پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,111
وێنە 106,663
پەرتووک PDF 19,291
فایلی پەیوەندیدار 97,275
ڤیدیۆ 1,392
ژیاننامە
قالە مەڕە
ژیاننامە
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
نوری سەعید قادر شەکە
سکرتێرە 58
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 58

سکرتێرە 58
سکرتێرە 58

گۆتم : قاتی محێدین نەبووە چووە تاقیبی کردیە ؟ گۆتی : هەوە، معێدینی کەونە جاش بووە، باشە ئوستاج چبکەین ؟ گۆتم : بزانم ئەمن چارەکی ناکەم، مۆبایلم دەریناو تەلەفۆنم لۆ وەزیری ناوخۆ کرد، هەریگرت و زۆر پێکەنی، گۆتم : ئەوە بەچ پێدەکەنی ؟ گۆتی : وەڵلا بەتوو، گۆتم : لۆ ؟ گۆتی : باشە ئەتوو دونێ شەوێ لەکنەمن بووی، دوایێ ڕۆیشتی و بزربووی، پێم نارێی کێوەچووی ؟ گۆتم : لە سایەق لۆریەکان بپرسە، بزانە کێوە چووم، گۆتی : یاڵلا دەی، پێم برێ کەنگی دێی سووندی بخۆی ؟ گۆتم : سووندی چ ؟ گۆتی : سووندی وەزیراتی، ئەدی لۆ هەندێ تەلەفۆن ناکەی ؟ گۆتم : ناوەڵلا لۆ هەندێ ناکەم، بەران کەس نەما ئەنگۆ دەچن سایەقەکەی من دەگرن ! گۆتی : جەعفەر کۆتربازی نەرێی ؟ گۆتم : بەرێوەڵلا، گۆتی : دیارە نازانی لۆ گیرایە ؟ گۆتم : لەباتی منتان گرتیە، گۆتی : نەبابە نا، چشتەکی زۆر لەوەی گەورەترە، گۆتم : خێر ؟ گۆتی : دوو کیلۆ تریاکمان لە سندوقی تڕومبێلی دەرینایە، ئەو سەختەچیە لە پەنای توو خەریکی کڕین و فرۆشتنی تریاکی بووە، باشە ئەتوو کوو هەستت پێنەکردیە !؟ گۆتم : وەڵلاهی ئەمن تیجارەتی تریاکی بکەم جەعۆ نایکا، کاکە وەرن ئەمن بگرن، بەران ئەوی بەرەڵلا کەن، گۆتی : دیارە ئاگات لێنیە ؟ گۆتم : ئاگام لەچبی ؟ گۆتی : ئەتووش ئەمری قەبزیت لۆ دەرچووە ؟ گۆتم : بە تۆمەتی تریاکی ؟ گۆتی : ناوەڵلا، مەمنون بە بە تریاکی، ئی توو گەندەڵی و مەسەلەی ئەخلاقیە..! گۆتم : مەسەلەی ئەخلاقی ؟ گۆتی : بەرێ بەرێ، ڤارینی سکرتێرەت شکایەتی لێکردی بەتۆمەتی دەست درێژی سیکسی..! گۆتم : چ چ !؟ گۆتی : دەست درێژی سیکسی، پیرەژنەکیش پێی دەرێن دایە جووجە، دەرێ ئەمنی گاز کردتە مارێ و داوای لێکردیمە گەوادی لۆ بکەم لەناو وەزارەتی..! بە دەستە خۆم نەبوو، هەتا قووەتم تێدابوو پێکەنیم، گۆتی : بە چ پێدەکەنی ؟ گۆتم : بە خەونەکانم، گۆتی : خەونی چ !؟ گۆتم : لەو ماوەی خەونی ناخۆشم دەدەیت و لەخەوێ دەیانوویست بمکوژن، هەموو جارێ ڤارین دەهات دەیووست قورتارم کا، بەران دیارە تەفسیری خەونی عەکسە، هەونکە ڤارین لەباتی قورتارم کا، سەرم لە قوڕێ ڕادەکا..! دەوجە مادام واشی لێهات بەخۆم دێم خۆم تەسلیم دەکەم وەبی بسەلمێنم وەنیە ! گۆتی : قوڕت بەسەری بەچ دەیسەلمێنی، ڤارین ڤیدیۆی دایتە مەحکەمەی، گۆتم : ڤیدیۆی چ ؟ گۆتی : ڤیدیۆی سیکسی..! گۆتم : وەڵلا بابە هەر ئەوە مابوو، عەلا کوولین ئەتوو جەعۆی بەردە، ئەمن عیلاجی خۆم دەکەم، گۆتی : ڕەحمەت لە بابت جەعۆ بەچ بەردەبی، دوو کیلۆ تریاک گەمەیە..! مۆبایلەکەم قەپات کردو بەینەکی دامام..
مام عەوڵا کەدیتی ئەمن زۆر دامایمە، دری کەتە قرت و فرت، گۆتی : ئوستاج لۆ دامای، چیە جەعۆیان کووشتیە ؟ گۆتم : ناوەڵلا جەعۆ مایە، بەران قوڕەکی خەستیشیان لۆمن گرتتەوە، گۆتی : نەبابە !؟ گۆتم : ئەرێوەڵلا، گۆتی : ئەوجە چدەکەی ؟ گۆتم : دەبی بسەلمێنم بێ تاوانم، گۆتی : ئەوجە ئەتوو لەگەر ئەو گورگانە دەردەچی ؟ گۆتم : خوا گەورەیە، مادام هیچم لەگەر هیچ دانیە، ئیشاڵڵا دەردەچم، گۆتی : دەبا خەبەرەکی دیشت بدەمێ ! گۆتم : خێر !؟ گۆتی : وەڵلا مەجید دۆنکیش گیرایە ! گۆتم : ئەو لۆ ؟ گۆتی : وەڵلا کابرایەک لە فێیز بووکی (فەیس بووک) جوونی زۆر بە عوکمەتی دایە، دۆنکی کەر چووە لایکەکی قیتی لۆ کردیە، گۆتم : لەسەر لایکەکی گیرایە ؟ گۆتی : ئەرێوەڵلا، وا لە عەپسخانەی یا لێلی دەرێ..!

داکی جەعۆی زۆر مشەوەش بوو، هەر دەگریاو لە سینگی خۆی دەدا، دەیگۆ : وەی لۆت کۆرەبم جەعۆ، ئەوجە پاشی توو کێ ئاگای لەو کۆترانە بی، وەی لۆت کۆرەبم جەعۆ، چەند جوان بووی وەکی خزمەتی ئەو کۆترانەت دەکرد، مام عەوڵا گۆتی : ئەرێ پلکە نەخشین جەعۆ هیچ چالاکیەکی دی نیە باسی بکەی لە غەیری کۆتری ؟ گۆتی : وەڵلا عەوڵارۆک جەعۆ یەعنی کۆتر، کۆتریش یەعنی جەعۆ..! گۆتم : دەتوو بڕۆوە مارێ بزانم ئەمن چارەسەرەکی نابینمەوە، گۆتی : وەڵلا مامەستا جەعۆ هیچی لەگەر هیچ دانابوو، لە نیوچەوانی توو ئەوهای لێهات، ئەو وا لە عەپسخانەی کەتیەو ئەتووش کیففەی سمێرت دێ ! مام عەوڵا گۆتی : پلکە نەخشین ئەو قسانە چیە دەیکەی، قابیلە ئوستاج بە زۆری جەعۆی هینابی، دوایێ وا پێت دەرێ ئەتوو بڕۆ و ئەمن عیلاجەکی دەکەم، پلکە نەخشین گۆتی : وەڵلا مادام بە معێدینی نەکرا بەکەس ناکرێ، معێدین زەمانی سەددامیش کوون فی کوون بوو، هەونکەش هەر ئەوهایە، بەران نازانم لۆ لۆ جەعۆی هیچی پێنەکرا، گۆتم : پلکە نەخشین ئەتوو مەجالیمە نادەی هیممەتەکی لۆ بکەین، مام عەوڵا پیلی گرت و گۆتی : ئەتوو بڕۆ کن خانێی و لەوێ دانیشە، هەتا ئەمە چشتەکی دەکەین..! باشبوو پلکە نەخشین بەگێی عەوڵای کردو ڕۆیی لۆ مارێ مام عەوڵای...
مام عەوڵا گۆتی : بەتەمای چی ؟ گۆتم : بەخۆشم نازانم، سەرم لێشێوایە، گۆتی : ئەگەر ببیەوە وەزیر وازت لێدەینن ؟ گۆتم : باوەڕ ناکەم، تازە وەها تێنەئارایمە بە سانایی وازم لێبینن، گۆتی : باشە ئەتوو لۆ ناڕۆی و ئەو وراتەی بەجێبێلی، ئەمن جارەکیدیش پێم گۆتی، گۆتم : دەکرێ هەموومان بڕۆین و مەیدانی چۆلکەین، ئەوەم پێ باش نیە..! لەو قسانە دابووین، جەڕەسی مۆبایلەکەم لێیدا، تەماشام کرد شڕبڵە و لە واتس ئاپی تەلەفۆنم لۆ دەکا، وەرامم داوەو گۆتی : کوی ؟ گۆتم : وەڵلا باشم ئەتوو کوی ؟ گۆتی : کوو بتبینم ؟ گۆتم : دیتنی چ و حاری چ، ئەمن وا لە #هەولێر#ێ و ئەتوو لە لوبنان..! پێکەنی و گۆتی : لوبنانی چ و حاری چ، لە هەولێرێمە هەولێر ! گۆتم : ڕابوێرە، وەختت زۆرەو پارەی باشیشت وەرگرتیە ! گۆتی : بڕوا بکە وا لە هەولێرێمە، پاشی مەغریبێ تەلەفۆنت لۆ دەکەم و ناونیشانی خۆمت دەدەمێ و وەرە با پێکەوە دانیشین، بە جددی غەریبیت دەکەم..! پاشان مۆبایلەکەی قەپات کرد، سەرم سوڕما، گۆتم : مەعقوولە !؟ مام عەوڵا گۆتی : چ مەعقوولە ؟ گۆتم : مەعقولە شڕبل لە لوبنان هاتبیتە ئێرەو لە هەولێرێ بی ! مام عەوڵا گۆتی : کیهان شڕفل ؟ گۆتم : ئەوی چای مۆرینگۆی لۆ پیرداود بێ ددانی نارد لە لوبنان..! گۆتم : بەرێ، گۆتی : هاتتە هەولێرێ ؟ گۆتم : ئەرێوەڵلا، گۆتی : ماشەڵلا ئەو پیرداودە گوون چورچە چەند بەبەختە، وەڵلا وەبیللا کوو دەزانم خوا بەهەقە، ئەوها دەزانم چای گۆرینگۆی لۆ ئەو پیرەسەیەی هینایە، بڕۆ لێی وەگرە ئوستاج بڕۆ، با نۆش بێتە سەر دەی، ئەمە هەر لە خەمی خۆمان دابین و پیڕداودیش هەر تفەنگان بتەقێنێ، ئەدی باپیرانمان نارێن : ئێک لە مردنەو ئێک لە پێوە کردنە..!

گۆتمە مام عەوڵای : واز لە پیرداود بێ ددانی بینە با بە دەردی وی نەچی ! گۆتی : ئوستاج لەمن مەترسێ، ئەمن گورگی باران دیدەمە، ئەگەر وەکی ویشم لێهات دەزانم کوو چارەی دەردی خۆم بکەم..! گۆتم : دەتوو بڕۆوە مارێ و دری پلکە نەخشینی بدەوە، ئەمنیش دەست بەکار دەبم و واز ناینم هەتا مەجید دۆنکی و جەعۆی بەردەدەم، مام عەوڵا ویستی بڕوا جەڕەسی مۆبایلی لێیدا، مۆبایلەکەی دەریناو گۆتی : ئۆی..! گۆتم : چیە ؟ گۆتی : وەڵلا ئوستاج ئەو ماکەرەیە ! گۆتم : کیهان ماکەر ؟ گۆتی : زێخە..! گۆتم : بەڕاستتە ؟ گۆتی : ئەرێوەڵلا، گۆتم : ئەوە چیە ئەوڕۆ خێرو بەرەکەت دەباری، شڕبل تەلەفۆن لۆمن دەکاو زێخەش لۆ توو..! گۆتی : چدەرێی، قسەی لەگەر بکەم ؟ گۆتم : ئا ئا، بزانە چیدەوێ، مام عەوڵا مۆبایلی هەرگرت و گۆتی : هەلەو، زێخە گۆتی : عەلەوڵای من کووی ؟ مام عەوڵا هەتا جڕت هەبوو لێیداو گۆتی : عەلەوڵای من، تەمسیلی ئێ#ڕانیە# ! زێخە هۆشمان (بۆش) وەرمەگرەو پێم برێ بزانم چت دەوێ، گۆتی : وەڵلا زۆر غەریبیت دەکەم، حەزدەکەم بتبینم، گۆتی : ئێ ئێ، دەتەوێ تەسویرم کەیی و ڤیدیۆم براوکەیەوە بە دەرپێ غوتبەو فانیلەی ! ئەو خورمایەی ئەتوو دەیخۆی دنکەکەی لە گیرفانی منە ! زێخە گۆتی : ئەوجە کێ دەرێ تەسویرم نەکردی زەمانی لە وەزارەتی بووی، وەڵلا هەتا بە دەرپێ غووتبەو فانیلەی ڕادەگا، بە قوون ڕووتیش تەسوویرم کردی !! مام عەوڵا ڕەنگی تێکچوو، دەوی تێک ئاراو نەیزانی چبرێ، بەینەکی بێدەنگ بوو، ئەوجە گۆتی : ئەوجە هەر بڕۆ براو کەوە، ئەتوو ئەو وەختی عەراری خۆم بویی و لەسەر شەرعی خوای مارەم کردبووی، زێخە گۆتی : کاعەقدی زەواج، چ وەرەقەت پێیە بسەلمێنی ئەمن ژنی توو بوویمە، مەلایەکی بن دیوارت هینابوو، خەت سەریع مارەی کردم و تێی تەقاند، مام عەوڵا گۆتی : مەلایەکەی دەینم شایەدی بدا، زێخە گۆتی : وەڵلا مەلا برێ ئەمن مارەم کردیە سێ چار مانگی داوێنە ژۆرێ، ئەویشت چوو گوون بە خەنە..! مام عەوڵای فەقیر هەموو لایەکی لێگیراو نەیزانی چبرێ، بەینەکی داما، دوایێ گۆتی : هەونکە ئەتوو چت لەمن دەوێ ؟ زێخە گۆتی : وەرە با دانیشین و دوو قسان بکەین، زەرەر ناکەی، مام عەوڵا گۆتی : باشە، کەنگی دانیشین، زێخە گۆتی : ئەوشۆ وەرە ئەو مەتعەمەی جارجار دەچووین، نانەکیش دەخۆین و ئێک دوو قسانیش دەکەین..! مام عەوڵا مۆبایلی قەپات کردو بەینەکی بێدەنگ بوو، ئەوجە گۆتی : تفوو لەو سیاسەتەی ئەخلاق و پیاوەتی تێدا نەمایە..! گۆتم : مام عەوڵا ئەوجارە داوەکە لۆ تووە ؟ گۆتی : ئەرێوڵلا، عەلاکووللین، شەوێ دەچم دەیبینم، بزانم چدەرێ، گۆتم : ئاگات لەخۆبی، لەوانەیە دەنگت تەسجیل کا، یان کامیرەکی قەرەمی لەسەر سینگی دانابی و تەسویریشت بکا، گۆتی : ڕاست دەکەی وەڵلا، خوا کەریمە بزانین دەگەینە کێ، مام عەوڵا خواحافیزی کردو ڕۆیی، تەماشام لە جادەی خوار دەڕۆیی و بەولاو بەولا دادەچوو..!
دەوری سعات هەشتی شەوێ شڕبل تەلەفۆنی کرد، چاک و چۆنیمان کردو گۆتی : وەرە با بتبینم، گۆتم : ناونیشانەکەم بدێ، شڕبل ناونیشانەکەی دامێ و جلکم گۆڕی بڕۆم، داکی ئەحمەدی گۆتی : ئەتوو ناترسم بتگرم ئوو بسی ئەو سجن ! گۆتم : نا، ئەگەر بیان ویستبا بمگرن، لە سبەینێوە دەهاتن لوولیان دەدام، خەمت نەبی، ئیشاڵلا هیچ نابی، خواحافیزیم کردو سواری تڕومبێلی بووم و ناوی خوام هیناو سلفم لێدا، گەیشتمە جێیەکەی، دیتم هوتێلەکی پازدە بیست قاتی کۆمەرە ئەستێرەک بوو، لە پێش دەرکەی پاسەوانەکە گۆتی : فەرموو ! گۆتم : برادەرەک لێرە چاوەڕێم دەکا هاتیمە بیبینم، گۆتی : ناوی چیە ؟ گۆتم : شڕبل ! کابرا جیهازەکی بە دەوی وەناو قسەی لەگەر ژۆرێ کرد، دیاربوو پێیانگۆ ئیزنی بدە، ئەوجە گۆتی : چەکت پێنیە ؟ گۆتم : نەخێر، گۆتی : دە سندووقی توڕمبێلی بکەوە، سندوقم کردەوەو تەماشای کردو پێی وەداوە، گۆتی : فەرموو بڕۆ ژۆرێ...
تڕومبێلم لە گەراجی ڕاگرت و چوومە ناو ئووتێلەکەی، دیتم شڕبڵ لە بەهووی ئووتێلی ڕاوەستایەو چاوەڕێم دەکا، لەهەمووشی عەنتیکەتر دەبینم میشێلیشی لەگەر ڕاوەستایە، میشێلی کەونە تەنتەی لوبنان، ئەوی داڵغەی لەمن دابوو..! گۆتم : وەڵلا تەمەر خان ترێی هینا، وەزعی خۆمان زۆر جوانە هەر میشێلی دوو دەرکیمان نەقووستانە..!

بەرەو ڕوویان چووم، وەکی چاویان بەمن کەت، ئەوانیش هاتن، سەلامم لێکردن و چاک و چۆنیم لەگەر کردن، میشێلی تەنتە دەیوویست ماچمان بکاو باوەشم پێبکا، دەستم بەبەرۆکی وەناو دوورم هێخستەوە، گۆتمە شڕبلی بەو شەرتەی لەگەرت دادەنیشم، ئەوە لێرە نەمینێ ! گۆتی : باشە بەسەرچاو..! شڕبل ئیشارەتەکی دا میشێلی و میشێل دەم و چاوی پێک وەناو لچەکی هەریناو بە بێتاقەتی ڕۆیی، لەگەر شڕبلی لەلای پەنجەرەیی و دوور لە خەرکی دانیشتین، هەندەی نەبرد دوو قاوەیان لۆ هیناین، فڕەکم لێداو گۆتمە شڕبلی : ئەوە لەچ دەگەڕێی ؟ گۆتی : بزنس ! گۆتم : ئەرێ تێرت نەخوارد، ئەو هەموو پارەت لە قوڕگی برادەران دەرینا ! گۆتی : ئەوە هەر هیچ نیە، بەران زۆرم پێناخۆش بوو ئەتوو ئەوهات بەسەرهات، لەوێ یەک دووەکی ئێرەم دیت، دەنگ و باسی تووم پرسی، گۆتیان : وا گیرایەو کەس نازانی مایە یان نا، ئەتوو غەدر لەخۆت دەکەی، بەگێی من بکەو خۆت لەگەر وەزعەکەی ڕابینە، گۆتم : ئەتوو واز لە هەندێ بینەو بەمن برێ لۆ هاتی ؟ گۆتی : وەڵلا بوویمە واجیهەی سێ چار پڕۆژەی گەورە، یەک دوو ستی و مۆڵەکی گەورەو دوو تاوەری چل پەنجا نهۆمی ! گۆتم : یەعنی ئی توو نیە ؟ گۆتی : نەبابە، ئەمن تەنها سەرکارم و واپیشان دەدرێ کەوا ئیمنە، بەران لە ئەسلدا وانیەو هەر ئی مەسوولەکانی ئێرەیە، بەران ئەمنیش قازانجەکی باشی لێدەکەم..! گۆتم : ئەدی میشێل لۆ هاتیە، گۆتی : وەڵلا داوایان کردیە وەجبە کیژەکی جوان بینین، تەمەنیان لە بەینی بیست هەتا بیست و پێنجی بی، هەم لۆ ئوتێل و کافیتریاو سالۆنەکانە، هەم لۆ مەساج و باڕوماڕو نایت کلاپی شەوانە..! گۆتم : قاتی منداری لووسیشتان نەهینایە ؟ گۆتی : بەرێوەڵلا، ئەدی میشێل لۆ هاتیە، ئەو خەبیرە لەو چشتانە ! گۆتم : پرسیارەکت لێبکەم، بەڕاستی وەرامم بدەوە ! گۆتی : فەرموو ! گۆتم : ڕاستە هەندە دەورەمەندو مەسوول وەکی لە ژنان بێزار دەبن، خەریکی منداری لووس و پووس دەبن !؟ شڕبل زۆر پێکەنی، گۆتی : ئائا، بەران لە هەمووی سەیر تر، وەکی لێدەکەون، دەبنە تەنتەو ئیشەکە عەکس دەبتەوە، ئەوە لە هەموو جێیەکی هەیە ! گۆتمان : دەزانی ئەو ئیشەینگۆ لە وراتیمە چی پێدەرێن ؟ گۆتی : چ ؟ گۆتم : گەوادی، یان قۆچلی، یان مل پان..! شڕبل پێکەنی و قوومەکی لە جغارە ئەستوورەکەی داو گۆتی : لە هەموو جێیەکی وەیپێدەرێن، بەران ئەوە باشترین بزنسە ئەوڕۆ..!
بەینەکی بێدەنگ بووم، شڕبل گۆتی : ئەتوو بەرنامەت چیە ؟ گۆتم : هیچ، هەر لەحزەکی بگیرێم، دەگیرێم، گۆتی : هەمووی خەتای خۆتە، کورە دەبدە بەرێ و فرسەتە لێدە ! گۆتم : هەتا ئێستا چەندت لە و وەزیرانەی مە ستاندیە ؟ گۆتی : هەتا پەنجا دەفتەری ڕۆیمە، نازانم دوایێش دەگاتە چەندی..! گۆتم : ناترسێی لێرە بتکوژن ؟ گۆتی : نەبابە، لێرە بەس پەنجەم بەخین دابێ، لە لوبنان هەمووی براو دەکرێتەوە، دەزانی لۆ ناردیتمە دووتوو ؟ گۆتم : خێر..؟ گۆتی : ئەتوو پیاوەکی ڕاست و پاکی، حەز دەکەم لەو پڕۆژانە هاوکاریم بکەی، ئەتووش ئیستیفادەی دەکەی ! گۆتم : کیهان پڕۆژە، گەوادیەکە..! ڕەنگی تێکچوو، گۆتی : نانا، ئەتوو ئیشەکەی ئەوها لێمەکە، باسی تاوەرو ستیەکان دەکەم، گۆتم : ببورە ئەوە ئیشی من نیە، ناتانم بێمە ناو ئەو ئیشانە ! گۆتی : بڕوات هەبی ئیشەکەی بە پاکی دەکەین، گۆتم : ببورە، لەگەرەمن ناگونجێ..!
بەینەکی دانیشتین و پاشان ڕوخسەتم لێ وەرگرت و گۆتم : ئەمن دەڕۆم، گۆتی : مەڕۆ با پێکەوە نانەکی بخۆین، گۆتم : زۆر مەمنون، ئەمن ئیشم هەیە ! گۆتی : سایەقەکەت بەرنەبووە ! گۆتم : ئەتوو ئەوەی لەکێ دەزانی ؟ گۆتی : کوو نازانم، لۆیان باس کردم، گۆتیان تریاکی لێ گیرایە ! گۆتم : ئەتوو باوەڕ دەکەی سایەقی من ئیشی تریاکی بکا !؟ گۆتی : ئەوهایان بەمن گۆتیە، گۆتم : باشە بژی، ئەمن دەڕۆم ! گۆتی : نایێی بچینە تازیەی ئەو وەزیرەی ؟ گۆتم : کیهان وەزیر ؟ گۆتی : ئەوی ژنەکەی بە جەڵتەی دری مردیە ! پێکەنیم و گۆتم : بەچ مردیە ؟ گۆتی : جەڵتەی دری در..!

شڕبلم بە جێهێشت و گەڕامەوە لای مارێ، چوومە ماری مام عەوڵای، دیتم داکی جەعۆی هەر لەوێیە، سەلامم کردو دانیشتم، داکی جەعۆی گۆتی : چت کردەوە ڕۆرە ؟ گۆتم : خەمت نەبی جەعۆ بەردەبی، گۆتی : بەڕاستی ؟ گۆتم : ئەرێوەڵلا، مام عەوڵا گۆتی : ئەدی مەجید دۆنکی ؟ گۆتم : ئیشاڵلا ئەویش بەردەبی، مام عەوڵا گۆتی : دەرێی چشتەکت کردیە ؟ گۆتم : خوا گەورەیە، نایێلم جەعۆ لە سەمن لە حەپسخانەی بکەوی، خوا قبور ناکا، داکی جەعۆی زۆری پێخۆش بوو، زۆری دوعا لۆ کردم، هەستام بچمەوە مارێ، مام عەوڵا لەگەرم هات هەتا دەرکەی، گۆتی : ئەتوو لەبەر دری داکی جەعۆی وەتگۆ یان بەتەمای چشتەکی، گۆتم : بەتەمای چشتەکیمە ئین شاڵلا، گۆتی : قاتی نابیەوە وەزیر !؟ گۆتم : نا، تازە تەواو، ئەوانیش ئەمنیان ناوێ بە وەزیری، ئەو مەسەلە قەپات بووە و ناکرێتەوە، بەران ئەمن چشتەکیدی دەکەم، جارێ بە دوعا، مام عەوڵا گۆتی : بەخێر چی، هەتا چوومەوە مارێ هەر تەماشای دەکردم، دەیگۆ دەبی ئەو کابرایە چبکا هەتا جەعۆ بەربی..!
چوومەوە مارێ و لە هۆری دانیشتم، تەلەفزیۆنم پێکرد، دیتم سەر قەبرانەو ژنی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی دەشارنەوە، زۆربەی وەزیرەکان و ئەندام پەرلەمان و مەسوولەکان لەوێبوون، کامیرا دەچووە سەر دەم و چاوی وەزیری ژن کوژرایی و زۆر بە خەمباری لەسەر قەبری ڕاوەستابوو، بەین بەین کلینسی بە چاوی وەدەناو دەگریاو، هەندەک لە وەزیرەکان دەستیان لەسەر شانیان دادەناو دریان دەداوە، دنیا لەسەر قەبران خڕببۆوە، هەموو تەلەفزیۆنەکان لە وێبوون و یەکسەر دەیانگوزاتەوە، ژنە بن خاک کراو مەلا تەلقینی دا، وەزیری مێردی ژنەی وتاریداو سوپاسی ئەو هەموو خەرکەی کرد کەوا هاوخەمی بوون، بەتایبەتی سەرۆک وەزیران و وەزیرەکان، دوو سێ جار لەکاتی وتاردانێ گریاو دەیگۆ : خێزانەکەم ئافرەتەکی زۆر بەرزو بەڕێز بوو، شەونخوونی و تاری و سووری زۆری لەگەمن دیتبوو، بە وەفابوو، داکی مندارەکانم بوو، چرای ناو مارم بوو، داخەکەم ئەو جەڵتە نەگریسە کووشتی و لێکی کردین..! خۆزگە ئەو جەڵتە لەمن باو لەوی نەبایە، بەران چبکەین ژیان ئەوهایە و دەبی ئێک ئێکی بەجێبێلی، گەردەنت ئازابی و پەیمان بی لەبیرت نەکەم، هاوسەری ئازیزم..!
ئیدی مەڕاسیمەکە تەواو بوو، خەرک سەرەخۆشی لە وەزیری ئاوەدانکردنەوەی دەکردو هەبوو باوەشی پێدەکردو لەوی زیاتر دەگریاو فرمێسکی دەڕێشت، ئەوانە درسۆز نەبوون، بەرکوو ماستاوچی و لەگگام بوون، هەندە جار دەچیە هەندەک تازیان نازانی خاوەن تازیە کێیە، چونکە ئەوەندە ماستاو چی و لەگگام ڕاوەستاینەو بەخێراتنی مێوانان دەکەن سەرت لێ دەشێوێ.!
لەدری خۆم گۆتم : ئەتوو وەرە زەلام بەدەستی خۆ ژنی خۆت بکوژی و بە ملی جەڵتەی دابینی، بڕۆنێ ژیان چەند تڕڕووهات و کەم بووە، بنیادەم لە پێناو مانەوەی خۆی بەسەلامەتی، ئامادەیە هەموو چشتەکی بکا، ئەو نیفاق و دوو ڕووییە ئەمەی کووشت و وێرانی کردین، لەو خەیارانە دابووم تەلەفۆنەکم لۆهات، پاش چاک و چۆنی، گۆتی : جەنابت فرانی !؟ گۆتم : بەرێ ! گۆتی : ئەتوو شکایەتت لێکرایە، بەتۆمەتی گەندەڵی و مەسەلەی ئەخلاقی، دەبی سبەینێ بێیە بنکەی پۆلیس وەبی تەحقیقت لەگەر بکەین و ئەوراقت ڕەوانەی حاکمی بکەین..!

پاش عیشایەکی درەنگ بوو لەدەرکەی درا، مندار چوون کردیانەوە، هاتنەوەو گۆتیان : بابە مام عەوڵایە ! گۆتم : بڕۆن فەرمووی لێبکەن و بابێتە دیوەخانی، مام عەوڵا هاتە ژۆرێ و سەلامی کردو چاک و چۆنیمان کردو دانیشت، بەخێراتنم کردو گۆتم : ها، چت کرد لەگەر زێخەی ؟ پێکەنی و گۆتی : هەر لێیگەڕێ لێ ! گۆتم : لۆ ؟ گۆتی : وەڵلاهی لۆت بگێڕمەوە دەمری لە پێکەنینان، گۆتم : لۆ ؟ گۆتی : بەهەموو ئاقری خۆی لە دوو منی ناردیەو دەرێ : ئەگەر شایەدی لەسەر ئوستاجی بدەی و برێ گەندەڵ بووەو دەستی لۆ ڤارینی سکرتێرەی درێژ کردیەو ویستیتی دەست لۆ نامووسی درێژ بکا، ئەوا ئەمن دێمەوە کنە توو و وەکی جاران پێکدێینەوەو دەتگێڕمەوە دائیرەش و هەرچی معاشی قەدیمیشە لۆت سەرف دەکەین، گۆتم : چیدی ؟ گۆتی : وەڵلا پارچە عاردەکیشت لۆ تەرتیب دەکەم و تڕومبێلەکی نیسان سەنیشت لۆ وەردەگرم..! گۆتم : ئەوە کووە ئی توو مەزرەعەو وەنەوشە نەبووە، پارچە عاردو نیسان سەنیە ! گۆتی : وەڵلا برێم چ، دیارە مالیە زەعیف بووە ! گۆتم : ئەتوو چت گۆ ؟ گۆتم : کچێ دەبڕۆ هەی ماکەر، ئەمن ئوستاجی بە هەموو ماری دنیایێ ناگۆڕمەوە، ئەتوو دەتەوێ لەو گۆڕەی بوختانی پێبکەم و شایەدی بە درۆ بدەم..! گۆتم : ئەدی ئەو چیگۆ ؟ گۆتی : وەڵلا گەفی لێکردم و گۆتی : بیست و چار سعات مەجالە، ئەگەر نا ئەتووش تووشی کێشە دەبی ! ئەمنیش گۆتم : هیچ منەتت نەبی و هەرچی لە دەستت دێ بیکە، ڕاست هەستام و بەجێم هێشت، گۆتم : یەعنی نانەکەت لەگەری نەخوارد ؟ گۆتی : بەرێوەڵلا نانەکەم لەگەری ژەهرەمار کرد، ئەو پاشی نان و چایەی ئەو قسانەی کرد، ئەوە هاتم خەبەرت بدەمێ، وا دەچمە کن میرۆی برام بزانم هەندە پارەی لێ قەرد ناکەم، گۆتم : خێر، پارەی لۆ قەرد دەکەی ؟ گۆتم : سبەینێ لۆ زێخەی دەبەمەوە، ئەدی هەندە پارەی نەدابوو لۆ عەمەلیاتەکەی من، ئەو پارەی دەدەمەوەو با بەتەواوی داوم لە داوی ببتەوە..! گۆتم بریا پارەم هەبایە، وەڵلا ئەوها دەمدایێ، گۆتی : ناوەڵلا ئوستاج ئەمن دەزانم وەزعی توو کووە.. زۆر مەمنونی مام عەوڵای بووم لەسەر ئەو قسانەی بە زێخەی گۆتبوو، مام عەوڵا خواحافیزی کردو ڕۆیی..!
لۆ سبەینێ دەوری سعات نۆی بوو، نانی سبەینێم دەخوارد، وەختەکی خەبەرهات و گۆتیان جەعۆ بەربووە، پێم عەنتیکە بوو، گۆتم : مەعقولە !؟ جەعۆ لەسەر تریاکی گیرابی و ئەوها بە سانایی بەربی، وەختەکی لە دەرکەی درا، دیتم جەعۆیە، هاتە ژۆرێ و چاک و چۆنیمان کردو ئێکدیمان ماچ کرد، گۆتم : دانیشە نانی بخۆ، گۆتی : زۆر مەمنونم پێشی بێمە ئێرە هەنکی یەک کەریم خواردیە ! گۆتم : چت خواردیە ئەوها بەتام بوو ؟ گۆتی : هەر بەرەللایان کردم، شۆڕ بوومەوە لۆ تەعجیلی، بێی توو ناخۆش کەتمە سەر سەروپێچکی عەرزو عروزم سووتاند، گۆتم : دەپێم برێ کوو بەربووی، کێ بەریدای ؟ یەکسەر لە دەرکەی دراو مام عەوڵا هات، هەر لە حەوشێ هاواری کرد : کا ئەو خۆڕیە لەکێیە، دەرێن بەربووە..! جەعۆ قیت بۆوەو بەرەو ڕووی چوو، باوەشی کردەوەو گۆتی : عەوڵارۆکی تڕتڕۆک، وەرە ماچەکم دێ وەرە، هەی پیرەسە ! هەردووک باوەشیان پێککردو تێرتێر ئێکدیان ماچ کرد، هاتنەوە ژۆرێ و دانیشتین، فەوری دوو چایەیان لۆ مام عەوڵاو جەعۆی هینا، گۆتم : جەعۆ بەس پێم برێ کوو بەریان دای ؟ گۆتی : هەر لێیگەڕێ گدۆ، وەڵلا دەردەکیان دامێ دەرد، کافرم پێ ئیسلام دەبوو، مام عەوڵا گۆتی : ئەگەر باشیان تێهەردابی و شاپ شاپانێیان پێکردبی، ئەوجە باشە، بریا دەستەکی منیشی لەگەربایە..! جەعۆ گۆتی : ئەتوو واز لەو قسە قۆڕانە مەینە باشە، هەی بە قوربانی دەلینگی زێخەی بی..! گۆتم : دەنگۆ لەوەی گەڕێن بەس پێمان برێ کوو بەربووی ؟ گۆتی : کاکە با لۆتان باس بکەم، ئەوە پاش تەهقیق و تەعزیب و تێهەردانەکی زۆر، جەعۆ لەو قسانە دابوو جەڕەسی مۆبایلم لێیدا، تەماشام کرد وەزیری ناوخۆ بوو، گۆتم : ڕاوەستە جەعۆ، با ئەو تەلەفۆنەی وەرام دەمەوە..!
مایتی [1]
ئەم بابەتە 854 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 85
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕۆمان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 31-12-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 31-12-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 31-12-2021 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 854 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
قالە مەڕە
05-11-2008
هاوڕێ باخەوان
قالە مەڕە
ژیاننامە
عەلی توانا
11-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
25-06-2010
هاوڕێ باخەوان
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
نوری سەعید قادر شەکە
05-06-2022
سروشت بەکر
نوری سەعید قادر شەکە
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,111
وێنە 106,663
پەرتووک PDF 19,291
فایلی پەیوەندیدار 97,275
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.328 چرکە!