הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 516,238
תמונות 105,187
ספרים 19,086
קבצים הקשורים 95,692
Video 1,279
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
چوار شیعری دۆزراوەی عوسمان عوزێری
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber1
SMS0
Facebook Messenger1
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
2 הצבעה 4
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چوار شیعری دۆزراوەی عوسمان عوزێری

چوار شیعری دۆزراوەی عوسمان عوزێری
چوار شیعری دۆزراوەی #عوسمان عوزێری#
#فەخرەدین تاهیر#
دەتوانم ئەوەندە بێژم عوسمان عوزێری شاعیر لەساڵانی پەنجا و شەستەکانی سەدەی ڕابردوو دا، تاڕادەیەک پانتایێکی باشی لەبزاڤی شیعری ئەو سەردەمە داگیرکردوە و ئەگەر تەمەنیش مەودای بدابوایە دوور نەبوو ئەو پانتاییە بەرفرەوانتر بوایە.
دوای چەند دانیشتنێکی دوور و درێژ لەگەڵ کاک #ڕاپەڕ عوسمان عوزێری# شاعیر لە شاری کیێڤ لە ئۆکرانیادا باسی کەسایەتی باوکی خۆی بۆ کردم، هەرچەندە ناوەناوەش دەیگوت: من باوکی خۆم بەبیرنایەتەوە، چونکە ئەو کاتەی باوکم بێسەر و شوێن کرا تەمەنم دوو ساڵان بووە، بەڵام دایکم و خزمەکانم ئەو بیرەوەریانەی بۆ گێڕاومەتەوە
کاک ڕاپەڕ عوزێری پیاوێکی کوردپەروەر و خوێندەوار و ژیرە بەعاتیفە سەربردەی ژیاننامەی باوک و خانەوادەکەی باس نەدەکرد، بەڵکو بەشێوەیەکی بابەتیانە و ڕەوشی سیاسی و هۆکاری بێسەر و شوێن کردنی باوکی خۆی بۆ گێرامەوە و لە دوایدا پێی گوتم کە باوکی مامۆستا عوسمان عوزێری شاعیر و ڕۆژنامەنووس زۆر بەرهەمی شیعر و نووسینەکانی لە چاپەمەنییە کوردییەکانی ساڵانی پەنجا و شەستەکاندا بڵاوکردۆتەوە بەڵام مخابن زۆربەیانمان دەست نەخستووە و تائێستا خەریکی گەڕان و سۆراخی بەرهەمەکانی باوکمانین.
بەندەش بەبێ دوو دڵی موژدەی ئەوەم دایێ کە چەند شیعرێکی باوکی لەئەرشیفی مندا لە سوید بەهۆی نامیلکە چاپکراوەکانی میری حەیرانی کورد ڕەسوڵ بێزار گەردی پارێزراون، چونکە مامە گەردی لەنێوان ساڵانی پەنجا و شەستەکاندا چەند شیعرێکی عوسمان عوزێری ئاوازی بۆ داناون ولە ئێزگەی کوردی لە بەغدا تۆماری کردون و لە هەردوو نامیلکەی
(بژار) چاپی 25/5/ 1957 و (گوڵە میلاقەی کوردستان) چاپی ساڵی 1960دا، لە بەغدا بڵاویکردونەتەوە و لە بزر بوون ڕزگاری کردون.
هەڵبەتە دوای گەڕانەوەم بۆ سوید نامیلکەکانی ڕەسوڵ بێزار گەردیم جارێکی تر خوێندنەوە و لە سەرئەنجامدا بۆم دەرکەوت چوار شیعری مامۆستا عوزێری شاعیری کردۆتە گۆرانی و لە ئێزگەی کوردی لە بەغدا تۆماری کردون و لەنامیلکەکانی خۆی لە شاری بەغدا دا لە چاپیداون، شیعرەکان بریتین لەمانە:

1- ئێستا نامناسیت!! (1)
لەشیعری: عوسمان ئەحمەد ڕۆستەم عوزێری
ئاواز و گوتنی: ڕەسوڵ گەردی

چەند نامەم نووسی و دڵ نەواییم کرد
چەن سکاڵام کرد، هاوارم بۆ برد
ووتم ئازیز گیان لەڕیشە هاتم
دڵ پڕ ئەندێشە و برین و ماتم
تۆ خوا پێم بڵێ لەچی زوێری؟
یا لە کام هەڵەم واهی دڵ گیری؟
من هیچ لە خۆما شک نابەم گیانە
نازانم بۆچی ئەگریت بەهانە؟
ئەوەندە نامە و لێ پاڕانەوە
کرنۆش بردن بۆت بەلالانەوە
کەچی گیانەکەم وەکوو نەم ناسیت
ئاوڕ نادەیت و زۆر بێ حەواسیت
ئەڵێیت لەعەمرت منت نەدیوە !!
والێم ناپرسیت ڕەحمت پەڕیوە !!
کوا زەردەخەنە و چرپەی جارانت ؟
کوا ڕاز و نامەی وەکوو بارانت ؟
ئەو هەموو خۆشی و شادیەت بڕی
فرمێسکی خۆشیت لە چاوم سڕی
ئێستاکە ئەمکەی دووچاری ئازار
پیشەم ئەکەیتە گریان و هاوار
واهیم لێ مەکە توخوا تو یەزدان
نەوەکو شێت بم بدەمە کێوان
ئیتر بەسیەتی ئەشکەنجە و ڕۆ ڕۆ
دڵەی وەک بەردت بێنە ڕو سەرخۆ

2- لێم گەڕێ (2)
لەشیعری : عوسمان عوزێری
گوتن و ئاوازی: ڕەسوڵ بێزار گەردی

لێم گەڕێ کچێ لێم گەڕێ
لێم گەڕێ بەسە مردم
جوانیش بۆ تۆ نامینێ
جارێک بپرسە دەردم

بەلەنجە وەک کۆتری
جوانی هەر وەکوو پەری
کەمێ لە خوا بترسە
بابەس بێ دەردە سەری

کچێکی جوان و ڕێکی
هەردەم لەسەر قەوڵێکی
وەفات بۆ خەڵکی زۆرە
بۆ من نەبووی جارێکی

ڕوح و گیان و حەیاتم
سوتاوی دەست باڵاتم
تاکو لە دنیا ماوم
گیانە هەر بەتەماتم

بەناز ڕاگیرم مەکە
جەرگ و دڵم لەت مەکە
خودا لێت هەڵناگری
جارێک تەماشام بکە
ڕومەت گوڵی پایزی
جار جار بێزار دەیمژی
وازیش لە تۆ ناهێنم
تاکو خوێنم ئەڕژی

3- لە پێش چاومە (3)
لەشیعری : عوسمان عوزێری
گوتن و ئاوازی : ڕەسوڵ بێزار گەردی

لەپێش چاومە پێکەنینەکەت
زوڵفی خورمایی و چاوە شینەکەت
دانی مرواری و لەرەی سینەکەت
لەنجەی کۆتری و ڕۆینە ووردەکەت
گیانە نەمزانی هێزی ژیانم
چیە دەرمانم بۆ دڵ و گیانم
لەیادت نەچی هەتاکو ماوم
هەتا کاتی ئەبڕی هەناوم
لەغەرغەرەی مەرگ پێویستی ئاوم
هێشتا ئەوکاتە وای لەبەر چاوم
شێوەت ئەبینم گیانی شیرینم
بێنە بۆنتکەم تێر تێر بتبینم
هەر تۆی ئاوازی دڵەی ئاوارەم
هۆی شادی و خۆشی ڕوونی گلارەم
ئەگەر تۆنەبی دەردی بێچارەم
هەمدیسان ئەبڕی پەتی بەشارەم
کەواتە گیانە مەگرە بەهانە
جەرگم بریانە دڵ پەرێشانە
تکایە گیانە بەلەنجەی شیرین
تۆزێ بێی بۆ لام دەم بە پێکەنین
با لە دڵ دەرکەین فرمێسکی خەمگین
ئیتر نەبینین شێوەن و گرین
جا لێوت بێنە خەم بڕەوێنە
لیکت هەنگوینە بۆ دڵ بەتینە

4- تاقە گوڵەکەی باخی ژیانم (4)
لەشیعری: عوسمان عوزیری
گوتن و ئاوازی: ڕەسوڵ بێزار گەردی

تاقە گوڵەکەی باخی ژیانم
خونچەی سوورەکەی ناو کوردستانم
هەرتۆی ئاوات و ئامانج و گیانم
تۆی کەوا هێزی دڵەی بریانم
........
بۆچی وا ئەکەی ڕوحی ڕەوانم
ئاوی موقریا دێت لە چاوانم
دە گیانە ڕەحمێ بکە بە حاڵم
ئەگەر تۆ نەبی وێرانە ماڵم
........
هیچ کات هەڵناسی بەبێی تۆ باڵم
هەمیشە وێنەت وا لە خەیاڵم
جهان ئەلەرزێت لە ناڵە ناڵم
وەها ئەزانم ڕۆژی دەجاڵم
وا لە دەرون دا دڵ پڕ زوخاڵم
جهان ئەلەرزی لە گریە و گاڵم

بێجگە لەو شیعرانە چەندان شیعری تریشی کراونەتە سروود و گۆرانی لەمانە: هێزی جوتیار، بەستەی هەمیشەم، نەورۆز، بەرەو سەربەستی، چواردەی تەمووز، ڕوو بەڕووی دوژمن، ئەم کۆمارە، من فیدام و زۆری دیکە.
بێجگە لە شیعری سیاسی کۆمەڵێک شیعری عاتیفی بەوانەی(ڕەسوڵ بێزار گەردی)یشەوە دایناون و لەلایەن هەندێک گۆرانبێژی ناوداری کورد وتراون، یەکێک لەو گۆرانییانەش شیعری (ڕوناک)ە کە هونەرمەندی ئاوازدانەر ڕەزا عەلی ئاوازی بۆ داناوە و جەمال جەلالی هونەرمەندیش لە ئێزگەی کوردی لە بەغدا تۆماری کردوە و تێکستی ئەو گۆرانیش بەم شێوەیە:
ڕوناک تۆی ئاواتم
ئاواتی گشت کاتم
لەبیرمی گشت ساتم
ڕوناک... ڕوناک
ڕوناک هێزی ژینم
دەوای گشت برینم
گوڵی بەهاری دڵ
ئاواتی دێرینم
ڕوناک... ڕوناک
لەوەتەی تۆم دیوە
دڵی تۆم ناسیوە
هۆشم لا نەماوە
ئەقڵم گشت فڕیوە
ڕوناک.. ڕوناک
ڕوناک تۆی مەبەستم
تۆی ئاوات و هەستم
دڵم هاوار ئەکات
ڕوناک ئەتپەرستم
ڕوناک...ڕوناک...
کۆتایی ئاداری 1957 بەغدا.
لەدوماهیدا دەتوانم بێژم عوسمان عوزێری شاعیر دەستێکی باڵای لە شیعری(گۆرانی)شدا هەبووە و خوازیارم توانیبێتم خزمەتێکی بچکۆڵانەم بە ڕوحی بەرزەفڕی شاعیری شەهید
عوسمان عوزێری گەیاندبێ و ڕوحی پاک و بێگوناهی لە بەهەشتی بەرین بەبەردەوامی لە بەرزەفڕی دابێ.

سەرچاوەو پەراوێز:
1- ئەم شیعرەی عوزێری شاعیر لە نامیلکەی (بژار)ی ڕەسوڵ بێزار گەردی، لەڵاپەڕە(104، 105، 106)ی ساڵی1957دا لە بەغدا دا، چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
2- لەپێش دێری کۆتاییدا کە نووسیویەتی:
ڕومەت گوڵی پایزی
جار جار بێزار دەیمژی.. و تاد.
دوور نییە لەسەر داخوازی ڕەسوڵ بێزارگەردی عوزێری شاعیر نازناوی (بێزار)ی خستۆتە نێو ئەو نیو دێرە شیعرییەی خۆی یانیش خودی مامەگەردی گۆڕیویەتی.
ئەم شیعرەش لە نامیلکەی (گوڵە میلاقەی کوردستان)ی ڕەسوڵ بیزار گەردی، چاپی ساڵی 1960 لە بەغدا و لەڵاپەڕە (60)دا چاپ وبڵاوکراوەتەوە.
3- ئەم شیعرەش هەر لە نامیلکەی (گوڵە میلاقەی کوردستان)ی ڕەسوڵ بێزار گەردی، چاپی ساڵی1960لەشاری بەغدا و لەڵاپەڕە (61-62)دا چاپ وبڵاوکراوەتەوە.
4- ئەم شیعرەی شاعیریش هەر لە نامیلکەی (گوڵە میلاقەی کوردستان)ی ڕەسوڵ بێزار گەردی، چاپی ساڵی1960 لەشاری بەغدا و لەڵاپەڕە (97-98)دا چاپ وبڵاوکراوەتەوە.
5- دیوانی شیعری شەهید عوسمان عوزێری، کۆکردنەوەو ڕێکخستنی بەرزان حاجی ئیبراهیم چەرمەگا، سلێمانی 2009.
6- بژار دانەر و کۆکردنەوەی: ڕەسوڵ بێزار گەردی
چاپخانەی – دار المعرفة- بەغدا، 25- 5- 1957
7- گوڵە میلاقەی کوردوستان : ڕەسوڵ بێزار گەردی
چاپخانەی – نەجاح – بەغدا 1960
8- هەر چوار شیعرەکەی عوسمان عوزێری کە #ڕەسوڵ بێزار گەردی# ئاوازی بۆ داناون و لە ئێزگەی کوردی بەغدا تۆماری کردون لەنامیلکەکانی خۆی بە ڕێنووسی کۆنی کوردی چاپی کردون، بەندەش لە ڕێنووسی کۆنی کوردییەوە هێناومەتە سەر ڕێنووسی تازەی کوردی.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,123
HashTag
קבצים הקשורים: 1
פריטים המקושרים: 3
ביוגרפיה
חללי
תאריכים ואירועים
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 06-06-2016 (8 שנה)
סוג המסמך: שפת מקור
ספר: שירה
ערים: Sulaimaniyah
Technical Metadata
זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( ڕاپەر عوسمان عوزێری ) על 01-01-2022
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( سەریاس ئەحمەد ) ב- 01-01-2022
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) על: 01-01-2022
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 2,123
Attached files - Version
סוג Version שם עורך
קובץ תמונה 1.0.1126 KB 01-01-2022 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 516,238
תמונות 105,187
ספרים 19,086
קבצים הקשורים 95,692
Video 1,279
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.406 2!