شوێن: #هەڵەبجە#
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1919
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: دانیشتوو لە ڕاستەوە: خاتوونی بەناوبانگ عادیلە خانم (هاوسەری عوسمان پاشای گەورەی جاف و دایکی شاعیرانی گەورەی کورد تاهیر بەگی جاف و ئەحمەد موختار بەگی جاف) لەگەڵ خێزانی #مێجەر سۆن# باڵوێزی وڵاتی بەریتانیا و لەڕاستەوە ڕاوەستاو دووهەم کەس شاعیری گەورەی کورد #ئەحمەد موختار بەگی جاف# و هەروەها ڕەعنا خانم خێزانی ئەحمەد موختار جاف، سەبیحە خانم و ناهیدە خانم کچی عوسمان پاشا جاف و عادیله خانم و سەعادە خانم کچی تاهیر بەگی جاف و ئەو لاوەش حەسەن فەهمی بەگی جاف کوڕی ناهیدە خانم و نەوەی عادیله خانم.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 3,593 keer bekeken