بڵاوکراوەی ڕۆژنامەوانی ژمارە 1 ی ساڵی 2022
لەسنوری پردێوە ژمارەیەک کاتیۆشا ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کران
ئەمڕۆ کاتژمێر 07:25ی ئێوارە، ژمارەیەک موشەکی کاتیۆشا، لە ڕۆژهەڵات و باشوری شارەدێی پردێ (ئاڵتون کۆپری)، بەشێوەیەکی هەڕەمەکی ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگە کرا، لە سنوری میحوەری پێنج، موشەکەکان لەدەرەوەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کەوتوون و هیچ سەنگەرێکی پێشمەرگەیان نەپێکاوە، هاوکات هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتۆتەوە، لەمبارەیەوە، هێزەکانی پێشمەرگە دەستیان بە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان کردووە.[1]
راگەیاندنی #وەزارەتی پێشمەرگە#
#07-01-2022#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,597 gånger