خۆی بەداود بەگی جاف ناگۆڕێتەوە
داود بەگی فەتاح بەگی جاف(1905-1966) سەرۆک هۆزی جاف بووە، لەسەردەمی پاشایەتی لەسەروبەندی پێکهێنانی پەرلەمانی عێراق دوای کۆچی ناوادەی براکەی(حەمەبەگی فەتاح بەگی جاف) دەبێتە ئەندامی پەرلەمان، ئێران و عێراق هەژماریان بۆکردووە، ساڵی(1959) نێوانی لەگەڵ عەبدولکەریم قاسم تێک دەچێت و شای ئێران پێشوازی لێ دەکات و وڵات بەره و ئێران جێ دەهێڵێت، ئەوە داود بەگی جافه، بووە بەئیدیۆم لە گەرمیان کەسێک خۆی زۆر پێ شت بێت و لە بنەماشدا هیچی تیابەستە نەبێت بەگاڵتە و تەوسەوە پێی دەگوترێت(خۆی بەداود بەگی جاف ناگۆڕێتەوە).[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,118