دەقی پیرۆزباییەکەی مەسرور بارزانی:
بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد (دروودی خوای لە سەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم.
ئومێدەوارم یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و بەختەروەری و بەهێزبوونی بەها و بنەما بەرز و ڕوحییەکانی ئایین، وەک لێبوردەیی و بەیەکەوەژیان و یەکترقبوڵکردن و دادپەروەری.
یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر پیرۆز بێت و خوای مەزن، گەلی کوردستان و مرۆڤایەتی بەگشتی، لە هەموو ناخۆشی و نەهامەتییەک بپارێزێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,625