ئەتنیک چییە؟
خاک - سیامەند موهتەدی
ئەم وشەیە لە وشەی یۆنانیی (ئەتنوس) ەوە وەرگێڕاوە و بە مانای نەتەوەیە. ئەم نزیکایەتییە لە ڕیشەی دوو چەمکی نەتەوە و ئەتنیکدا، کاریگەریی لەسەر پێناسە جیاوازەکان بووە. شوناسی ئەتنیکی لەسەر یاسای وەفاداری سەرەتایی دامەزراوە. یاسایەک لە جیاوازیی شوناسی بۆ کەسەکانی کۆمەڵگەیەک درووست دەکات. واتە کەسەکە لەوانەیە کۆچ بکات بۆ شوێنێکی دیکە بەڵام شوناسە سەرەتاییەکەی خۆی دەپارێزێت. ئەم یاسایە زیاتر زەینییە نەک عەینی. واتە بەپێی پێویست پێوەندیی بە سنوورێکی جوگرافی ئەتنیکەکانەوە نییە. ئەگەرچی نیشتمان هاوبەشی کەسانی سەر بە ئەتنیکێک، یاسایەکی درووستە بۆ درووستبوونی شوناسی ئەتنیکی. بەڵام زۆرن لەو ئەتنیکانەی لە ئەندامەکانی، نیشتمانی هاوبەش یان سنوورێکی جوگرافی یەکەیان نییە. یان نیشتمانی هاوبەشی خۆیان جیهێشتووە یان لەدەستیان داوە بەڵام لە نیشتمانێکی نوێش بەردەوام شوناسی ئەتنیکی خۆیان پاراستووە. چونکە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، شوناسی، شوناسی ئەتنیکی جیاوازیی فیزیکیشی لەگەڵە و ئەندامانی ئەتنیکێک لە نیشتمانی نوێ بۆ پاراستن و درووستکردنی دەسەڵاتێکی تۆکمە و بەرگری لە ڕەهەندە فەرهەنگییەکانی خۆیان لەبەرانبەر ئەوانی دیکەدا، ناچارن سەرقاڵی بەهێزکردنی ئەتنیکەکەی خۆیان بن.
لە ڕوانگەی کۆمەڵناسانەوە، گرووپە ئەتنیکییەکان بە کەسانێک دەڵێن لە خاوەنی فەرهەنگی مێژووی و هەستی شوناسی هاوبەش و جیاواز لە کەسانی دیکە، لە گرووپی گەورەتری کۆمەڵایەتی، واتە کۆمەڵگەن. ئەم فەرهەنگە بریتییە لە داب و نەریتەکان، ئوستوورە و ڕێسا هاوبەشەکان. ئامرازی پاراستن و گواستنەوەی و گوورانی ئەم شتانە، زمانێکی هاوبەشە کە ئەندامانی ئەم گرووپە ئەتنیکییە لێک گرێ دەدات. هەر بۆیە کۆچکردنی ئەندامی ئەتنیکێک و جێهێشتنی شوێنی سەرەتایی ژیان، سنووری جوگرافی یان نیشتمان، بەپێی پێویست شوناسی ئەتنیکییەکەی لەناو نابات. بەردەوامبوون یان نەبوونی شوناسی ئەتنیکی، چ نیشتەجێ و چ کۆچبەر، پێوەندیی بە دۆزی سیاسی و ڕۆڵی ئەوان لە پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگەوە هەیە. هەستکردن بە سووکایەتی ئەتنیکی، هەستکردن بە ستەمی سیاسی و ئابوورییە و پێوەندی بە دۆزی گرووپە دەسەڵاتدارەکانی کۆمەڵگەوە هەیە و ئەمە کاتێک ڕوو دەدات کە ئەندامی ئەتنیکێک لە مافی یەکسان و شوناسی دڵخوازی خۆیان بێ بەش بن، بە شێوەیەک لە ئەم بابەتە ببێتە هۆی هەڵاواردن و جیاوازیی لە مافی سیاسی (هاووڵاتیبوون) دا درووست بکات. سەرهەڵدانی جیاوازییە سیاسییەکان و بێ بەشبوونی فەرهەنگی کە دەرکەوتەی تێکەڵبوون و چۆنییەتیی بنکەی دەوڵەت-نەتەوەیە، ڕێگەخۆشکەرە بۆ پەرەسەندن و قووڵکردنەوەی دژایەتییەکان و تێکهەڵچوونە ئەتنیکییەکان.[1]
$ئەم بابەتە لەفارسییەوە وەرگێڕاوە$