فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بۆردومانی چەند ناوچەیەکی سنوری شارەدێی #سیدەکان#ی سەر بەشارۆچکەی #سۆران# لە پارێزگای #هەولێر# کردووە.
بۆردومانە ماوەی نزیکەی نیو کاتژمێر بەردەوام بووە و ناوچەکانی دەراوە، مغار، بێشواریان بۆردومان کردووە، لەسنوری برادۆست کە ناوچەی ئاوەدانین و نزیکن لە دانیشتوانی سنورەکە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی زاگرۆس سوپای تورک بە هۆی زەبری قورسی گەریلاوە ناچار بە پاشەکشەکرا.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,559