسلامی هەڵبوەشێتەوە
4. سیستەمی تورکیا ببێتە عەلمانی.”

پێش بڕگەکانی دەستووری 1980، تورکیای کەمالی لە هەموو بەندەکانی لۆزان پەشیمان بووەوە. لە ل24ی ژمارە یەکی گۆڤاری بانگی هەق 1991 و کتێبەکەی “سلاح سەعدوڵڵا 1991 المسالە الکردیە” هاتووە: “بەپێی ژمارە 88ی دەستووری سزای تورکیا هەموو شتێک بە زمانی کوردی قەدەغە کرا. هەروەها بەگوێرەی بەندی 140، 143 و 142و 141 زمانی کوردی قەدەغە کرا.”

$کودەتای 1960 و کودەتای 1971 لە چاو کودەتای 1980 هیچ نەبوون، چونکە کودەتای 1980 خوێناویترین کودەتا بوو دەرهەق بە کورد$
هاوکار دەنووسێت: ئه و دەستوورەی لە دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمێکی ڕووکەشی لە تشرینی دووەمی 1982دا بەسەر گەلانی تورکیادا سەپێنرا..”هۆی ڕووکەشی ڕیفراندۆمەکە وا دەخاتە ڕوو: دەوڵەت بە فەرمی ڕای گەیاند کە لە 88% خەڵک لە 91% ئەوانەی بەشدارییان کرد دەنگیان بە دەستووری نوێی تورکیا دا. لە ل106-107 شاخداریی درۆیەکەی کودەتاچییەکانی لە باکوری کوردستان پشتڕاست کردەوە بەوەی ئەوانەی دژی ڕیفراندۆمەکە بوون و لەگەڵ ئەوانەی هەر دەنگیان نەدا، زۆر لەوە زیاتر بوون کە بە فەرمی ڕاگەیەنرا:

دەستووری ساڵی 1982، دەستووری پێشێلکردنی مافی مەعنەوی و جەستەیی نەتەوەی کورد بوو لە زێدی خۆی. ئەگەر لە سەردەمی ئەتاتورک و گۆرسیل کورد لە ڕووی سەربازییەوە سیاسەتی تەتریکی بەسەر پێڕه و دەکرا، ئەوا لە دەستووری 1982 یاساییانە هەمان سیاسەتی دەرهەق بەکار دەهێنرا. حەسرەتیان لەمبارەیەوە دەنووسێت: “دەستووری ساڵی 1982ی تورکیا وەک دەستوورەکانی پێشتر ئاواتی گەلی کوردی پشتگوێ خستبوو، ددان بە مافی نەتەوەیی گەلی کورد نەدەنا، جگە لەمەش گوزارشتێکی یاساییانە بوو بۆ سیاسەتی تواندنەوەی نەتەوەیی کورد…”

لە نەزەری دەستووری تورکیا وشەی “هاووڵاتی ” بریتی بوو لە تاکی تورک نەک نەتەوە و کەمینەی تر لە تورکیا. لە دیباجەی دەستوورەکە بۆ پشتڕاستکردنەوە و دووپاتکردنەوەی سیاسەتی تەتریک بە یاسا، ئەم دەقە لە دەستوورەکە دەگوازێتەوە: “هەموو هاووڵاتییەکی تورک (تورک وەتەن داشی) نەک هاووڵاتی تورکیا (تورکیا وەتەن داشی) مافی بە دەستهێنانی ژیانی هەیە لە بوارەکانی کولتووری نەتەوەیی..” لە ماوەی 1974 تا 1980 بزاڤی مارکسی کوردی زۆر بەهێز بوو بە جۆرێک زیاتر لە 10 حزب و ڕێکخراو و یانەی سۆڤیەتی و چینی (ماوی) دامەزراندبوو. برونەسن 1999 لە ل61ی بەرگی یەکەمی کتێبی “ئاغا و شێخ و دەوڵەت” ئەوانە لە پێشبڕکێدا بوون بۆ جوداخوازی لە تورکیا، چەپی تورکیاش بە تایبەتی حزبی کرێکارانی تورکیا پشتیوانی ئه و داوایەی مارکسی کوردی دەکرد. ئەمەش پاڵی بە کودەتاچییەکانی 1980وە نا دووپات لەوە بکەنەوە کە “دەوڵەتی تورکیا خاک و میلەتەکەی یەک قەوارەیە و دابەش نابێت و زمانەکەشی تورکییە”-هاوکار 2012، ل94 هەروەها بەندی 14 و 122 و بەشێک لە 143 هەموو تایبەتن بە یەکپارچەیی خاکی دەوڵەت-حەسرەتیان ل112-113.

لە ماوەی حوکمڕانی حزبی دیموکرات 1950-1960 و چلەکانی حوکمڕانی ئینونو بەرامبەر ئاین و بڵاوکردنەوە بە زمانی تر نەرمییان نواند. دێرک کینان 2000 لە ل13 و 14 دا ئاماژە به و نەرمینواندنە دەکات و دەڵێت: ئەمەش بووە هۆی دەرکەوتنی ئیسلام لە خوێندن و کارەکتەری ئیسلامی میلی (شێخ، دەروێش، مورید) لە دەسەڵاتدا”.

کودەتاچییەکانی 1980 زۆر سەرسەختانە کەوتنە قەدەغەکردنی ئه و دووە بە دەستوور، بۆ نموونە لە بەندی 26ی دەستوورەکە لەبارەی زمانی کوردی بە ناڕاستەوخۆ هاتووە: لە کاتی قسەکردن یان نووسین و چاپکردنی بیر و بۆچوونەکانتان ناکرێ ئه و زمانانە بەکار بێنن کە بە یاسا قەدەغە کراون.” سەڵاح سەعدوڵا 1991 لە کتێبی المسألە الکردیە فی تورکیا دەڵێت: بە گوێرەی بەندی 88ی دەستووری تورکیا زمانی کوردی بە زمانێکی قەدەغەکراو لە تورکیا دادەنرێت. زمانی کوردی مۆتەکەیەک بوو هەڕەشەی لە دەستوور و سوێندی تورکی دەکرد. حەسرەتیان لە ل111 گێڕانەوەیەکی نوێنەرانی ڕۆشنبیرانی کورد دەگێڕێتەوە بەوەی داوایان کردووە (رۆژنامەی ڕۆژی وڵات) بە کوردی و تورکی دەربکەن، بە هەڕەشە وەڵامیان دەدرێتەوە: دەتوانن ئەم ڕۆژنامە بە هەر زمانێک بتانەوێ دەربکەن، تەنیا بە کوردی نەبێ، ئەگەر واش نەکەن، ئەوا سەری زۆر دەپەڕێنرێت.” لە هەموو سەیرتر ناسیۆنالیستی تورکی باجی لەسەر بەکارهێنانی زمانی کوردی دانابوو. ئیسماعیل بێشکچی 2009 لە ل94ی کێشەی کوردستان لە تورکیا و عێراق دەنووسێت: دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت فەرهەنگ و زمانی کوردی لەناو ببات.” سوداد ڕەسووڵ و دکتۆر جەبار قادر دەڵێن تورکیا باجی لەسەر قسەکردن بە کرمانجی دانابوو!

هاوکار 2012 لە ل92 تا ل99 لە ماستەرنامەکەی تەرخان کردووە بە مافەکانی کورد لە دەستووری ساڵی 1982ی تورکیا.

لە بەندی 39ی لۆزاندا مافی مسوڵمانبوون و نامسوڵمانی درابوو. لە دوای هەڵبژاردنی 1950 و هەڵبژاردنی 1973 ئیسلامی میلی و ئیسلامی سیاسی لە تورکیا دەرکەوتنەوە. دکتۆر ئەلجاسر 2002 لە ل249ی کتێبی ترکیە میدان الصراع بین الشرق و الغرب ئاماژە بەوە دەکات تا لە ئەمەریکا لە دادگای باڵای واشتن هەیکەلی پێغەمبەری ئیسلام وەک موشرعێک دانراوە، بەڵام لە ئیستانبوڵی ناوەندی ئیسلامی ئاین لە دەستوورەکانی تورکیا قەدەغە کراوە. مارتین ڤان برۆنەسن 2002 لە بەرگی دووەمی کتێبی ئاغا و شێخ و دەوڵەت باس لەوە دەکات کە ناسیونالیستی تورکی چۆن بە توندی لە پێگەی کورد و زمانی کوردیدا لێدانێکی کوشندەیشی لە پێگەی ئاین دا. حەسرەتیان 2007 و هاوکار 2012 ئاماژە بەوە دەکەن کە کودەتای 1980 دژ بە سێ هێزی چەپڕەوی، جوداخوازی کورد هەروەها ڕەوتی ئیسلامی سیاسی.

هەرسێ کودەتای 1960 و 1971 و 1980 کودەتای سەربازیی بوون لەپێناو “پاراستنی کۆماری تورکیا و گەڕانەوەی فەرمانڕەوایی –عەلمانی- بەشێک لە فیگەرە ئیسلامییەکانی گرت لەوانە نەجمەدین ئەربەکان.”- یاسر 2006، ل82 ترکیا البحپ عن المسقبل.

لە ل80ی ماستەرنامەکەی هاوکاردا هاتووە: هاتنە سەرکاری ڕژێمی ئیسلامی لە ئێران و پەرەسەندنی ئیسلامی سیاسی و بزووتنەوەی ئیسلامگەرایی لە ناوخۆی تورکیادا.. هۆکار بوو 12ی ئەیلوولی 1980 ژەنەراڵ ئیڤرین کودەتا ئەنجام بدات. ئەمەش وای کرد ئیڤرین بە ئاشکرا بڵێت: کۆنەپەرستەکان و ئەوانەی خاوەنی بیروباوەڕی خواروخێچن، لەبری هەڵگرانی بیری ئەتاتورک گەشە بکات.

بڕگە دەستوورییەکانی کودەتای 1980 لەبارەی کورد هێندە قێزەون بوون، کۆمەڵێک ڕۆشنبیری تورکی هێنایە سەر خەت، لەوانە گۆڤاری “ئێکیینە دۆغرو: بەره و دوو هەزار” و فاتمە یازچی و محەمەد علی ئایبار و عەزیز نەسین-کتێبی تورک لە بولگارستان و کورد لە تورکیا.

عەزیز نەسین 1987 لە ل49ی وتاری کورد لە تورکیا لەبارەی ئه و یاسانەی تورکیا دەڵێت: ئەوەی پێویستە ئەمڕۆ وەک هەنگاوی یەکەم ئەنجام بدرێت، خستنەڕووی پووکاوەیی و بەسەرچوویی ئه و یاسایەنە و گۆڕینیانە. یاساکانی تورکیا نکۆڵی لە بوونی کورد دەکەن لە تورکیا.

با ڕاشکاوانە بڵێم من تێکۆشانی سەربەخۆیی گەلی کورد وەک تێکۆشانی سەربەخۆیی کولتوور تێ دەگەم..” هەر لە ساڵی 1989 دکتۆر کەمال مەزهەر لە ڕۆژنامەی هاوکاری بە وتاری “عەزیز نەسین نووسەری گەورە و مرۆڤی کەم هاوتا و دۆستی نزیکی گەلی کورد” هاتە دەنگ و قسەیەکی لە نەسین گواستەوە: “ئێمەی تورک ئەگەر بە ڕاستی ڕێزی خۆمان و نەتەوەمان دەگرین، پێویستە ڕێزی نەتەوەی کوردیش بگرین”. دکتۆر جەبار قادریش 2010، ل14 لەبارەی ئه و هەڵوێستەی نەسینەوە لە یاساکانی 1980 لەبارەی کورد دەنووسێت: “بەر لە هەر شت ئه و (نەسین) ڕەخنە له و قانوونانە دەگرێ کە نکۆڵی لە کورد دەکەن و بوونەتە کۆسپ لە ڕێی چارەسەری ئەم دۆزەدا.”

حەسرەتیان 2007 لە ل104 دەنووسێت: دوای کودەتای هەشتا لە ئەنجامی پەلامار و کردەوەگەلەکانی سوپای تورک نزیکەی 700 کەس کوژران و 48 کەسیش لەوانەی لە دژی حکوومەت بوون سزای مەرگ و لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا. زۆربەی هەرەزۆری ئەم قوربانییانە کورد بوون.” دکتۆر کەمال مەزهەر 1989 لە بەرامبەردا ڕەخنەیەکی توند لە (نازم حیکمەت) و هاوبیرانی دەگرێت کە چۆن ئه و ئازارە بێ ئەندازەی کوردەکان جارێک نەیبزواندوون، کەچی بۆ ڕەشپێستانی ئەمەریکا بە کولأ دەگریان!

$ئەنجام$
یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی دەستوور، دروستکردنی ناسنامەی یاسایی نەتەوە یا هاووڵاتیی وڵاتە. دەستوورەکانی تورکیا 1961-1982 بەرهەمی کودەتای سەربازین بۆ کوشتنی دیاردەی مەدەنیبوون و هاووڵاتیبوون لە تورکیا، بۆیە تورکیا جۆرێکی تر چەوساندنەوەی داهێنا، ئەویش چەوساندنەوە لەبارەی دەستوورەوە، بۆیە تەواو دەرکمان بەوە کرد ئه و دەستوورانە دەستووری ناسیۆنالیستی تورکن، ئەویتر (کورد) بەهیچ شێوەیەک ناخوێننەوە. لەلایەکی تر وشەی کورد و زمانی کوردیی له و دەستوورانە بە ڕاشکاوی نەهاتوون، بەڵکو بە “گوندیی و زمانی قەدەغەکراو” ئاماژەیان پێ کراوە.
لە ڕەوشی پێش و پاشی کودەتاکان دەردەکەوێ کە شۆڕشی کورد لە بەشی باشوور، هۆکارێک بووە لە چوار هۆی چەپڕەویی، جوداخوازیی، کاریگەریی شۆڕشی باشوور، ئیسلامگەرایی میلی و سیاسی.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,105
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | مێژووی کورد
פריטים המקושרים: 2
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
סוג המסמך: שפת מקור
Technical Metadata
זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( زریان عەلی ) על 12-01-2022
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( ئاراس ئیلنجاغی ) ב- 12-01-2022
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 1,105
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,218
תמונות 106,243
ספרים 19,188
קבצים הקשורים 96,764
Video 1,359
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.281 2!