🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست (# 239,988)
Kurmancî - Kurdîy Serû (# 55,935)
English (# 2,258)
کرمانجی - کوردیی سەروو (# 5,082)
هەورامی (# 61,717)
لەکی (# 17)
عربي (# 9,635)
Kurdîy Nawerast - Latînî (# 1,153)
فارسی (# 2,495)
Türkçe (# 748)
עברית (# 10)
Ελληνική (# 13)
Deutsch (# 375)
Française (# 189)
Nederlands (# 126)
Svenska (# 56)
Italiano (# 38)
Español (# 26)
日本人 (# 18)
Pусский (# 749)
中国的 (# 11)
Fins (# 11)
Հայերեն (# 10)
Norsk (# 13)
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 کێشەی نێوان کورد و ئەرمەن (1878 - 1918)
ناونیشانی پەڕتووک: کێشەی نێوان کورد و ئەرمەن (1878 - 1918)
ناوی نووسەر: محەمەد حەمە باقی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای پەخش: ئەکادیمیای
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم[1]
📕 کێشەی نێوان کورد و ئەرمەن (1878 - 1918)
💬 کێچی حەفت مەن شیر ئەدا
کێچی حەفت مەن شیر ئەدا
کێچ: زیندەوەرێکی بچووکە، مێرووەکی خوێنمژ و زیانبەخشە، نەخۆشی لەرز و تا و گرانەتا و تاعونیش دەگوازێتەوە، تەمەنی کورتە و ئەسپێش دەخوات ناویشیان زۆر بەیەکەوە دێت(کێچ و ئەسپێ) و دە
💬 کێچی حەفت مەن شیر ئەدا
💬 کردیانە پەڕۆی بێ نوێژ
کردیانە پەڕۆی بێ نوێژ
لە کۆندا کە کچان و ژنانی کورد دەچوونە سوڕی مانگانەوە، پارچە پەڕۆیان بەکاردەهێنا و بەگوێرەی خوێن بینینەکە، کچان و ژنان زوو زوو دەیانشوشت، لە شەرم و ترسی ئەوەی باب و برا و کوڕەکان
💬 کردیانە پەڕۆی بێ نوێژ
💬 ئاردی بێژاوە، کەپەکی ماوە
ئاردی بێژاوە، کەپەکی ماوە
بێژان: کرداری دابێشتن و بێژتنی هاڕاوەی وردبووی دانەوێڵەیە بە هێڵەگ، کەپەک: توێکڵی دانەوێڵەی هاڕاوی وەکو(گەنم و جۆ و برنج و گەنمەشامی و شۆفان) لە کاتی دابێژان لە هێڵەگ گیر دە
💬 ئاردی بێژاوە، کەپەکی ماوە
👫 سەعدی مامە
ناو: سەعدی
نازناو: سەعدی مامە
ژیاننامە
هونەرمەند (سەعدی مامە) لە دایکبووی گەڕەکی ئازادی شاری هەولێر و دەرچووی قۆناغی ناوەندییە.
دەستپێکی هونەری لە قۆناغی خوێندنی سەرەتایی لە تەختەی شانۆ و بۆنە و ئ
👫 سەعدی مامە
🔤 پارالێڵ - هاوتەریب
جۆری وشە: ناو
ئینگلیزی: parallel
واتا:
‎پارالێڵ بریتییە لەو سیستمەی کە قوتابی دەتوانێ بە 1-5 معەدەل کەمتر لە نمرەی وەرگیراو، لە زانکۆلاین وەربگیرێت لەو بەشەی دەیەوێت، کە ساڵانە بڕە پارەیەک دەدات.
🔤 پارالێڵ - هاوتەریب
👫 بەهار بەکر ئەحمەد
ناو: بەهار
ناوی باوک: بەکر
رۆژی لەدایکبوون: 16-02-1998
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
ژیاننامە
بەهار بەکر لە دایکبووی 16-02-1998 لە شاری سلێمانی، دەرچووی کۆلێژی زانستە مرۆڤاییەتیەکانە بەشی کاری کۆمەڵا
👫 بەهار بەکر ئەحمەد
📷 مستەفا قایەچی و سەڵاح هەلاج، سەر قەڵای شێروانە ڕاپەڕینی بەهاری 1991
شوێن: کەلار
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1991
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (مستەفا قایەچی، سەڵاح هەلاج)
ناوی وێنەگر: لە ئەرشیڤی سەڵاح هەلاج[1]
📷 مستەفا قایەچی و سەڵاح هەلاج، سەر قەڵای شێروانە ڕاپەڕینی بەهاری 1991
👫 گەلاوێژ سەعید
ناو: گەلاوێژ
ناوی باوک: سەعید
ساڵی لەدایکبوون: 1943
ڕۆژی کۆچی دوایی: 07-03-2005

ژیاننامە
یەکەم کچی شاری سلێمانی کە لە زانکۆی بەغدا کۆلێژی یاسای تەواوکرد دوایی لە سلێمانی بوو بە دادوەر (گەلاوێژ
👫 گەلاوێژ سەعید
📷 ئاهەنگی دامەزراندنی تیپی شانۆ و مۆسیقای کەلار ساڵی 1986
شوێن: کەلار
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1986
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (لە ڕاستەوە: وەلید خانەقینی، دڵشاد، ئەحمەد شەونم، مامۆستا مستەفا سەعید عەلی، تۆفیق، محەمەد حاجی عوسمان، ئیسماعیل حاجی عەباس، ج
📷 ئاهەنگی دامەزراندنی تیپی شانۆ و مۆسیقای کەلار ساڵی 1986
📷 فێستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەکانی کەلار ساڵی 1994
شوێن: کەلار
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1994
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (مامۆستا داود و بەشێک لە قوتابیانی قوتابخانەی ئەڵوەنی سەرەتایی)
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)[1]
📷 فێستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەکانی کەلار ساڵی 1994
📷 تیپی مۆسیقای شێروانە ساڵی 1988
شوێن: کەلار
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1988
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (ئەندامانی تیپی مۆسیقای شێروانە)
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)[1]
📷 تیپی مۆسیقای شێروانە ساڵی 1988
📝 بڕیاری بە شارۆچکە بوونی کەلار ساڵی 1970
کەلار ناوەندی کارگێڕی ئیدارەی گەرمیانە، بەدووری 140 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشوری خۆرئاوای شاری سلێمانی، 200 - 360 مەتر لەئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، ژمارەی دانیشتووانەکەی زیاتر لە 265 هەزار کەسە.
لە 28-02-
📝 بڕیاری بە شارۆچکە بوونی کەلار ساڵی 1970
📷 هاوسەری مێجەرسۆن و هاوسەری ئەحمەد موختار جاف لە هەڵەبجە ساڵی 1919
شوێن: هەڵەبجە
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1919
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (لە ڕاستەوە خاتوو لونیتی خێزانی مێجەر سۆن و خاتوو ڕەعنا خێزانی ئەحمەد موختار جاف)
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)[1]
📷 هاوسەری مێجەرسۆن و هاوسەری ئەحمەد موختار جاف لە هەڵەبجە ساڵی 1919
📕 میتۆد و لێکۆڵینەوە
ناونیشانی پەڕتووک: میتۆد و لێکۆڵینەوە
ناوی نووسەر: پ.ی.د. سامان حوسێن ئەحمەد
شوێنی چاپ: سلێمانی
دەزگای پەخش: چاپەمەنی جەمال عیرفان
ساڵی چاپ: 2020
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم

هەمیشە جەدەلێکی قوڵ لە
📕 میتۆد و لێکۆڵینەوە
📜 پاکانە
بابەت: هەڵبەست
نووسین: موزەفەر نەواب
وەرگێڕانی : شەهید دڵشاد مەریوانی
ئەم هۆنراوەیە، نیشتماییە، لەسەر کێشی بڕگەیی وەرگێڕدراوە، لەلایەن هونەرمەندی کۆچکردوو حەمە جەزا وە کراوە بە مەقام و وتراوە.
پ
📜 پاکانە
💬 ناوی شەیتان لەچەند ئیدیۆمێکدا
ناوی شەیتان لەچەند ئیدیۆمێکدا
شەیتان لە زۆربەی ئاین و کلتورە جیاوازەکاندا، وەک هێمایەک بۆ شەڕ و خراپەکاری و بەدخوییی ئاماژەی پێکراوە، بەهێزی شەڕ و پێچەوانەی هێزی خێر و چاکەکاری ناوی هاتووە، ئەم تێڕو
💬 ناوی شەیتان لەچەند ئیدیۆمێکدا
👫 حاجی کەریم بێکراس
ناو: حاجی کەریم
نازناو: حاجی کەریم بێکراس
ناوی باوک: مەلا قادر
ساڵی لەدایکبوون: 1902
رۆژی کۆچی دوایی: 12-12-1977
شوێنی لەدایکبوون: شاری سلێمانی
شوێنی کۆچی دوایی: شاری سلێمانی
ژیاننامە
کەسایەت
👫 حاجی کەریم بێکراس
👫 نووری سەعید قادر - نوری سەعید قادر شەکە
ناو: نوری
ناوی باوک: سەعید قادر شەکە
رۆژی کۆچی دوایی: 21-05-2022
شوێنی لەدایکبوون: شاری سلێمانی
شوێنی کۆچی دوایی: شاری سلێمانی
ژیاننامە
مامۆستا، نووسەر، ڕووناکبیر و وەرگێڕێکی شاری سلێمانی بووە،
👫 نووری سەعید قادر - نوری سەعید قادر شەکە
🔤 ئیندۆمی - ئەندۆمی
جۆری وشە: ناو
(Indomie)
ئینگلیزی: noodles
نموونە لە هۆنراوەیەکی تەنزدا:
لوولەی خۆمی
قژ ئیندۆمی

واتا: ئیندۆ(indo) کورتکراوەی ناوی وڵاتی ئیندۆنیسیایە، هەروەها می (mie) بە واتای ماکەرۆنی دێت لە
🔤 ئیندۆمی - ئەندۆمی
📝 شارەدێی حاجیاوا بوو بە شارۆچکە لە 22-05-2022
بە نووسراوی ژمارە (1280)، پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە (113) لە ڕێکەوتی 22-04-2022، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاردا:
1- هێنانەکایەی شارۆچکەی حاجیاوا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین.
2- فەرمانەکە لە ڕۆژی
📝 شارەدێی حاجیاوا بوو بە شارۆچکە لە 22-05-2022
👫 شەمدین ئاغا
ناو: شەمدین ئاغا
ساڵی لەدایکبوون: 1840
شوێنی لەدایکبوون: شاری ئاگری
شوێنی کۆچی دوایی:شاری ئاگری
ژیاننامە
یەک لە سەرۆک هۆزەکانی ناوچەی ئاگری باکوری کوردستان بووە.
[1]
👫 شەمدین ئاغا
👫 ڕێبەر ڕۆستەم - فەلەکناس
ناو: ڕێبەر
نازناو: فەلەکناس
ناوی باوک: ڕۆستەم محەممەد
نازناو: ڕێبەر ڕواندزی
ژیاننامە
سەرۆکی(رێکخراوی جانۆديرما بۆ پزيشکی تەواوکاری)
ئەندام لە کۆمیسیۆنی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ڕاگەیاندن [1]
https
👫 ڕێبەر ڕۆستەم - فەلەکناس
💬 دەڵێی لەسەر ئاگر دانیشتووە
دەڵێی لەسەر ئاگر دانیشتووە
ئاگر، هەر لەسەردەمی کۆنەوە هۆکارێکی گرنگ بووە، بۆ خۆگەرمکردنەوە و ڕوناکی و چێشتلێنان، مرۆڤی کۆن بەهۆی دار و دوو، دیاردەکانی سروشتەوە، توانیویەتی ئاگر بکاتەوە و گەرمی و ڕون
💬 دەڵێی لەسەر ئاگر دانیشتووە
📷 گوندی قەشان ساڵی 1971
شوێن: گوندی قەشان سەر بە شارۆچکەی ماوەت
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1971
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: لە لای چەپەوە کەریم قەشانی، لە لای ڕاستەوە نە ناسراو.[1]
📷 گوندی قەشان ساڵی 1971
📌 کوردیپێدیا، پێویستی بە ئەرشیڤوانانە لە باکوور، رۆژهەڵات و رۆژاوای وڵات. تکایە سی ڤی-یەکانتان بۆ کوردیپێدیا بنێرن.
📌 Kurdîpediya bi arşîvvanan re hewceye ji bakur, rojhilat û rojavayê Kurdistanê ve. Ji kerema xwe CV ya xwe ji Kurdîpediya re bişînin.
📌 Kurdipedia hiring archivists from North, East and West Kurdistan. Please send your CV to Kurdipedia.
👫 کەسایەتییەکان
خەڵەف زێباری
👫 کەسایەتییەکان
مستەفا خوڕەم دڵ
📜 هۆنراوە
پاکانە
📝 بەڵگەنامەکان
بڕیاری بە شارۆچکە بوونی کەل...
👫 کەسایەتییەکان
سەعدی مامە
📖 وانەکانی زەریاب | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🏁 وەرگێڕان
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

وانەکانی زەریاب
بابەت: هونەری
نووسین: جەواد خەلیل
ڕێکەوتی نووسین: 30-12-202130-12-2021
زەریاب (789-850)ز هونەرمەند و دەنگخۆش و داهێنەرێکی مەزنی سەردەمەکەی خۆی بوو. ئەو کە بە ڕەچەڵەک کوردی بۆتان بوو، لە موسڵ پێگەیشت و بوو بە میوزیکژەن، ناوی تەواوی (ئەبو حەسەن عەلی بن نافع) بوو، بەڵام بەهۆی دەنگخۆشی و ڕەشپێستیەکەیەوە پێیان دەوت زەریاب (باڵندەیەکی ڕەشی خۆشخوانە). زەریاب لە لایەن (هارون ئەلڕەشید)خەلیفەی ئەو سەردەمەی عەباسیەکانەوە ستایش دەکرێت، ئیدی لەمەوە دەکەوێتە بەر شەپۆلی ڕق و کینە و ئیرەیی مامۆستاکەی کە نێوی (ئیسحاقی موسڵی)بوو، دوای ئەوەی کە چەن جارێک هەوڵی کوشتنی دەدا، ناچار دەبێ بەغدا جێبهێڵێت و ڕووبکاتە ئەندەلوس. چوونی زەریاب بۆ ئەندەلوس گۆڕانکارییەکی کلتوری و کۆمەڵایەتی گەورەی بە دوای خۆیدا هێنا، لەوەوە خەڵکی ئیسپانیا و تەواوی ئەوروپییەکان فێری ژیانێکی بەرزی ئەرستۆکراتیانە بوون و شێوازێکی تەواو جیاوازی ژیانکردن هاتە کایەوە.
زەریاب یەکەمین کەسە کە ڕاستەوخۆ ئەوروپیەکانی فێری پاکوخاوێنی کردووە، فێری کردوون خۆیان بشۆن و بۆنی خۆش لە خۆیان بدەن، لە پێش و پاش نانخواردنیش دەستیان بشۆن، فێری ددانشۆرینی پێش خەوتن و شیکپۆشی کردن، فێری کردن ڕەنگی جل و بەرگیان و دیزاینەکەشی بە پێی وەرزەکان بگۆڕن. تەنانەت شێوازی باوی نانخواردنی لە دونیادا گۆڕی و جۆری خواردنەکانی بە پێی کاتی ژەمەکان ڕێکخست، یەکەمین کەسە سوپی خستە سەرەتای خواردن و دواتر ژەمی سەرەکی دانابوو، دوای ئەویش سەوزە و میوەکان. زەریاب ڕەچاوی لایەنی تەندروستی مرۆڤی دەکرد لە ڕێکخستن و خواردنی ژەمەکاندا، بۆیەش زۆرێک لە مێژوونوسان بە دامەزرێنەری چێشتخانەی هاوچەرخی دەزانن. ئەمە جگە لەوەی ئەو یەکەمین کەس بوو شێوازی قژداهێنان و جوانکاری بە شێوازی مۆدێرن داهێنا و خەڵکی فێر کرد ستایلی جیاوازی پرچ داهێنان تاقیبکەنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا یەکەمین ساڵۆنی ڕۆژئاوایی بە گەڕانەوە بۆ بیرۆکەی زەریاب دامەزرا.
زەریاب یەکەمین کەسە لە مێژووی جیهاندا بە دوای شێوە ژیانێکی بەرز و ئەرستۆکراتیانەدا گەڕاوە و بە کردەوەیش هەوڵی بۆ داوە، نەک بە تەنها بۆ خۆی، بەڵکو بۆ تەواوی کۆمەڵگا. لای زەریاب پاک ژیان و جوان ژیان کرۆکی مەزنێتیە، ئەو دەیویست لە یەککاتدا خەڵکی هەم تێگەیشتوو بن و هەمیش بە ئەتەکێت وشارستانی.ئەو هانی خەڵکی دەدا تێڕوانینێکی ئیستاتیکیانەیان هەبێت بۆ ژیان و دەوروبەر، هانی دەدان لە هەڵبژاردنی شێوازی جل و بەرگ و شیکپۆشی و خواردن و خواردنەوەکانیان، تەنانەت شێوازی ڕێکردن و ئاخاوتن و پێکەنینیان، ورد و بە سەلیقە بن و هەوڵبدەن بە باشترین شێوە دەربکەون. فێری دەکردن کە هونەری مەزن چیه و داوای لە خەڵکی دەکرد تەنها گوێ لە مۆسیقا و دەنگی جیاواز و مانادار و تایبەت بگرن و خۆیان لەو کەسانە دووربخەنەوە کە هونەری ئاست نزم پێشکەش دەکەن.
داهێنانەکانی زەریاب لە هونەر و میوزیکدا
1. گۆڕانکاری لەو مادانەدا کرد، کە ئامێری عودی لێ دروست دەکرا و ژێی پێنجەمی بۆ ئامێری (عود) دانا.
2. کردنەوەی پەیمانگایەکی هونەریی لە ئەندەلوس، کە بە یەکەمین پەیمانگای هونەریی دادەنرێت لە سەرتاسەری جیهاندا، بۆ مەبەستی فێربوونی شێوازەکانی ژەنین و تاقیکردنەوە دەنگییەکان و ئاشنابوون بە ئامێر و کەرەستە میوزیکیەکان.
3. بۆ یەکەم جار لە مێژوودا، کۆمەڵێک کچی هێنایە نێو پەیمانگاکەی و فێری ژەنینی ئامێرە مۆسیقیەکانی کردن، کە بەشێک لەوان دواتر بوون بە هونەرمەندی ناسراو، لەوانە: (عەجفا و عابیدە و قەمەر). ئەمە بۆ ئەو سەردەمە، شۆڕشێکی فەرهەنگی و کلتوری گەورە بوو.
4. نۆتەکانی مۆسیقای نووسییەوە و هەوڵیدا بە شێوازێکی ئەکادیمیانە قوتابی هان بدات فێری ژەنیی ئامێرەکان بن.
ئایا زەریاب هۆکاری ڕووخاندنی ئەندەلوس بووە؟
زۆرێک لە مێژونوسانی عەرەبی و ئیسلامی، زەریاب بە یەکێک لە هۆکارەکانی ڕووخاندنی ئەندەلوس دادەنێن! لەبەرئەوەی پێیان وایە خەڵکی لە ئاین دوورخستۆتەوە و هانیداون لە نێو خۆشی و کەیف و سەفادا بژێن و جەنگ و شەڕکردن لە بیر بکەن!
لە ڕاستیدا، ئەمە حوکمدانێکی ستەمکارانەی مێژوونوسانی عەرەبە بەسەر کەسایەتیەکدا، کە جگە لە چاکە هیچی تری پێشکەشی ئەندەلوس نەکردووە. ئەوەی مێژووی ئەندەلوسی خوێندبێتەوە دەزانێت کە دەیان هۆکاری گەورە و گرنگ هەبوون بۆ ڕووخاندنی، لەوانەش بێ هێزی دوا خەلیفەی ئەندەلوس و نەبوونی سوپایەکی تۆکمە و بڵاوبوونەوەی گەندەڵی و کێشە ناوخۆییەکان و ڕاپەڕینی شارەکان.
لە زەریابەوە چی فێر دەبین؟
باش ژیان و جوان ژیان دوو چەمکی پڕ بە باڵای هەوڵ و بیرکردنەوەکانی زەریابن. ئەو لەو بڕوایەدا بوو مرۆڤ بۆ ئەوەی هەم خۆی چێژ لە دونیا ببینێ و هەمیش دەوروبەرەکەی بە بوونی ئاسوودە بن، دەبێت ژیانێکی باش و شایستە بژێت و تێڕوانینی خۆی بۆ ئەو جیهانەی تێیدایە بگۆڕێت و باشتری بکات. کەسێک کە تێڕوانینێکی بەرز و مەزنی هەبێ بۆ شتەکانی چوار دەوری، کەسێک نیە بە شتە کۆن و هاکەزاییەکان ڕازی بێت، بەڵکو کەسێکە کە بەردەوام لە هەوڵی چاککردن و بەرەو پێشبردنی شتەکاندایە و دەیەوێ تا بەرزترین ئاستی جوانی بیانبا و لەوێوە چێژی تەواوەتی لە ژیان وەربگرێت.
لە نک زەریاب، چاوی مرۆڤ زۆر لەوە بە نرخترە کە تەماشای شتی ناشرین و ناچیزە و قێزەونی پێ بکرێت و گوێیشی لەوە زۆر بە بەهاترە کە دەنگی ناساز ببیسێ، بۆیە دەبێت مرۆڤ بزانێت چ دەکا و چ دەپۆشێ و چ دەخوا و گوێ لە چی دەگرێ و تەماشای چ شتێک دەکا! مرۆڤ دەبێ خۆی بە جوانترین و ڕێکترین شێوە پیشانی دەوروبەر بدا و لەو خووە ناشرینانە دووربکەوێتەوە کە کەسایەتی و مرۆڤبوونی لەکەدار دەکەن.
گرنگی زەریاب لەوەدا بوو دەستکاری وردەکارییە بچووکەکانی ژیانی دەکرد و هەوڵی باشترکردن و گۆڕینیانی دەدا، بە پێچەوانەی زۆرێکەوە کە بانگەشەی گۆڕانکاری گەورە داغانی کردوون و لە ناو وردەکارییە کۆن و ڕزیوەکانی ژیانی خۆیاندا چەقیون، زەریاب بە ئێمەی مرۆڤی گوت : (پێش گۆڕینی دونیا، خۆتان بگۆڕن، خۆتان ببنە نمونەی ئەو گۆڕانکارییەی کە خوازیارن لە ژیانی گشتیدا ڕووبدات)
[1]
#️ هەشتاگ
#30-12-2021 |


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئاوێنە - 11-01-2022
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️30-12-2021
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️زریاب حەسەن عەلی نافیعە (زەریاب)
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 30-12-2021
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🎵 موزیک
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Jan 11 2022 9:18PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (ئاراس ئیلنجاغی)ەوە لە: Jan 11 2022 9:28PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Jan 11 2022 9:33PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 583 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.156 KB Jan 11 2022 9:18PMسەریاس ئەحمەد
📚 پەڕتووکخانە
  📖 بیری فاشیستی بەعس و جی...
  📖 زمانەوانی کارەکی
  📖 کەوتنە خوارەوە لە تۆ
  📖 دەبێ ئاگام لەخۆم بێت
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 24-05-2022
  🗓️ 23-05-2022
  🗓️ 22-05-2022
  🗓️ 21-05-2022
  🗓️ 20-05-2022
  🗓️ 19-05-2022
  🗓️ 18-05-2022


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
خەڵەف زێباری
شاعیر و ڕاگەیاندکار بووە، یەکێک بووە لە بێژەرەکانی ڕادیۆی کوردیی دەنگی ئەمریکا. خەلەف دوو دیوانی شیعری چاپکراوی هەیە بە ناوانی وارێ شێرا و زێڕێ ڕەش.
K24 - هەولێر:
رۆژنامەنووس و شاعير و نووسەر و بێژەری دياری بەشی کوردی ڕاديۆی دەنگی ئەمريکا.
لە ژيانی پيشەيی خۆيدا خاوەنی پێگەيەکی دياری ئەدەبی و ڕۆشنبيری و هونەری بووە و زۆرێک لە هەڵبەستەکانی لە لايەن گۆرانيبێژانی کوردەوە کراونەتە گۆرانی. لە ديارترينيان هەڵبەستی (نەسرين)، کە هونەرمەندی کورد، (محەمەد شێخۆ) کردوويەتی بە گۆرانی.
لە کاری ميديایيشدا
خەڵەف زێباری
مستەفا خوڕەم دڵ
نووسەری ناودار و خاوەن چەندین بەرهەمی ئایینی لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. رۆژی 24-05-2020 یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان و لە ئەنجامی تووش بوونی بە پەتای کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.
دکتۆر خوڕەم دڵ جگە لەوەی (في ظلال القران)ی وەرگێراوەتە سەر زمانی فارسی، خۆشی بە هەر سێ زمانی عەرەبی و کوردی و فارسی تەفسیری قوڕئانی کردووە. [1]
مستەفا خوڕەم دڵ
پاکانە
بابەت: هەڵبەست
نووسین: موزەفەر نەواب
وەرگێڕانی : شەهید دڵشاد مەریوانی
ئەم هۆنراوەیە، نیشتماییە، لەسەر کێشی بڕگەیی وەرگێڕدراوە، لەلایەن هونەرمەندی کۆچکردوو حەمە جەزا وە کراوە بە مەقام و وتراوە.
پاکانە
گفتی دایکێک،
ڕۆڵە گیان، ڕۆڵەی زیندان.. گەرچی کوێرم
بەڵام بە چاوی دڵمەوە بۆ لات هاتووم
مەگەر نازانی ڕێی زیندان بەچاوی دڵ بەدی دەکرێ؟
هەناو و بەندی جگەرم.. خۆ بیرت دێ
کە منداڵ بوویت، دەمکردیتە قەڵادۆشکان
دەستە نەرمونۆڵەکانت لەسەر عەبا شڕەکەوە
لە سەر و پرچم دەئاڵان
ئێستاکەش هەر ئەو پرچ
پاکانە
بڕیاری بە شارۆچکە بوونی کەلار ساڵی 1970
کەلار ناوەندی کارگێڕی ئیدارەی گەرمیانە، بەدووری 140 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشوری خۆرئاوای شاری سلێمانی، 200 - 360 مەتر لەئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، ژمارەی دانیشتووانەکەی زیاتر لە 265 هەزار کەسە.
لە 28-02-1970 و لەسەردەمی سەرۆکایەتی ئەحمەد حەسەن بەکر، سەرۆک کۆماری ئەوکاتەی عێراق کراوە بە شارۆچکە.[1]
بڕیاری بە شارۆچکە بوونی کەلار ساڵی 1970
سەعدی مامە
ناو: سەعدی
نازناو: سەعدی مامە
ژیاننامە
هونەرمەند (سەعدی مامە) لە دایکبووی گەڕەکی ئازادی شاری هەولێر و دەرچووی قۆناغی ناوەندییە.
دەستپێکی هونەری لە قۆناغی خوێندنی سەرەتایی لە تەختەی شانۆ و بۆنە و ئاهەنگە نیشتمانییەکان وەک ئەکتەری کۆمێدی ڕۆڵی بینیوە.
لەساڵی 1992 لە شانۆگەری (ڕاستی هیوای ژیانە) دەوری حەمەی ساختەچی بینیوە و ناسراوە.
پاشان لە چەندین شانۆگەری و بۆنە، کاری کردووە.
دواتر لەگەڵ هونەرمەند (نەهرۆ سەلیم سەیدۆک) وەک ئەکتەری کۆمێدی لە بەرنامەی تەلفیزیۆنی ڕۆڵی بینیوە و باشتر ناسراوە.
ه
سەعدی مامە


Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.5 چرکە!
009647701579153 | 009647503268282
| 0031654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2022)