پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,441
وێنە 106,013
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,492
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ڕێزمانی کوردی
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber2
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 1
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû2
English1
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕێزمانی کوردی

ڕێزمانی کوردی
کەرەستەکانی زمانی کوردی
$پێکهێنانی ڕستە:$
دەنگ >>> پیت >>> بڕگە >>> وشە >>> گرێ >>> ڕستە

$دەنگ$
بچووکترین ئاخاوتنە، کە بە یەکجار لە دەمەوە دێتە دەرەوە.

$پیت$
ئەو هێما تایبەتانەن کە بۆ هەر یەکێک لە دەنگەکانی ئاخاوتن دانراون. (واتا پیتەکان وێنەی دەنگەکانن).

$بڕگە$
بە چەند دەنگێک کە بەیەکجار لە دەم دێنە دەرەوە، نیوە وشەیەک یان وشەیەکی ناتەواو پێکدەهێنن.

نمونە لە بڕگە:
وشە/پێشمەرگە ---- بڕگەبڕگە/پێش-مەر-گە
وشە/جووڵانەوە ---- بڕگەبڕگە/جوو-ڵا-نە-وە
وشە/گوڵاڵە ---- بڕگەبڕگە/گو-ڵا-ڵە

$وشە$
بەکۆمەڵە پیتێک کە واتای شتێک یان واتایەکی تەواو بدات لە زمانی کوردی دەڵێن وشە.

$گرێ$
بریتییە لە دوو وشە کە بەهۆی ئامرازی (ی) دەدرێنە پاڵ یەکتر، کە بەتەنیا واتایان نییە و تەنیا بەشێک لە ڕستە پێکدەهينن.

بەم شێوەیەیە:
دابەشبوونی گشتی گرێ:
ناو + ئامراز (ی) + ناو
ناو + ئامراز (ی) + جێناو
ناو + ئامراز (ی) + هاوڵناو

$ڕستە$
لە گۆڕەپانی زمانناسیدا، ڕستە دەربڕینێکە لە زمانی سروشتیدا. ڕستە یەکەیەکی ڕێزمانی و پەیڤییە کە لە یەک وشە یان زیاتر پێکهاتووە و هەر وشەیەک نوێنەرایەتی چەمکێک دەکات. ڕستە بەکاردێت بۆ مەبەستی دەربڕینی وتەیەک، پرسیارێک، سەرسووڕمانێک، داخوازیێک یان فەرمانێک. وە هەروەها ئەرکە سەرەکیەکانی ڕستە بریتین لە (بکەر و کار) واتە بێ ئەم دوانە ڕستە پێک نایەت.

$بزوێن$
بزوێنەکان بەو دەنگانە دەوترێن کە لە کاتی وتنیاندا، دەم و زار هەندێک زیاتر دەکرێنەوە و زیاتر دەکێشرێن وە هەروەها دەربڕینیشیان ئاسانە. بزوێنەکان جووڵە و بزواندن دەخەنە ناو وشەوە.

$پیتە بزوێنەکان لە کوردیدا $
لە زمانی کوردی 8 دانە پیتی بزوێنی هەیە، بەڵام بە ئەلفبای سۆرانی (عەرەبی) تەنیا 7 دانە پیتیان بۆ دانراوە و بریتین لە:
(ا، و، ۆ، وو، ە، ی، ێ، - بزرۆکە(i)

$بزرۆکە $
هەشتەمین پیتی بزوێنی زمانی کوردییە، کە لە ئەلفبێی کوردیی لاتینیدا بە پیتی i هێما دەکرێت بەڵام لە ئەلفبێی کوردیی عەرەبیدا نابینرێت و (بزرە) بۆیە ناونراوە بزرۆکە. هەندێ لەو وشانەی کە لە ڕواڵەتدا بزوێنیان تێدا نابینرێ، وەکو: (بردن، من، ژن، چل، مردن، بزن، خستن)، بەڵام لە ڕاستیدا دەنگی بزوێنیان تێدایە.
ئەگەر لە بڕگەی وشەیەک هیچ پیتی بزوێن نەهاتبێت، ئەوا زۆربەی کات لە بەینی دوو پیتی نەبزوێندا بزرۆکە دادەنرێت.
نمونە:
بردن: (بر-دن)

واتا لە هەردوو بڕگەی وشەی بردن هیچ پیتێکی بزوێن نییە، لەو کاتەدا بە لاتینی بەم شێوەیەی لێ دێت: birdin
هەندێک نمونەی دیکە:
من >>> min
ژن >>> jin
چل >>> çil
مردن >>> mirdin
بزن >>> bizin
خستن >>> xistin
کردن >>> kirdin

$یاسا:$ لە زمانی کوردی لە هەر بڕگەی هەر وشەیەک بێت، پێویستە پیتی بزوێنی تێدا هەبێت. لە زمانی کوردیدا وشە نییە پیتی بزوێنی تێدا نەبێت.
(ناو naw)
(کورد Kurd)
(کۆمار komar)
(سوور sûr)
(بەرد berd)
(سێ sê).

$پیتی بزوێنی کورت$
پیتی بزوێنی کورت بریتییە لەم پیتانە: (ە، و، ی، (i) بزرۆکە)

$پیتی بزوێنی درێژ$
پیتی بزوێنی درێژ بریتییە لەم پیتانە: (ا، ۆ، وو، ێ)

$پیتە ناوبەندەکان$
تەنها دوو پیتی ناوبەند هەیە لە زمانی کوردیدا، کە ئەوانیش پیتی (و، ی)ن. هەروەها هەردوو پیتی ناوبەند هەندێک جار لە وشەدا دەبنە بزوێن و هەندێک جار نابنە بزوێن. نمونە بۆ پیتە ناوبەندەکان:
هەموویان..... [ی]
بردییان..... [ی]
وڵاتە یەکگرتووەکان..... [و]

$ناو$
بریتیە لەو وشەیەی کە بەکاردەهێنریت بۆ ناساندنی هەر شتێک کە گیاندار بێت یان بی گیان (وەک: کوردستان، بەهار، کوڕ، کچ، تەختە، چیا، هەوا و هتد) و دەتوانێت سەرجەم ئەرکە سەرەکیەکانی ڕستە ببینێت (بکەر، کردار، بەرکار، تەواوکەری کار، ........)

$بکەر$
(ناو، هاوەڵناو، جێناو)ێکە کە کاری سەرەکی لە ڕستەدا ئەنجام دەدات:
(من لە کوردستان دەژیم.)
من: بکەری ڕستەکەیە کە کاری سەرەکی دەژیم لە ڕستەکەدا ئەنجام داوە.

$کار$
بریتیە لەو کارە کە بکەری ڕستەکە ئەنجامی داوە.

$کاری ڕابردوو$
ئەو کردارەیە کە لە پێش کاتی باسکردنەکەیدا ئەنجام دراوە، بۆ دروستکردنی ئەم کارە، قەدی چاوگ وەردەگرین کە بە لابردنی نوونی چاوگ دروستدەکرێ.

$کاری ڕابردووی نزیک$
ئەو ڕابردوەیە کە بە شیوەیەکی سادە دیت و وا پیشان دەدات کە کاری ڕستە لە ماوەیەکی نزیکی پێش ئێستادا ڕوی داوە. هیچ پاشگرێکی پیوەنیە. $یاسا:$ ی(قەدی چاوگ)
خەوتن > خەوت
ڕۆیشتن > ڕۆییشت
ئازاد ڕۆییشت بۆ بازاڕ.
رۆیشت: کاری ڕابردووی نزیکە

$کاری ڕابردووی دوور$
ئەو کردارەی ڕابردوەیە کە وا پیشان دەدات، کاتی باسکردنی کارەکە زۆر (دوور) لەمەوپێش ئەنجام دراوە. پاشگری (بوو) ی پێوەیە. $یاسا:$ (قەدی چاوگ)+بوو
خەوت > خەوتبوو
ڕۆیشت > ڕۆیشتبوو
ئازاد بۆ بازاڕ ڕۆیشتبوو.
لێرە وا هەست دەکەین کە ئەو کارە ماوەیەکی پێش ئێستا ئەنجام دراوە.

$کاری ڕابردووی تەواو$
ئەو کاری ڕابردوەیە کە وا پیشان دەدات، کاتی باسکردنی ئەنجامدانی کارەکە تەواو بووە. پاشگری (وە) یان (یە)ی پێوەیە، بەڵام ئەگەر چاوگەکە تائی یان دالی بوو، پاشگری (ووە) یان (ییە) وەردەگرێ. $یاسا:$(قەدی چاوگ)+ووە[وە] یان ییە[یە]
سووتاوە
کوژرایە
مردییە
ڕۆیشتووە
لێرە وا هەست دەکەین کە ئەو کارە ماوەیەکی پێش ئێستا ئەنجام دراوە.

$کاری ڕابردووی بەردەوام$
ئەو کارەیەیە کە لە ڕابردوودا ئەنجامدراوە لەکاتی ڕوودانی کارێکی دیکە، وە پێشگری دە وەردەگرێ.
$یاسا:$
دە+(قەدی چاوگ) لە کرمانجی خواروو
د+(قەدی چاوگ) لە کرمانجی ژووروو

خانووەکە دەسووتا کاتێک ئەوان هاتن.
ئەگەر نەهاتبای دەڕۆیشتم.

$کاری ڕانەبردوو$
ئەو کارەیە کە لە پێشوودا نەکرا بێت یان نیازی ئەنجام دانی تیابێت چ لە ئێستا یان داهاتوو بۆ نمونە (دواتر نانەکە دەخۆم) یان (ئێستا نانەکە دەخۆم) و واتە کارەکە تاوەکوو ئێستا ئەنجام نەدرابێت. $یاسا:$ دە+رەگی کار+جێناوی لکاوی کۆمەڵەی سێیەم.

$کاری داخوازی$
ئەو کارەیە کە کەسی یەکەم فرمان بە کەسی بەرامبەری دەکات کە بۆ کەسی دووەمی تاک جێناوی لکاوی(ە) وەردەگرێ وە لە کۆ جێناوی لکاوی (ن) وەردەگرێ، بە شێوەی ئەرێنی، لە نیشانەی فرمان
ب+ڕەگی کار یان نەرێ لە مە+ڕەگی کار پێکدێن، نموونە (بخۆ، مەخۆ) (بخۆن، مەخۆن)، لە کاری داخوازی کەسی سێهەم تێدا نییە. $یاسا:$ ب+رەگی کار+جێناوی لکاو کۆمەڵەی چوارەم.

$کاری تێپەڕ و تێنەپەڕ$

$کاری تێپەڕ$
ئەو کارەیە کە لە ڕستەدا پێوستی بە بەرکارێک هەیە بۆ ئەوەی واتای ڕستەکە تەواو بکات. وە هاوکات وشەی تێپەڕ بەوە دەناسرێتەوە، کە جێناوەکانی (م، مان، ت، تان، ی، یان) وەردەگرێت.

(تۆ گۆڤارەکەت خوێندەوە)
تۆ: بکەر
گۆڤارەکە: بەرکار
ت: جیناوی لکاو بۆ کەسی دووەمی تاک، بۆ بکەر دەگەریتەوە
خویندەوە: کاری ڕابردووی تیپەڕ

$کاری تێنەپەڕ$
ئەو کارەیە کە لە ڕستەدا پێوستی بە هیچ بەرکارێک نیە بۆ ئەوەی واتای ڕستەکە تەواو بکات.

(منداڵەکە خەوتوە)
منداڵەکە: بکەر
ەکە: نیشانەی ناساندن
خەوتوە: کاری ڕابردوی تەواوی تێنەپەرە
هیچ بەرکارێک لەم ڕستەیەدا نابینرێت بۆیە تێنەپەڕە.

$جیاکردنەوەی کاری تێپەڕ و تێنەپەڕ$
ئەگەر کارێک لە ڕستەدا هەبوو بۆ ئەوەی بزانیت کە ئایە تێپەڕە یان تێنەپەر ئەوا بەم شێوەیە تاقی دەکەینەوە:
ئەگەر کارەکە کۆمەڵەی یەکەمی جێناوە لکاوەکان (م - مان، ت- تان، ی - یان) وەرگرێت ئەوە تێپەڕە.

خوێندنەوە >>> (خوێندمەوە، خوێندمانەوە، خوێندتەوە، خوێندتانەوە، خوێندیەوە، خوێندیانەوە) هەموو ئەم وشانە دروستن و تێک نەچوون کەواتە کارەکە تێپەڕە.
بەڵام ئەگەر کارەکە کۆمەڵەی یەکەمی جێناوە لکاوەکان (م - مان، ت- تان، ی - یان) وەرنەگرت ئەوە تێنەپەرە.
خەوتوە >>> ئێمە ناتوانین بڵێین (خەوتمەوە، خەوتمانەوە، خەوتتەوە، خەوتتانەوە، خەوتیەوە، خەوتیانەوە) هەموو ئەم وشانە نادروستن و تێک چوون کەواتە کارەکە تێنەپەڕە
ئەگەر (ئەوان) بخەیتە پێش چاوگەکە و گونجا ئەوا تێنەپەڕە وەکو: (ڕۆیشتن ئەتوانین بڵێین ئەوان ڕۆیشتن، سەرکەوتن ئەتوانین بڵێین ئەوان سەرکەوتن).
بەڵام ئەمەش شازی تێدایە وەکو: (ناتوانین بڵێین: ئەوان بارین لە کاتێکدا بارین چاوگێکی تێنەپەڕە).

$بەرکار$
وشەیەکە، لە ڕستەدا مەبەستی کاری ڕستەکە ڕوون دەکاتەوە، ڕستە بەبێ بەرکاریش دەبیت، بەڵام بەرکار بۆ زیاتر ڕوونکردنەوەی واتای کارەکەیە، وەڵامی وەشەی پرسی چی؟ و کێ؟ دەداتەوە.

من سێوەکەم خوارد.
(من چیم خوارد؟) >> سێوەکە.
کەواتە سێوەکە بەرکارە.

هەڤاڵ ڕۆژنامە دەخوێنیتەوە.
(هەڤاڵ چی دەخوێنێتەوە؟) >> ڕۆژنامە.
کەواتە ڕۆژنامە بەرکارە.

من کاروانم بینی.
(من کێم بینی؟) >> کاروان.
کەواتە کاروان بەرکارە.

$نیهاد$
بریتییە لە ناو یان هاوەڵناو یان جێناو. نیهاد هەمیشە پێش گوزارە دێت و ئەو بەشەیە لە ڕستە کە لێی دەدوێین یان هەواڵێک لە بارەیدا دەدەین.

نمونە:
گەلی کورد ئێستا ئازادە.
گەلی کورد: نیهادە.

$گوزارە$
گوزارە (PREDICATE) هەواڵێکە کە لە بارەی نیهادەوە دەدرێت و هەمیشە دەکەوێتە دوای نیهادەوە. وشەی بنچینەیی لە بەشی گوزارەدا کردارە.

نمونە:
فەرهاد کوڕێکی زیرەکە.
فەرهاد: نیهادە.
کوڕێکی زیرەکە: گوزارەیە.
زیرەک: تەواوکەری کاری ناتەواوە.
ە:کاری ناتەواوە (بۆ دەمی ئێستا).

$چاوگ$
چاوگ بە وشەیەک دەوترێت کە ناوی کارێکە و بەبێ لەبەرچاوگرتنی کەس و کات، جێبەجێبوونی کارێک نیشاندەدا و بە پیتی نون (ن) کۆتایی دیت وەک: (مردن، سوتان، بردن، ....)
پێنج جۆر چاوگ هەیە لە کوردیدا:

$چاوگی واوی$ ئەو چاوگەیە کە پیتی پێش کۆتایی واتە نوونەکە (ن) پێکهاتووە لە پیتی واو (و) چوون، بوون.
$چاوگی دالی$ ئەو چاوگەیە کە پیتی پێش کۆتایی واتە نوونەکە (ن) پێکهاتووە لە پیتی دال (د) کردن، بردن، خواردن.
$چاوگی یایی$ ئەو چاوگەیە کە پیتی پێش کۆتایی واتە نوونەکە (ن) پێکهاتووە لە پیتی یاء (ی) زانین، بینین.
$چاوگی ئەلفی$ ئەو چاوگەیە کە پیتی پێش کۆتایی واتە نوونەکە (ن) پێکهاتووە لە پیتی ئەلف (ا) سووتان، برژان.
$چاوگی تایی$ ئەو چاوگەیە کە پیتی پێش کۆتایی واتە نوونەکە (ن) پێکهاتووە لە پیتی تاء (ت) نووستن، بیستن.

$جێناو$
ئەو وشەیەیە کە لە ڕستەدا شوینی(جێی) ناو دەگرێتەوە و هەموو ئەرکەکانی ناو دەبینێت. بە شیوەیەکی گشتی جێاوە کەسیەکان دەکرێن بە دوو بەش (جێناوە سەربەخۆکان وە جێناوە لکاوەکان)

$جێناوی سەربەخۆ$
ئەو جێناوانەن، کە بە سەربەخۆیی لە ڕستەدا دێن، واتە پێویستیان بە هیچ پێوە لکاوێک نیە بۆ پیدانی واتایەکی تەواو.

جێناوە سەربەخۆکان ئەمانەن:
(من - ئێمە، تۆ - ئێوە، ئەو - ئەوان)
جیناوە سەربەخۆکان بەپێی کەس و (تاک و کۆ)یی بەم شیوەیە دابەش دەکرێن:

کەس>>تاک>>کۆ
یەکەم---من---ئێمە
دووەم---تۆ---ئیوە
سێیەم---ئەو---ئەوان

(من چوم بۆ بازاڕ.)
من: جێناوی سەربەخۆیە بۆ کەسی یەکەمی تاک پێویستی بە هیج پیوە لکاویک نیە.
(ئەوان ماڵیان لە کوردستانە.)
ئەوان: جێناوی سەربەخۆیە بۆ کەسی سێیەمی کۆ پێویستی بە هیج پێوە لکاوێک نییە.

$جێناوی لکاو$
ئەو جێناوانەن، کە لە ڕستەدا بە وشەکانی دیکەوە دەلکێن، واتە پێویستیان بەوە هەیە کە بە وشەیەکەوە بلکێن بۆ ئەوەی واتای تەواو بگەیەنن.

جێناوە لکاوەکان دابەش دەکرێن بە سێ کۆمەڵەوە:
$کۆمەڵەی یەکەم$
جێناوە لکاوەکانی کۆمەڵەی یەکەم ئەمانەن:
(م - مان، ت - تان، ی - یان)
دابەش بونیان بەپێی کەس و (تاک و کۆ)ی بەم شێوەیە دەکرێت:
کەس>>تاک>>کۆ
یەکەم ---م---مان
دووەم---ت---تان
سێیەم---ی---یان
(دەچم بۆ بازاڕ)
م: جێناوی لکاوە بۆ کەسی یەکەمی تاک.
پێویستی بە پێوە لکاوێک هەیە، کە دەچە، واتە بەبێ وشەی دەچ، جێناوی لکاوی م بە تەنیا دەمێنێتەوە و واتای نامێنێت. بەم شێوەیەی لێدێت: م بۆ بازاڕ.

$کۆمەڵەی دووەم$
جێناوە لکاوەکانی کۆمەڵەی دووەم ئەمانەن:
(م - ین، یت - ن، _ - ن)
دابەش بونیان بەپێی کەس و (تاک و کۆ)یی بەم شێوەیە دەکرێت:
کەس>>تاک>>کۆ
یەکەم---م---ین
دووەم---یت---ن
سێیەم---//---ن
تێبینی ئەوەش دەکەین، کە جێناوێکی لکاو نیە بۆ کەسی سێیەمی تاک لە کۆمەڵەی سێیەمدا.

(چوون بۆ بازاڕ؟)
ن: جێناوی لکاوە بۆ کەسی سێیەمی کۆ.

$کۆمەڵەی سێیەم$
جێناوە لکاوەکانی کۆمەڵەی سێیەم ئەمانەن:
(م - ین، یت - ن، ێت/ات - ن)

دابەش بونیان بەپێی کەس و (تاک و کۆ)ی بەم شیوەیە دەکرێت:
کەس>>>تاک>>>کۆ
یەکەم---م---ین
دووەم---یت---ن
سێیەم--ێت/ات--ن
(چوویت بۆ بازاڕ؟)
یت: جێناوی لکاوە بۆ کەسی دووەمی تاک.

$هاوەڵناو$
هاوەڵناو یان ئاوەڵناو وشەیەکە کە (وەسف) پێناسەی ناو دەکات لە ڕستەدا. هەر وەک لە ناوەکەی دیارە هاوەڵناو، هاوڕێی ناوە.
جوان
زیرەک
باش
هێمن (وەک سیفەت)
مرۆڤی هێمن هەمیشە سەرکەوتوە.
هیمن: هاوەڵناوە باس لە هێمنی ناوەکە واتە مرۆڤ دەکات.

$هاوڵناوی نادیار$
هاوەڵناوی نادیار هاوەڵناوێکە کە جۆر و چۆنیەتی، یا ژمارە و بڕی ناوەکە بەشێوەیەکی نادیار دەستنیشان دەکات و یا دەخرێتە پێش ناوەکە یان جێناوەکە، ئەوکاتە پێویستی بە (دانەپاڵ) نابێت، یان دەخرێتە دوای ناوەکە، یان جێناوەکە وە ئەوکاتە پێویستی بە (دانەپاڵ) دەبێت.
هەندێ لەوهاوەڵناوە نادیارانە ئەمانەن:
(چەند=هەندێ، ئەوەندە، وەها، گەلێک، چەند، زۆر، کەم، بڕێ، هەمی، پیچەک).

ئەو پەیڤانەی کەبە (ئاوەڵناوی نادیار) ناومان برد، لەناویان دا پەیڤی (هەر) هەمیشە بە هاوەڵناوی دەمێنێتەوە و پەیڤی (زۆر، گەلێک، هەندێک، کەمێک) یش هەندێ جار بەبێ ناو بەکاربهێنن و ببنە (جێناوی نادیار) وەک:
ئەو ڕووبارە ئاوی کەمە.

$هاوەڵکار$
هاوەڵکار وشەیەکە ڕویەکی ڕودانی کاری ڕستە دەربارەی (کات، شوێن، چۆنیەتی، چەندێتی، ڕێکخستن) دەردەخات لەم ڕوەوە سنورێک بۆ تەواوکردنی واتاکەی دادەنێت. دەبێتە تەواوکەری کار.

ئەرکەکانی هاوەڵکار ئەمانەن:
هاوەڵکار لە ناو ڕستەدا ئەم ئەرکانە دەبینێت.
آ. دەبێتە تەواوکەری کار.
ب. دەبێتە دیارخەری هاوەڵکارێکی تر و هەردووکیان پێکەوە دەبنە تەواوکەر بۆ کارەکە.
هاوەڵکار هەمیشە دەبیتە تەواوکەری ڕاستەوخۆی کاری ڕستە.

$هاوەڵکاری کاتی$
هاوەڵکاری کاتی ئەو هاوەڵکارەیە کە کاتی ڕودانی کاری ڕستە نیشان دەدات (دەردەخات)، دەبێتە تەواوکەری کاری ڕستە.
(ئێستا، ئەمڕۆ، سبەی، دوای نیوەڕۆ، پشتی نیڤڕۆ، نهۆ، لەم ڕۆژانە، چەند ڕۆژێکی دی بەم زوانە، بەهاری، ئەمساڵ، جاران، لەمێژە، هەمیشە، لەوساوە، پار، دوێنێ، درەنگ، زوو... هتد)
کە دەڵێن ئەمرۆ دەشت و کێو شینە
چەندە مەڵبەندی ئێمە شیرینە (پیرەمێرد)

$هاوەڵکاری شوێنی$
هاوەڵکاری شوێنی ئەو هاوەڵکارەیە کە شوێنی ڕودانی کاری ڕستە نیشان دەدات، دەبێتە تەواوکەری کاری ڕستە، وەڵامی وشەی پرسی (لە کوێ، لە کێندەرێ، بۆ کوی) دەداتەوە.
(سەر، ژێر، خوار، بن کن، پاش، پێش، لە بن، تەنیشت، چەپ، ڕاست، لەوێ، لێرە، خارێ، ... هتد)
لە ژێر زەردی خۆرەتاوا
بەناو چیمەنی گوێ ئاوا (گۆران)

$هاوەڵکاری چۆنیەتی$
هاوەڵکاری چۆنیەتی ئەو هاوەڵکارەیە کە چۆنیەتی ڕودانی کاری ڕستە نیشان دەدات و وەسفی کاری ڕستە دەکات، دەبێتە تەواوکەری کاری ڕستە، وەڵامی وشەی پرسی (چۆن، کوو، چەوان) دەداتەوە.
(شێرانە، بەپەلە، بەخێرایی، بەجوانی، ئازایانە، مەردانە، ژیرانە، بە ڕاکردن، بە ساردی، بە گەرمی، بە باشی، بە نەخۆشی، بە توڕەیی، بە دروستی، ب پاکی، ب لەز، ... هتد)
ئەمڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە
جەژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە (پیرەمێرد)

$هاوەڵکاری چەندێتی$
هاوەڵکاری چەندێتی ئەو هاوەڵکارەیە کە چەندێتی (بڕی) ڕودانی کارێکی تەواو (تێپەڕ و تێنەپەڕ) نیشان دەدات، دەبێتە تەواوکەری کاری ڕستە.
(زۆر، کەم، کێم، گەلێک، تۆزێ، پیچێک، فرە، ... هتد)
لە گەرووی شمشاڵ لە تەلی کەمان
گەلێ هەڵساوە ئاوازەی جوان جوان (گۆران)

هەتاوی نەورۆز مانگی جۆ درەو
زۆر هاتون وچون بە ڕۆژ بە شەو (گۆران)

$هاوەڵکاری ڕێکخستن$
هاوەڵکاری ڕێکخستن ئەو هاوەڵکارەیە کە لە ڕستەدا شێوەی ڕێکخستنی ڕودانی کارەکە پیشان دەدات، هەمیشە دەبێتە تەواوکەری کاری تەواو لە ڕستەدا.
(دەستە دستە، پۆل پۆل، جار جار، تاقم تاقم، جوان جوان، کۆمەڵ کۆمەڵ، سێ سێ، شەش شەش، ... هتد)
پیاوەکان دەستە دەستە هاتن.
باران تاڤ تاڤ دبارێت. [1]
ئەم بابەتە 3,272 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ویکیپیدیا
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: زمانەوانی و ڕێزمان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 10-01-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-01-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 11-01-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,272 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.119 KB 10-01-2022 زریان سەرچناریز.س.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
قڕانی مانگا
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
یەسنا حەبیب

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,441
وێنە 106,013
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,492
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
قڕانی مانگا
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
یەسنا حەبیب

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.437 چرکە!