(خۆزگەی خنکاو)، گوزارشتە لە زنجیرە ڕووداوە نەخوزراوە سروشتی و مرۆییەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە باشووری کوردستان ڕوویانداوە، وەک شەهیدانی دەستی داعش، لاوفاوی شاری هەولێر و خنکانی خێزانێکی چوارکەسی بە غازی غەڵووز لە کاتی نووستندا.
(خۆزگەی خنکاو)
نمەیەک دەبینم،
ئەشکی چاوێکە سەردەکا
کزەیک دەبیستم،
ئاهێکە وا لە باڵ دەدا.
وەرزێکی وێڵە دڵەکەم،
باخێکە بێ گوڵ و گەڵا
دەشتی دەروون
تا چاو بڕکا،
هەر سارایە ژوانگەی بەڵا.
زاری پساو، لە گۆچووە
نایەتە زار، ورتەی ژیان
مەرگە، لافاوە، خنکانە
بەرۆکی بەرچنەی خۆزگە.
#سەریاس ئەحمەد#
#23-12-2021#
[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,227 مرة