دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
زۆر بە توندی ئەو تاوانە دڕندانەیە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین کە لە ناوچەی فەرحاتییەی سەر بە قەزای بەلەد لە پارێزگای سەلاحەدین ڕوویدا و تیایدا ژمارەیەک هاووڵاتی بوونە قوربانی. هاوخەمی کەسوکاری قوربانییان و خەڵکی ناوچەکەین.
داواکارین دەزگا پەیوەندارەکانی حکوومەتی فیدراڵ دەستوبرد بکەن لە دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی ئەو لایەن و گرووپە تیرۆریستەی لە پشت تاوانەکەوەن و تاوانکاران ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە و بە سزای خۆیان بگەیەنن.
ئەرکی هەموو هێز و لایەنەکانە هاوکار و پاڵپشتی حکوومەت بن بۆ دانانی سنوورێک بۆ هەڕەشه و تاوانکاری و دەستدرێژیی بەردەوام بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییان و دامودەزگاکان.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2020/10/18[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,257 جار هاتیە دیتن