ڕووبار زۆرن، بوار نین
ڕووبار، هەموو لق و جۆگەکانی بەرزاییەکانی لاپاڵ و کێوە بەزنارەکان ڕی دەکەن و لەدؤڵیکی سەرەکیدا ڕووبارێک پێکدەهێنن، ئینجا سەر زەمینی خودا پڕییەتی لە لاپاڵ و جۆگە و ڕووبار، بوار واتە شوێنی پەڕینەوەی مرۆڤ لە ئاوەکە بەسەلامەتی لە هەندێ بنەزار و شێوە زار دەوترێت (تەنکاو و بڕ و پایە و پێ یە)، کەواتە دەردەکەوێت ڕووبارەکان زۆرن، بەڵام شوێنی پەڕینەوەی سەلامەت و تەنکاو کەمە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ شتی زۆر بێ کەڵک لەبەرامبەریشدا کەمی شتی گرانبەها و بەنرخ و دانسقە کە گران دەست دەکەون، دەوترێت(ڕووبار زۆرن، بوار نین).[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,459
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!