ڕەزێکم هەیە لەسرێشمەی
دەگێڕنەوە لەشاری کۆیە پیاوێکی هەژار و دەست کورت لە دوکانەکانی شار، شت و مەکی بەقەرز بردووه، بۆ ئەوەی خۆی نەشکێنێ، هەموو جارێک وتویەتی لە سرێشمەی ڕەزم هەیە، دواتر لە بەرووبومەکەی دەفرۆشم و پارەکەتان پێ دەدەم، دواتر دەردەکەوێت هیچ ڕەز و باغێکی نییە لە گوندە دڵگیرەی خەلیفان، ئەوە بووە بە ئیدیۆم هاوشێوەی خورماش لە بەغدای زۆرە، پەمۆش لە شارەزوور، ئەگەر کەسێک هەژار و نەدار بێت، پڕوپاگەندەی هەبوونی بۆ خۆی بکات بەتەوسەوە دەوترێت(ڕەزێکم هەیە لەسرێشمەی) یان(دەوترێت لەسەروچاوەش ڕەز هەیە).[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,156