图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,069
图片 106,224
书籍 19,186
相关文件 96,722
Video 1,348
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کێ پشت و پەنای ژنانە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کێ پشت و پەنای ژنانە

کێ پشت و پەنای ژنانە
بابەت: وتار
نووسین: #ڕۆزا دڵشاد مەریوانی#
زۆر بە تاسەوە بۆی باس دەکردم چۆن بەبێئەوەی ئاگای لێبێت چووە ژنی بەسەر هێناوە و هێناوێتییە سەر ماڵ، دەیوت کە لێمپرسی ئەوە چییە چۆن ژنت هێناوە پێیوتم ئێ وایە مافی خۆمە، ئەو ژنێکی بێوەی داماوە و بەرگەی هەموو قورساییەکانی ژیانی گرتووە و منداڵەکانی وەکو گوڵ بە خێوکردووە تا کابرا کۆلێژی تەواو کردووە کەچی وەکو پاداشتێک حەزی لە هاوپۆلێکی خۆی کردووە و کچە زۆر ئاسایی بە ژنێک و چوار منداڵەوە شووی پێکردووە، پێموت تێناگەم چۆن بێ پرسی تۆ و بوونی هیچ بیانوویەک ژنێکی دیکەی هێناوە چۆن لە دادگا مارەی کردووە؟ ژنە لە داماویی خۆیدا هەر دەیوت نازانم! دەموت چۆن شکاتت لێنەکردووە هەر دەیوت نازانم، بێگومان دیارە لە شارەکانی دیکەی عیراق ژنەی مارە کردووە کە لە ئێستادا زۆرێک لە پیاوانی کورد فێری ئەم فێڵە بوون و تا ئێستا هیچ شتێکی ئەو تۆ نەکراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو حاڵەتە، ئەوەی جێی سەرنجە هێشتا ژنە پاساوی بۆ دەهێنایەوە بەخوا مێردەکەم زۆر باشە و زۆر ڕێزم دەگرێت دەمێک دەیوت جارێ لەبەر منداڵەکان لای ماومەتەوە، بێگومان چیرۆکی ئەم ژنە دڵۆپێکە لە دەریایەک کە سەرەتا دەیوت باشە و ڕێزم دەگرێت لە دڵی خۆمدا وتم باشی چی ئەو لە پڕ ژنێکی بەسەر هێناویت ئەوە ڕێزگرتنە! دواجار وتم ڕاست دەکات، چونکە لەوەش خراپتر هەیە دەکرێت ژنیشی بەسەر بێنێت و تێشیهەڵدا کە لەم کۆمەڵگەیەدا بێکەس بوویت کێ فریات دەکەوێت، چونکە بەداخەوە تا ئێستا ئەوەندەی پشت و پەناو خێزان پاڵپشت و هێزو پەنان بۆ ژن ئەوەندە یاسا ناتوانێت بەرگری لە ژن و مافەکانی بکات.

مافی پێشێل دەکرێت
بێگومان من ناڵێم یاسای باشمان نییە بۆ پارێزگاریکردن لە ژن و بەرگریکردن لە مافەکانی، بەڵام وەکو پێویست کاری پێناکرێت کە سادەترین هۆکار ئەوەیە ژن لەبەر هەندێ نەریت و لە ترسی ئابروچوون پەنا بۆ یاسا نابات و سادەترین شت کە شکات کردنە نایکات، بگرە پێی باشترە بە شێوازێکی عەشایری کێشەکانی چارەسەربکرێت وەک لەوەی پەنا بەرێتە بەر دادگا و لە ڕێی یاساوە ئەو کارە بکات.

ئەو ژنە دوای ئەوەی وتی باشە و ڕێزم دەگرێت وتم باچیتر توڕەیی خۆم لەو دۆخە دەرنەبڕم و چیتر ئەو باسەی لەگەڵ درێژە پێنەدەم مادام بەو ژیان و دۆخەی تێیکەوتووە ڕازییە یان هیچ نەبێت ئەوەی پێ باشترە لەوەی بچێتەوە سەر ماڵی باوکی تەنیا لەبەرئەوەی مێردەکەی ڕێزی دەگرێت و مەسرەفی دەکات!

گەورەترین تاوانبارە
ئەم چیرۆکە کە لە چیرۆکەکانی فیلمە میسرییە کۆنە تەقلیدییەکان دەچێت بڕوام نەدەکرد لە ژیانی واقیعی و لە لای کورد شتێکی لەو جۆرە ببیستم بە ڕای من پیاوێک بە هەر بیانوویەک بێت بەو شێوەیە ژن بەسەر ژنەکەیدا بێنێت گەورەترین تاوانبارە پیاوێک حیسابی مرۆڤێک کە چوار منداڵی لێ خستوۆتەوە نەکات و لەپڕ ژنێکی دیکە بێنێتە ماڵەکەیەوە شایەنی گەورەترین سزایە، پیاوێک بە بوونەوەرێکی پلە دوو یان سێ حیسابت بۆ بکات، ئەگەر پێشتر بە ژنەکەی بوتایە ئەو کاتە ژنە مافی ئەوەی دەبوو ڕازیبێت لەو ژیانەدا بژی یان وازیلێبێنێت کە بێگومان ژنێکی داماوی وەکو ئەو دواجار هەر دەمایەوە و ئەو کاتە کۆستەکەی کەمتر دەبوو هیچ نەبێت لەبەرچاوی کەسوکار و هاوڕێکانی دەیوت خۆم ڕازیبووم و پرسی پێکردووم، هەرچەندە هیچکام لەوانە ئەو ڕاستییە ناشارێتەوە کە بەردەوام لەم کۆمەڵگانەی ئێمەدا لەلایەن زۆربەی پیاوانەوە دەکرێت ئەویش ئەوەیە حیسابی پلە دوو بۆ ژن دەکرێت و ژن ئەو بوونەوەرە نییە لە مەسەلە گرنگەکانی ژیاندا پرس و ڕای وەربگیرێت، پیاوێک پێش بڕیاردان یان لەسەر ڕای ژنەکەی بڕیارێکی گرنگ بدات ئەو پیاوە دەگمەنانەی لەو شێوەیەن ئەوانەن بە پیاوی لاواز و ژنانیی لەقەڵەم دەدرێن.

تاوانی درۆ و خیانەتکردن
لەهەمان کاتدا تەنیا ئەو پیاوەی ژن بەسەر ژنەکەیدا دێنێت تاوانبار نییە بەوەی ژنەکەی بە پلە دوو یان مرۆڤێکی کەمتر لە خۆی حیساب کردووە، ئەوەش تاوانبارە کە شووی پێکردووە، دواجار بە ڕای من هەر جۆرە پەیوەندییەک لەگەڵ ژنێکی دیکەدا شەرعی بێت یان نا هەمان شتە، چونکە ئەو پیاوە تاوانی درۆ و خیانەتکردن لە ماف و متمانەی ژنەکەی و منداڵەکانیشی کردووە، لەو حاڵەتەشدا تەنیا ژن قوربانییە بە تایبەتی ئەو ژنانەی بێ دەسەڵات و بێ پشت و پەنان و لە بێدەنگیدا مافەکانیان لێ زەوت دەکرێت و بە هێمنی دەچەوسێندرێنەوە بە بێئەوەی نە ئەوەتا خێزانێکی بەهێزیان هەبێت پشتیان بگرێت نە ئەوەتا توانا و ئازایەتی ئەوەیان هەبێت پەنا بەرنە بەر یاسا و دادگاکان، ژنانێک بە درێژایی ژیانیان لە بێدەنگیی و پەراوێزخراویدا تەنیا لەبەر منداڵەکانیان دەژین تا ئەوان گەورە دەبن و ئەمانیش خەم و خەفەت و نەخۆشیی دەیانپوکێنێتەوە.
[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,732
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستانی نوێ - 02-01-2022
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 01-01-2022 (2 年份的)
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 95%
95%
添加( سەریاس ئەحمەد 02-01-2022
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on02-01-2022
此产品最近更新( سەریاس ئەحمەد ):03-01-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览1,732
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.210 KB 03-01-2022 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
照片文件 1.0.118 KB 02-01-2022 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,069
图片 106,224
书籍 19,186
相关文件 96,722
Video 1,348
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!