حاجی سەعید ئەفەندی
یەکەمین ئەندامی پەرلەمانی کورد
تاکە نوێنەری #سلێمانی# لە مەجلیسی مەبعوسان پەرلەمانی_عوسمانی ساڵی 1908 1912، مەجلیسی مەبعوسانی عوسمانی یان پەرلەمانی عوسمانی مێژووی دروستبونی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1877 لە لایەن سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم دامەرزا بەڵام دووای 11 مانگ لە ساڵی 1878 هەر خۆیشی هەڵیوەشاندەوە.
بەڵام پاش 30 ساڵ سوڵتان عبدولحەمیدی دووەم لە ساڵی 1908 لە ژێر گوشاری ئیتیحادی تەرەقی دووبارە دایمەرزاندووە هەتا ساڵی 1920 درێژەی هەبوو کە پێکهاتبوو لە 119 کورسی..
حاجی سەعید ئەفەندی وەکو تاکە نوێنەری شاری سلێمانی بووە.
حاجی سەعیدە ئەفەندی کە بە حاجی سەعیدی ئەفەندی کەرکووکلی زادەش بەناوبانگ بووە ناوێکی دیاربوو له کاتی هاتنی ئینگلیزەکان بۆ سلێمانی ساڵی 1918.[1]