پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ژیاننامەی عەبدولخالق ئەحمەدی میوزیکژەن و گۆرانیبێژ
25-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کەریمی ئەلەکە فریادڕەسی هەژارانی سلێمانی
25-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چەمچەماڵ لە ساڵی 1992
24-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,406
وێنە 105,620
پەرتووک PDF 19,138
فایلی پەیوەندیدار 96,287
ڤیدیۆ 1,306
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
لێکدانەوەی هۆنراوەی فەرەنجی پۆشی حۆری غەمیان
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لێکدانەوەی هۆنراوەی فەرەنجی پۆشی حۆری غەمیان

لێکدانەوەی هۆنراوەی فەرەنجی پۆشی حۆری غەمیان
بابەت: لێکۆڵێنەوەی ئەدەبی
نووسین: پ.د. زاهیر لەتیف کەریم
- دیدەنی دەقەکە:
دەقی فەرەنجی پۆش,لەنووسینی کچە شۆڕشگێڕ وشاعیری ڕۆژهەڵاتی کوردستان #حۆری غەمیان#ە,پڕۆژەیەکی نیشتمانیی و نەتەوەیی وشۆڕشگێڕی وفیکرییە، بەمەبەستی خۆدەرخستن، دروشمە سیاسی و فیکرییەکان لەدایکنەبووە. بەڵکو پڕە لەخواستە هەڵچوونی و دەربڕینی و خۆڕسکی و عەفەوییە ڕاستەقینەکان بەوپێیەی دەقەکە لەبنەڕەتدا گێڕانەوەی ڕووداوێکی واقیعییە، کە ئەمە بۆتە فاکتەری دامەزراندن وخوڵقاندن وگوشارە ئایدیۆڵۆژیاییە زۆرەملکێان هیچ ڕۆڵێکیان نیە لەم خوڵقاندنە. لەگەڵ ئەمەشدا بەبەرگێکی هونەری وشیعری داڕێژراوە وەک ئەوەی خاوەنەکەی خاوەن ئەزموونێکی شیعری دەوڵەمەند بێت. هەوێنی ئەم دەقە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕووداوەی کە شاعیر خۆی بۆی ناردوین و مێژووی سیاسی هاوچەرخیش هەر وا باسی لێوە دەکات.ڕووداوەکەش بەم جۆرە هاتووە ساڵانی ناوەڕاستی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو,#ئەسعەد غەمیان# ناسراو بەئارام پێشمەرگەیەکی ئازا و فیداکاری کۆمەڵە بووە. ئەو لەژیانی پێشمەرگایەتیدا نموونەی مرۆڤێکی میهرەبان ویەکسانیخواز بوو.
حۆری خوشکە چکۆلەکەی زۆر لەژێر کاریگەری کەسایەتی گەورەی ئەسعەدا بوو. دوای ماوەیەکی درێژ دابڕان لەئەسعەد بڕیاری دا بێت بۆ لای وسەردانێکی بکات.
بەهەر دەردی سەریەک بوو گەیشتە ناوچە ئازادکراوەکان. مەخابن تا حۆری گەیشت ئەسعەد لەڕووبەڕوبونەوەیەکی سەخت ونابەرابەردا دوای تۆمارکردنی داستانێکی قارامانانە گیانی لەدەستدا ودرێژەی ڕێگاکەی بەئێمەمانان سپارد. حۆری بۆ سەردانی هاتبوو, بەڵام ئەو تەرمە بێ گیانەکەی لەئامێز گرت. ئازاری لەدەستدانی بۆ یەکەم جار و دواجار ئەو تێکستە جوانەی بەرهەم هێنا کەمێژووی ئەدەبیاتی شۆڕشگێڕانەی ئێمە شانازی پێوە دەکات. وەک دەقێکی ئەدەبی بەرز تۆماری کردووە. حۆریە جگە لەو تێکستە جوانە, نەیهێشت سەنگەرەکەی کاکی چۆڵ وکڵاشینکۆفەکەی بێ تیکۆشەر بێت وئازایانە درێژەدان بەپەیامەکەی کاکی گرتە ئەستۆ. بەمەش پەیوەندی نێوان شاعیر وناوەڕۆکی دەقەکە پەیوەندییەکی فیکری وئایدیۆڵۆژیایی کراوە وڕۆحی وئەخلاقییە, وەک ئەوەی خودی شاعیر ودەق,لەهەموو ڕوویەکەوە, هاوتەریبی یەکتر بن.
- کێشەی لێکۆڵینەوەکە:
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەبەدەستمان گەیشتووە,حۆری غەمیان خاوەنی چەند دەقێکی شیعرییە کەزۆربەیان بەزمانی فارسی نووسراون.دەقی لێکۆڵینەوەکەشمان,وەک دەردەکەوێت,هەتا ئێستا نووسەران کاریان لەسەری نەکردووە. بێگومان ئەمە لەڕووی زانیارییە سەرچاوەییەکان کێشەی لێکۆڵینەوەیمان بۆ دروست دەکات,ڕەنگە ئێمەش وەک پێویست, مافی تەواوی خۆی پێ نەدەین.
واتە,لەلایەکەوە, گەر دەقەکانی تری حۆری لەبەدەست بوونایە ئەوا دەکرا لەڕێگەی کەسێتی ئیستاتیکی وناوەڕۆکی وهونەری ئەو دەقانەوە دەستنیشانی ڕێباز وشێوازی کارکردن وستراتیژییەتی شیعرییەتیمان بکردایە وبەڵکو زیاتر وباشتر دەچووینە نێو بونیادی گوتارەکانییەوە.لەلایەکی تریشەوە کەمی سەرچاوە,بەتایبەتی ئەوانەی کەنزیکایەتیان لەگەڵ خاوەن دەق هەیە,بەشێوەیەکی گشتی,کار دەکاتە سەر ئاستی زانستی لێکۆڵینەوەکان.
- گرنگی لێکۆڵینەوەکە:
ئەم لێکۆڵینەوەیە,لەڕێگەی ناونیشان وناوەڕۆکەکەی,هەوڵێکە بۆ دەرخستنی شوناسی مرۆڤی کورد بەگشتی وچەمکی پەیوەستێتی وهەڵوێستێی بو َمەسەلە فیکری وسیاسیییەکانی کوردستان بەتایبەتی.لەلایەکی تریشەوە توانا شیعرییەکانی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشان دەدات بەتایبەتی لەزەمەنی دەقدا. جگە لەمانەش, گرتەیەکی شۆڕشگێڕی وخەباتگێڕیشە بۆ شۆڕشی نوێی کورد، کە دەکرێت لەڕێگەیەوە جیهانی دەرەوە وناوەوە بەخۆی بناسێنێت. ئەمەش لەکاتێکدا گەر دەقەکەمان وەرگێڕایە سەر زمانە بێگانەکان بەنموونەی زمانی فارسی وعەرەبی وتورکی وئینگلیزی چونکە کێشەی دەقەکە خۆی لەنێو سیاسەتی ئەو نموونانەدا دەبینێتەوە.
- مانای شوناس:
بەوپێیەی کورد لەزۆر حاڵەتدا خۆی لەدژایەتی وململانێکاندا دیوەتەوە,ئەوا لەبەرامبەر ئەمەدا هەموو هەوڵەکانی خستۆتە گەر بۆ ئەوەی پارێزگاری لەشوناسە جیاوازەکانی خۆی بکات ,وەک کلتوور وداب ونەریت وزمان وئەدەب وفیداکاری وڕۆشنبیری.گەر ئەمانەش کۆ بکرێنەوە لەنێو چوارچێوەی ڕەهەندە فیکری و نەتەوەییەکان ئەوا شوناس پێدەنێتە قۆناغی بیرکردنەوە قووڵەکان ودامەزراندنی چەمکی پەیوەستێتی بەخاک ونیشتمان.هەر لەبەر ئەمەشە,شوناس بریتیە لەیەکگرتنی خودەکان هەر لەزەمەنی منداڵییەوە,ئەویش بەمەبەستی مەشق و ڕاهێنان و دواتر پارێزگاریکردن لەماناکانی ناوەوەی شوناس.بێگومان ئەمەش لەڕێگەی پەرۆشی خودەکانەوە بەدەست دەکەوێت (عباس الجراری:22).لەم گۆشەیەوە,شوناس گوزراشت لەکەسێتی جێگە و تاکەکانی دەکات کەدەرئەنجامی بەرپرسیارێتی تاکە هەستیارەکان دێت (محمد ارزقی56),بەنموونەی حۆری غەمیان.بەئاڕاستەیەکی جیاواز,دەستکەوتنی شوناس وپارێزگاریکردنی هەوڵ وکۆشش وفیداکاری دەوێت بەپێچەوانەوە شوناس پێدەنێتە قۆناغی ونبوون وسڕینەوە کە ئەمە لەلایەکەوە لەبەرژەوەندی تاکە هەستیارەکاندا نیە بەوپێیەی بوونی ئەوان پەیوەستە بەبوونی شوناسەوە، لەلایەکی تریشەوە تۆپۆگرافیای نەتەوە ونیشتمان بەرەو پەرت پەرتبوون دەچێت ودواتر تاکەکان دابەش دەبن بەسەر جێگە بێگانە جیاوازەکاندا.دەرئەنجامیش ئەدەب وکلتوور وداب ونەریت,سەرجەمیان,لەباردەچن.حۆری غمیان,لەپێناو ڕەوینەوەی فۆبیای ئەم ئەنجامە دەبێتە شاعیر وپێشمەرگە ولەڕێگەی ئەم دوو جەمسەرەوە پارێزگاری لەشوناسی نەتەوەکەی دەکات.
- هۆکارەکانی دروستبوونی شوناس.هەموو شوناسێک,بەشێوە گشتییەکەی,لەدەرئەنجامی دوو فاکتەری سەرەکی لەدایک دەبێت:
یەکەم/ بنەماکانی دژایەتی: کورد,وەک نموونە,بەدرێژایی زەمەنی بیرکردنەوەکانی,خۆی لەململانێ ودژایەتییەکاندا دیوەتەوە بەتایبەتی لەگەڵ دراوسێکانیدا, یان داگیرکەرانی کورد بەنموونەی عوسمانی وفارس وتورک وعەرەب.ململانێ و دژایەتییەکانیش لەسەر خاک، پێگە جوگرافی وئابوورییەکان بووە. لەزۆربەی هەرە زۆری زەمەنەکانیشدا زەرەمەندی سەرەکی هەر کورد بووە. لێرەدا هۆکارەکان جێگەی باسەکەی ئێمەی تێدا نابێتەوە وپێویستی بەلێکۆڵینەوەی جیۆپۆڵیتیکی ومێژوویی تایبەتە. بەڵام ئەوەی پەیوەندی بەکارەکەی ئێمەوە هەبێت ئەوەیە کەدەرئەنجامی ئەم ململانێ ودژایەتیانە کورد ,جارێکی تر,بەدرێژایی زەمەنەکان هەوڵی ئەوەی داوە کەپارێزگاری لەشوناسی بوونی زمانی وکلتووری وئەدەبی وفیکری خۆی بکات.ئەمەش وایکردووە کەبابەتی شوناس بۆتە بابەتێکی ئارگیومێنتی، ڕەخنەیی و هەندێک جاریش پێداچوونەوەیی بەکردارەکاندا.لەهەموو حاڵەتەکانیشدا,ئارگیومێنت و ڕەخنەکان لەپێناو گەیشتن بەبنەماکانی شوناسدا بووە بەتایبەتی شوناسی خودی، نیشتمانی، نەتەوەیی ومرۆڤایەتی. یان لەپێناو هۆکارەکانی هەڵکشان، داکشان، سەقامگیری وگۆڕانکارییەکاندا. حۆری لەدەقەکەیدا بەئاشکرا دروشمی دژایەتیکردنی لەگەڵ بەرامبەرەکاندا هەڵکردووە، بوێرانە لەڕێگەی کاریگەرییەکانەوە دەچێتە نێو کۆڕی خەبات وتێکۆشانەوە.مەبەستی سەرەکیش لێرەدا دەستکەوتە میتریاڵییەکان نیە بەڵکو هەڵوێستە فیکری ونەتەوەیی ونیشتمانییەکان دەبنە تەوەری سەرەکی ئەو ڕێگایەی کەهەڵی بژاردووە.
دووەم/ بنەماکانی لێکچوونی: هەر کورد,بەدرێژایی تەمەنی بیرکردنەوە سیاسی وفیکرییەکانی,خوازیار بووە هاوشێوەی گەلانی جیهان ,بەتایبەتی گەلانی ڕۆژهەڵات, خاوەنی شوناسی تایبەتی خۆی بێت.
زۆر لەشاعیرەکان جەختیان لەشوناسی گەلانی جیاواز کردووە. لەم پێناوەدا,هەوڵ وکۆشش وفیداکارییەکی بێ شماریش دراوە.بەڵام مێژووش,هەمیشە, ئەوەمان پێدەڵێت کەکورد لەسەرجەم هەوڵەکانیدا شکستی خواردووە.بەمەش,جارێکی تر, گەڕاوەتەوە بۆ بنەماکانی ململانێ ودژایەتی. واتە خاڵی پلە سفری، لەدەقەکەی حۆری دا تێبینی ململانێ وبەردەوامی خەبات دەکرێت.ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کەهێشتا مەسەلەکان بەدەست نەگەیشتوون ولەهەمان کاتیشدا ڕێگری هەیە لەدەست نەکەوتنەکان.
- پەیوەندی شیعر بەشوناسەوە.بۆ ئەمەیان, چەندین پرسیار دێنە بەردەست وەک ئایا شیعر,بەنموونەی دەقەکەی حۆری غەمیان, دەتوانێت نوێنەرایەتی شوناس بکات؟یان ئایا توانای دروستکردنی شوناسی هەیە؟یان ئایا شیعر فاکتەر ومۆتیڤێکی ووزەبەخشە بۆ خوڵقاندن ودۆزینەوەی شوناس؟یان ئەو هێزانە چین کەشیعر پشتی پێ دەبەستێت بۆ خوڵقاندنی شوناس.ئەمانەو چەندین پرسیاری تریش.شاعیرانی عەرەبی پێش ئیسلام,کەبەشاعیرانی دەقە هەڵواسراوەکان ناسراوون,ڕۆڵی زمانحاڵی هۆز وتیرەکانیان دەبینی وشیعرەکانیان وەک چەکێکی کوشندە بەکاردەهێنا بەرامبەر بەدوژمنانیان. هەر شاعیرە,وەک پاڵەوانێکی سەرەکی، تەوەری, لەڕێگەی دەربڕینە برینداوی، خوێناویی وهەڵچوونییەکانیانەوە, پارێزگاری لەشوناسی هۆز وتیرەکەی خۆی دەکرد.تەنانەت ساڵانەش کەدەچوونە بازاڕی عوکاز بەمەبەستی خوێندنەوەی شیعرەکانیان ئەوا لەپشت ئەم کردارەوە هەوڵی چەسپاندنی شوناسی خۆشیان دەدا.ئەم شاعیرانە لەلای تیرە وهۆزەکانیان جێگەی بایەخ وڕێز بوون.لەئەدەبیاتی کوردیشدا,بەنموونەی دەقەکەی حۆریشەوە,شاعیران هەمیشە هەمان ڕۆڵیان بینیوە وشیعرەکانیان وەک کردار وئامڕازێکی بەهێز بەکارهێناوە. ئەوەندەی ئیدمۆندز,حاکمی ئینگلیز لەدەڤەری #سلێمانی#,لەناوەڕۆکی شیعرەکانی #بێکەس# ترساوە, یان سڵەمیوەتەوە ئەوەندە لەبەشێکی هەرە زۆری سەرکردە کوردەکان نەسڵەمیوەتەوە,چونکە ئەو ڕاستییەی لا دروست ببوو کەناوەڕۆکی دەقە شیعرییەکان گەلێک کاریگەرترە لەبۆچوونی سەرکردەکان کەئاستی بیرکردنەوەیان لەڕووی مەعریفی وڕۆشنبیری وفیکرییەوە هێندەی شاعیران نەبوو.بەمەش ئیدمۆنز دەیتوانی سەرکردەکان قایل بکات (بدر خان السندی:165-174),بەڵام شاعیرانی پێ قایل نەدەکرا.نزیکترین نموونەش,شیعری بیست وحەوت ساڵە من ڕەنجبەری تۆمی بێکەس ە.
- پراکتیکەکردنی دەقەکە:
بەوپێیەی دەقەکەی حۆری غەمیان بریتییە لەدرامایەکی تراژیدی کۆمەڵگای کوردی لەزەمەنی هاوچەرخ ودەقەکەدا بەڵام بەدەربڕینێکی واقیعێکی فیکری، سیاسی وشۆڕشگێری, ئەوا لێکۆڵینەوەکەمان,لەڕووی پراکتیکییەوە,دابەش دەکەین بەسەر سێ چەمکی سەرەکی سیمۆڵۆژیادا:
یەکەم/چەمکی بوونە جەستەییەکان.دەقەکەی حۆری غمیان لەسەر بنەمای هەستێکی هەڵچوونی وپەرۆشی وهاندانییەکی تیژ دامەزراوە.ئەمەش لەکاتێکدا بوونی جەستەیی شاعیر,بەهۆی ڕووداوە چاوەڕواننەکراوەکەی شەهیدیی برای ئەسعەد غەمیان,لەحاڵەتی توانەوە وفەوتاندا بوو.ئەم جەستە برینداوییە,پێشتر لەنێو جوانییەکانی سروشتی کوردستانێکی بەهاراویدا گوزەری دەکرد تا لەڕێگەی کەرەستەکانی ئەم سروشتەوە بتوانێت ئەو بوونەی کەمەبەستێتی دەستی بکەوێت یان بیدۆزێتەوە.گەڕان بەدوای ئەم بوونەدا,لەڕێگەی بەمرۆڤیکردنی سروشتەوە ئەنجام دەدرێت. ئەم سروشتە, کەڕەگ وڕیشەیەکی زەمەنی داگیر کردووە لەمێژووی نیشتماندا,دەبێتە کارێکتەرێکی ووزەبەخش بۆ ناوەڕۆکی دەقەکە.بەمانایەکی تر,سرۆشت,وەک لەدەقە ڕۆمانسیزمەکاندا بۆتە جێگەی بیرکردنەوە قووڵەکان,لێرەشدا هەمان ڕۆڵی مرۆڤەکان بەزیادیشەوە دەبینێت، بەڵکو دەبێتە ڕێنیشاندەر ویارمەتدەر بۆ ئەم جەستەیە. هەر لەبەر ئەمەشە بەمرۆڤیکردنی شتەکان ,بەتایبەتی پێکهاتەکانی سروشت,بریتیە لەخەسڵەتە بیرکردنەوە قووڵەکان چونکە دەستکەوتنی بوون لەڕێگەی بیرکردنەوە سادە وسروشتییەکان بەدەست ناکەوێت. لەگۆشەیەکی ترەوە,گەڕان بەدوای ماناکانی بوونی خوددا,وەک خودێکی کاریگەر ,بەنموونەی شەهید ئەسعەد غەمیان,پێویستی بەهەوڵە فیکری، هونەری و دەربڕینییەکانە. یان پێویستی بەهەماهەنگی جەمسەری مرۆڤ و سروشتە, وەک ئەوەی هەردووکیان تەواوکەری یەکتر بن.ئەمەش لەپێناو فراوانکردنی ئاسۆی بوونەکاندایە.یان لەپێناو بەرجەستەکردنی دۆخە سایکۆڵۆژی وسۆسیۆڵۆژی فیکرییەکاندایە:
فەرەنجی پۆش,کەڵپۆس لەکۆڵ
بۆ تۆ گەڕام دۆل بەدۆڵ
هەرداو هەردم کرد دەشت و کۆ
نامە ژێر پێ گەڕام بۆ تۆ
لەدارستان لەکانی و ئاو
لەگشت لا تۆم هاتە بەرچاو
گرتم شوێنی هەنگاوەکەت
پرسیم سۆراغی چاوەکەت
پرسیم لەگوڵ لەخونچە گوڵ
گژ وگیا مێخەک وسمڵ
شەوبۆ و سۆسەن و چنوور
لەگوڵاڵە شیلانی زەرد و سوور
گەر سیمۆڵۆژیانە بڕوانینە ئەم تابلۆیە,ئەوا هەست دەکەین جەستەی حۆری غەمیان لەجووڵەیەکی بەردەوامیدایە.سەرجەم پێکهاتەی هەستەکان لەکارکردندان وەک بینین، بیستن، بۆنکردن، چێژکردن و بەرلێکەوتن. وشەکانی گەڕان، چاو، گرتن، گوڵ، خونچە، مێخەک، سمڵ، زەرد و سوور، نیشانە و ئاماژەی کارکردنی هەستەکانە.گەرچی دەقەکە پشتی بەواقیعێکی فیکری وسیاسی لەجۆری هەڵچوونی وشۆڕشگێڕانە بەستووە, بەڵام لەهەمان کاتدا خەسڵەتەکانی ڕۆمانسیزم بەزەقی بەدی دەکرێت، ئەمەش بەوپێیەی پێکهاتەی دەقەکە,وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا,لەسەر بنەمای سۆزێکی ڕاستەقینە وهەڵچوونێکی لەڕادەبەر دامەزراوە.لێرەدا بەدەر لەهەستە سەرەکییە ئاماژەپێکراوەکان خەیاڵیش دەبێتە بزوێنەری هەستەکان وبەڵکو دەبێتە هێزێکی ووزەبەخشیش بۆ بوونی جەستە وەک ئەوەی کەدیکارت دەڵێت من بیردەکەمەوە,کەواتە من هەم.واتە بوونەکان تەنها بەجەستەیی نامێننەوە ودواتر بەهۆی کاریگەرییە سۆسیۆڵۆژی وسایکۆڵۆژی وفیکرییەکانەوە پێدەنێتە ئاستی بیرکردنەوەکان وتێکەڵ بەچالاکییە جۆراوجۆرەکانی مرۆڤ دەبن کەلەزۆر حاڵەتدا بیرکردنەوەکان خۆیان لەشتە هەستپێکراوەکاندا دەبینێتەوە.خەیاڵیش بەشێکە لەهەستەکان بەڵام لەئاستێکی بەرزتردا.لەلایەکی ترەوە,وێنەی شەهید,گەرچی لەسیاقی دەقەکەدا بەشێوە گێرانەوەییەکەی بەزەقی نابینرێت,بەڵام شاعیر ئەوەشمان پێدەڵێت کەوونبوون ودابڕانێک لەپاڵەوانی ڕووداوەکەدا هەیە وبەشێوەیەکی خوازەیی وێنەکانی دێنە بەرچاو.لەم گۆشەیەوە دژایەتییەک لەبوونی جەستەدا دروست دەبێت بەوەی ئەم جەستەیەیە نایەوێت ون بێت یان بمرێت.ئەمەش دەقەکەی #گۆران# مان بیردەخاتەوە بەنێوی قالە مرد لەکاتێدا دەڵێت:
قالە تیری مەرگ پێش وادە پێکای ڕۆڵەی گەورەت مرت ئای ئایشەخان ئای
نا,نەمرد قالە,تەنیا قالەی لەش کەوتە ئەودیوی پەردەی ئەودیو ڕەش
بەڵام قالەی گیان ,قالەی دروستی, هەرگیز ون نابێ لەباغچەی هەستی
یادی گەورەیی وشیرینی وچاکی بەڵگەی مانە بۆ ژیانی پاکی(دیوانی گۆران:167)
لەدەقەکەی حۆری یشدا هەمان وێنە وهەڵوێستە بەدی دەکرێت یان دووبارە دەبێتەوە,ئەمەش لەکاتێکدا جەستەی شەهید بە نەمریی و لەهزر و هۆشی شاعیر و هاوشێوەکانیدا دەمێنێتەوە,بەڵکو ئاگری خەبات زیاتر گەورە وفراوانتر دەکات:
چونکە ڕێگات ڕێی خەبات بو
سەربەرزی بو بۆ نەجات بو
دەبێ بزەم بێ لەلێوان
بەرز بم وەکو لوتکەی کێوان
کێوانی کوردستانەکەم
جێگای تۆ کاکە جوانەکەم
تۆ نەمردووی لەناو دڵمی
خوێنی هەتاوی بەکوڵمی
جەستەی حۆری غەمیانیش پێدەنێتە قۆناغی هەمان هارمۆنیای (گۆران) ەوە کە دەورە دراوە بەوێنە ئێکسپرێشینیزمەکان بەوەی هەستی سەرجەم تاکەکان بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت بەجیاوازی جێگەکانیشەوە. ئێمەی خوێنەر بەدیوە ڕووکەشییەکەی واهەست دەکەین کەئەم هارمۆنیایە لەجۆری جووڵەیەکی خۆشیدایە,بەڵام پێچەوانەکەی ڕاسترە.بەڵگەش بۆ ئەمە حۆری غمیان دەڵێت:
گرتم سۆراغی بۆنی تۆ
شەیدا بوم کەوتمە شوێنی تۆ
گەرچی نەمدین,دڵ هەر کوێ چو
دیمەنی تۆی لەبەر چاو بو
دوهەم/چەمکی بوونی ڕۆح.گەرچی ڕۆح بەبینین نابینرێت و قورئان لەم بارەیەوە دەفەرموێت (ویسألونک عن الروح قل الروح من أمر ڕبی)سورە اڵاسرا و :85.بەڵام لەڕێگەی هەستەکانەوە هەست بەجووڵە وڕێژە و قەبارەی ڕۆح دەکرێت. بەئاڕاستەیەکی تر,ئەزموونە ڕۆحییەکان دەرئەنجامی ئەزموونە جەستەییەکان دروست دەبێت.سەرەتا بوونی جەستە وبیرکردنەوەی تاکە هەستیارەکان بۆ شت ومەسەلەکان دەبنە بەردی بناغە بۆ بوونە ڕۆحییەکان هەروەک چۆن لەسروشتی پێغەمبەران وشاعیرە ڕۆمانسیزمەکاندا بەدی دەکرێت.پێغەمبەران بەوە دەستیان پێکرد کەئەم گەردوونە,بەمانگ وئەستێرە ودەریا وشەو ڕۆژ...هتد,چۆن خوڵقاوە!دواتر ئاڕاستەی ئەو پرسیارانە گۆڕا بۆ شتە ڕۆحییەکان وەک ئەوەی مرۆڤ چیە وچۆن دروست بووە وسەرچاوەکەی کێیە وچۆنیش کۆتایی پێدێت ولەدوای کۆتاییش چی بەسەر دێت!شاعیرانی ڕۆمانسیزمیش ئەزموونەکانیان,سەرەتا,لەڕێگەی کەرەستەکانی سروشتەوە دەستپێکرد ودواتر چونە نێو بوونە ڕۆحییەکانەوە وەک هەستکردن بەئازاری شتەکان بەمرۆڤ وئاژەڵ وپەلەوەر وڕووەکەوە.ئەمەش لەڕێگەی دایەڵۆگی نێوان خود وسروشتدا بەرجەستە دەبێت کەبەمە دەوترێت دراوسێیەتی نێوان شتەکان بەمرۆڤیشەوە.لێرەدا شیعرییەتی حۆری دەرئەنجامی ڕووداوەکە دێت.ڕووداوەکەش پڕە لەهەست وسۆز وخۆشەویستی ,لەلایەکەوە بۆ کەسی شەهید ,لەلایەکی تریشەوە بۆ خاک ونیشتمان.ئەم ڕووداوە لەجیاتی ئەوەی شاعیر تووشی نامۆبوون ودابڕان بکات, ئەویش بەهۆی لەدەستدانی شەهیدی برا گەورەیەوە کەگورزێکی کوشندە بووە بۆ حۆری وهاوڕێکانی,پڕکردنەوەی بۆشاییەکان دەبنە جێگرەوەی ئەم دابڕان ونامۆبوونە.پڕکردنەوەی بۆشاییەکانیش لەڕێگەی دوو دیمەنەوە ئەنجام دەدرێت.یەکەمیان,دیمەنی پڕکردنەوەی بۆشایی هەستە سایکۆڵۆژییەکانی خودی بکەری شاعیر.واتە, بەهۆی قوورسی ڕووداوەکە ولەدەستدانی شەهید,شاعیر پێویستی بەدەربڕینە سۆزدارییە ویژدانییەکانە تابتوانێت لەڕێگەیەوە ناخی خۆی پێ دامرکێنێتەوە.دوهەمیان,دیمەنی پڕکردنەوەی هەستە فیکری وسۆسیۆڵۆژییەکان.ئەمەش لەلایەکەوە بەمەبەستی درێژەپێدانە بەخەباتی شۆڕشگێڕانەی نەتەوە.لەلایەکی تریشەوە بەمەبەستی هاندان وڕاکێشانی تاکەکانە بۆ نێو پڕۆسەی خەباتی چەکداری نەتەوە.ئەوەتا دەڵێت:
چونکو ڕێگات ڕێی خەبات بو
سەربەرزی بو بۆ نەجات بو
_ _ _ _ _ _ _ _
ئامانجت ئامانجمە ئارام
ڕێگات ڕێگامە دڵنیام
ئەم دوو دیمەنەی سەرەوە,بەشێوە گشتییەکەی, ئاماژەیەکیشە بۆ سەرهەڵدانی ململانێی نێوان جەستە وڕۆح وەک ئەوەی جەستە خۆی لەمەسەلە ئیستاتیکییەکاندا ببینێتەوە وڕۆحیش خۆی لەناوەڕۆک ومەبەستێتی مەسەلەکاندا.بەڵام,وەک پێشتر ئاماژەی پێکرا,دەقەکەی حۆری هەردوو جەمسەری گرێداەوە چونکە گەیشتبووە ئەو ڕاستییەی کەهێزی جەستە هەمان هێزی ڕۆحە.ئەمەش لەسەر ئاستی فەرهەنگی نا,بەڵکو لەسەر ئاستی ئامادەبوونی ڕۆحە بۆشتەکان بەتایبەتی مەسەلەی چارەی خۆنووسین وئازادی وسەربەستی,لەهەر جێگەیەکی کوردستان بێت:
دەشتی ساڕاڵ وخۆڕ خۆڕە
لەناوی پیرۆزت پڕە
چەم شار سنە تا ژاوەڕۆ
گشت بەداخن بۆ کۆچی تۆ
سێهەم/چەمکی بوونی جێگە.گەرچی جێگە لەدەقە ئەدەبییەکاندا,بەتایبەتی لەڕۆماندا,پشت بەچەمکی خەیاڵ دەبەستێت ودوور دەکەوێتەوە لەواقیعێکی فیزیکی,بەڵام لەدەقە ڕۆمانسیزمەکاندا شاعیران واقیع دەکەنە هەوێنی جێگەکانیان ولەوێشەوە چێژ لەدیمەنەکانیان دەبینن (محمد مفتاح:69).بەمەش,وەک سیزا قاسم دەڵێت,جێگە ئەو چوارچێوەیەیە کەڕووداوەکانی تێدا ڕوو دەدات (سیزا قاسم:76).کەواتە جێگە,بەر لەوەی ڕەهەندێکی جوگرافی وسیاسی بێت,هەڵگری هەستێکی سایکۆڵۆژی وسۆسیۆڵۆژیشە کەهەر لەمنداڵییەوە وەک سێبەرێک لەگەڵ خاوەنەکانیاندا دێت ودەچێت ولەو ڕووەشەوە دەست بەرداریشی نابن (غاستون باشلار:33).ناوەڕۆکی دەقی فەرەنجی پۆش وڕووداوەکانی دەرئەنجامی پەیوەندی خودەکانە بەشاعیریشەوە بەکوردستان وەک ئەوەی گەر خۆشەویستی خاک ونیشتمان وکوردستان نەبوایە ئەوا ئەسعەد غمیان شەهید نەدەبوو,لەولاشەوە شیعرەکەش لەدایک نەدەبوو وحۆری یش هاواری لێ بەرز نەدەبووەوە.لێرەدا بوونی جێگە مۆتیڤێکی هەرە گرنگە بۆ جووڵەی ڕووداوی دەقەکە.لەهەمان کاتیشدا بۆ بەردەوامی ئەو ڕووداوە تەنانەت لەدوای زەمەنی دەقیشەوە.بەمەش کوردستان لەلایەکەوە دەبێتە جێگەی دراماکە.لەلایەکی تریشەوە بزوێنەری ڕووداوی دەقەکەشە.ئەوەی,لێرەدا, مەبەستی ئێمە بێت گەڕانە بەدوای کوردستاندا دوای ئەوەی دوژمنان,بەدرێژایی مێژوو وبەشێوازی جۆراوجۆر,هەوڵی سڕینەوە وونکردنیان داوە.لەدەقەکەی حۆری غمیان دا بەئاشکرا هەست بەچەمکی پەیوەستبوون وفیداکاری بۆ ئەم کوردستانە دەکرێت.لەجەمسەرێکەوە پاڵەوانی لاوەکی (ئەسعەد غمیان)لەپێناو خاک ونیشتمانەکەیدا شاخی هەڵبژاردووە ودوورکەوتۆتەوە لەخۆشییەکانی شار.چاکیش دەزانێت ژیانی شاخ کولەمەرگییە وئاسان نییە.بەڵام ئەم چێژی لێوە دەبینێت چونکە لەبنەڕەتدا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەم خاکەدا لەسەر بنەمای فیکرێکی خۆڕسکی دامەزراوە کەهەر لەمنداڵییەوە لەگەڵیدا دەژی وبەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەیوەست نیە بەناوەڕۆکی ئایدیاکەیەوە.هەر لەبەر ئەمەشە باشلار دەڵێت وێنەکانی جێگە هەر لەمنداڵییەوە جێگیر دەبێت ودواتر دەبنە بابەتە جیاوازەکان (غاستون باشلار:7).واتە کاتێک حۆری بەدوای ئەسعەدی برا گەورەیدا دەگەڕێت,ئەوا گەڕانەکە گەڕانێکی خوازەییە چونکە لەبنەڕەتدا بەدوای جێگە وونبوەکەیدا دەگەڕێت کەکوردستانە کەپێشتر شەهیدی برای بەکارەکە هەڵساوە:
بۆ تۆ گەڕام دۆڵ بەدۆڵ
هەرداو هەردم کرد دەشت وکۆ
_ _ _ _ _ _ _ _
لەگشت لا تۆم هاتە بەرچاو
گرتم شوێنی هەنگاوەکەت
_ _ _ _ _ _ _ _
کێوانی کوردستانەکەم
جێگای تۆ کاکە جوانەکەم
لەجەمسەرێکی تریشەوە,پاڵەوانی سەرەکی,خودی بکەری شاعیر, وەک خودێکی بزێو, بەدوای دەسەڵاتی جیگەدا دەگەڕێت کەبەهۆی گوشار وزەبری هێزی داگیرکەرانەوە زەووتکراوە.بۆ ئەمەشیان,بوونی جێگە پێدەنێتە فەزا کراوەییەکان تائەو ڕادەیەیی دەدۆزرێتەوە یان دەستگیر دەبێت ودواتر ئەو جێگەیە دەچێتەوە دۆخە سروشتییەکەی خۆی وتێکرای تاک وخودەکان بەئاسوودەیی تێیدا دەژین.هەر لەپێناو ئەمەشدایە حۆری بست بەبستی کوردستان بەجێگە کراوەییەکان (خاک,نیشتمان,دۆڵ,هەرد,دەشت,دارستان)وجێگە داخراوەییەکان (شار,سنە,ژاوەرۆ) دەگەڕێت وجۆری گەڕانەکەشی گەرچی لەجۆری یاخیبوون ودەروێشانەیە,بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا پەیوەست بوونی بەجێگەوە,وەک کارنامەیەکی ئایدیۆڵۆژیایی سەر بەنەتەوە وئامەنجەکانی, مۆتیڤێکی هەرە کاریگەرە بۆ دۆزینەوەکان:
هەتاکو وام بەم دنیایەوە
یادەکەت ڕوناکی چاوە
ئامانجت ئامانجمە ئارام
ڕێگات ڕێگامە دڵنیام
لەهەموو ئەمانەی کەباسمان لێوەی کرد دەگەین بەو ئەنجامەی کەئەم دەقەی حۆری غمیان پەیوەستە بەبابەتی گەڕان بەدوای شوناسە وونبووەکەیدا. چەمکی کتوپڕی بابەتەکەی دروست کردووە,هاوشێوەی داستانەکەی دانتی بەنێوی کۆمیدیایی یەزدانی,لەکاتێکدا دانتی خۆشەویستەکەی لەدەست دابوو وە بەکاریگەری میعراجی ئیسلامی بەرەو جیهانەکەی تر گەشتێکی کرد ئەویش بەمەبەستی بینینی بیاتریسی خۆشەویستی کەبەگەنجێتی کۆچی دوایی کردبوو. بەڵام لەنێو گەشتەکەیدا ڕووبەڕوی چەندین مەسەلەی تر بووەوە کەکێش وقورسایی ئەم مەسەلانە گەلێک کاریگەرتر بوو لەبیاتریسە داواکراوەکەی.لەحۆری شدا ئەمە بەدی دەکرێت.سەرەتا گەشتەکەی بەمەبەستی بینینی برا پێشمەرگەکەی بوو.دواتر ئاڕاستەی گەشتەکە دەگۆڕێت بۆ گەڕان بەدوای شوناسدا.لەڕێگەی ئەم شوناسەوە,لەلایەکەوە بەردەوامییەک دەدات بەخەباتی چەکداری وشۆڕشگێڕی.لەلایەکی تریشەوە,بەهۆی چەمکی هاندانی وهەڵچوونی وکاریگەرییەوە, چەندینی وەک شەهید لەدایک بوون ودەبن.بەمەش شیعرییەتی دەقەکە دەرئەنجامی ئەم شوناسە بەدەردەکەوێت.شوناسەکەش تەنها وەرگێڕانی هەستی شاعیر نیە بەرامبەر شەهیدبوونی ئەسعەدی برای,بەڵکو لەهەمان کاتدا وەرگێڕانی ئێش وئازارەکانی گەلەکەیەتی.هەر ئەم دەقە هۆکارێکیشە بۆ جووڵەی تاکەکان بەرەو گوتار وستراتیژییەتی ناوەڕۆکەکەی کەپڕە لەخۆشەویستی بۆ کورد وکوردایەتی.
[1]
ئەم بابەتە 1,039 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خاک تیڤی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 16-10-2019 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: تورکیا
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 26-12-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-12-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-12-2021 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,039 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.29 KB 26-12-2021 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
فایلی وێنە 1.0.1128 KB 26-12-2021 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
کورتەباس
یەکگرتنی ناووکی و ساردە یەکگرتنی ناووکی
کورتەباس
مەحموود پاشای جاف (1846-1921)
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
کورتەباس
گەشتێک بەنێو هەنگاریادا
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
سەلیمی جەوهەری
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
کورتەباس
مەرگی تاڵ و ژار! ناوناوە شیرینیت
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ژیاننامەی عەبدولخالق ئەحمەدی میوزیکژەن و گۆرانیبێژ
25-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کەریمی ئەلەکە فریادڕەسی هەژارانی سلێمانی
25-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چەمچەماڵ لە ساڵی 1992
24-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,406
وێنە 105,620
پەرتووک PDF 19,138
فایلی پەیوەندیدار 96,287
ڤیدیۆ 1,306
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
کورتەباس
یەکگرتنی ناووکی و ساردە یەکگرتنی ناووکی
کورتەباس
مەحموود پاشای جاف (1846-1921)
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
کورتەباس
گەشتێک بەنێو هەنگاریادا
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
سەلیمی جەوهەری
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
کورتەباس
مەرگی تاڵ و ژار! ناوناوە شیرینیت
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.297 چرکە!