🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست (# 245,991)
Kurmancî - Kurdîy Serû (# 56,825)
English (# 2,802)
کرمانجی - کوردیی سەروو (# 4,847)
هەورامی (# 61,861)
لەکی (# 17)
Kurdîy Nawerast - Latînî (# 1,154)
عربي (# 11,450)
فارسی (# 2,505)
Türkçe (# 1,799)
עברית (# 10)
Ελληνική (# 13)
Française (# 281)
Deutsch (# 598)
Nederlands (# 127)
Svenska (# 57)
Español (# 34)
Italiano (# 38)
Pусский (# 772)
Fins (# 11)
Norsk (# 13)
日本人 (# 18)
中国的 (# 11)
Հայերեն (# 10)
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
🌿 ڕووەکی نیپیتا لە شارباژێڕ دۆزرایەوە
مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی ڕووەکێکی نوێی لە ناوچەی شارباژێڕ دۆزیوەتەوە و وەک دەڵێت، ڕووەکەکە ناوی “نیپیتا”یە و تا ئێستا لە جیهاندا تۆمارنەکراوە.
پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر کارزان عومەر قادر لە زانکۆی
🌿 ڕووەکی نیپیتا لە شارباژێڕ دۆزرایەوە
📷 مەڕاسیمی جەژن و شادی کوردانی نیشتەجێی ئاواییەکانی باشووری شاری ورمێ ساڵی 1900
شوێن: ورمێ
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1900
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (مەڕاسیمی جەژن و شادی کوردانی نیشتەجێی ئاواییەکانی باشووری شاری ورمێ)
ناوی وێنەگر: ئانتوان سوروگین[1]
📷 مەڕاسیمی جەژن و شادی کوردانی نیشتەجێی ئاواییەکانی باشووری شاری ورمێ ساڵی 1900
📷 قوتابیانی یەکەم قوتابخانەی زمانی کوردی لە ڕۆژهەڵات، شاری مەهاباد ساڵی 1944
شوێن: مەهاباد
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 08-06-1944
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (قوتابخانەی گەلاوێژ، یەکەمین قوتابخانەکانی ڕۆژهەڵات، کە بە زمانی کوردی وانە گوتراوە، دانیشتوو له ڕاستەوە: مەجید کۆچەر
📷 قوتابیانی یەکەم قوتابخانەی زمانی کوردی لە ڕۆژهەڵات، شاری مەهاباد ساڵی 1944
📷 حوسێن حوزنی موکریانی ساڵی 1930
شوێن: نەزانراو
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1930
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (حەسێن حوزنی موکریانی)
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)[1]
📷 حوسێن حوزنی موکریانی ساڵی 1930
📷 کۆمەڵێک له کوردانی یەهودی لە مەهاباد ساڵی 1910 کە دوایی کۆچیان کرد بۆ ئیسڕائیل
شوێن: مەهاباد
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1910
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (کۆمەڵێک له کوردانی یەهودی لە مەهاباد)
ناوی وێنەگر: ئەرشیڤی موحیب مەهابادی [1]
📷 کۆمەڵێک له کوردانی یەهودی لە مەهاباد ساڵی 1910 کە دوایی کۆچیان کرد بۆ ئیسڕائیل
📕 سنوورە ژێر پێ خراوەکان
ناونیشانی پەڕتووک: سنوورە ژێرپێخراوەکان؛ بیرەوەرییەکانی عەلی کەریمی
ناوی نووسەر: عەلی کەریمی
دەزگای پەخش: ناوەندی غەزەلنووس
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
📕 سنوورە ژێر پێ خراوەکان
📷 بەڕێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانەی بێکەس لە هەولێر ساڵی 1973
شوێن: هەولێر
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1973
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (ڕاوەستاوەکان لە ڕاستەوە: خالید سەدیق، ڕەفیق کۆیی، کەریم عەبدوڵڵا دیبەگەیی، عومەر حەمەد کۆیی، عەبدولڕەحمان، خالید مەعجون، خدر
📷 بەڕێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانەی بێکەس لە هەولێر ساڵی 1973
📷 دەستەیەک له مامۆستایانی قوتابخانەی عەلی پێشەوا قازی لە مەهاباد ساڵی 1975
شوێن: مەهاباد
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1975
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (لەڕاستەوە: محەمەد کەریم زیایی، رەحیم سەفایی، محەیدین کەریمی، عەلی موئەییەدزاده، ئیسمایل خەیاڵی، جەعفەر ئەفسەر، رەحمان قادری
📷 دەستەیەک له مامۆستایانی قوتابخانەی عەلی پێشەوا قازی لە مەهاباد ساڵی 1975
📷 سێ کەسایەتی عەشیرەتی کەلهووڕ لە کرماشان ساڵی 1906
شوێن: کرماشان
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1906
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (سێ کەسایەتی عەشیرەتی کەلهووڕ)
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)[1]
📷 سێ کەسایەتی عەشیرەتی کەلهووڕ لە کرماشان ساڵی 1906
📷 شاری بۆکان ساڵی 1953
شوێن: بۆکان
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1953
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (حەوزە گەورە و قەڵا و دەوروبەری بۆکان)
ناوی وێنەگر: ئەرشیڤی میرزا مەحموود سیدقی کە ئەوکات بەرپرسی ئیدارەی پەروەردە بوو لە شار
📷 شاری بۆکان ساڵی 1953
📕 کتێبی پیرۆزی من
ناونیشانی پەڕتووک: کتێبی پیرۆزی من
ناوی نووسەر: رێبوار سیوەیلی
ساڵی چاپ: 2020
ژمارەی چاپ: یەکەم

کتێبی (کتێبی پیرۆزی من) کە نووسەر و رووناکبیر (رێبوار سیوەیلی)نووسیویەتی، شڕۆڤەکردنێکی وردی ئەلف و
📕 کتێبی پیرۆزی من
🧩 خانوویەکم هەیە تەنگ و تاریک، پڕە لە حوشتری مل باریک
خانوویەکم هەیە تەنگ و تاریک
پڕە لە حوشتری مل باریک
خانوویەکم هەیە تەنگ و تاریک: مەبەست لە شارە مێروولەیە کە لەناو گڵدا درووستی دەکات، زۆر بە پێچ و دەورە و ڕێگاکانی تەنگ و باریکە بەقەدەر مێروولەیەک،
🧩 خانوویەکم هەیە تەنگ و تاریک، پڕە لە حوشتری مل باریک
📖 بەڕێوەچوونی سمینارێکی هاوبەش بەبۆنەی یادی 77ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکرات
هەردوو لایەنی حیزبی دێموکرات، لە یادی 77 ساڵەی دامەزرانی حیزبدا و لە دواقۆناغەکانی یەکگرتنەوە دا، سمینارێکی هاوبەشیان بۆ بەڕێزان حەسەن شەرەفی و عومەر باڵەکی پێکهێنا.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 24ی گەلاوێژ
📖 بەڕێوەچوونی سمینارێکی هاوبەش بەبۆنەی یادی 77ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکرات
📷 دوو کچە کوردی کەڵهووڕ بە جلوبەرگی ڕەسەنی ناوچەکەیانەوە لە کرماشان ساڵی 1940
شوێن: کرماشان
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1940
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (دوو کچە کوردی کەڵهووڕ بە جلوبەرگی ڕەسەنی ناوچەکەیانەوە)
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)[1]
📷 دوو کچە کوردی کەڵهووڕ بە جلوبەرگی ڕەسەنی ناوچەکەیانەوە لە کرماشان ساڵی 1940
📷 زەماوەندی نەوەکانی ئەحمەد پاشا دزەیی، بە جلوبەرگی تایبەتی و ڕەسەنی خۆیانەوە ساڵی 1946
شوێن: هەولێر
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1946
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (زەماوەندی نەوەکانی ئەحمەد پاشا دزەیی، بە جلوبەرگی تایبەتی و ڕەسەنی خۆیانەوە)
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)[1]
📷 زەماوەندی نەوەکانی ئەحمەد پاشا دزەیی، بە جلوبەرگی تایبەتی و ڕەسەنی خۆیانەوە ساڵی 1946
📷 کۆبوونەوەی پیاوانی گوندی بەستێ، بەبۆنەی گەڕانەوەی شیخ کاکەمینی بەستێ لە حەج
شوێن: پشدەر
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: شەستەکانی سەدەی بیست
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (له ڕاستەوە: حاجی شەخسه، نەناسراو، عەباس پیرە، حاجی بچووک، کاکەمینی سەرخان، حاجی شێخ کاکەمینی بەستێ، تێکۆشەری
📷 کۆبوونەوەی پیاوانی گوندی بەستێ، بەبۆنەی گەڕانەوەی شیخ کاکەمینی بەستێ لە حەج
📷 چەن کەسایەتییەکی عەشیرەتی گەردی له هەولێر ساڵی 1915
شوێن: هەولێر
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1915
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (چەند کەسایەتییەکی عەشیرەتی گەردی لە بۆنەیەکی تایبەتدا لە هەولێر)
ناوی وێنەگر: (مارک سایکس)[1]
📷 چەن کەسایەتییەکی عەشیرەتی گەردی له هەولێر ساڵی 1915
📷 ژن و مێردێکی سریانی لە عەنکاوە ساڵی 1933
شوێن: عەنکاوە
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1930
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (ژن و مێردێکی سریانی لە عەنکاوە)
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)[1]
📷 ژن و مێردێکی سریانی لە عەنکاوە ساڵی 1933
📷 گروپی هونەری هەڵپەرکێی کوردەکان له ئەرمەنستان ساڵی 1940
شوێن: ئەرمەنستان
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1940
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (گروپی هونەری هەڵپەرکێی کوردەکان له شاری تالینی ئەرمەنستان)
ناوی وێنەگر: ئەرشیڤی موحیب مەهابادی[1]
📷 گروپی هونەری هەڵپەرکێی کوردەکان له ئەرمەنستان ساڵی 1940
📷 دەستەیەک له هونەرمەندانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵی 1899
شوێن: ڕۆژهەڵاتی کوردستان
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1899
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (دەستەیەک له هونەرمەندانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، یەکێک له کۆنترین دیمەنەکانی مۆسیقایی گەلەکەمانە و نیشان دەدات کە ئێ
📷 دەستەیەک له هونەرمەندانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵی 1899
📷 پیاوێکی جوامێری کورد لە ئەرمەنستان ساڵی 1890
شوێن: ئەرمەنستان
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1890
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (عەلی ئەشڕەف بەگ)
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)[1]
📷 پیاوێکی جوامێری کورد لە ئەرمەنستان ساڵی 1890
📷 میران ڕەشید بەگی خۆشناو لە شارۆچکەی شەقڵاوە ساڵی 1923
شوێن: شەقڵاوە
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1923
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (میران ڕەشید بەگی خۆشناو لەگەڵ چەن کەسێک له بنەماڵە و خزمانی)
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)[1]
📷 میران ڕەشید بەگی خۆشناو لە شارۆچکەی شەقڵاوە ساڵی 1923
📷 کردنەوەی لقی بانکی میللی لە شاری مەهاباد ساڵی 1937
شوێن: مەهاباد
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1937
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (ئەوانەی ناسراونەتەوە لەچەپەوە دانیشتوو: 1- پێشەوا قازی محەممەد و چەن بەرپرسی حکومەتی ئەو سەردەمە، ڕیزی دووەم له چەپەوە: 2-
📷 کردنەوەی لقی بانکی میللی لە شاری مەهاباد ساڵی 1937
📷 دەستەیەک له کچانی مەهاباد به جلوبەرگی ڕازاوە و ڕەسەنی موکریانەوە له جەژنێکی ڕەسمیدا
شوێن: مەهاباد
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: حەفتاکانی سەدەی بیست
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (دەستەیەک له کچانی مەهاباد به جلوبەرگی ڕازاوە و ڕەسەن موکریانەوە له جەژنێکی ڕەسمیدا، )
ناوی وێنەگر: (نەناسر
📷 دەستەیەک له کچانی مەهاباد به جلوبەرگی ڕازاوە و ڕەسەنی موکریانەوە له جەژنێکی ڕەسمیدا
📕 دۆزینەوەی کورد لە شوێنەواردا
ناونیشانی پەڕتووک: دۆزینەوەی کورد لە شوێنەواردا
ناوی نووسەر: سارا سەردار
شوێنی چاپ: هەولێر
چاپخانە: ئازادی
دەزگای پەخش: خانەی موکریانی
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: 1054
📕 دۆزینەوەی کورد لە شوێنەواردا
👫 کەسایەتییەکان
فەخرەدین تاهیر
📕 پەڕتووکخانە
ئایەتە شەیتانییەکان
🎵 کارە هونەرییەکان
فیلمی سینەمایی بێکەس
📷 وێنە و پێناس
یاریزانە هەڵبژێراوەکانی تۆپ...
📷 وێنە و پێناس
دەستەیەک له هونەرمەندانی ڕۆ...
📝 بەڵێننامەی شێوازی کاری ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا (ڤێرشنی 1، 22-12-2021) | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger1
E-Mail0
Copy Link1
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 4 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🏁 وەرگێڕان
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

بەڵێننامەی شێوازی کاری ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا (ڤێرشنی 1، 22-12-2021)
بەڵێننامەی شێوازی کاری ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیاکوردیپێدیا (ڤێرشنی 1، 22-12-2021)
ئەم بەڵێننامەیە، شێوازی کارکردن و پابەندبوونی ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیایە بە رێساکانی کوردیپێدیا و بنەمای مامەڵەی ئەرشیڤوانانە لەگەڵ کوردیپێدیا و هاوکارانیدا، ئەرک و مافەکانی ئەرشیڤوانان و کوردیپێدیا بەرامبەر هاوکاران بەگشتی رێکدەخات. هەر ئەرشیڤوانێکی کوردیپێدیا پێویستە بەم بەڵێننامەیە بسازێت و واژووی بکات.

1. ئەرشیڤوانی کوردیپێدیا، پێویستە بەپێی ستاندارد و شێوازی کاری کوردیپێدیا کاری ئەرشیڤی ئەنجام بدات.
2. ئەرشیڤوانی کوردیپێدیا، بابەتەکان تەنها کۆپی و پەیست ناکات، بەڵکو پێداچوونەوەی بابەتی و رێزمانییانەی بۆ دەکات و بە رێنووسێکی پووختە و رۆژنامەوانانە بابەتەکان تۆمار دەکات.
3. هەر تۆمارێک لە کوردیپێدیادا تۆماربکرێت، هەمیشە بە ناوی ئەرشیڤوانی تۆمارکەرەوە دەمێنێتەوە.
4. ئەرشیڤوان، پێویستە بەبەردەوامی ئامادەیی هەبێت لە کۆبوونەوە گرنگەکانی کوردیپێدیادا.
5. هەر ئەرشیڤوانێک، لە هەر دەزگایەکی تری ئەرشیڤییەوە هاتبێت، دەبێت پەیوەندیی فەڕمیی خۆی بەو دەزگایەی ترەوە نەهێڵێت. یان هەردوو دەزگا لەسەر کاری ئەو ئەرشیڤوانە رێکەوتنی نووسراویان هەبێت.
6. ئەرشیڤوان، بەبێ رەزامەندیی کوردیپێدیا، نابێت لە هیچ دەزگایەکی هاوشێوەی ئەرشیڤیی تر لە یەک کاتدا کاربکات.
7. ئەرشیڤوان، کاری سیاسی و کۆمەڵایەتی و مەدەنی خۆی تێکەڵ بەکارەکانی کوردیپێدیا ناکات، ئەگەر شتێکی وا ڕووبدات ئەوا کوردیپێدیا مافی ئەوەی هەیە دوای ئاگادارکردنەوەی و جێبەجێنەکردنی، ڕێکاری ناچالاککردنی هەژمارەکەی پەیڕه و بکات.
8. ئەرشیڤوان، ئەگەر بۆ ماوەی سێ مانگ کاری ئەرشیڤیی بەبێ مۆڵەت و هۆکاری گونجاو ئەنجام نەدا، ئەوا هەژمارەکەی ناچالاک دەکرێت و هەموو ئەو ئامێرانەی کە لە کوردیپێدیای وەرگرتوون، دەگەڕێنێتەوە بۆ کوردیپێدیا.
9. ئەرشیڤوان، لە کاتی گۆڕینی ژمارەی تەلەفون، ئیمێڵ و ناونیشانی نیشتەجێبوونی، کوردیپێدیا ئاگاداردەکاتەوە.
10. ئەرشیڤوانی کوردیپێدیا بەڵێن دەدات کە، هیچ وشەیەکی زبز، نەشیاو یاخود هەڕەشە! (چ بە دەمی یان لەڕێی کەناڵەکانی پەیوەندییەوە) بەرامبەر هاوکارانی و کوردیپێدیا بەکارنەهێنێت. هەر کات ئەمە روویدا، یەکسەر هەژماری ناچالاک دەکرێت و ناوی لە ریزی ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا نامێنێت.
11. ئەرشیڤوان، هەمیشە هەوڵی ئەوە دەدات کە پێداچوونەوە و ئازادکردن بۆ ئەرشیڤوانانی هاوکاری بکات، هەڵەکان دیاری بکات و هەوڵی بەرزکردنەوەی کوالیتیی تۆمارەکان بدات.
12. هەژماری ئەرشیڤوان، زانیارییەکی گرنگی ئەو ئەرشیڤوانەیە، نابێت وشەی نهێنیی هەژمارەکەی بداتە ئەرشیڤوانێکی تر، ئەگەر دەرکەوت کە ئەرشیڤوان، هەژماری ئەرشیڤوانێکی تری بەکارهێناوە (تەنانەت ئەگەر دڵخواز یان هاوژینی یەکدیش بوون) و بەناوی ئەوەوە کاری کردووە، ئەوا هەژماری هەردوو ئەرشیڤوان ناچالاک دەکرێت.
13. هەر کارێک کە ئەرشیڤوان دەیکات، کوردیپێدیا دەبێتە خاوەنی، ئەرشیڤوان مافی ئەوەی هەیە کە تۆمارەکانی خۆی و هاوکارانی تری لە لێکۆڵینەوە و نووسینەکانی خۆیدا بەکاربهێنێت بە مەرجێک ئاماژە بە ناوی کوردیپێدیا وەک سەرچاوە بکات (ئەرشیڤوانانی تریش بەپێی توانا هاوکاریی تەکنیکیی دەکەن).
14. ئەرشیڤوان بە هیچ جۆرێک مافی ئەوەی نییە داوا لە کوردیپێدیا بکات کە، ئەو تۆمارانەی ناوی ئەوی بەسەرەوەیە (وەک مێتاداتای تەکنیکی) بۆی بگەڕێنێتەوە یان بیانسڕێتەوە.
15. ئەرشیڤوان نابێت، هەر باسوخواسێک یان کێشەیەک لەناو کوردیپێدیا رووبدات، کەسانی دەرەوەی کوردیپێدیای لێ ئاگاداربکات. هەموو کێشە ناوخۆییەکان و زانیارییەکانی ناو گروپە تایبەتییەکانی کوردیپێدیا و کۆبوونەوەکانی بەنهێنی دەهێڵێتەوە و نایگوازێتەوە بۆ کەسانی دەرەوەی کوردیپێدیا (تەنانەت ئەو کەسە پێشتر هاوکاری کوردیپێدیاش بووبێت)، جگە لە ئاشکراکردنی ئەنجامنامەی کۆبوونەوەکانی کوردیپێدیا، ئەگەر کوردیپێدیا رێگا بدات.
16. ئەرشیڤوانی کوردیپێدیا، نابێت هیچ بەرکەوتەیەکی لەگەڵ پۆلیس و ئاساییشی ئەو شوێنەی تێیدا دەژی ببێت و ببێتە لەکەیەک بۆی. بەمەرجێک ئەو بەرکەوتەیە لە ئەنجامی کارە رۆژنامەنووسیەکانی ناو کوردیپێدیا نەبێت.
17. وازهێنان لە کوردیپێدیا، تەنها لە ڕێی نامەوە دەبێت. پێویستە ناوی سیانی، واژوو، شوێن و رێکەوتی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی لەسەربێت. نامەی دەستلەکارکێشانەوە، باشترە بەلایەنی کەمەوە ئاماژەی تێدابێت بۆ هۆکارێک. کۆبوونەوەی ئەندامانی کارای کوردیپێدیا، بڕیار لەسەر دەستلەکارکێشانەوەکە دەدات. ئەگەر هۆکارەکە پەیوەندییی بە شێوازی رێکخراوەییەوە هەبوو، ئەوا کوردیپێدیا هەوڵی باشترکردنی ئەو شێوازە دەدات.
18. ئەرشیڤوان، مافی ئەوەی هەیە داوای ئەو ئامێرە ئەلەکترۆنییانە بکات کە کارەکانی ئاسان دەکات، بە مەرجێک بودجەی کوردیپێدیا لەو کاتەدا دەستەبەربێت.
19. ئەرشیڤوان، هەر بڕە پارەیەک بۆ کوردیپێدیا خەرج بکات مافی وەرگرتنەوەی هەیە. بە مەرجێک بەڵگەی نووسراوی بۆ ئەو خەرجییە هەبێت و کوردیپێدیا ئاگاداری ئەو خەرجییە بووبێت یان داوای لێکرابێت.
20. ئەرشیڤوان بەپێی کارەکانی مووچە وەردەگرێت وەک ئەوەی لە میکانیزمی مووچەدا چەسپێنراوە (میکانیزمی مووچە لە مانگێکەوە بۆ مانگێک بەپێی کوالیتیی بابەتەکان و بودجەی کوردیپێدیا گۆڕانکاریی بەسەر دێت). لەو رووەوە کوالیتیی بابەتەکان پێویستە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دابڕێژرێن، چونکە کوالیتیی بابەتەکان پەیوەندییەکی راستەوخۆیان لەگەڵ میکانیزمی مووچەدا هەیە و رێژەی مووچەی ئەرشیڤوانان دیاری دەکات.
21. کوردیپێدیا، هەمیشە کار بۆ ئەوە دەکات کە شارەزایی و لێهاتووییی ئەرشیڤوانان بەرزبکاتەوە، ئەرشیڤوان مافی ئەوەی هەیە داوای کۆرس و راهێنان بکات بە مەرجێک ئەو کۆرسە گرنگ بێت بۆ پێشکەوتنی کوردیپێدیا و بودجەی کوردیپێدیاش بتوانێت ئەو خەرجییانە دابپۆشێت.
22. هەر ئەرشیڤوانێک بەپێی ستاندارد و شێوازە لەسەررێککەوتووەکان کاری نەکرد و ئەو خاڵانەی سەرەوەی جێبەجێ نەکرد، ئاگادار دەکرێتەوە، ئەگەر دووبارە بووەوە لە کۆبوونەوەی ئەندامان باس دەکرێت و بڕیار لەسەر مانەوە یان نەمانەوەی و ناچالاککردنی هەژماری ئەو ئەرشیڤوانە دەدرێت.
23. چالاککردنەوەی هەژماری ئەرشیڤوان بە رەزامەندیی تەواوی ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا دەبێت، بەمەرجێک بە نووسین داوای لێبووردن بکات، ئەگەر پەیوەندیی بە ناپابەندیی خاڵەکانی ئەم بەڵێننامەیەوە هەبوو.[1]
(بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
#️ هەشتاگ
#کوردیپێدیا |


🗄 سەرچاوەکان
[1] 🇰 تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا
📚 فایلی پەیوەندیدار: 12
بەڵێننامەی شێوازی کاری ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا (ڤێرشنی 1، ئاراس ئیلنجاغی)بەڵێننامەی شێوازی کاری ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا (ڤێرشنی 1، ئەسعەد هەورامی)بەڵێننامەی شێوازی کاری ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا (ڤێرشنی 1، بەناز جۆڵا)بەڵێننامەی شێوازی کاری ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا (ڤێرشنی 1، راپەڕ عوزێری)بەڵێننامەی شێوازی کاری ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا (ڤێرشنی 1، رۆژ هەژار)بەڵێننامەی شێوازی کاری ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا (ڤێرشنی 1، رۆژان نوری)بەڵێننامەی شێوازی کاری ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا (ڤێرشنی 1، رۆژگار کەرکوکی)بەڵێننامەی شێوازی کاری ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا (ڤێرشنی 1، زریان سەرچناری)بەڵێننامەی شێوازی کاری ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا (ڤێرشنی 1، سارا کامەلا)بەڵێننامەی شێوازی کاری ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا (ڤێرشنی 1، سروشت بەکر)بەڵێننامەی شێوازی کاری ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا (ڤێرشنی 1، سەریاس ئەحمەد)بەڵێننامەی شێوازی کاری ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا (ڤێرشنی 1، هاوڕێ باخەوان)
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️رێکخراوی کوردیپێدیا
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️22-12-2021
📖 کورتەباس
1.👁️دەربارەی کوردیپێدیا
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 22-12-2021
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 27 2021 6:14PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان عەلی)ەوە لە: Dec 27 2021 6:32PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 28 2021 6:38PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,441 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 دۆزینەوەی کورد لە شوێن...
  📖 ڕووبەری تۆپۆگرافیای سن...
  📖 بۆچی؟!
  📖 دیموکراسی تەوافوقی و پ...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 16-08-2022
  🗓️ 15-08-2022
  🗓️ 14-08-2022
  🗓️ 13-08-2022
  🗓️ 12-08-2022
  🗓️ 11-08-2022
  🗓️ 10-08-2022


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
📌 رۆژەڤ
فەخرەدین تاهیر
نووسەر و لێکۆڵەر. لەدایک بووی 1955ە، ساڵانێکی زۆر لە سوید بووە. لە 16-08-2019 لە هەولێر کۆچی دوایی کرد.
جگە لەوەی وەک نووسەر و ڕۆژنامەنووس کاری دەکرد، یەکێک بووە لە شانۆکارە دێرینەکانی شاری هەولێر.
فەخرەدین تاهیر لەسەرەتای ساڵی هەشتاکاندا لە سەردەمی ڕژیمی بەعسدا چۆتە وڵاتی سوید، لەساڵی 1991 بۆ 1992 لەفیلمی (تونێل)دا لە دەرهێنانی مەهدی ئومید وەک ئەکتەر ڕۆڵی بینووە.
فەخرەدین تاهیر
ئایەتە شەیتانییەکان
نووسینی: سەلمان روشدی
وەرگێڕانی: شیروان فەتاح
سلێمانی - 2011
ئایەتە شەیتانییەکان
فیلمی سینەمایی بێکەس
فیلمی سینەمایی: بێکەس
بێکەس فیلمێکی کۆمیدیی درامیی کوردییە و لەلایەن کارزان قادر کاری نووسین و دەرهێنانی بۆ کراوە، و فیلمەکە لە ساڵی 2012 وەشێندرا. فیلمەکە باسی دوو برای پێڵاوبۆیاخکەر دەکات بەناوی دانا و زانا کە دەست دەکەن بە گەشتکردن بۆ ئەمریکا بە کەرەکەیان، کە ناوی مایکڵ جاکسۆنە.
دەرهێنەر: کارزان قادر
ئەکتەران: زەمەند تەها - سەروەر فازڵ
بڵاوکار: گولف فیلم
دەرچوون: 2012
ماوەی فیلم: 97 خولەک [1]

فیلمی سینەمایی بێکەس
یاریزانە هەڵبژێراوەکانی تۆپی پێی پەروەردەی سلێمانی ساڵی 1974
شوێن: یاریگای سلێمانی مەلعەبەکە
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 21-02-1974
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: لە چەپەوە بۆ ڕاست : (م. نەوزاد ئیسماعیل حەقی، ئومێد محەمەد فەرەج، خ.فوئاد، فایەق، بەهادین، فەرەیدون کەریم، سەعدی غەریب، عیماد، عومەر عەبدوڵڵا، خ.دڵشاد، خ.سمکۆ، عەبدوڵڵا، بەختیار، بەهادین، ئازاد نوری، خ.سەڵاح حەمە کەریم.
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)
[1]
یاریزانە هەڵبژێراوەکانی تۆپی پێی پەروەردەی سلێمانی ساڵی 1974
دەستەیەک له هونەرمەندانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵی 1899
شوێن: ڕۆژهەڵاتی کوردستان
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1899
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (دەستەیەک له هونەرمەندانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، یەکێک له کۆنترین دیمەنەکانی مۆسیقایی گەلەکەمانە و نیشان دەدات کە ئێمە میللەتێکی هونەردۆست و داهێنەر و ڕووناکبیر بووین و بە هەر دوو ڕەگەز بەشداریمان کردووە له کۆڕەکانی هونەریدا و لەم وێنەش دا ژنەکان بە سەما و دەف و پیاوەکان بە کەمان و زەربەوە بە جوانی دیارن.)
ناوی وێنەگر: ئەرشیڤی موحیب مەهابادی[1]
دەستەیەک له هونەرمەندانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵی 1899


Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 17.36 چرکە!
009647701579153 | 009647503268282
| 0031654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2022)