گیسکی بەهارێ، لەدایکی خۆی هەڵدێ
ئه و کاریلەی لە بەهاران لە دایک دەبێت، سەرماوسۆڵە بارگەی پێچاوەتەوە و گژوگیاش زۆرە و لەوەڕی دایکەکە زۆر لەبارە، وەختی هێرۆ سۆران، خۆزگەم بەبزن زۆران، واتە بزن تێرە و لەوەڕی باشە و پڕگوانی شیر دەبێت، بەمەش کاریلەکان تێر شیر دەخۆن و زوو گەورە دەبن، لەماوەی(6)مانگ دەبنە گیسک، ئەوانەی نێرن تێر و پڕن و خورتن و لە دایکی خۆیان دەمرقێنن، ئەوە بە ئیدیۆم بەکەسی بێ سیفەت و بێ نمەک دەوترێت:(گیسکەنێرە) یاخود(گیسکی بەهارێ، لەدایکی خۆی هەڵدێ).[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,137