پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
19-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 519,040
وێنە 106,637
پەرتووک PDF 19,284
فایلی پەیوەندیدار 97,264
ڤیدیۆ 1,392
ژیاننامە
قالە مەڕە
ژیاننامە
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
نوری سەعید قادر شەکە
سکرتێرە 52
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 52

سکرتێرە 52
سکرتێرە 52

نەنە خانێ گۆتی : ئوزتاج، با کورت و کرمانجی پێت برێم، یان دەبی ئەو خانیەم بەناو بکاو شەش تاک بازنەکەم لۆ بکڕی، یان دەبی سێ بەردەم لە دەستی بنێ ! گۆتم : یا نەنە خانێ، توخوا ئەو عومرەی توو ئی وەیە، لەگە مام عەوڵای دەست لێک بکەنەوە ؟ گۆتی : ئەدی عومری من ئی وەیە عەولارۆک ژنم بەسەر بینی !؟ ئەنگۆ چونکە پیاون هەر لۆ ئێکدی پنج بکەن، گۆتم : بڕوات هەبی پنج ناکەم، بەران پێم خۆشە بەردەکی لەسەر ئەوی ڕۆیی دانێن و مام عەوڵاش بە دە پەنجان مۆر بکا، باسی ژنێ نەکاتەوە، مام عەوڵا گۆتی : کاکە ئەمن ڕازیمە، ئوستاج بەخۆت حەکەم بەو دارەکمان بەبەینێ دابینە..!
هەر چەندی لەگەر نەنە خانێی خەریکبووین فایدەی نەبوو، شلی نەکردو نەکرد، مام عەوڵا گۆتی : بابە دوو سێ ڕۆژم مەجال بدێ، با فکرەکی لێبکەمەوە، لەسەر دەستی ئوستاجی، ئەو چی پێباشبی ئەمن ئەوها بکەم، باشبوو نەنە خانێ بڕەکی شل کردو هەرکووی هەبوو، وەم کرد بە بێدەنگی بچنەوە مارێ، چونکە زۆر ماندی بووم گۆتم با بڕەکی پار دەمەوە، وەختەکی بە تووندی لە دەرکەی درا، داکی ئەحمەدی چوو کردیەوە، هاتەوەو گۆتی : وەرە بە عەجەلە، هەرا لە کۆلان، ئوو زن شەمسوددین دەگری ئوو فڕمێسک ئەو ساو..! گۆتم : یائەڵلا خێر، ناکا شەمسەدین گەندەبای مردبی، غارمدا دەرێ، دیتم وا خێزانی شەمسەدینی بە جەپەرۆکان لەسەری خۆی دەداو شین و واوەیلایتی، مام عەوڵاو پیرداود بێ ددانیش مشەوەشن و هەر پێی دەرێن چبووە، ئەو لەبەر گریانێ قسەی پێناکرێ، چووم گۆتم : ئەرێ ئەوە چبووە، شەمسەدین چیلێهاتیە، مام عەوڵا گۆتی : لۆ لەبەر گریانێ دەتانی بەمە برێ، گۆتم : خوشکم دەبرێ بزانین چبووە، با فریاتان کەوین ! گۆتی : بردیان، شەمۆی منیان برد، لوولیان داو فڕاندیان، وەی ڕۆ شەمۆ ڕۆ..! مام عەوڵا گۆتی : کێ بردی کێ، پۆلیس، عوکمەت، ئاسایش، دە پێمان برێ ئەی هاوار..! لەو دەمی مەجید دۆنکی هات، گۆتی : کاکە، ئەو کابرایەی عەدیقەکەی پێش ماری شەمسەددینیان دایتێ و کردیتیە قەتعەو دەفرۆشی، ئەو بردی ! گۆتم : باشە لۆ بردی ؟ گۆتی : وەڵلا شەمسەددین هاتە دەرێ و جونی پێداو گۆتی : هەی کەونە جاشی بەعسی ئەمن و ئیستخبارات، هەتا لە سەددامیت خوارد خواردت، هەونکەش لەوانە دەخۆی و عەدیقەی پێش ماران دەبەی و دەیفرۆشی..! گۆتم : ئەتوو کابرای دەناسی ؟ گۆتی : ئوستاج کەس هەیە نەیناسی، زۆر مەشوورە زۆر، گۆتمە مام عەوڵای : کووە بەدووی دابچین بزانین نایبینینەوە، مەجید دۆنکی گۆتی : وەڵلا ماریشی پێدەزانم لەناو مەزرەعەکی زۆرخۆشە، ئەگە دەرێن ئەمنیش دێم..! گۆتم : مام عەوڵا چدەرێی بچین ؟ گۆتی : دەچین، بەران ڕجای خوات لێدەکەم با جەعۆ نێ، وەڵلا وەبیللا بێ، گووی لە ئیشەکەی دەکاو لە باتی شەمۆی بەردەین، ئەمەش داوێتە ژۆرێ..! گۆتم : زۆر باشە بە تڕومبێلی من دەچین، ئەمن و مام عەوڵاو پیرداود بێ ددان و مەجید دۆنکی سواری شڕە ئۆپترایەکەی بووین و پێمان لێنا..!
لەکۆرانێ سوڕاینەوە، جەعۆ بە تڕومبێلی خۆی بەتەنیشتەمە دا تێپەڕی، مام عەوڵا گۆتی : بە قورعان ئەوە جەعۆ بوو، گۆتم : ئیشاڵلا ئەمەی نەدیتیە ! پیرداود بێ ددان گۆتی : ئەوە لۆ ئەوها زەندەقتان لێی چووە، دەبا ئەویش بێ، بەشکوو دوو قسەی خێر دەکا، مام عەوڵا گۆتی : جەعۆو قسەی خێر ! کورە بابە ئەو سەیە بەس دەزانی تێکدا، دیارە ئەتوو نایناسی !؟ مام عەوڵا ڕووی لە مەجید دۆنکی کردو گۆتی : گێ بدەمن کورە، دۆنکی ! لەوێ یەک قسەی بکەی بە پێلەقان گوونت دەتەقێنم، وەکی بتەکی دادەنیشی و زارت ناکەیەوە، ئەتووش لە جەعۆی سالعترنی..! مەجید دۆنکی توڕەبوو و گۆتیە من : ڕاگرە ئەو تڕومبێلەی ڕاگرە ! گۆتم : لۆ ڕاگرم ؟ گۆتی : ئەمن لەگەرتان نایێم و بەتەنێ بڕۆن ! گۆتم : کوو بەتەنێ بڕۆین، ئاخر ئەمە ماری پێ نازانین، گۆتی : با عەوڵا ماریان ببینتەوە، خۆی لەمە نەکردیتە موختاری گەڕەکێ ! گۆتم : کاک مەجید خۆت مشەوەش مەکە، مام عەوڵا سوعبەتت لەگەر دەکا ! گۆتی : سوعبەت ئەوهابی دەبی ڕاستی کووبی، هەموو خەتای تووە عەوڵات لەمە کردە کەرەگا..! گۆتم : ئەمن لۆ ؟ گۆتی : ئەگەر ئەتوو لەکنە خۆت داتنمەزراندبا ئەویش تڕی ئەوها ئەستوور نەدەبوو..! مام عەوڵا خۆی سوڕاند مستەکی بخێوێنتێ، گۆتم : لێی گەڕێ ڕەحمەت لە بابت، باشە کاک مەجید باشە هەقی تووە، بەس لەگەرمان وەرە..!
وەختەکی لە شاری چووینە دەرێ، مام عەوڵا سەری لەبن گێی نام و گۆتی : دەزانی تڕومبێلە شینەکە لە دوومانە ! گۆتم : بەرێ دەزانم، گۆتی : خۆ شێلوو مەکەو باژۆ، ئەننەما هیچ نەبووە، گۆتم : وەدەکەم و ئین شاڵلا هیچیش نابی، وەختەکی تڕومبێلەک وەکی تەیارەی دەهات و دەیوویست تەبقی لای من بکا، پیرداود بێ ددان گۆتی : ئوستاج جێی ئەو تڕومبێلەی کە با تێپەڕی، هەتا بەسەرمان نەکەتیە، مەجید دۆنکی گۆتی : وەڵلاهی عەینەن تڕومبێلی جەعۆیە ! وەکی ئەو قسەی کرد ڕەنگمان پەڕی، گۆتمان : ئەتوو برێی هەوبی !؟ مام عەوڵا گۆتی : کا سەبرکەوە بزانین هەوە ؟ ئەمنیش پێم لەسەر بەنزینی شل کرد، وەختەکی گەیشتەوە تەنیشتەمە، وەکی تەماشا دەکەین جەعۆی کارخانچیە..!

لەجادەی لامدا سەرخۆرێ و ڕامگرت، جەعۆش لە پێشەمە ڕایگرت و هاتە خوارێ و لۆلایمە هات، ئەمەش لە تڕومبێلی هاتینە خوارێ، گەیشتەمەو گۆتی : بمرن باشترە، بەدزی دەچنە دەعوەتی و ئەمن لەگە خۆ نابەن ! گۆتمان : دەعوەتی چ ؟ گۆتی : ئەدی ئەوەنیە دەچنە مەزرەعەیی و لێدەدەن لە تکەو کەباب و ماسی ! مام عەوڵا هەردوو دەستی برند کردە عاسمانێ و گۆتی : ئیلاهی بە هانام وەرە هەتا ئەو کەرەی لەو قوڕەی دەرینم ! جەعۆ گۆتی : عەوڵارۆک ممکینە ئەتوو خۆت پێ پیاوەکی زۆر ئاقربی وەنیە !؟ پیرداود بێ ددان گۆتی : کورە وەختی هەندێ نیە جەعۆ، با تێت بگەینم مەسەلە چیە، بەران بەشەرتەکی، لەکێ هاتی دەچیەوە وێندەرێ ! جەعۆ گۆتی : هەتا نەزانم مەسەلەکە چیە، هیچ بڕیارەکی نادەم ! گۆتم : کاکە شەمسەددین گەندەبایان لوول دایەو بردیتیان، وا بەدوو هەندێ دادەچین بزانین نایبینینەوە ! جەعۆ گۆتی : ئەرێ ئەنگۆ ئاقرتان هەیە، باشە گەندەبای بگیرێ، ئەنگۆ لۆ لەو ئاقارەی لەدووی دەگەڕێن، خۆ جورج نیە هەتا بێتە ئاقاری کوونی بکاو خۆ لەبن نێ، بابە شەمۆ گیرابی لە شاری گیرایە..! گۆتم : ئاخر ئەوەی گرتیتی مەسوولەکە و دەرێن لەو ڕێیەی مەزرەعەی هەیە، وا دەچینە مەزرەعەکەی بزانین بە سۆراغەکی ناکەوین، گۆتی : زۆر باشە، دە ئەنگۆ پێش کەون، ئەمنیش بە دووتان دادێم، وەڵلاهی خوا ئەو شەمسەددینەی خۆش دەوێ، لۆیێ ئەمنتان لێ هەرکەت، هەتا لەگەرتان بێم، چونکە ئەمن لە مفاوەزاتی زۆر بەقووەتم..! مام عەوڵا گۆتی : جەعۆ ڕجای ئەو خوایەت لێدەکەم بگەڕێوەو گووی لە ئیشەکەی مەکە، لێگەڕێ بابچین گەندەبای قورتار کەین ! جەعۆ خۆی توڕە کردو پێلەقەکی لە عاردی داو گۆتی : هەونکە دێم یەعنی دێم..! گۆتمە جەماعەتی کاکە لێیگەڕێن بابێ، بەران جەعۆ بە ئاقری دانیشەو تووشی کێشەمان مەکە..! گۆتی : خەمتان نەبی، یاڵلا درەنگە پێش کەون..! ئیدی سواری تڕومبێلی بووین و بە پێش کەتین و جەعۆش لە دوومان هات، لە دووری جەعۆش تڕومبێلە شینەکەش یاغر یاغر لە دوومان دەهات..!
بەینەکی باش ڕۆیشتین و مەزرەعەکەمان دیتەوە، گەیشتینە دەرکەی، سێ چار زەلام بە چەکەوە لە پێش دەرکەی بوون، سەلاممان لێکردن و لۆلایمە هاتن، ئێکیان گۆتی : فەرموون چتان دوێ ؟ مام عەوڵا گۆتی : یاشێخ لە وێیە ؟ کابرا گۆتی : چیشت بە یا شێخیە ؟ مام عەوڵا گۆتی : ئیشەکی تایبەتمان پێیتی، ئەتوو پێی برێ برادەرەکی قەدیمت هاتیە ؟ کابرا مۆبایلی دەرهیناو قسەی لەگەر مەسوولەکەی کرد و سەماعەی کردەوە، گۆتی : خارە، جەماعەتەک هاتینەو ئەتوویان دەوێ ؟ ئەویش گۆتی : کێنە ؟ کابرا گۆتی : وەڵلا ئێکیان دەرێ برادەری قەدیممە، مەسوولەکە گۆتی : بزانە لۆچ هاتینە، ئەگەر لۆ زەکات و سەرفترەی هاتینە بەڕێیان کە، مردم هەندی پارەی بدەمە دەرۆزەکەران..! مام عەوڵا یەکسەر بە جواب هات و گۆتی : برێ لۆ مەوزوعی نەفتی هاتینە..! مەسوولەکە وەکی گێی لەو قسەی بوو، گۆتی : ئیزنیان دەن بابێنە ژۆرێ..! ئیدی چەکدارەکان ئیزنیان داین و چووینە ژۆرێ..! گۆتمە مام عەوڵای : ئەو یا شێخە چیە ؟ گۆتی : ئەوڕۆ پیاوی دەورەمەندو مەسوول و گەندەو مەندە پێیان خۆشە بەو ناوەی گازیان بکەی..!
بەینەکی ڕۆیشتین و گەیشتینە ڤیللەی کابرای، هەتا برێی گەورەو جوان بوو، ممکینە پەنجا دەفتەری بەس لە خانیەکەی دابی، عەلا کووللین، لەپێش ڤیللەکەی تڕومبێلمان ڕاگرت و هاتینە خوارێ، دیاربوو مەسوولەکە لە بەر پەنجەرەی ڕاوەستابوو، تەماشامەی دەکرد، جاحێرەک هات، بەخێراتنی کردین و ئەمەی بردە ژۆرێ، چووینە هۆرەکی گەورە، پێنج شەش تاقم قەنەفەی لێ داندرابوو، ممکینە جێی پەنجا زەلامی دەبۆوە لەسەریان دانیشی، کابرا لەوسەری ڕاوەستابوو، سەلاممان لێکردو وەرامی داوە، گۆتی : ئەنگۆ بەمن ڕادەبوێرن ؟ گۆتمان : ئەستەغفیرەڵلا، ڕابواردنی چ ؟ گۆتی : ئێکەک تێکەو لێکەی نەفتی بکا سواری ئەو سەگە ئۆپترایەی دەبی ؟ جەعۆ هەریدایێ و گۆتی : لۆ ئەتوو خۆت لەبیر کرد وەکی سواری سەگە لادەکی دەبووی، سبەینان نیو سعات پرێمزت لەبن پێدەکرد هەتا مەکینەی گەرمبی و سلفی بگێڕی، ئەوجە نەشیدەگێڕاو مردم هەندی سبەینان لادەی خۆڕی لۆ توو پاردەم و ئەتووش لە گێڕی ئێک بە ئیشی بێخی..! ئەمە لەناو قەدمان ڕا هیشک بوو، کابرا چاوی چووە پشتی سەری و بەتووندی لۆلای جەعۆی هات..! شهادەکی بە هەقمان هیناو گۆتمان : تەواو جەعۆی خۆڕی ئەوجارە سەری مەی خوارد..!

کابرا بە تووندی لەمن تێپەڕی و هەندەی نەمابوو بگاتە جەعۆی و شاپ تڕێنی بکا، هەروەستەکی کردو ڕاوەستا، بەگەکی لێداو لۆلای من گەڕاوە، گۆتم تەواو، کوری دری بە من دەردەکا، لە پێشم ڕاوەستاو بەینەکی تەماشای کردم، ئەوجە گۆتی : ئەتوو وەزیر نەبووی ؟ پشیەکم هاتەوە بەرێ و گۆتم : بەرێ وەزیر بووم ! گۆتی : وەزیری..، گۆتم : کاروباری ژنان ! گۆتی : ئا ئێ ئێ، جارێ ڕاوەستە قسەم لەگەتوو مایە، گۆتم : باشە ! ڕۆیی لۆ لای جەعۆی و بەرامبەری ڕاوەستا، دەستی ڕاستەی تووند دەکووشی، گۆتم : هەونکە برند دەکاو لە قەپۆزی جەعۆی دەداو هەر سی و دوو ددانی بە گۆڕێ وەردەکا، وەختەکی گۆتی : جەعۆی ماری کم، ئەوە ئەتووی !؟ جەعۆ گۆتی : هەوم معێدین بەخۆمم..! ئەمە چاومان زەق بۆوە، وەڵلا جەعۆو معێدین ناسیار دەرچوون ! معێدین زەردەخەنەکی کردو گۆتیە جەعۆی : سەی خۆڕی ئەوە لێرە چدەکەی، جێی توو ناو کۆترانە ! جەعۆ گۆتی : ئەتوو بزانی، کەس نەما ئەو جیرانەی من دەڕفێنی، معێدین گۆتی : وەرن دانیشن وەرن، بەخۆی چووە سەرەوەو ئیشارەتی دامن و جەعۆی و گۆتی : وەرن لەولاو لەولام دانیشن..! ئەمن و جەعۆش چووین لەولاو لەولای دانیشتین، مام عەوڵا ئەعسابی نەمابوو، هەر تەماشای جەعۆی دەکردو سەری بادەدا، زانیم بە حووبی در حەزی دەکرد ئەو مەسوولە سێ چار شەپیلاغی لە جەعۆی بدا..!
ئاوو چایەمان لۆ هات و خواردمانەوە، معێدین گۆتیە جەعۆی : پیرە سە، داکت مایە یان نا ؟ جەعۆ گۆتی : ناوەڵلا، ئەوە چار سارە عەمری خوای کردیە، ئەوها لە داکم دەپێچیەوە، کەمت پراو ساوەری دەستی داکم خواردیە..! کابرا گۆتی : خوا لێی خۆشبی و ببڕێنەوە، بەسسە چیدی کەونە کایان بەبا مەکە ! ئەوجە معێدین ڕووی لەمن کردو گۆتی : ئەوە لۆ ئەتوویان گۆڕی ؟ گۆتم : بەڕاستیت پێبرێم، یان بیکەمە کلاوات ؟ گۆتی : بەڕاستی، بەڕاستی ! گۆتم : وەڵلا گەندەڵ نەبووم، دز نەبووم، لۆیێ..! معێدین سەری لەبن گێی نام و گۆتی : دەزانی چیە، ئەو وەزعەی هەونکە دروست بووە بیتاقەکەو هاتتە پێش، کوڕ ئەو کوڕە نەقشی دەرینی، وەڵلاهی ئەوەی ڕاستگۆو پاکبی جێی نابتەوە، دەبی خۆت لەگەر وەزعەکەی بگونجێنی و خۆت فوول کەی، بەتەمای ئەوەی بی بە ڕاستی و پاکی بڕۆی، پیستت دەکەویتە دەبباغ خانەی، ئەمن وەتی بەبیرم دێ خۆم لەگەر هەموو وەزعەکی گونجاندیە، کێ بێتە سەر کورسی چەپرەی لۆوی لێدەدەم، وەختەکی وەزعەکەم زۆر بەجددی وەرگرتبوو، دیتم وا خەریکە فونیش دەکرێم، لۆیێ بامداوەو خۆم وەکی گورە بەڕۆژەی لێکرد، لەگەر ڕۆژی دەسووڕێم، ئەتووش وەکی من بکەی زەرەر ناکەی، بەنامووسم هەرچیشت لێبێ، کەس منەتی پێنیەو کەسیش گوونی خۆی لۆ توو لە خمی نانێ..!
گۆتم : وەڵلا ئەمن وەکی توو فکر ناکەمەوە، دەرێم پیاو ئەوەندەی دەتوانی ڕاست بی و خوای لە خۆی ڕازی کاو لەگەر فەقیرو هەژاری بی ! گۆتی : وەڵلا ئەمنیش خوام لە خۆ ڕازی کردیەو مزگەفتەکی گەورەم بەناوی داکم دروست کردیەو وەڵلاهی لە خێرێش قسووری ناکەم، گۆتم : ئەدی ئەو مورک و سامانەت بە چ پەیدا کردیە !؟ جەعۆ هەریدایێ و گۆتی : ئەرێ ئەمە هاتینە گێ لەو قسانە بگرین یان شەمۆی بەرەڵلا کەین، معۆ زووبە بەو زەلامانە برێ بیهینن ! معێدین گۆتی جاحێرەکی : بڕۆ کورە ئەو زەلامەی لە زێر زەمینێ دەرینن و بیهینن، جەعۆ گۆتی : خۆ زۆرتان لێنەدایە ؟ معێدین گۆتی : ئەوی ڕۆیی ڕۆیی، وەڵلا فریای نەکەتبان جارەکیدی بە حەییاتی چاوی بە ڕۆناکی نەدەکەتەوە !
ئەمە لەو قسانە دابووین و شەمسەددین گەندەبایان هینا، وەی بابە چیان لێکردبوو، لە تۆقی سەری هەتا بنی پێی خین بوو، نەیانهێشت بوو نە، شەمسەددین وەکی چاوی بەمە کەت گەش بۆوە، زانی بە هانای هاتینەو بەردەبی، لەبەری هەستاینەوەو هات باوەشی پێکردین و بگریێ و بگریێ، زۆرم زگ پێ سووتا، ئاخر وەرە لەو وراتەی هەر مەسوولەک حەپسخانەو تەعزیبخانەو گرتن و زێر زەمینی خۆی هەبی، ئاخر کابرا بەس چونکە گۆتبووی ئەو هەدیقەی مەفرۆشە کردیانە فلیم..!
بەینەکی باش دانیشتین و پاشان ڕوخسەتمان وەرگرت و گۆتمان دەڕۆین، معێدین گۆتی : دەبی هێوارێ لەکنەمن بن، دوو کاوڕان دەکووژمەوەو سۆری دەکەینەوە، گۆتم : ناوەڵلا پێویست بەو ئەزیەتەی ناکاو دەڕۆین، گۆتی : بە شەمۆی برێن وازم لێبینی، ئەمن ئەو هەدیقەم وەرگرتیەو تەواو، دەیکەمە پازدە بیست قەتعەو دەیفرۆشم، ئەوەی ڕازیە ئەهلەن وە سەهلەن، ئەوەی ڕازیش نیە، با لەوێ بارکاو بڕوا، گۆتم : وەڵلا شەمسەددین گۆتی : خانیەکەم دەفرۆشم و دەڕۆم، بەران نازانم لۆ لەگەتوو لێک گیربوون، گۆتی : عەلا کووللین نەسیعەتی بکەن با وازم لێبینی..! پاشان گۆتیە جەعۆی : گێ بدەمن خۆڕی، چیدی باسی لادەو مادەو پرمێزی نەکەیەوە ها، دونێ ناخواو ئەوڕۆ دەخوا، باشە..!

جەعۆ گۆتی : باشە باش، خۆت لەمە کردیتە سوقرات..! لۆلای تڕومبێلەکان چووین، معێدین گازی جەعۆی کرد، جەعۆ گۆتیە مە : بە ڕوخسەتتان دەچم بزانم ئەو کەونە جاشە چیدەوێ ! جەعۆ گەڕاوە لۆکن معێدینی، ئەمە سواری تڕومبێلەکەمان بووین، چاوەڕێ بووین جەعۆ بێ و شەمسەددین گەندەباش لەگە خۆ بینتەوە مارێ، جەعۆ بەینەکی لەگەر معێدینی ڕاوەستاو دوایێ هاتەوە، پێشی سواری تڕومبێلەکەی خۆیبی، مام عەوڵا گۆتی : جەعۆ، ئەوە معێدین چیشی بەتوو بوو ؟ جەعۆ گۆتی : با لە مەزرەعەی بچینە دەرێ، لەسەر جادەی ڕاگرن، ساردیەکیش دەخۆینەوەو پێشتان دەرێم چیگۆ..! جەعۆ ویستی بڕوا مام عەوڵا گۆتی : جەعۆ جەعۆ ! ئەویش گۆتی : چت دەوێ پیرە سە ! مام عەوڵا گۆتی : ئەوڕۆ لۆم بەدەر کەت قسەی باپیرانمان وەکی نەخشی سەر بەردی وایە ! جەعۆ گۆتی : چابوو لۆت بەدەرکەت، دەپێم برێ بزانم باپیرانت چیان گۆتیە ؟ مام عەوڵا گۆتی : گۆتیتیان خۆڕی بەخۆڕی دەگیرێ، ئەگەر ئەو زەلامەش خۆڕی نەبی، بە قسەی خۆڕیەکی وەکی توو گەندەبای بەرنادا، جەعۆ گۆتی : عەوڵارۆک، ئەمن هەرچی بم، ئەتوو براگەورەی..! ئەوجە غاریداو خۆی هاویشتە ناو تڕومبێلی، پیرداود بێ ددان و مەجید دۆنکی مردن هەنکی پێبکەن، پیرداود گۆتی : ڕەببی مستەهەقت هەبی عەوڵا، بەس بزانم ئەتوو لۆ ئەوەندە دەو لەدەوی ئەو جەعۆیەی دەنێ..!؟ مام عەوڵا چ قسەی پێنەماو سەرەکی باداو گۆتی : یاڕەببی خوایە زۆر شوکر ئەلعەمدولیللا..!
لە مەزرەعەکەی هاتینە دەرێ و بەڕێکەتین لۆ مارێ، لەسەر جادەی لە دوکانەکی ڕامانگرت، داوای سەرو ساردیمان کرد، گۆتم : ئێ جەعۆ، دەپێمان برێ ئەو معێدینە کوو ئەوها برادەرتەو تازەش چی پێگۆتی ؟ جەعۆ گۆتی : کاکە ئەوە وەختی خۆی جیران بوون، برسی و لاتی وەکی خۆیان نەبوو، کەریان لە برسان کەربی دەکەت، وەڵلا مشکیش لە ماریان کلکی بە ئارد نەدەبوو، ئەوە لە مەتکەبێ فاشیل بوو، ناوی هات لۆ عەسکەری هەستا بووە جاش، لە جاشاتیش وەکی سەی هاری لێهات، پڕی دەدا دارو بەردی، بڕواتان هەبی خوا خوایبوو شوانەکی لە ئاقاری ببینتەوە، سەری دەبڕی و دەیبردە دائیرەی ئەمن و دەیگۆ پێشمەرگەیە، هەموو شەوێ بەخۆو بە هەشت نۆ زەلامان دەچوونە دەشتێ لۆ کووشتنی پێشمەرگەیی و دزی و فزی، سەگبابەی لە هیچ نەدەگەڕاوە، دائیرەی ئەمن وەکی زانیان ئەوها پیسە، گەورەیان کردو چەکیان دایێ، لە ئەنفالەکانیش قسووری نەکرد، خاوەی لە دەورەمەندانیش دەستان، معێدین ئەستوور بوو، کەتە ناوێ، ماری لە کۆرانیمە بار کرد، هوردە هوردە دەورەمەندیش بوو، لە عەرام و عەراری نەدەپێچاوە، قەناعەت بکەن گەوادیشی دەکرد لۆ دائیرەی ئەمن و مەسوولان، معێدین بووە زەلامەکی دی و لادەو مادەو فەقیری لەبیر کرد، ڕۆژەکی مەفرەزەی دانابوو، هەویەی لە خەرکی وەردەگرت، لۆ ئەمن بەوێ دانەچووم، زەلامەکانی ئەمنیان گرت، داوای هەویەیان کرد، ئەمنیش چونکە فیرار بووم، گۆتم : هەویەم پێنیە ! بەشاپان ئەمنیان بردە کن معێدینی، وەکی چاوی بەمن کەت، گۆتی : ئەتوو ئەوە لێرە چدەکەی هەی تۆڕی ! گۆتم : غێر دەمەوێ دوو عانان پەیاکەم لۆ مارێ ! گۆتی : ئەو جارە ئیزنت دەدەم، جارەکیدی بتگرم، بە قورعان تەسلیمی دائیرەی ئەمنت دەکەم..! باشبوو ئیزنی دام، معێدین بەردەوام بوو لەسەر ئەو گەوادیەی، هەتا ئینتیفازەکەی ساری نۆهەت و یەک، خەرک هەمووی هجوومی نەکرد لۆ دائیرەی ئەمن، ئەمنیش وەکی ئەو خەرکەی چووم، وەختەکی دەبینم وا معێدین لە پێشەوەیەو ئارپێچی بە دائیرەی ئەمن وەدەنێ، چاوم زەق بۆوە، گۆتم : معێدین ئەوەچیە ؟ گۆتی : شۆڕش سینگی فراوانەو هەموومان کوڕی شۆڕشین، وەرە ڕووی خۆت سپی کەوە ! گۆتم : وەڵلا ئەمن ڕووم سپیە، بەران ئەتوو ڕووت ڕەشەو تەئکیدم بە سزای شۆڕش دەگەی، معێدین ئارپێچیەکی تەقاندو ئەوجە ڕووی لەمن کردو هەتا جرت هەیە لێی بەردام..!

گۆتم : وەکی ئەو جرتەی لێبەردای ئەتوو چت کرد ؟ گۆتی : وەڵلا چبکەم، ویستم هاوارکەم برێم کورە وەرن ئەو جاشەی بگرن، ئەوە یەکەم پیاوی سەددامی بوو..! لە سەر بانی دائیرەی ئەمن دوو سێ دەست ڕێژیان لێکردین و سێ چارەک لە دەورو بەرم بەربوونە، هەر ئەوەندەم پێکرا خۆم بدەمە پەنا دیواری نەکوو گووللەکم پێکەوێ ! مام عەوڵا گۆتی : ئەدی معێدین ؟ جەعۆ گۆتی : وەڵلا معێدین کەتە ناو تۆزو خۆرێ، بەران هەستاوە و یەک بە دەنگی هاواری کرد : وا هاتن پێشمەرگێمە، شارو شەپک لبەژنێ وان، لەگەر ئەو هووتافەی، گووللەک هات بە قۆری چەپەی کەت و بەربۆوە، چار پێنجەکی لەگەر بوو، ڕایانکێشاو بردیانە پاش، دوایێ هاویشتیانە ناو پیکابەکی و بردیان لۆ خەستەخانەی، ئیدی ئەمن ئاگام لە معێدینی نەما، چار پێنج مانگ پێچوو ڕۆژەکی لەسە شێستی ڕاوەستابووم بەنزینم بە دەببەی دەفرۆشت، بارانەک لێیدەدام ئەممان باران، قەمسەرەکی عەسکەریم لەبەربوو، خۆم مات کردبوو، دیتم دووسێ تڕومبێل ڕایان گرت و داوای بەنزینیان کرد، ئەمنیش هەشت نۆ دەببەم لۆ تێکردن، گۆتیان : چەند دەکا ؟ گۆتم : دووسەت و پەنجا دیناری ئەسلی ! زەلامەکان وەکی معێدینی سەرو جرتیان لۆ لێدام، ئەمنیش کردمە هەراو جوون دانەک نەبیتەوە، کاکە بە هەمووان وەرم گەڕانێ و هەنکی یەک کەریان لێدام، گۆتیان : ئەمە ئەوە دەچینە کەرکووکێ شەڕە ئارپێچی دەکەین، ئەتووش داوای پارەی دەکەی ! لوولیان دام و ئەمنیان هاویشتە قوونی تڕومبێلەکی، هەر ئەوەندەم پێکرا بە متەلیبی تەنیشتە خۆم گۆ : چاوت لەو بەنزینەی من بی، بەشکوو بەرم دەن و نەمکووژن..!
ئەمنیان لەگە خۆ برد، وەختەکی لە پێش خانیەکی گەورە ڕایان گرت، ئەمنیان هینا خوارێ و گۆتیان یاڵلا پێشمان کەوە لۆ بارەگای..! وەڵلا لوولیان دام لۆ ژۆرێ و ئەمنیان لە ژۆرەکی پەستاو دەرکەیان پێوەدا، چار پێنج سعاتان لێیان نەپێچامەوە، دوایێ دەرکەیان کردەوەو قۆریان گرتم و بردمیانە کن مەسوولەکەی، گۆتیان : خارە ئەو جاسووسەمان گرتیە، دەیوویست تی ئێن تی بتەقێنتەوە، ئەویش بێ پرس و ڕا گۆتی بیبەن لەو پشتەوەی ڕمی کەن و مەیتەکەی لە ئاقاری فڕێ دەن، دەستم بە هاوارو شین و واوەیلایەکی کرد نەبیتەوە، ئەمنیان برند کرد بمبەن، مەسوولەکە گۆتی : کا دەم و چاوی بستڕنەوە لەو خینەی پێی وەیە، ئەو دەنگە غەریب نیە، وەڵلا پەڕۆکەکیان هیناو دەم و چاویان سڕیمەوە، مەسوولەکە تەماشای کردم و گۆتی : جەعۆی خۆڕی ئەوە ئەتووی ؟ بە عار سەرم برند کرد، وەکی تەماشا دەکەم، کورە ئەو خۆ معێدینەو بوویتە مەسوول بارە گوو..!
معێدین گۆتی : کەس نەما ئەوەتان هینایە، بابە ئەوە خزمی منە، بینن داینێن بینن، باشبوو ئەو جارەش خوا ڕەعمی کردو قورتارم بوو، هەندە ئاویان دامێ و چایەکیان لۆ هینام بڕەک هاتمەوە سەرەخۆ، معێدین چەکدارەکانی دەرکردە دەرێ و بەتەنێ ماینەوە، گۆتی : هەی سەی خۆڕی، بەس بزانم ئەتوو لۆ گیرای، قەت عەیب ناکەی تی ئێن تیش دادەنێیەوە، ئەتوو کورد نی، غیرەتت نیە، هەستی نەتەوەیی و نیشتمان پەروەریت نیە، چ جوابی مێژووی دەدەیەوە..! پیرداو بێ ددان گۆتی : یەعنی معێدین قەرداریشی کردیەوە ؟ جەعۆ گۆتی : ئەرێوەڵلا، ئەمنیش پێمگۆ : کورە دەواز لەو قسە قۆڕانە بینە، وەڵلا بەنزینی دەفرۆشم، جاشەکانی توو هاتن بەنزینیان تێکردو پارەیان نەدا، ئەمنیش کردمە هەرا، ئەوانیش وا ئەمنیان هینا ئێرە، جەنابیشت فەرمانت کرد ڕمیم کەن ! معێدین گۆتی : مەرێ جاش هەی کەرە، ئەو زەمان ڕۆیی، تەماشا دیواری کە دیوار..! ئەمنیش سەرم برند کردو تەماشا دیوارم کرد، دیتم معێدین دە دوازدە ڕسمی خۆی لێدابوو، لەگەر مەسوولە گەورەکانی گرتبوو، معێدین گۆتی : پارەی بەنزینەکەی چەند بوو ؟ گۆتم : هیچم ناوێ، بەس ئیزنم دە بچمەوە مارێ، تۆبە ئەگەر جارەکی دی بەنزینی بفرۆشم، گۆتی : شتی وانیە، گۆتم : دووسەت و پەنجا دینار ! وەڵلا پارەکەی دامێ و گۆتی : دەوجە بڕۆ، هەر ئیشەکیشت هەبوو لە جێیەکی وەرە کنەمن، ئەمن لۆت دەکەم، ئەگەر دەشرێی وەرە لەکنەمن بە چەکدارو قسووریت لۆ ناکەم..! گۆتم : هیچم ناوێ، مارت ئاوابی، بەس پێم برێ، ئەتوو دین و ئیمانت سەددام بوو، بە دائیمی ڕسمەکی ویت لەسەر سینگی بوو، کوو ئەوها گۆڕایی و ئەو هەموو ئارپێچیەت بە دائیرەی ئەمن وەنا، گۆتی : ئێستاش سەددامم خۆش دەوێ، ئار پێچیەکانیشم لۆیێ بە دائیرەی ئەمن وەنا، هەتا هەمووی بسووتێنم و فایلەکەی من بسووتێ و نەکەوتە دەست کەس..!

مام عەوڵا گۆتی : کورە ئەو معێدینە گەلە خۆڕی و سەرسەری و فێربازە..! مەجید دۆنکی گۆتی : باشە جەعۆ، ئەتوو لۆ نەبوویە چەکدار لەکنەوی ؟ جەعۆ گۆتی : وەڵلاهی دۆنکی، ئەمە هەر لەبناغەی ڕا تاقەتی تەق و تۆق و چەکداریمان نیە، لۆیێ گۆتمە معێدینی : ئەمن چەکداریم پێناکرێ و کاسبیەکەی دەکەم باشترە، تۆبە جارەکیدیش بەنزینی بفرۆشم، دەچم دەست بە کۆتربازی دەکەم باشترە، باشبوو معێدین ئیزنی دام و لەو ڕۆژەیووە دەستم بە چەپرە لێدان و کۆتر بازی کرد، سەت قات باشترە لەوەی تفەنگی بە ملی خۆت وەکەیی و کێشەو دۆخەی لۆخۆت دروست کەی، مادام سەرت نایێشی لۆ پەڕۆکی لێدەبەستی..! گۆتم : یەعنی لەو ڕۆژیووە معێدینت نەدیتەوە ؟ گۆتی : وەڵلا دوور بە دووری دەنگ و باسیم گێ لێدەبوو، خاسەتەن لە شەڕی برا کوژی، وەی بابە چ دکرەکی کرد، ئەو بەنزینەی ئەو بە ئاگری شەڕی دادەکرد وابزانم هەر ئەو بەنزینەیە کە لە تەیارەی دەکەن، معێدین دارو بەردی دەسووتاند، بەڕاست و چەپ خەرکی دەگرت و فەلاقەی دەکرد، ئێ دیارە ئەو نەوعانە لە عیزب دەچنە پێش، چونکە زۆربەی عیزبەکان ئەوەندەی پیاوی بێ دین و زەلام کوژو نەخیندەوارو کۆیلەیان دەوێ، نیو ئەوەندە پیاوی ئاقرو هێمن و خاوەن شهادەیان ناوێ !
شەمسەدین گەندەبای چونکە زۆریان لێدابوو، تەواو هیلاک ببوو، لەپێش دوکانەکەی لەسەر بلۆکەکی دانیشتبوو، گۆتی : ئەرێ جەعۆ ئەو خورشید و خاوەرە نەبڕاوە، دەبەسە هەتا بەمێشکی سەرم ڕادەگا مێشکی گوونیشم چوو..! جەعۆ گۆتی : کەرە لۆ تێناگەی، ئەمن تاریق و جوقرافیەی میللەتەکی دەنووسمەوە کە بە دەرزی بیری ئاوێ لێدەداو بە تەورداسیش بەلەمی ڕزگاربوون کوون کوون دەکا..! مام عەوڵا چاوی زەق بۆوەو گۆتی : جەعۆ، ئەو قسەی کردت بکە کوردی هەی سەیە، با تێبگەم و بزانم چ دەرێی..! جەعۆ گۆتی : لۆ ئەمن بەخۆم تێدەگەم چمگۆ، هەتا لۆتووی بکەمە کوردی، ئەوەی گۆتم داڕشتنەکی پێنجی ئیفتیدایی بوو مامەستا عوزێر لۆی هینابووینەوە..! گۆتم : دەتوو لەهەندێ گەڕێ، پیمان برێ معێدین چی بەسەرهات ؟ جەعۆ گۆتی : ئەنگۆ زۆر عەنتیەکەنە ها، دەرێی بە عومری خۆتان بەس ئەو معێدینەتان دیتیە، کورە سێ بەشی ئەو میللەتەی معێدینە معێدین، یاڵلا بابڕۆین، چونکە هێوارێ برادەرەک بە تەشریفی دەوعەتی کردیمە، دەمەوێ بگەمەوە شاری و لێدەم لە تەشریفی، بڕوا بکەن بەس ئەوەی دەیخۆیی و لەبەری دەکەی ئی تووە، ئەویدی دی کە بە جێی دێلی، سەوو سوار شەڕی لەسەر دەکەن..!
چووین لۆلای تڕومبێلەکانمان و بگەڕێینەوە، مام عەوڵا گۆتیە جەعۆی : سەیە، ئەتوو پێت نەگۆتین معێدین لۆ گازی کردیەوە ؟ گۆتی : با لۆت باسکەم هەی تیتر واسک، وەکی گازی کردم، گۆتی : لۆ نایێی وەگە من کەوی و واز لەوانە بینی، هەرچیت بوێ لۆت دەکەم، گۆتم : ئەمن لە ئەووەلیەوە نەمکردیە، تازە موستەعیلە بیکەم، وازم لێبینە معێدین، با کەمردم بە درەکی ساف و بێ کێشە بچمەوە کن باری تعالا..! معێدینیش گۆتی : مادام وەیە دووشەمی دابێ دەوعەتی منی لێرەو دەبی هەربێی ! ئەمنیش گۆتم : ئەو دەوعەتە لۆ چیە ؟ گۆتی : وەڵلا فیستیڤالی عەشیرەتەکەمانە و عیزب پشتی گرتیمەو بە ڕسمی دەبمە ڕەیس عەشیرەتی خۆشمان..! گۆتمە جەعۆی : دیارە ئەتوو لەگە معێدینی یەک عەشیرەتن ؟ گۆتی : ناوەڵلا، هەشریق و مەغریبمان فەرقە، بەران دیارە چونکە ئەمن ڕابردیی وی دەزانم، عەزی لێبوو کەش و فشەکەی خۆی پیشانی من دا..!
سواری تڕومبێلی بووین و بە ڕێکەتین، مام عەوڵا دیاربوو سەرو دری گیرابوو بە قسەکانی جەعۆی، گۆتیە من : ئوستاج بە عوکمی ئەوەی کەچە وەزیرەک بووی، ئەتوو برێی ئەو وەزعە چابی ؟ گۆتم : ئەتوو کووی تێدەگەی ؟ گۆتی : وەڵلاهی ئوستاج خوا هەتا چیای نەبی بەفری تێناکا، وەتێدەگەم ئەو نەوعە عاکم و مەسوولانە پڕ بە پیستی ئەو میللەتەینە..! گۆتم : وەڵلاهی مام عەوڵا.. ویستم قسەی لۆ بکەم جەڕەسی مۆبایلم لێیدا، تەماشام کرد داکی ئەحمەدی بوو، وەرامم داوەو گۆتی : ئەتوو تەواو نەبوو ئەو مەوزوع شەمسوودین ! گۆتم : با، هینامانەوەو وا لە ڕێیێینە، گۆتی : دە وەرە سەریع سونکە هەیە مێوان، گۆتم : کێ مێوانمانە ؟ گۆتی : دایە زووزە، ئو فارین ئەو سکرتێرە ئەتوو لە وزارەت..!
مایتی[1]
ئەم بابەتە 810 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 85
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 26-12-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 26-12-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 810 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
قالە مەڕە
05-11-2008
هاوڕێ باخەوان
قالە مەڕە
ژیاننامە
عەلی توانا
11-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
25-06-2010
هاوڕێ باخەوان
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
نوری سەعید قادر شەکە
05-06-2022
سروشت بەکر
نوری سەعید قادر شەکە
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
19-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 519,040
وێنە 106,637
پەرتووک PDF 19,284
فایلی پەیوەندیدار 97,264
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.39 چرکە!