دوو ڕێوی شێرێک کەوڵ دەکەن
کورد ئەوەشی گوتوە: غەنیمی کەسێک دووانە یان قەومی عەلەشیشن، دەستە دەستە و کۆمەڵ کۆمەڵ واتە یەکگرتویی، هەڵبەت هێز لە یەکێتی دایە و بێ هێزیش لە پەرتەوازەییدایە، ڕێوی ئاژەڵێکی بێ جورم و تەنگ و توشە کەچی ئەگەر بەیەکەوە بن وەکو گورزەدارێک بەهێزدەبن و نەوەک گورگ و سەگ بەڵکو شێری بە زەویدا دەدەن و کەوڵی دەکەن، ئەوە بووە بەئیدیۆم و بۆ گوزارشتکردن لە بەهێزی یەکێتی و یەکگرتویی دەوترێت: دوو ڕێوی شێرێک کەوڵ دەکەن.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,823