دەقی پەیامەکەی #مەسرور بارزانی#:
بە داخێکی زۆرەوە، بە هۆی بارانی بەخوڕ و بەهێزی دوێنێ شەو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لافاو لە چەند گوند و ناوچەیەکی شاری #هەولێر# دروست بوو، لە ئەنجامدا ژمارەیەک هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و زیانێکی زۆری ماددیشی لێ کەوتووەتەوە. پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم لە بنەماڵە و کەسوکاریان دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن گیانیان بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی.
دەزگا پەیوەندیدارەکانمان ڕاسپاردووە، کە بە پەلە بە هانای زیانلێکەوتووانەوە بچن و هەرچی پێویست بێت، بۆ هاوکاریکردنیان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان ئەنجامی بدەن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,752