ناو: تەنیا
نازناو: شاژنی چیرۆکەکان - تەنیا حاجی
ناوی باوک: عوسمان
ڕۆژی لەدایکبوون: #14-05-2002#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
تەنیا حاجی کچە نووسەری کوردی شاری هەولێرە لە ڕێکەوتی 14-05-2002 لەدایکبووە سەرەتا لە تەمەنی پازدە ساڵییەوە دەست دەکات بە هۆنراوە نووسین و دواتر چیرۆک نووسین لەلایان ئازیزانییەوە نازناوی (شاژنی چیرۆکەکان) ی پێ دەبەخشرێت، لە ئێستادا 2022 خوێندکاری پزیشکی بەشی شیکاری نەخۆشییە و یەکەم پەرتووکی بەناوی (چیرۆکەکانی شاژن) لە ڕێکەوتی (02-02-2022) بڵاوکردەوە لە ماوەی کەمتر لە هەشت مانگ زیاتر لە حەوت هەزار دانەی خوێنراوە و لە ڕێکەوتی (23-09-2022) چاپی دووەمی بڵاوکرایەوە. [1]
$پەرتووکە نووسراوەکان$
1- چیرۆکەکانی شاژن
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,672 ganger