دێهات و لادێکانی واری کوردان لەناوی(گرد) و(ڕەنگ)ەوە هاتوون، دوای ئەوەی لەدەوروبەری گردەکان نیشتەجێبوون، ڕەنگی گردەکان بووە بە بنەمای ناو لێنانی گردەکە و ناوی گوندەکەش هەر به و ناوەوە ناونراوە وەکو: گردەڕەشەی گەورە و گچکە ی #قوشتەپە#ی #هەولێر#، گردە ڕەشی ئەسعەدی #دارەتوو#، گردەبۆری #سلێمانی#، گردەبۆری قەراج، گردەشینەی #کۆیە# و #مەخمور#، گردە سۆرانی خەلەکانی #دوکان#، گردەسۆری سیانی قوشتەپە، واتە ڕەنگەکانی(سور و شین و ڕەش و بۆر) لەگەڵ گردەکان بوون بەناوی گوندەکان.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,643 جار هاتیە دیتن