دوو پشقڵی بکردایە، گۆشتی دەخورا
چوارپێی ئاژەڵی وردەی وەکو مەڕو ماڵات پاشەڕۆکەکەی پشقڵە(پشکڵ)، لەکوردەواریدا پشقڵ زۆر سوودی لێ بینراوە(وزەی سەوز) ئەژماردەکرێت بۆ خۆگەرمکردنەوە و چێشتلێنان و زبڵەکەشی بووە بە پەیینی ئاژەڵی و ڕووەک سودی لێ بینیووە، ئەوە لەلایەک و لەلایەکیترەوە ئاژەڵەکەش کۆمەلێک سوودی گۆشت و شیر و خوری و داهاتی هەیە، هەموو ئەمانە وایکردووە، ئەگەر یەکێک زۆر بێ عاقڵ و کەودەن و نەفام و کاڵفام بێت، بەتەوسەوە پێ دەوترێت: دوو پشقڵی بکردایە، گۆشتی دەخورا.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,627
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!