قاسم سلێمانی کوژرا
#قوبادی جەلیزادە#
گەردی بەیانی
کێلی گۆرەکەی دایکمم
کردە ئامێز؛
دایە؛
قاسم سلێمانی کوژرا.
ئەو پیاوەی؛
ماڵ بە ماڵ
دێ بە دێ
شار بە شار
وڵات بە وڵات
کیشوەر بە کیشوەر
مەرگی لەگەڵخۆیدا،
دەگێڕا
راچڵەکیی:
+ ئەی ئیتر
هێسترەکانی سەر سنوور
شەهید ناکرێن.
کۆڵبەرەکان،
لەبن قورسایی خوێن و بەفردا؛
رەق نابنەوە؟
دایەگیان؛
قاسم سلێمانی تۆ خۆش.
#07-01-2022#
[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,417 defa görüntülendi